نه‌نكیشم، ده‌یه‌وێت ببێت به نووسه‌ر!
ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت له‌و نووسه‌رانه نه‌بیت كه هیچ ناخوێننه‌وه، ئه‌وا تاقه‌ت وهبهرخۆت ده‌و ئه‌م بابه‌ته بخوێنه‌وه، ڕه‌نگه زیانی نه‌بێت!
ناشوكری خوا نه‌بێت، كه‌وتوینه‌ته رۆژێكه‌وه كه ڕۆژی تێدا ونه، له وڵاتێكدا ده‌ژێین، ماسی له ئاسماندا هه‌ڵده‌فڕێت و قهلهڕهشكهیش مه‌له ده‌كات له ده‌ریادا! ڕۆژگارێكه، هه‌رچی هاوار ده‌كه‌یت به با ده‌چێت، ژماره‌ی (نووسه‌ر!) له‌م بسته زه‌مینه‌دا كه پێی ده‌گوترێت كوردستان، دووقاتی خوێنه‌ره، ئه‌گه‌ر كه‌میشم نه‌گووتبێت! ماڵی واشك ده‌به‌م، پێنج كه‌سن، چواریان شاعیرن، دایكیشیان جارجار له پاڵه‌وه، ورده بابه‌ت وه‌رده‌گێڕێت..!
ئه‌مه چ مه‌هزه‌له‌یه‌كه ئه‌م وڵاته‌ی تێكه‌وتووه؟! خوایه ئه‌گه‌ر درۆ ده‌كه‌م، ڕووم به ساج كه‌ی، كه‌سی وا ده‌ناسم بابه‌تی بڵاوده‌بێته‌وه، قورعان به حه‌قت له هه‌موو عومریدا پێنج كتێبی نه‌خوێندووه‌ته‌وه، رهحمیشم پێی كردووه كه ده‌ڵێم پێنج كتێب!
ئه‌رێ خه‌ڵكینه! ئێوه ده‌زانن، ژماره‌ی ئه‌و ڕۆژنامانه‌ی ته‌نیا له سنووری گه‌رمیاندا ده‌رده‌چن چه‌ندن؟! بڕوا بكه‌ن له بیستیان تێپه‌ڕاندووه! ئاخر نابێت له خۆمان بپرسین، سوودی ئه‌م كارانه‌ی ده‌یانكه‌ین، چییه؟ خوا قبوڵ ناكات، بۆ وا له خۆمان ده‌كه‌ین؟! تۆ بڕوانه حه‌فتاو هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو، ئه‌و كاتی خوێندن به زمانی كوردی ئاواتی هه‌ره گه‌وره‌ی خوێنده‌وارانی كورد بوو و، ته‌نها چه‌ند گۆڤار‌و ڕۆژنامه‌یه‌ك، كه له په‌نجه‌ی ده‌ست تێنه‌ده‌په‌ڕین ده‌رده‌چوون، كه‌چی كهڵهنووسهرو شاعیری وامان هه‌بوون تاهه‌تایه مێژووی نووسین و ئه‌ده‌بیاتی ئه‌م وڵاته شانازییان پێوه ده‌كات.. مه‌لا شوكر موسته‌فا، كه له فه‌قێیه‌تییه‌وه ده‌ستیپێكرد، وه‌رگێڕێكی وه‌های لێده‌رچوو، بۆ ئه‌وه‌ی له مانای نووسینه‌كانی بگه‌ی، پێویسته شاره‌زای هه‌موو شێوه‌زاره‌كانی زمانی كوردی بیت یان فه‌رهه‌نگێكی كوردی به كوردی له لای خۆتدا دانێیت، له كاتی خوێندنه‌وه‌ی كتێبه‌كانیدا، ده‌نا مه‌حاڵه به جوانی له واتای ڕسته‌كانی حاڵیی ببیت! هه‌ژاری موكریانی، كه سه‌رله‌به‌ری ته‌مه‌نی به هه‌ژاری و نه‌داری و ده‌ربه‌ده‌ری برده‌سه‌ر، نووسینه‌كانی چێژێكی وه‌هایان تێدایه، هه‌ندێجار له كاتی خوێندنه‌وه‌یاندا مرۆڤ بیری ده‌چێته‌وه بیر له واتای قسه‌كانی بكاته‌وه، هێنده وشه‌و ده‌سته‌واژه‌و ڕسته‌كانی به شێوه‌یه‌كی جوان و سفت داڕشتووه..!
مه‌سعود محمد، ئه‌و پیاوه گه‌وره‌یه‌ی هه‌رگیز نه‌مانزانی كێیه‌و، نه به‌ر له مردنی و نه دوای مردنیشی هیچ ڕێزێكمان لێی نه‌نا، عه‌ره‌ب به‌ر له كورد سه‌رسامی داڕشتن و زمان و ده‌ربڕینی بوون، ئه‌وه‌تا نووسه‌رێكی به‌ناوبانگی عه‌ره‌بی وه‌ك (حمید المَگبعی) له باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: ” شیخٌ كردیٌّ جلیل، یكتب بالكردیه بجلال اللّغهِ الكردیه، ویكتبُ بالعربیه بجلال اللّغهِ العربیه” واته: ” كه‌ڵه‌پیاوێكی به‌ڕێزی كورده، كه ئه‌گه‌ر به كوردی بنووسێت، به هه‌یبه‌تی زمانی كوردی ده‌نووسێت و كاتێكیش به عه‌ره‌بی ده‌نووسێت، هه‌یبه‌تی زمانی عه‌ره‌بی پیشانده‌دات “!
له‌م ڕۆژانه‌ی پێشوودا یه‌كێك له رۆژنامه‌نووسه‌كان، پرسیارێكی ئاراسته‌كردم، وتی: به ڕای تۆ، هۆكاری نه‌خوێندنه‌وه یان كه‌م خوێندنه‌وه لای لاوانی ئه‌مڕۆ چییه؟! له وه‌ڵامدا وتم: ” كێشه‌ی لاوانی كورد ئه‌مڕۆ، نه‌خوێندنه‌وه نییه، هێنده ئیشكالهكهی، خراپ خوێندنه‌وه‌یه..” ، تۆ بڕوانه ژماره‌ی ئه‌و هه‌موو نووسین و وه‌رگێڕانانه‌ی ڕۆژانه بڵاوده‌كرێنه‌وه، ئه‌و نووسه‌ره كورده‌ی رۆژهه‌ڵات ناهه‌قی نه‌بوو، ئاگری له كتێبه‌كانی به‌ردا، زۆرجار من به مانگ قه‌ڵه‌م ناگرم به ده‌ستمه‌وه‌و دێڕێك چییه ناینووسم، ئاخر من چوزانم خه‌ڵكانێك هه‌ن نووسینی باش له پرته‌وبۆڵه‌و وڕێنه جیاده‌كه‌نه‌وه؟!
بڕوا بكه‌ن كه‌سی وا ده‌ناسم، بابه‌ت له زمانێكه‌وه وه‌رده‌گێڕێت، نه شاره‌زای ئه‌و زمانه‌یه كه لێیه‌وه وه‌رده‌گێڕێت و نه زمانه‌كه‌ی خۆیشی به باشی ده‌زانێت.. یه‌كێك له‌و كۆڵكه وه‌رگێڕانه رسته‌ی (الگُّیورُ تُحَلِّق فی السَّماو)ی وا وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر كوردی: (مه‌له‌كان له ئاسماندا ریش ده‌تاشن)!! یان (عِلمُ المَنگِق)ی به زانستی ناوچه وه‌رگێڕاوه، ئیتر چۆن عه‌زیز گه‌ردی و عه‌بدولڵای حه‌سه‌ن زاده‌و ڕه‌ئوف بێگه‌رد، شێت نه‌بن و قه‌ڵه‌مه‌كانیان نه‌شكێنن..؟! جاران_ له حه‌فتاو هه‌شتاكاندا_ هه‌ر كه كتێبێك بڵاوده‌كرایه‌وه، ده‌یان ره‌خنه‌ی له‌سه‌ر ده‌نووسراو به باشی و خراپی لێكدهدرایهوهو كۆڕ‌و مێزگردی بۆ سازده‌درا، تۆ بڕوانه كتێبی (إعاده التّوازن الی میزانٍ مُختل)ی مه‌سعود مه‌حه‌مه‌د، ئه‌و كتێبه، وه‌ڵامی ئه‌و ڕه‌خنانه‌یه كه له‌سه‌ر كتێبی(حاجی قادری كۆیی)، ئاراسته‌ی كراون.. بڕوانه ئه‌و شه‌ڕه‌قه‌ڵه‌م و ره‌خنانه‌ی له لایه‌ن(كاكه‌ی فه‌للاح)و چه‌ند نووسه‌رێكی تره‌وه، ئاراسته‌ی دیوانی (ڕازی ته‌نیایی) ئه‌حمه‌د هه‌ردی كراونن له دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی دیوانهكهو، وه‌ڵامی هه‌ردیش بۆ ره‌خنه‌گرانی.. ده‌یان نموونه‌ی وامان هه‌یه، لێ ئه‌مڕۆ، ئه‌وه‌ی له دونیای نووسیندا باسی لێوهنهكرێت و كه‌س به لایدا نه‌چێت، ره‌خنه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای نه‌خوێندنه‌وه‌و ناخ به‌تاڵی!
بڕوا بكه‌ن هیچ زیاده‌ڕۆییم نه‌كردووه، ئه‌گه‌ر بڵێم: له هه‌ر پێنج تاكێكی كورددا، به لایه‌نی كه‌مه‌وه، دووانیان شاعیرن، ئه‌گه‌ر سیانیان و چواریان نه‌بن! ماشه‌لڵا بڕوانه ئه‌و بازاڕه كه‌س بهكهسهی، هه‌ر ڕۆژه‌ی یه‌كێك حاكمه‌و یه‌كێك گه‌وره‌ی ئه‌م شاره‌یه! رۆژانه به لێشاو، دیوانه‌شیعر، مۆبایلهشیعر، خهیاڵهشیعرو پرشی پژمه‌ی شیعر‌و… بڵاوده‌كرێته‌وه، ناونیشانی سه‌یر سه‌یر: ئاخ باوكه‌ڕۆ مردم، بۆ یه‌ك ماچت چووم به دارا، بگه‌یه پێم، تا نهخنكاوم، له دووری تۆ بووم به گوێزان، ئینته‌لای عیشق و…هتد!!!
هه‌ركه یه‌كه‌م لاپه‌ڕه‌ی یه‌كێ له‌و كتێبانه هه‌ڵده‌ده‌یته‌وه، تف له خۆت ده‌كه‌یت كه ده‌نووسیت، بێز له خۆت ده‌كه‌یته‌وه كه شیعر ده‌ڵێیت، له ناخی دڵیشه‌وه به‌زه‌ییت به دلاوه‌ر قه‌ره‌داغی شاعیردا دێته‌وه، كه دوای چه‌ند مانگ له بڵاوبوونه‌وه‌ی دوا به‌رهه‌می شیعریی، ته‌نها شهستوچوار دانه له كتێبه‌ی ده‌فرۆشرێت!
له‌م ڕۆژانه‌دا چووم بۆ چاپخانه بۆ چاپكردنی شیعره‌كانم، خاوه‌ن چاپخانه‌كه ته‌ماشایه‌كی كردم و، ئینجا چاوی به لای دیواری ژووری چاپخانه‌كه‌دا وه‌رگێڕا، كه به‌رگی چه‌ند نامیلكه‌یه‌كی شیعری پێدا هه‌ڵواسرابوو و، به‌رگی زۆرێكیان وێنه‌ی نیوه ڕووتی كچۆڵه‌یه‌كی جوانكیلهیان پێوه بوو، پێی وتم: ئه‌گه‌ر به‌رگی كتێبه‌كه‌ت وێنه‌یه‌كی وای پێوه بێت، ئه‌وا دڵنیابه، هه‌ر زوو له بازاڕدا نامێنێت، نموونه‌ی یه‌كێك له‌و نامیلكانه‌ی بۆ هێنامه‌وه كه تا ئێستا، سێ جار چاپكراوه‌ته‌وه، به مه‌رجێك شیعره‌كانی ناوی هیچ مه‌رجێكی شیعریان تێدا نیه!!
به ڕاستی، من بم له جیاتی (شێركۆ بێكه‌س)و (موحه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان)و (له‌تیف هه‌ڵمه‌ت)، سه‌ری خۆم هه‌ڵده‌گرم و (نالی) ئاسا ده‌ڵێم:
ئه‌زیزان من، ئه‌وا ڕۆییم لــه لاتـــان
له مه‌زڵوومان بڵا چـۆڵ بێ وڵاتتــان
بڵا با شار به شار‌و ده‌ربه‌ده‌ر بــــــین
له ده‌سـت یاران بكه‌ین ته‌یی وڵاتان!
ئاخر كاكه چۆن ده‌بێت وڵاتێك نیوه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی نووسه‌ر بێت و ئه‌و نیوه‌كه‌ی تریش، كه توانای كتێب نووسینیان نیه، شاعیر‌و وه‌رگێڕو ڕۆژنامه‌نووس بن؟!
له چاوپێكه‌وتنێكی (عه‌بدوڵڵای حه‌سه‌ن زاده)دا، كه پار ساڵ، ڕۆژنامه‌ی (ڕێبازی ئازادی) له‌گه‌ڵیدا سازیدابوو، وتبوی: ” لای خۆمان ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌نووسن، زیاترن له ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌خوێننه‌وه…” .. من ده‌ڵێم نه‌ك هه‌ر زیاترن، به‌ڵكو بگره ده هێنده‌ش ده‌بن.
ڕۆژنامه‌گه‌ری وه‌ك نموونه
ئه‌م بێسه‌روبه‌رییه‌ی ئه‌مڕۆ، له كایه‌ی رۆشنبیریی كوردیدا سه‌ریهه‌ڵداوه، چه‌ندین زیانی بۆ ئێستا‌و دواڕۆژی خۆمان و نه‌وه‌كانی دوای خۆیشمان هه‌یه، با ئێمه چاوبپۆشین له‌و هه‌موو پاره‌یه‌ی به‌به‌لاش و حه‌لاش به خهرجدهدرێت له‌ده‌ركردنی ئه‌و هه‌موو گۆڤار‌و ڕۆژنامه‌و هه‌فته‌نامه‌و مانگنامه‌و ساڵنامانهدا.. كه راستییه‌كه‌ی حه‌ق نیه چاویشی لێ بپۆشین، بۆ چاوی لێ بپۆشین؟ له كاتێكدا ئه‌و پاره‌یه‌ی له ده‌ركردنی گۆڤارێكدا به هه‌ده‌ر ده‌درێت، كه زۆر كه‌س هه‌ر ناویشیان نه‌بیستووه، هیچ نه‌بێت ده‌توانرێت جاده‌ی گوندێكی پێ ئاوه‌دان بكرێته‌وه، كه له‌به‌ر خراپی ڕێگه‌كه‌ی، مامۆستاكانی وازیان له ده‌وامكردن هێناوه (له‌م ماوه‌ی پێشوودا، هه‌واڵێكی له‌و شێوه‌یه‌م، له ڕۆژنامه‌ی ئاسۆدا به‌رچاوكه‌وت!)
له كوردستاندا، ڕه‌نگه چواریه‌كی ژماره‌ی خه‌ڵكه‌كه حیزب و پارت هه‌بێت، هه‌ر حیزبێكی سیاسییش، كۆمه‌ڵێك رێكخراوی سه‌ر به خۆی هه‌یه(سه‌ر به حیزبه‌كه، نه‌ك سه‌ربه‌خۆ!): رێكخراوێكی خوێندكاری و قوتابی، رێكخراوێكی ژنان و ئافره‌تان، مامۆستایان، ئه‌ندازیاران، كاسبكاران… سه‌یر له‌وه‌دایه جگه له حیزبه‌كه كه رۆژنامه‌یه‌كی زمانحاڵی خۆی هه‌یه، ده‌بێت ڕێكخراوه‌كانی سه‌ر به‌و حیزبه‌یش، هه‌ریه‌كه‌و بڵاوكراوه‌یه‌كی خۆی هه‌بێت.. كۆمه‌ڵێك له حیزبه‌كان فێری شتێكی سه‌یر بوون، بۆ ئه‌وه‌ی وای پیشانبده‌ن ئه‌مانیش، بڕوایان به ئازادی هه‌یه، هه‌ندێك رۆژنامه‌و بڵاوكراوه، به ناوی ئازاد‌و سه‌ربه‌خۆ و بێلایه‌نه‌وه، ده‌رده‌كه‌ن .. ئێستا وه‌ك له هه‌ندێك كه‌سی جێگه‌ی متمانه بیستوومه‌و خۆم به چاوی خۆم نه‌مدیوه، وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمیش ده‌یانه‌وێت، لاسایی حیزبه‌كان بكه‌نه‌وه‌و هه‌ر یه‌كه بڵاوكراوه‌ی تایبه‌ت به خۆیان، هه‌بێت..
به پێی هه‌واڵێك كه له ڕۆژنامه‌ی(میدیا)دا به‌رچاوم كه‌وت، له كوردستاندا (352) رۆژنامه‌و گۆڤار‌و ته‌له‌فزیۆن و ده‌زگای راگه‌یاندن هه‌نه. هه‌وڵده‌ده‌م بڕوا به‌و هه‌واڵه بكه‌م به‌ڵام ناتوانم، چونكه ئه‌و ژماره زۆر به كه‌متر ده‌بینم له چاو ئه‌وه‌ی، خه‌یاڵی من وێنای ده‌كات، واته من واهه‌ستده‌كه‌م زۆر له‌و ژماره زیاتر بڵاوكراوه له كوردستاندا هه‌یه، تۆ وه‌ره ته‌نها ژماره‌ی حیزب و رێكخراوه‌كان حیساب بكه، ئێستا هه‌ندێ له شاره‌كانیش _نه‌ك ناوچه‌كان_ رۆژنامه‌ی تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه، ئه‌میش قه‌ینا.. ئایا ده‌زانن لادێی وا هه‌یه، ڕۆژنامه‌ی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه؟! بهڕاستمهو به نوكته‌ی تێمه‌گه‌ن، مه‌به‌ستیشم لاقرتێكردن به كه‌س نیه، ته‌نها مه‌به‌ستم زۆری و بۆری بڵاوكراوه‌و نووسینه له كوردستاندا. وتمان با چاو له لایه‌نی دارایی بپۆشین، چونكه گه‌نده‌ڵی دارایی ته‌نها ئه‌و لایه‌نه‌ی نه‌گرتووه‌ته‌وه. هه‌ندێ لایه‌نی گرنگی تر هه‌یه، ده‌بێت له‌به‌رچاو بگیرێت، وه‌ك:-
زمانی نووسین: ئێمه تا ئێستا زمانێكی یهگرتوومان نییه، ئه‌مه‌یش زۆری له‌سه‌ر وتراوه‌و هه‌رچی بڵێم له لاساییكردنه‌وه ده‌رناچێت، كه زۆرم ڕق لێیه‌تی! ئێستا له ناوچه‌ی بادینان، زمانێك هه‌یه_ناڵێم له‌هجه، چونكه كه‌م سۆرانی هه‌یه له‌و زمانه تێبگات_ كورده‌كانی كوردستانی سه‌ر به سوریا دانی پێدانانێن و ده‌ڵێن زمانی كرمانجی زمانی ئێمه‌یه نه‌ك زمانی دهۆك و بادینان! له سلێمانی ده‌یان بڵاوكراوه هه‌یه‌و، هه‌ریه‌كه شێوه نووسینێك و جۆره زمانێك به‌كار ده‌هێنن، كورده‌كانی كوردستانی سه‌ر به ئێران (ڕۆژهه‌ڵات)، لاقرتێی پێ ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن زمان، زمانی ئێمه‌یه، نه‌ك ئه‌مه!
له گه‌رمیاندا، تا ئێستا شتێك نیه، پێی بگوترێت زمانی نووسینی تایبه‌ت و به شێوه‌یه‌كی كوێرانه لاسایی سلێمانی ده‌كرێته‌وه، سه‌یره گه‌رمیانییه‌كان له هه‌موو شتێك‌دا، لاسایی سلێمانی ده‌كه‌نه‌وه‌و، نایشزانن به باشی لاساییبكهنهوه، چه‌ندین ناوچه‌و شوێنی كوردستان گه‌ڕاوم، خه‌ڵكی هیچ شوێنێكم وه‌ك خه‌ڵكی گه‌رمیان خۆبه‌كه‌مزان نه‌دیوه، ته‌نانه‌ت ناوی گه‌ڕه‌كه‌كانی كه‌لاریش به ناوی شاخه‌كانی سلێمانییه‌وه نراون، نموونه‌ی ئهزمهڕو..، وه‌ك ئه‌وه‌ی له گه‌رمیاندا ره‌مزێك، هێمایه‌ك، دارێك، به‌ردێك نه‌بێت بشێت، بكرێته ناوی گه‌ڕه‌كێك، ده‌ی خۆ مرواری ئه‌گه‌ر له ئه‌زمه‌ڕ خۆشتر نه‌بێت، ناخۆشتر نیه! ئێستا هه‌ندێ بڵاوكراوه به هه‌ورامیش ده‌رده‌چن، بڕوا بكه‌ن دوو بڵاوكراوه له گشت كوردستاندا په‌یدا نابن، شێوازی ده‌ربڕین و زمانی نووسینیان وه‌كو یه‌ك بێت، به هه‌ڵه‌دا نه‌چووم ئه‌گه‌ر بێژم، هه‌ر نووسه‌ره‌و زمانی خۆی هه‌یه، ئه‌وه واز له‌وانه بێنه كه به وشه‌ی قه‌به‌و ناوهڕۆك به‌تاڵ، لاپه‌ڕه پڕده‌كه‌نه‌وه‌و، هه‌ندێ زاراوه‌ی بێگانه دێنن و به سه‌قه‌تی دهیكوردێنن!
ڕێزمان و ڕێنووس: له‌مه‌یشدا بێسه‌روبه‌رییه‌ك هه‌یه ئه‌وسه‌ری دیار نیه، به تایبه‌ت رێنووس، تا ئێستا یاسایه‌كی وای بۆ دانه‌نراوه هه‌موو له‌سه‌ری كۆك بن، به‌ڵكو هه‌ریه‌كه به شێوه‌یه‌ك ده‌نووسێت. لایه‌نێكی گرنگتر:
شێوازی گه‌یاندنی هه‌واڵ و به‌خشینی زانیارییه: تۆ ده‌بینی ئه‌مڕۆ رۆژنامه‌یه‌ك هه‌واڵێك بڵاوده‌كاته‌وه، كه‌چی سبه‌ی رۆژنامه‌یه‌كی تر به جۆرێكی تر باسی ئه‌و هه‌واڵه ده‌كات، هه‌ندێك بۆ بازاڕگهرمكردن و هه‌ندێكیش به مه‌به‌ستی شكاندنی یه‌كتری و، كێبه‌ركێی نابه‌جێ و كێشه‌ی شه‌خسی. ئه‌مانه‌یش هه‌موو له‌لایه‌ك.. باشه چ خوێنه‌رێكی جیددی هه‌یه بڵێت: من ده‌توانم به مانگێك هه‌موو ئه‌و ڕۆژنامه‌و گۆڤارانه‌ی كوردستان كه له ماوه‌ی ته‌نها یه‌ك هه‌فته‌دا ده‌رده‌چێت، بخوێنمه‌وه؟! به مه‌رجێك هیچ ئیشێكی تری نه‌بێت و، رۆژ تا ئێواره خه‌ریكی خوێندنه‌وه بێت، كه دهیشڵێم بیانخوێنێته‌وه، مه‌به‌ستم چاوپێداخشاندنه، نه‌ك به‌وردی خوێندنه‌وه!
ره‌نگه كه‌سانێك به هه‌ڵه تێبگه‌ن و وا بزانن مه‌به‌ستم رێگرتنه له ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری و ئازادی بیروڕا، من ده‌پرسم: له كوێی دونیادا، زۆری نیشانه‌ی باشی بووه؟ به لای منه‌وه‌و ره‌نگه زۆرێكیش له‌گه‌ڵمدا بن له‌م بۆچوونه‌مدا، سه‌ركه‌وتن یان سه‌رنه‌كه‌وتنی هه‌ر كارێك، په‌یوه‌سته به چۆنێتییه‌وه نه‌ك چه‌ندێتی، واته ئه‌گه‌ر له هه‌موو كوردستاندا ته‌نها یه‌ك رۆژنامه و یه‌ك تاقه گۆڤار هه‌بێت، به مه‌رجێك به‌هێز بێت، له‌وه باشتره له‌هه‌ر گه‌ڕه‌كێكدا ڕۆژنامه‌یه‌ك ده‌ربچێت و به‌ڵام لاواز‌و بێ‌توانا بێت، بگره هه‌میشه كه‌م و پوخت له زۆر‌و بۆر باشتره. من هه‌ڵه‌ی وا ناكه‌م و ناڵێم با ژماره‌ی ڕۆژنامه‌و گۆڤار‌و بڵاوكراوه‌كان كه‌م بكه‌ینه‌وه، نایشڵێم با زمانه‌كه‌مان یه‌ك بخه‌ین، چونكه ئه‌گه‌ر وا بڵێم پێش هه‌موو كه‌سێ، خۆم به خۆم پێده‌كه‌نم، ئێمه تا دوو حكومه‌تمان كرد به یه‌ك_ ئه‌ویش له‌سه‌ر نیوه_، قیر بوو به شیر‌و به‌رد هاته زمان، ئاسیا‌و كۆڕه‌ك و سانایش، كه سێ كۆمپانیای ته‌له‌فۆنن، تا چه‌ند ساڵا به بڕیاری سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمیش نه‌بوون به یه‌ك، ئیتر هاواری من به چی ده‌چێت؟! وه‌لـێ با هیچ نه‌بێت كۆمه‌ڵێك پێوه‌رو ستاندارد هه‌بێت بۆ كاری نووسین و، ئه‌م به‌ره‌ڵڵایی راگه‌یاندنه‌ی ناومان لێناوه ئازادی ڕاگه‌یاندن سنوورێكی بۆ دابنرێت. ئه‌وه باسی نووسین و شیعر‌و وه‌رگێڕان با بووه‌ستێت، چونكه ئه‌گه‌ر باسی ئه‌وانیش بكه‌ین، بابه‌ته‌كه‌مان دوو ئه‌وه‌نده‌ی لێدێت!
ده‌مه‌وێت چی بڵێم؟
كورته‌ی باسه‌كه‌م ئه‌وه‌یه له تۆی خوێنه‌ر بپرسم: باشه ئێمه، بۆ كه‌سمان تاقه‌تی خوێندنه‌وه‌مان نییه كه‌چی بۆ نووسین ئه‌وه‌نده ئازاین؟! ئایا ده‌زانیت هه‌موو نووسینێك نووسین نییه‌و، هه‌ندێك بابه‌ت هه‌ن خاوه‌نه‌كه‌یان گه‌ر قڕقێنهیهك بداته‌وه له‌و نووسینه باشتره؟! ده‌زانیت ئه‌و نووسه‌رانه‌ی له مێژوودا ناویان ماوه‌ته‌وه‌و ده‌یان ساڵه نووسینه‌كانیان جێگه‌ی مشتومڕو ده‌مه‌قاڵێی گه‌رموگوڕی نێوه‌نده ڕۆشنبیری‌و زانستییهكانن، چه‌ندیان له كاتی خۆیان بۆ خوێندنه‌وه ته‌رخانكردووه‌و ڕۆژانه چه‌ند لاپه‌ڕه‌یان خوێندووه‌ته‌وه، ئینجا وێراویانه ده‌ست بده‌نه قه‌ڵه‌م؟! باشه تۆی گه‌نج كه من به زۆری ڕووی ده‌مم له تۆیه، بۆچی ده‌نووسیت؟ هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی بڵێن فڵانكهسیش ده‌نووسیت؟ یان ئامانجێكت هه‌یه له‌و نووسینانهتدا؟! ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت ته‌نها چه‌ند دینارێكه بیخه‌یته گیرفانته‌وه ئه‌وا دڵنیابه له پاشه‌ڕۆژدا په‌شیمان ده‌بیته‌وه.. جا هه‌ر ئه‌مڕۆ وازبێنی له سبه‌ینێ باشتره، چونكه تۆ به‌م كارانه‌ت به‌شداری له تێكدانی باری ڕووناكبیری وڵاته‌كه‌تدا دهكهیتو گه‌نده‌ڵی بڵاوده‌كه‌یته‌وه. ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیشت خۆپێگهیاندنهو حه‌زی خزمه‌تكردن له سه‌رتدایه، ئه‌وا له جیاتی پرته‌وبۆڵه نووسین، رۆژانه به چڕوپڕی بخوێنه‌وه، دڵنیابه جام كه پڕ بوو لێی ده‌ڕژێت، گرنگ نییه ئه‌مڕۆ ببیت به نووسه‌رو تا ماوی كه‌س نه‌تناسێت، نووسین به زۆری نییه، چه‌ندین كهڵهزاناو بیریار له مێژوودا هه‌ن، له ته‌مه‌نێكی ئێجگار دره‌نگدا ده‌ستیان به نووسینكردووه، كه‌چی له لاپه‌ڕه‌كانی مێژوودا به نه‌مری ماونه‌ته‌وه، نووسه‌ری وایش هه‌یه ته‌نها یه‌ك دوو كتێبی هه‌یه‌و ناوبانگیشی دونیای ته‌نیوه. زۆرم پێخۆشه له داهاتودا بووارم ههبێتو كتێبێك له‌سه‌ر ژیان و هه‌وڵی هه‌ندێك له بیریاران و زانایان بنووسم، جا نازانم ده‌مێنم یانا؟
هێمن خورشید