
سەدەی کارەسات٣ ….برایم فەڕشی
سەدەی کارەسات٣ برایم فەڕشی
ماڵی حیزبی تووده له ناو حیزبی دێموکرات‌دا
کۆنفرانسی په‌یڕه‌وانی کۆنگره‌ی 4ی حیزبی دێموکراتی کوردستان
برایم فه‌رشی: ئه‌و کۆنفرانسه که باس ده‌که‌ن کۆنفرانسی کۆنگره‌ی چووار بوو، له‌و کۆنفرانسه‌دا چ شتهایه‌ک باس کرا؟
غه‌نی بلوریان: ئه‌و کۆنفرانسه‌مان مه‌خفیانه له ته‌ورێز ته‌شکیل دا، ئه‌فرادێکی که له مه‌ناتقی موخته‌لف بوون، دیاره ئینتخابی بوون، گه‌رچی مه‌خفی بووین به‌ڵام ئینتخابی بووین. له مه‌ناتقی موخته‌لف که [بەربڵاو] بووین ئاده‌رس درابوو، ئه‌حمه‌دی عه‌زیزی ته‌عیین کرابوو، که بێن بۆ ئه‌و ئادره‌سه‌ی. که ئه‌و ڕه‌حمه‌تی عه‌تری به‌رزه‌نجه‌ش، موشاور بوو پێم وایه، ئه‌ویش ده‌وێدا بوو، ده‌و کۆنفرانسه‌دا. دیاره باسی کۆنفرانسه‌که‌ی ده‌ویدا نه‌کردووه، شایه‌د له په‌روه‌نده‌که‌یدا باسی کردبێ. له‌و کۆنفرانسه چوون ئێمه کۆنگره‌ی چوار بووین، کۆنگره‌ی چوار ڕێبازی موشه‌خسی خۆی هه‌بوو. له حیزبی دێموکراتی کوردستاندا ئیستراتێژی نه‌هایی، سوسیالیسمی دێموکراتیک یان هه‌ر سوسیالیسمی خاڵی بوو. سوسیالیسمی دادپه‌روه‌رانه‌ی قاسملوی ئیختلافاتێک هه‌بوو، له پێشووش ئه‌و ئیختلافاته هه‌بوو، ئه‌و ده‌م موعته‌قدبووین که ده‌بێ سوسیالیسمی عیلمی بێ، که قاسملو نه‌ده‌چووه ژێر باری سوسیالیسمی عیلمی، بلاخره ده‌فعه‌یه‌ک هێنایه سه‌ر دادپه‌روه‌ر و عادلانه و ئاوا کلکیان پێ هه‌ڵاواسی، به‌ڵام[ئێمە] لێره سوسیالیسمی عیلمی مان دانا. به‌رنامه‌ی مه دیاره من به‌رنامه‌که‌م هه‌یه ئێستا له پراگێ، به‌رنامه‌ی کۆنگره‌ی چوار، ئه‌و به‌رنامه‌یه ته‌غییراتێکی تێدا درابوو به‌ڵام، گۆڕانکارییه‌کی ئه‌وتۆی له گه‌ڵ به‌رنامه‌ی حیزبی دێموکرات نه‌بوو، ته‌قریبه‌ن هه‌مان، شیوه بوو با ته‌غیراتێکی جوزئی. ئه‌ساسنامه‌ی هه‌بوو، مه‌سه‌له‌ی مه[ئێمە] عومده‌ته‌ن ئیدامه‌ی موزاکره بوو، مه‌خفی بوونی حیزب بوو، ڕابیته له گه‌ڵ سازمانهای دێموکراتیک وه‌ک فیداییانی ئه‌کسریت و حیزبی تووده بوو. یانی هه‌ماهه‌نگی سیاسی، ده‌گه‌ڵ ئه‌و دوو سازمانه‌ی، فیرقه‌ی دێموکراتی ئازه‌ربایجان. هه‌ماهه‌نگی سیاسی له سه‌تحی ئێرانێ‌دا، به‌حسی ئه‌و جوره شتانه کرابوو، موسه‌وباته‌که‌ی نووسراوه، به‌ڵام ده‌قیقه‌ن من هه‌مووم له به‌ر نییه، له بیر نییه. کونفرانسەکه سێ رۆژی کێشا، که له‌وێ ئینتخاباتی کۆمیته‌ی مه‌رکه‌زی کرا و هه‌یئه‌تی سیاسیش هه‌لبژێردرا، ده‌بیر ئه‌وه‌ڵ و ده‌بیر کولل هه‌ڵبژێردرا.
برایم فه‌رشی: یه‌که‌م کۆنگره‌ی که له ئێران گیرا دوای 1357 کۆنگره‌ی چوار بوو؟
غه‌نی بلوریان: کۆنگره‌ی چورا بوو به‌ڵێ.
برایم فه‌رشی: چلونیه‌تی پێکهاتنی ئه‌و کۆنگره‌یه چۆن بوو، زه‌رووره‌تی گرتنی ئه‌و کۆنگره‌یه چ بوو؟
غه‌نی بلوریان: زه‌روره‌تی ئه‌و کۆنگره‌ی چواره، جه‌ریانی شه‌ڕ بوو، مه‌سایلی موزاکره بوو، دیتنه‌وه‌ی رێگا حه‌لی موزاکره، بۆ سوڵح. دیاره ئیمه ئه‌ساسه‌ن ئه‌و کۆنگره‌یه‌مان بۆیه ته‌شکیل دا که جمهوری ئیسلامی، موته‌وجهی واقعیاتێک ببێ که، ئێمه کۆنگره‌مان ته‌شکیل داوه، له حدودی چوارچیوه‌ی قانوونیه‌تی خۆی خارج نییه. ته‌فه‌کوراتی ئێمه له‌و کۆنگره‌یدا په‌خش ده‌کرێ، نه‌زه‌راتی ئێمه له باره‌ی حاکمیه‌تدا مونعه‌کس ده‌بێته‌وه. که مونعه‌کس ببووه، به‌ڵام قاسملو په‌خشی نه‌کرده‌وه، حه‌تتا نوسخه‌یه‌کی بۆ حاکمیه‌ت نه‌نارد، ئه‌و کۆنگره‌یه که ته‌شکیل بووه، حاکمیه‌ت بزانێ ئێمه نیسبه‌ت به حاکمیه‌تە چ مه‌وزعێکمان گرتووه. کۆنگره‌ت ته‌شکیل داوه حاکمیه‌تی قانع که‌ی که ئه‌من له گه‌ڵ تۆ ده‌مه‌وێ ته‌فاهوم بکه‌م، ده‌بێ ئه‌و موسه‌وباته‌ی به خه‌ڵکیش بڵێی، له خه‌ڵکی نه‌شارییه‌وه، بۆ حاکمیه‌تیشی بنێرێ، کاکه من کۆنگره‌یه‌کم ته‌شکیل داوه، ئه‌وه موسه‌وباته‌که‌یه‌تی. دیفاع له مه‌رزه‌کانی ئیرانێ، ئێمه سوحبه‌تمان ئه‌وه بوو که، ئایه‌توڵا حوسینی که‌رمانی که هاته مه‌هابادێ به نوێنه‌رایه‌تی خومه‌ینی تام ئولئیختیار دامادی خومه‌ینیش بوو، هات له ماڵه ره‌حیم خه‌رازی جێگامان دایه، ئه‌من و حه‌یاکی و قاسملو چووین موزاکره‌مان له گه‌ڵ کرد.
کوتی کاکه گیان حکومه‌تی جمهوری ئیسلامی ساف و پوست که‌نده پێتان ده‌ڵێم، ڕو‌به‌ڕوو به تاقی ته‌نێشم، هیچ که‌سم له گه‌ڵ نییه، سه‌راحه‌تم هه‌یه، جمهوری ئیسلامی به ئێوه ده‌ڵێ عاملی عیراق. ناڵێین شتی دیکه. جێگای دیکه ناڵێین. به‌ڵام موسته‌قیمه‌ن ئه‌وه‌ی ده‌ڵێین که‌عاملی عێراقن، ئێمه عه‌کس های زۆرمان هه‌یه له‌وەی که حه‌مل و نه‌قڵی سیلاح له عیراقه‌وه کراوه، به هه‌واپه‌یما هه‌ڵگیراوه‌ته‌وه، هه‌مانه. مه‌دارکی زۆرمان هه‌یه بۆ ئیسباتی ئه‌وه، ئێوه وه‌ختێکی عاملی عێراقن، ئێمه چۆن خودموختاری به ئێوه بده‌ین. بۆ ناچی له گه‌ڵ عێراق دانیشی و موزاکره بکه‌ی.
به چ شێوه‌یه‌ک ده‌توانین سابتی بکه‌ین که ئیمه عاملی عیراق نیین. کوتی ده‌توانن به‌و جوره ئیسباتی بکه‌ن بۆ یه‌ک ساڵ، ته‌واوی پێشمه‌رگه‌کان لە نه‌واری مه‌رزی موته‌مه‌رکز بکه‌ن، ئێمه نان و به‌رگ و سیلاح ده‌ده‌ین، ئه‌رته‌شیش نایات بۆ هیچ کۆ، پاسداریش نایات. ئه‌و شکڵه‌ی که هه‌یه هیچ ته‌حه‌ولاتێک ناکرێ، له ئه‌رته‌ش و سپادا، ئه‌و جۆره‌ی که هه‌یه ده‌مێنێته‌وه. دیاره له مه‌هاباد سپا هه‌بوو ئه‌و ده‌می، به‌ڵام پاسیڤ بوون، پێشمه‌رگه ئێمه ئیداره‌ی شاریمان ده‌کرد. ئه‌رته‌شیش هه‌بوو پادگانیش هه‌بوو، به‌نابه‌رئین بێنن ئێوه له‌وێ دابنێن، موته‌مه‌رکزی بکه‌ن، دیفاع له مه‌رزره‌کان بکه‌ن، بۆ ساڵێک ته‌واوی خه‌رج و به عوده‌ی مه‌یه، ده‌توانن ته‌علیماتی بده‌ن، به پێشمه‌رگه هه‌ر له‌حزه‌ش که پاش ساڵێکی ئێمه ته‌فاهومان له گه‌ڵ ئێوه نه‌کرد، ئێوه ده‌توانن ئه‌سله‌حه‌که‌ی به‌ره‌و ڕووی ئێمه بگێڕنه‌وه، وه‌ڵا سه‌دامیش هه‌میشه ئیستقبال و لێده‌کاته‌وه. به‌ڵام بۆ ئه‌وه بچم بڵیم ئه‌وان ئه‌وه‌یان قه‌بوڵ کرد، حاکمیه‌ت بزانێ ئێوه به چوارچوبی خاکی ئێرانێ ئیعتقادو هه‌یه، ته‌جزیه ته‌ڵب نیین، عاملی که‌س نیین، فه‌رموو ئه‌وه‌ی قه‌بول بکه‌ن.
دیاره قاسملو و ئه‌وان پێشنیاریان کرد کوتی ئێمه، وه‌ختێکی ئه‌و کاره‌ی ده‌که‌ین که ئه‌و 6 ماده‌یه، ڕه‌سمه‌ن ئیعلام بکرێ،له قانوونی ئه‌ساسیدا بگونجێندرێ، وه‌ک مودافعێکی مه‌رزه‌کانی خاکی ئێرانێ هه‌ین و ته‌عه‌هود ده‌که‌ین، مه‌لا عه‌وڵا به کوردی به منی کوت خه‌ڵک پێمان ده‌ڵێن جاش، ئه‌گه‌ر هه‌مچین کارێکی بکه‌ین.
کوتم کاکه‌گیان تۆ ده‌ڵێی 98ده‌رسه‌دی خه‌ڵکی کوردستان له گه‌ڵ منه، وه‌ختێکی 98 ده‌رسه‌دی خه‌ڵکت له گه‌ڵه له خه‌ڵکی بۆ ده‌ترسێی، ئه‌گه‌ر خه‌ڵکت له گه‌ڵه و ڕه‌هبه‌ری خه‌ڵکی، ده‌بێ لێت قه‌بوڵ بکات، ئه‌گه‌ر ئیدعا ده‌که‌ی، خه‌ڵک ده‌بێ لێت قه‌بوڵ بکات، و من موعته‌قدم خه‌ڵکی کورد سوڵح دۆسته. خه‌ڵکی کورد نایه‌وێ شه‌ڕی به هه‌ر قیمه‌تێکی بکات، شه‌ڕی ده‌کات بۆ حه‌قی خۆی، وه‌ختێکی حه‌قی ئه‌ستاند، ئه‌وه یه‌کێک له حقوقه‌کانه که پێشمه‌رگه‌ی کوردستان مودافعی مه‌رزه‌کان بێ له کوردستان، له مه‌رزه‌کان موسته‌قه‌ر بێ، ئه‌وه یه‌کێک له خواسته‌کانه. ئه‌گه‌ر ئێمه ته‌فاهوم له گه‌ڵ ئێرانێ بکه‌ین، یه‌کێک له مه‌وارد ئه‌وه‌یه که ئه‌و پێشمه‌رگه موسه‌له‌حه‌ی مه، به‌عینوانی نیرویه‌کی نێوی نابێ پاسدار، پاسدار ده‌بێ شیعه بێ، حه‌دی ئه‌قه‌ل نێوێکی لێده‌نین، له‌و مه‌رزانه‌ی کوردستان پێشمه‌رگه بمێنێته‌وه، خۆ پێشممه‌رگه‌ی وه‌ده‌ر نانین. ئه‌وه یه‌کێک له مورده‌کانه که له مه‌رزه‌کان دابمه‌زرێ ، ئه‌وه پوانێکه که حاکمیه‌ت به ئێمه‌ی ده‌دا. بلاخره زه‌رەر‌یش ناکه‌ین، ئێمه ده‌چینه‌وه مه‌رزه‌کان، ئێستا له مه‌رزه‌کانیان. له کوێین، ده‌چین له مه‌رزه‌کان داده‌نیشین و سابلاخیش ئیتزاماتی هه‌یه. شاره‌بانی خۆی هه‌یه ، ده‌چین له مه‌رزه‌کان موته‌مه‌رکز ده‌بین. با ئه‌سله‌حه‌ی وه‌رگرین با کۆمه‌کی وه‌رگرین. با سالێکی نۆکه‌ری ئه‌وانه بین، له عێراقێ ئه‌سله‌حه‌ی وه‌رنه‌گرین، وا فه‌رز بکه‌ین له گه‌ڵ عێراق به‌شه‌ڕ دێن له ئێرانێ ئه‌سله‌حه وه‌رده‌گرین. فه‌رق چ ده‌کات، ئێمه که نۆکه‌ری عێراقێین ئه‌لعان، با ساڵێکیش نۆکه‌ری ده‌وڵه‌ته‌که‌ی خۆمان بین. دوکتور قاسملو ئه‌تۆ بۆ خۆت له موساحبه‌یه‌کدا که چاپیش کراوه نه‌تکوت ئه‌من زه‌هرێکی که خومه‌ینی ده‌یدا به من بیخۆمه‌وه له شه‌ربه‌تێکی که سه‌دام ده‌یدا به من بیخۆمه‌وه، پێم باشتره! ئه‌وه موساحبه‌ی خۆته خاڵه. فه‌رموو ئه‌و جامه زه‌هره‌ی تۆ بخۆوه . به هه‌ر سوڕه‌ت ڕه‌د کراوه. به‌عد ئایه‌تولا کرمانی(…………..) هاته سه‌ر تله‌وزیۆنی دیفاعی کرد ، قسملوش قسه‌ی کرد ئه‌وه‌یش قسه‌ی کرد، کوتی ئه‌و خواستانه‌ی ئێوه مه‌تره‌حی ده‌که‌ن حه‌قو هه‌یه، ئه‌من یه‌کیک له مودافعانی خواستی ئێوه‌م، نمایه‌نده‌ی ئیمامیشم. به‌ڵام ئه‌و پێشنیاره‌ی که به حیزبی دێموکراتیشم کردووه ده‌بێ قه‌بوڵی بکه‌ن. به هه‌ر سوڕه‌ت کۆنگره ئیجابی ده‌کرد که، خاڵی ئه‌وه‌ڵی دیفاع له مه‌رزه‌کانی ئێرانێ بێ. خاڵی ئه‌وه‌ڵیشی ئه‌وه بوو. کۆنگره ده‌بوایه چراغی سه‌بز نیشان بدات به جمهوری ئیسلامی که ئێمه حازرین موزاکره بکه‌ین، ئێمه مودافعی مه‌رزه‌کانین. جمهوری ئیسلامیمان قه‌بوڵه، پشتیوانی لێده‌که‌ین، “ڕه‌هبه‌ری خومه‌ینی” مان له کۆنگره‌ی به 120 ئارا بدون ئیختلاف قه‌بوڵ کردوه. دموکراسی بۆ ئێران تێداگونجاوه، خودمختاری بۆ کوردستان تێیدا گونجاوه، ئه‌وه ئه‌ساسی مه‌تڵه‌ب بوو، ئه‌و پۆزه‌ی نیشان بدین به جمهوری ئیسلامی. که کۆنگره خه‌ڵکی کورد په‌سه‌ندی کرد نمایه‌ندی 30هه‌زار نه‌فه‌ر نمایه‌ندەی خه‌ڵکی کوردن ئیدی. حیزبی دێموکرات خۆی به نمایه‌نده‌ی خه‌ڵکی کورد ده‌زانێ، به‌نابه‌رئین ئه‌و کۆنگره‌یه له ته‌رف خه‌ڵکی کورده‌وه گیراوه، ئه‌وه‌ش پێشنهاد بۆ حاکمیه‌ت. به‌ڵام بڵاویان نه‌کرده‌وه و نه‌شیان نارد بۆ حاکمیه‌ت. به قه‌ولی مه‌شهور ئێستاش دیزه به ده‌رخۆنه‌یان کرد.
هه‌یئه‌تی بازره‌سی حیزبی دێموکرات
برایم فه‌رشی: باسی هه‌یئه‌تی بازره‌سی حیزبی دێموکرات کرا، ئه‌و هه‌یئه‌ته کێ بوون دوایه ئه‌و کارانه‌ی ئه‌نجامیان داوه چی بووه؟
غه‌نی بلوریان: وه‌ڵا به‌داخه‌وه ئه‌من به غه‌یره ئه‌ز یه‌ک نه‌فه‌ر فه‌تاح کاویانم له بیره، پێم وایه دوکتور خوسره‌ویی بوو، پێنج نه‌فه‌ر بوون ئه‌وانی دیکه نازانم کێ بوون. له بیرم نه‌ماوه، به‌ڵام له حه‌قیقه‌تدا بازرسی بۆ ئه‌عمال و کردارێکی ڕه‌هبه‌ری یان کادرهای حیزب، بویژه ره‌هبه‌ری حیزب ده‌یکا. ئه‌وان ده‌بێ ره‌سیده‌گی به‌وه‌ی بکه‌ن. له حاڵێکدا ئه‌وه ته‌بدیل بوو به کۆمسیۆنی ته‌فتیشی عه‌قاید. ده‌چوون بازجوییان له فلان که‌سی ده‌کرد و فلان که‌سی ده‌کرد. که تۆ کۆمۆنیستی و ته‌فه‌کوری کۆمۆنیستیت هه‌یه، هه‌واداری فڵان گروه و فلان گروهی، ته‌رفداری فلان گروهی ده‌که‌ی، تۆ رۆزنامه‌ی فڵان گروهی ده‌خوێنییه‌وه. فلان ده‌سته‌ی ده‌خوینییه‌وه. ته‌فتیشی عه‌قایدییان ده‌کرد له باتی ئه‌وه‌ی بازره‌سی به مه‌عنای که‌لیمه بێ. که کۆنگره‌ی ئینتخابی کردووه بۆ بازره‌سی. بۆ نه‌زاره‌ت له سه‌ر ئه‌عمالی ده‌فته‌ری سیاسی و کۆمیته‌ی مه‌رکه‌زی. هاتوونه خوارێ ته‌فتیشی عه‌قاید ده‌که‌ن. له نێو ئه‌فرادی حیزبی‌دا، په‌رونده سازی ده‌که‌ن له نێو ئه‌فرادی حیزبی‌دا. به‌وی ته‌بدیل بوو. هه‌ر به‌و مه‌نزوره‌شیان دانابوو. وه‌ئیلا وه‌زیفه‌ی هه‌یئه‌تی بازره‌سی که کۆنگره‌ی ته‌عینی کرد ئه‌وه نییه. ئه‌وه له خوارێ ده‌توانێ کۆمسیۆنێکی دیکه بێ، کۆمیته‌ی مه‌رکه‌زی ده‌توانێ کۆمۆسیۆنێکی دیکه دامه‌زرێنێ. به‌لآم کۆنگره ئه‌وه‌ی دانانێ بۆ ته‌فتیشی عه‌قاید.
ماڵی حیزبی تووده له ناو حیزبی دێموکرات‌دا
برایم فه‌رشی: باسی سیاسه‌تی حیزبی تووده له نێو حیزبی دێموکرات‌دا، وه‌ک تاریخ، تاریخێکی هه‌یه له حیزب‌دا، به‌ڵام دوای ئینقلاب، موشه‌خه‌سه‌ن ئێوه‌ش باستان کرد، خودی سازمانی جه‌وانانیش که له حیزبی دێموکرات‌دا دروست کرابوو، زۆرتری ئه‌و که‌سانه‌ی له وی‌دا بوون و له شکڵ گیری و سمتگیری دا نه‌خشیان هه‌بووه بە جۆرێک تووده‌یی بوون و ته‌فه‌کوری تووده‌ییان هه‌بوو، ئه‌و سیاسه‌ته له نێو حیزبی دێموکرات‌دا، ئیوه چۆناوچۆنتان ده‌دیت. یا خۆ ئه‌لعان چۆناوچۆنی ده‌بینن. چ نه‌قشێکی له ئینشعابی په‌یره‌وانی کۆنگره‌ی چواری حیزبی دێموکرات‌دا دا هه‌بوو. و هه‌روه‌ها نوێنه‌رانی موشه‌خه‌سی ئه‌و ته‌فه‌کوره که ئێوه‌ش باستان کرد کێ بوون ، ئه‌گه‌ر به رۆشنی باسیان بکرێ ، کۆمه‌ک ده‌کات.
غه‌نی بلوریان: عه‌رزت بکه‌م ئه‌و ده‌مه‌ی، حیزبی دێموکرات هاته‌وه، ئه‌من که له زیندانێ هاتمه ده‌رێ، ئه‌فرادم نه‌ده‌ناسی خۆ، کێ کێه و کێ کێ نییه، که‌سیش نه‌هات موشه‌خه‌سه‌ن خۆی به من موعه‌ره‌فی بکات، کاکه ئه‌من تووده‌ییم، به‌ڵام ته‌فه‌کوره‌که‌یان نیشان ده‌درا. چوونکو ئه‌من بۆخۆم فکری ته‌رفداری شوره‌ویم هه‌بوو، فکری په‌یڕه‌وی له تیئوری عیلمیمم هه‌بوو. ئیعتقادی به سوسیالیسمی علمییم هه‌بوو. به‌نابه‌رئین ئه‌شخاسێکی که له حیزبی دێموکرات دابوون، ده گه‌ڵ من که به‌رخوردیان ده‌کرد، به‌عزه ئه‌شخاسێک، که ئه‌و ته‌فه‌کوراته‌یان نیشان ده‌دا، بۆ من دیاری ده‌کران، به‌ڵام ئه‌وانه من نه‌مده‌توانی ده‌رک بکه‌م و ته‌شخیس بده‌م له نێو چاوانیان نه‌نوسرابوو ئه‌وانه عوزووی حیزبی تووده‌ن. هه‌تا به‌عزه‌ێک بوون له سازمانی جه‌وانان بوون، عوزووی حیزبی تووده نه‌بوون. به‌ڵام ئه‌و ته‌فکوره‌یان نیشان ده‌دا. ئه‌و شته‌ی که بۆخۆم ئه‌و ته‌فه‌کوره‌م هه‌بوو، که له گوزه‌شته‌ڕا هه‌مه و شتێکی تازه نییه، پاش ئه‌وه‌ی له شوره‌وی گه‌ڕامه‌وه ئه‌من به ته‌فه‌کوری نه‌وینه‌وه هاتم له حیزبی دێموکراته‌وه، که ته‌ئسیس بووه، یانی به ته‌فه‌کوورێکی چه‌پگرایانه، به‌رخه‌لافی ئه‌وه‌ی سابق هه‌مبوو. سازمان جه‌وانانی کۆمه‌له‌ی ژ. ک. که عونسورێکی میللی ده‌ژمێردرام و بۆ ته‌فه‌کوری میلییه‌وه هاتم. ئه‌و سه‌فه‌ره‌ی که گه‌ڕامه‌وه له شوره‌وی حاملی ته‌فه‌کورێکی نه‌وین بووم. به‌نابه‌رئین ئه‌شخاسێکی که هه‌م فکری من بوون، بۆ من جێگای خۆشبه‌ختی بوو ، وه‌ختێکی ده‌مناسین.
له حه‌قیقه‌ت هه‌تا ئه‌وێ رۆژێ حیزبی تووده‌ی نه‌هات ئیعلامی نه‌کرد که کۆمیته‌ی ئیاله‌تی دروست ده‌که‌ین. به ته‌وری موشه‌خه‌س ئه‌عزای حیزبی تووده‌م بۆ موشه‌خه‌س نه‌بوو، به‌ڵام وه‌ختێکی ئه‌وانه ئیعلامیان کرد. دیاره ئه‌عزای کۆمیته‌ی ئیاله‌تی حیزبی تووده، لێم مه‌علوم بوون حه‌سه‌نی ماوه‌رانی بوو، مینه چیره بوو، سوله‌یمان چیره بوو، و ئه‌شخاسی دی له‌و قه‌بیله‌ی به‌ڵام تێعدادێکی دیکه مانه‌وه، نه‌چوون له کۆمیته‌ی ئه‌یاله‌تیدا. ئه‌وانه عوزووی حیزبی تووده نه‌بوون، به‌ڵکه حاملی ئه‌و ته‌فه‌کوره‌ی بوون. که ئه‌منیش ئه‌و ته‌فه‌کوره‌م هه‌بوو، یانی ته‌فه‌کوری په‌یڕه‌وی له ته‌فه‌کوری عیلمی و په‌یڕه‌وی له سوسیالیسمی عیلمی، و ئیعتاقد به سوسیالیسمی عیلمی، ئه‌وه ته‌فه‌کوریك بوو که له‌پێشه‌وه‌دا هه‌مبوو، وه‌ختێکی حیزبی دێموکراتمان ته‌سیس کرده‌وه ، به‌و ته‌فه‌کوره‌یه‌وه ئه‌مه حیزبی دێموکراتمان ته‌شکیل دایه‌وه. وه‌لی عوزوی حیزبی تووده‌ش نه‌بووین. ده‌گه‌ڵ حیزبی تووده‌ش ڕابیته‌مان هه‌بوو، دۆستایه‌تیمان هه‌بوو. زۆر زۆر ته‌نگا ته‌نگ. ئیرتباتمان هه‌بوو. وه زۆر زۆر زۆر هه‌ماههه‌نگی سیاسیمان له ته‌واو له سه‌تحی ئێران و کوردستاندا هه‌بوو، ئه‌ڵبه‌ته دیاره ئێمه بۆ خۆمان وه‌ک سازمانێکی موسته‌قلی حیزبی دێموکرات عه‌مه‌لمان ده‌کرد. به‌ڵام ته‌نگاته‌نگیش له گه‌ڵ حیزبی توودە ڕابیته و دۆستایه‌تیمان هه‌بوو.
برایم فه‌رشی: باته‌وجوه به‌و ڕابیته‌وی که ساڵی 32 ئه‌ندامانی حیزبی دێموکرات له ده‌ره‌وه له گه‌ڵ حیزبی تووده هه‌یانبووه و زۆر زۆر نزیک بوون، ته‌نانه‌ت له ئۆرگانه‌کانی حیزبی تووده‌دا بوون وه‌ک ڕادیۆ په‌یکی ئێران یا خۆ ئۆرگانه‌کانی دیکه‌یان، ئایا ئه‌و جه‌ماعه‌ته که هاتنه‌وه ئێران، دیسان هاتنه‌وه بوونه‌وه عوزووی حیزبی دێموکرات، یانی تاریخێکی ئاوا هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی که حیزبی دێموکرات و حیزبی تووده به‌م چه‌شنه بوون. له ساڵی 57یش دا پێش ئه‌وه‌ی ڕژیمی شا بروخێ جه‌ماعه‌تێک هه‌بوون به نێوی حیزبی تووده کاریان ده‌کرد، موشه‌خه‌سه‌ن هێندێک دانشجوی کورد، که له شوێنه‌کانی دیکه‌ی ئێران بوون، ئه‌وانه دوای رووخانی رژیم سیاسه‌تیان له لایه‌ن حیزبی تووده‌وه ئه‌وه بوو که بچنه نێو حیزبی دێموکراته‌وه، موشه‌خه‌سه‌ن له شاره‌کانی که خۆشتان باستان کرد ئیتحادییه‌ی جه‌وانانیان دروست ده‌کرد، که ئه‌و ئیتحادیه‌ی جه‌وانانه ده‌یانویست له‌وێدا ئه‌فرادی جۆربه‌جوری سیاسی کۆ بکه‌نه‌وه، به‌ڵام مه‌جموعی ئه‌و که‌سانه‌ی که له‌و ئیتحادیه‌دا کۆ ده‌بوونه‌وه یا ته‌فه‌کوری تووده‌یان هه‌بوو، یا ئه‌فرادێک بوون نزیک بوون له حیزبی دێموکرات، هه‌ر بۆیه‌شه که بۆخۆتان ئیشاره‌تان کرد، حیزبی تووده نه‌زه‌ری ئه‌وه بوو بتوانێ حیزبی دێموکرات جارێکی دیکه بۆ لای خۆی ڕابکیشێته‌وه، نه‌هایه‌ته‌ن وه‌ک فیرقه‌ی دێموکراتی ئازاربایجانی لێ بکات یانی…
غه‌نی بلوریان: یا حه‌دی ئه‌قل بیگه‌رێنته‌وه سه‌ر ده‌ورانی ئێمه…
برایم فه‌رشی: به‌ڵێ، یا مه‌سه‌له‌ن به جۆرێک ببیته به‌شی ئیاله‌تی حیزبی تووده‌ی ئێران، له کوردستان ، هه‌ر بۆیه‌ش ده‌بینین دوای کۆنگره‌ی چواره ته‌شکیلاتی موشه‌خه‌سی خۆیان وه‌ک حیزبی تووده دروست ده‌که‌ن، یانی ئه‌وه ڕوون و ئاشکرا بوو که ئه‌ندامانی حیزبی تووده له نێو حیزبی دێموکرات دا هه‌ن، و دوای کۆنگره‌ی چواریش که ته‌شکیل ده‌بێ، حیزبی دێموکرات سازمانی جه‌وانانی حیزبی دێموکرات تێکده‌شکێنێ، دوایه شتیکی دیکه به جێگای ئه‌و دروست ده‌کات، یانی ئه‌گه‌ر موشه‌خه‌ستر له سه‌ر ئه‌و بابه‌ته قسه بکه‌ین باش ده‌بێ.
غه‌نی بلوریان: موشه‌خه‌ستر ئه‌وه‌یه که، ئه‌وه‌نده‌ی که من بزانم ئی ده‌ورانی پێشووی خۆم، هه‌روه‌کوو عه‌رزم کردی، له‌وێشدا کوتم قاسملو، عوزووی حیزبی تووده بوو، غه‌یره ئه‌ز قاسملو هیچ که‌سی دیکه عوزوه‌ی حیزبی تووده نه‌بوو، به ته‌وری ره‌سمی. قاسملوش له سه‌ره‌وه له گه‌ڵ ئێمه هاوکاری ده‌کرد ڕابیت بوو، به‌ینی ئێمه و حیزبی تووده. پاشان ده مه‌رحه‌له‌یه‌کیدا، مه‌خسوسه‌ن دوای ساڵی 33[١٩٥٤] ڕه‌سمه‌ن له رۆزنامه‌ی حیزبی دێموکرات‌دا کاری ده‌کرد، به‌ڵام عوزویه‌تی حیزبی تووده‌شی هه‌ر هه‌بوو. له ده‌وره‌یه‌کی دیکه‌دا که ساڵی 37 [١٩٥٨]بوو، هه‌ر وه‌کوو عه‌رزم کردی که‌ریم حیسامی عوزووی حیزبی دێموکرات بوو، ئه‌و ده‌می خه‌ته‌ری ئه‌وه‌ی هه‌بوو ده‌عوه‌تیان ده‌کردن بچن له 21ی ئازه‌رێ نوتقێ بکه‌ن، عیده‌یه‌کیان ده‌عوه‌ت کردبوو، بۆ ئه‌وەی نوتقێ بکەن، هەرچەند که‌ریم حیسامیان ده‌عوه‌ت نه‌کردبوو به‌ڵام که‌ریم حیسامی ئه‌وه‌ی به عینوانی ته‌هدیدێک ته‌ڵقی کردبو و ئیستفاده‌ی له‌و جه‌ریانه‌کرد بۆ ئه‌وه‌ی بچێ بۆ عێراقێ. حه‌قیقه‌تن ته‌جروبه سابتی کرد که 21 ئازه‌ر ته‌واویش بوو که‌سیان نه‌گرت، و که‌ریم حیسامی له گه‌ڵ عه‌زیزی فه‌لاحی بێخود رۆیشتن بۆ عێراقێ، یانی ئه‌وانه له موجه‌ویزێکی ده‌گه‌ڕان که بڕۆن بۆ عێراقێ، ئه‌و میجوزیەش هه‌ر ئه‌وه بوو که، له‌و ده‌عوه‌ته‌ی ئیستفاده‌یان کرد، با ئینکه که‌ریم حیسامی ده‌عوه‌ت نه‌کرابوو، با ئینکه که قه‌رامان دانابوو نه‌چینه ده‌رێ. ئه‌من مه‌سئولیه‌تم هه‌بوو له مه‌هابادێ، بلاخره عوزووی ڕه‌هبه‌ری بووم، وه‌ختێکی به‌وانه ده‌ڵێم که نابێ بڕۆن، ده‌بێ بلاخره مراعات بکه‌ن، به‌ڵام به عیقیده‌ی من ئه‌وانه مه‌یدانی مبارزه‌یان ته‌رک کرد و ڕۆیشتن، بۆ وه‌زعی خۆشی عێراقێ که مه‌لا مسته‌فا له‌وێیه و قاسم له‌وێیه، وه‌زعێکی خۆشیان هه‌یه. وه‌دوای ئه‌وه‌ی که‌وتن.
به‌ڵام که‌ریم حیسامی ئه‌و کتێبانه‌ی که نووسیویه‌تی لە بیره‌وه‌رییه‌کانی خۆیدا که نووسیویه‌تی، سه‌دی 80 ده‌رجه خیلافی ئه‌وه‌ی نووسیوه که هیچی واقعیه‌تی نییه. ئه‌و که‌ریم حیسامیه که له‌وێدا نووسیویه‌تی که ئه‌من، له ته‌رف کۆمیته‌ی مه‌هاباد مه‌ئمور کرام بچمه عێراقێ، عیده‌یه‌ک کورده‌کانی دێموکراتی عێراق که سازمانیان بده‌م کامله‌ن بێ پایه‌یه. هه‌مچین شتیک نییه، چوون مه‌سئولی کۆمیته‌ی مه‌هابادێ یه‌کیان هاشم حسێن زاده بوو، بۆ هاشم حسێنزاده هه‌مچین شتێکی به من نه‌ده‌گوت، ئه‌من عزووی کۆمیته‌ی مه‌هابادیش بووم له گه‌ل ئه‌وان. زمنی ئه‌وه‌ی عوزووی ڕه‌هبه‌ری بووم، له کۆمیته‌ی مه‌هاباد هه‌مکاریم له گه‌ڵ ئه‌وانیش ده‌کرد. بۆ ئه‌و مه‌سه‌له بۆ من مه‌تره‌ح نه‌بوو، له کۆمیته‌ی مه‌هابادێدا، ئه‌وه خلافی واقیعه که کوتویه‌تی. ئه‌و شه‌خسه زیاتر له ساڵ و نیوێک دوو ساڵ نه‌ماوه له عێراقێ، قولاب کێش کرا بردرا بۆ بولغارستانێ، بۆ ئه‌وه‌ی له په‌یکی ئێران کار بکات، و چوو له‌وێ له په‌یکی ئێرانێ‌دا کاری کرد. ئایا که‌سێک له په‌یکی ئێرانێ‌دا کار بکات رێگای ده‌ده‌ن بچێ له ئورگانێکی که په‌یکی ئیڕانه عوزووی حیزبی تووده‌ی نه‌بێ، رێگای بده‌ن، ئه‌وه مومکینه؟ شایه‌د حیسابیان له سه‌ر کردووه به خاتری ئه‌وه‌ی له گوزوشته له حیزبی دێموکرات‌دا هه‌م فکر بوو، هه‌ر وه‌کوو ئێستای مه، هه‌م فکر بووین با ئینکه ئه‌نکێتیشمان پر نه‌کردۆته‌وه، به‌ڵام هێناوینه ڕه‌هبه‌ری.حیزبی تووده‌ش. ئه‌و میعیاره‌ی بۆ خۆی داناوه، که ئه‌و شه‌خسه عوزووی حیزبی دێموکرات بوو، جیناحی چه‌پی حیزبی دێموکرات بووه، به‌نا به‌رئین ئێستا که هاتۆته ده‌ره‌وه، ده‌توانین به ناوی عوزوێکی حیزب[توودە] بیکێشین بۆ لای خۆمان هێناویانه بردوویانه له په‌یکی ئێران دایانناوه. و ساڵها له په‌یکی ئێرانێ له په‌یکی ئێران به زمانی کوردی قسه‌ی کردووه، بۆ خۆشی له کتێبه‌که‌یدا نووسیویه‌تی. ئه‌وه یه‌ک که‌ریم حیسامی.
یه‌کیکش حه‌مه‌ده‌مینی سیراجی بوو له ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دێموکرات بوو، له گه‌ڵ قاسملو و ئه‌وان له به‌غدایه، ڕابیتی حیزبی دێموکرات له گه‌ڵ حیزبی به‌عس بووه له به‌غدا. وه‌لی ئه‌و ته‌فه‌کوری ته‌رفداری له ئه‌فکاری حیزبی تووده‌ی هه‌بووه، نه‌ک بڵێم عوزووی حیزبی تووده‌ی بووه، به‌ڵکه ئه‌فکاری وه‌ک ئێمه که چۆن، له ساڵهای 31 و 32 [١٩٥٤/١٩٥٥]لایه‌نگری ته‌فه‌کوری ئه‌نترناسیۆنالیستی و سوسیالیستی عیلمی بووین، ئه‌ویش هه‌ر به‌و شێوه‌ی بۆ حیزبی تووده‌ی، ئه‌و ئه‌رزش و مه‌قامه‌ی قایل بوو وه‌کوو حیزبێکی کۆمۆنیستی ته‌به‌قه‌ی کارگه‌ر. بیانسێ و هه‌واداری نه‌زه‌ری بێ، له لحازی فکرییه‌وه هه‌واداری بکات. به‌ڵام به عوزووی حیزبی تووده ناژمێرردرێ، له حیزبێکی وه‌کوو حیزبی دێموکرات‌دا ته‌یف های موخته‌لفی تێدایه، ده‌توانێ عه‌ناسوری کۆمۆنیستیشی تێدا بێ، ده گه‌ڵ ئه‌حزابی کۆمۆنیست له لحازی فکرییه‌وه، پێوەندی هه‌بێ، تازه که‌ریم حیسامیش عوزووی ده‌فته‌ری سیاسی بووه له گه‌ڵ قاسملو و حه‌مه‌ده‌مین سیراجی، ئه‌شخاسی وه‌کوو ره‌سوڵ پێشنماز، سمایل حاجی، سه‌ید ڕوسولی ده‌هقان، به غه‌یره‌ئه‌ز مه‌لا عه‌وڵای حه‌یاکی، که عوزووێکی کامله‌ن میللی ناسیۆنالیستی ته‌نگ نه‌زه‌ریش بوو. شایه‌د سه‌ید ڕه‌سوڵ دهقان ناسیۆنالیستێکی موته‌رقی بوو، مه‌لا سمایلی حاجی و مه‌لا ڕه‌سوڵ و ئه‌وانه دارای ته‌فه‌کوری ته‌رفداری سوسیالیزمی عیلمی بوون و موخالفی ئه‌و شێوه سوسیالیزمه بوون که قاسملو له نێو حزبی دێموکرات‌دا جاری ده‌کرد، سوسیالیسمی دێموکراتیک هه‌میشه له سوسیالیزمی عیلمی فه‌راری ده‌کرد. سوسیالیسمی عیلمی نا سوسیالیسمی دێموکراتیک. یا دادپه‌ره‌رانه، به‌لام ئه‌و مه‌لا سمایله و مه‌لا ڕه‌سوڵه ده‌گه‌ڵ حه‌مه‌ده‌مینی سیراجی موافقی ئه‌و ته‌فه‌کوره‌ی نه‌بوون، به‌ڵکه خۆیان به ته‌رفداری سوسیالیسمی عیلمی ده‌زانی. دیاره پێشتر زیددیه‌تیشیان له گه‌ڵ حیزبی تووده نه‌کردووه. به‌ڵام زیاتر له‌وان حه‌مه‌ده‌مینی سیراجی مودافعی حیزبی تووده بووه، ئه‌غله‌ب کتێبی که هێناویانه مونته‌شریان کردووه، له‌وێدا بڵاوی که‌نه‌وه له نێو به‌ده‌نه‌ی حیزب‌دا بیخوێنه‌وه دیاره حه‌مه‌ده‌مینی سیراجی هیناویه‌تی، ئه‌و کتێبانه‌ی که چاپی حیزبی تووده بووه، کتابی مارکسیستی په‌خشی بکات.
قاسملو موخالفه‌تی ده‌کرد که تۆ کتێبی حیزبی تووده دێنی په‌خش ده‌که‌ی، ئه‌ویش کوتویه کاکه کتێبی حیزبی تووده نییه و کتێبی تئۆریکه و حیزبی تووده چاپی کردوه. به‌نابه‌رئین فه‌رموو ئه‌وه نێوی حیزبی تووده‌م خه‌ت کێشا وه‌لی کتێبه‌که کتێبێکی تئۆریکه، با ئه‌و جه‌وانانه‌ی کورد بیخوێنه‌وه، گوناح نییه خۆ، دیاره قاسملو موافقی ئه‌وه‌ی نه‌بوو. به‌ڵام حه‌مه‌ده‌مین سیراجی ئه‌وه‌ی کردووه، ته‌فه‌کوری خۆی نیشانداوه و نه‌ی شاردۆته‌وه. ئه‌وانه بوون ئه‌وجاره‌کانه پێش ئه‌وه‌ی ئینقلاب ببێ، حیزبی تووده دیاره فه‌عال بووه، گروهای دیکه‌ی مه‌نته‌قه‌ی کوردستان، چریکهای فه‌دایی فه‌عال بوون، کۆمه‌ڵه فه‌عال بووه، ئه‌وانه فه‌عال بوون، موشه‌خه‌سه‌ن، ئیتحادی کۆمۆنیستها ده‌ویست به تئوریک خۆی نیشان بدات، فه‌عالیه‌ت بکات. حیزبی تووده‌ش فه‌عال بووه و عه‌ناسورێک ته‌رفداری حیزبی تووده بوون یان عوزووی حیزبی تووده‌ی بوون، پێش ئینقلاب. دوایه پاش ئینقلابیش بوون به عوزوو. عوزووی حیزبی تووده، ئه‌وانه له عه‌ینی حاڵ‌دا عوزووی حیزبی تووده بوون، وه‌ختێکی حیزبی دێموکرت هاتۆته‌وه و ئینقلاب کراوه ئه‌وانه خۆیان به‌عینوانی حیزبی دێموکرات مه‌تره‌ح کردووه و هاتوونه ناو حیزبی دێموکراته‌وه، و ئه‌وه‌ڵین که‌سێکی که له گه‌ڵ به‌خشێک له‌وانه له سه‌ره‌وه مولاقاتی کردووه خودی عه‌بدوڵای حه‌یاکی بووه ، بۆ دامه‌زراندنی سازمانی جه‌وانی حیزبی دێموکرات کاریان له گه‌ڵ بکات، له گه‌ڵ ئه‌و ئه‌شخاسه‌ی که من ئه‌و ده‌می ئه‌وانه‌م نه‌ده‌ناسی، به ته‌وری موشه‌خه‌س، حه‌تتا نێویشم نه‌ده‌زانین، هی زۆریان حه‌سه‌ن ماوه‌رانیم فه‌قه‌ت ده‌ناسی، له بۆ ئیستقبال و ئه‌وانه هاتبوو من به‌رێته‌وه، له گه‌ڵ تیعدادێکی دیکه فه‌قه‌ت ئه‌وم له بیره به ته‌وری موشه‌خس، له یادم بێ بیناسم. به‌ڵام ئه‌و ده‌می حه‌سه‌نی ماوه‌رانی که بارها سوحبه‌تی ده‌کات، ده‌ڵێ ئه‌و ده‌م عوزووی حیزبی تووده نه‌بووم، هه‌وادار بووم، به‌ڵام هه‌واداریش بووبێت عوزوێکی فه‌عال بووه، له گه‌ڵیان بووه، ده‌زانم حه‌سه‌نی ماوه‌رانی له زیندان بووه و زیندانی کێشاوه، به‌ڵام ئه‌و ده‌م موشه‌خس ده‌زانم وه‌ختێکی له زیندانێدابوو، عوزووی حیزبی تووده نه‌بوو، ئه‌ونده‌ی موشه‌خه‌سه‌ن ده‌زانم. به‌ڵام له زیندان هاتۆته ده‌رێ بۆته عوزووی حیزبی تووده، بووه، ئه‌وه‌ی نازانم. ئه‌ما موشه‌خه‌سه‌ن ده‌زانم ئه‌فرادی وه‌ک حوسێنی به‌خشی ، جه‌وانه‌کانی دیکه که په‌یره‌وی کۆنگره‌ی چواره‌م بوون، ئه‌وانه عوزووی حیزبی تووده نه‌بوون. موشه‌خه‌سه‌ن ئه‌وه‌ی ده‌زانم. ئه‌وه‌ی که هاتن له کۆنگره‌ی چواره‌وه بونیادی کۆنگره‌ی چواریان دانا ئه‌وانه عوزووی حیزبی تووده نه‌بوون. ئه‌وه‌ی موشه‌خه‌س ده‌زانم بڵکه، حاملی ته‌فه‌کوری عیلمی و په‌یره‌وی له سوسیالیسمی عیلمی بوون. عه‌تفیان بۆ حیزبی تووده هه‌بوو. عه‌تفیان بۆ ئه‌فکاری حیزبی تووده هه‌بووه، بلاخره ئه‌فکاری حیزبی کۆمۆنیستیان هه‌بووه، ئه‌وانه له به‌ده‌نه‌ی حیزبی دێموکرات‌دا بوون.
دوای ئینقلابێ وه‌ختێکی شه‌ڕی سێ مانگه بووه، خودی ئه‌وانه هه‌موویان هاتونه ده‌رێ، تفه‌نگیان هه‌ڵگرتووه و وه‌ک پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێموکرات هاتوونه ده‌رێ، له شاخی بووه، که حیزبی تووده موته‌وجیه بووه ئه‌وانه نابێ له شاخی بن، تفه‌نگیان پێ بێ و له نێو پێشمه‌رگاندا بن، سبحه‌ینێکانه جمهوری ئیسلامی موته‌وجه بێ و بڵێ ئه‌عزای حیزبی تووده‌ش ئه‌سله‌حه‌ی هه‌ڵگرتووه، دژی جمهوری ئیسلامی به‌شه‌ڕ دێ، زیانی سیاسی هه‌یه بۆ ئه‌وان، ده‌ستوریان داوه بێنه خوارێ ئه‌سله‌حه‌ی دانین. بێنه‌وه داخڵی شاری، ده‌مانه‌وێ کۆمیته‌ی ئیاله‌تی دروست که‌ین. به‌و عینوانه‌ی له نێو پێشمه‌رگه خارجی کردووه، هاتوونه خوارێ و خۆیان ته‌رمیم کردۆته‌وه. کۆمیته‌ی ئه‌یاله‌تیان لێ دره‌ست کردووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ماوه له نێو حیزبی دێموکرات‌دا عوزووی حیزبی تووده نه‌بوون، ده‌نا ده‌ستوری ئه‌وانیان ئیجرا ده‌کرد، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی بۆخۆیان به‌عزه عه‌واملێێکیان هێشتبێته‌وه ،له نیو حیزبی دێموکرتدا، دیاره له به‌عزه مه‌ناتقێکی له سنه و ئه‌وانه، ئه‌فرادی موشه‌خه‌س ، ئه‌و ره‌حمه‌تی عه‌تریه یه‌کێک له‌و عه‌واملانه بووه، که هه‌واداری حیزبی تووده بووه، حیزبی تووده سه‌وقی داوه بێته نێو حیزبی دێموکراته‌وه. دیاره ئێستا باسی ده‌کەین ده‌ڵێین به‌و نییه‌ته‌ی بووه ئه‌وانه عوزووی حیزبی تووده نه‌بن، با نه‌بن به عوزووی حیزبی تووده، ئه‌لعان که حاملی ئه‌و ته‌فه‌کوره‌ن، بچن له گه‌ڵ دێموکرات تێکه‌ڵ بن، حاملانی ئه‌و ته‌فه‌کوره له ده‌روونی حیزبی دێموکرات‌دا ته‌قویت بکه‌ن، به‌و نییه‌ته‌ی ئه‌وانه‌یان ناردووه بۆ نێو حیزبی دێموکرات. دیاره له‌وێش حه‌تمه‌ن ئیتلاعاتێکی بێ وه‌ریگرن، ده‌توانی ئه‌وه‌ی حیساب بکه‌ی. وه‌لی نه به عینوانی حیزبی تووده‌ی هاتبن به‌ڵام ئه‌شخاس هه‌بووه، که وه‌کوو کادر ئه‌مه عوزووی حیزبی تووده بووه ڕه‌سمه‌ن و به‌ڵام وه‌کوو کادر ئه‌مه قه‌رزمان کردووه، که له لحازی ئاموزشی و کاری سیاسی و ئه‌وانه پایه‌ێکێان هه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ی بێن له نێو وێدا به عینوانی ئاموزش کۆمه‌ک بکه‌ن. ئه‌وه‌ش بووه موشه‌خه‌سه‌ن یه‌ک دوو نه‌فه‌ر بووه، زیاتر نه‌بوون.که ئێستاش عوزووی حیزبی تووده‌ن.
درێژەی هەیە…