Skip to Content

Tuesday, April 23rd, 2024
روون کردنه‌وه‌یه‌ک بۆ هه‌ر خوێنه‌رێک

روون کردنه‌وه‌یه‌ک بۆ هه‌ر خوێنه‌رێک

Closed
by December 6, 2010 گشتی

 

 

 

بۆ به‌رگریکردن له‌ خۆم نا، له‌ ئه‌ده‌ب و نوسینیش نا، له‌ قه‌زا و دادگه‌ و سیسته‌م و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م ولاته‌ بێسه‌روبه‌ره‌ش نا، ته‌نیا بۆ به‌رگریکردن له‌ به‌خته‌وه‌ری خۆم ده‌گه‌ل نووسین و شعردا، ئه‌م بابه‌ته‌م نووسی.

دوای ئه‌وه‌ی شعری “ئه‌ز د ئه‌یفۆڕه‌کی دا” م له‌ هه‌فته‌نامه‌ی چاڤدێر”به‌ ره‌حمه‌ت بێت” ژماره‌ (102) له‌ 15/01/2010 بڵاوکرده‌وه‌، دلۆڤان حه‌مدی که‌ “محقق عدلی” یه‌ ده‌ دادگه‌ی دهۆکدا، ده‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌ی ئه‌وقافی دهۆک سکاڵایێکیان دژی‌ من و سه‌رنووسه‌ری “چاڤدێر” “عه‌بدولڕه‌حمان بامه‌ڕنی” تۆمارکرد.
له‌ (01/02/2010) دا، به‌داخه‌وه‌ “حاکم جاسم” (من و بامه‌ڕنی) به‌ ماده‌ (372)ی یاسای سزاکانی ساڵی  1969 عێراقی “3” سێ رۆژ ده‌ زیندانی (زڕکای)خستین.
دواتر داواکه‌ گه‌یشته‌ دادگه‌ی که‌تنی دهۆک. به‌سه‌رپه‌رشتی (حاکم تاهر سلێڤانی) دوای چه‌ندین دانیشتن و پێکهێنانی لێژنه‌یێک له‌ (نوێنه‌ری یه‌کێیتی نووسه‌رانی دهۆک و سه‌ندیکای رۆژنامه‌نووسانی دهۆک و یه‌کیێتی زانایانی دهۆک) ئه‌وانیش دوای سوێند خواردن و پێشکه‌ش کردنی شاره‌زایی خۆیان(که‌ راپۆرتی نوێنه‌ری نووسه‌ران و رۆژنامه‌نووسان) به‌ ته‌واوی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی مندا بوو، به‌لام دادوه‌ر له‌ رۆژی(02/12/2010) له‌ بڕیاری کۆتایی خۆیدا، گووتی: “من به‌ ڕای لێژنه‌ی شاره‌زاکان ناکه‌م، چونکه‌ بێلایه‌ن نه‌بووینه‌ و وایان نه‌نووسیوه‌ که‌ ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت!” ئه‌وه‌بوو بڕیاری دا که‌ ئێمه‌ گوناهبارین و هه‌ریه‌که‌مانی به‌  دوو ملیۆن دینار سزادا. ده‌گه‌ڵ سزای (5) ملیۆن دینار بۆ هه‌فته‌نامه‌ی چاڤدێر. گوتیشی:” ئه‌گه‌ر رازین سه‌رچاوم، ئه‌گه‌ریش رازی نین فه‌رموون ته‌میزی بکه‌نه‌وه‌!”

من وا تێده‌گه‌م که‌ کێشه‌ی ئه‌و شعره‌ له‌ لای ئه‌و سکالاکارانه‌ ته‌نیا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ وشه‌ی (کیر) که‌ ده‌م شعره‌دا به‌کارهاتووه‌ و وشه‌یه‌که‌ دژ به‌ ئاداب و نیزامی گشتی! نه‌وه‌ک له‌ رووی قانونیه‌وه‌ یان دینییه‌وه‌ به‌کارهێنانی ئه‌و په‌یڤه‌ کێشه‌یێکی تێدا بێت‌، له‌ رووی ئه‌ده‌بیشه‌وه‌ ئه‌وه‌ دیاره‌ وشه‌ی (کیر) له‌ لایه‌ن زۆرێک له‌ شاعیرانی به‌ڕێز و مامۆستایانی دینیدا به‌کارهاتووه‌، ته‌نانه‌ت شێخێکی وه‌ک (شێخ ره‌زای تاڵه‌بانی) چه‌ندین جار به‌ ئاشکرا ناوی (کیر)ی بردووه‌، ته‌نانه‌ت له‌ شعرێکیدا کیری خۆی به‌ (ده‌روێش) وه‌سف ده‌کات؟! چه‌ندین جاریش ئه‌و شعرانه‌ی جه‌نابی شێخ‌ چاپ و بڵاوکراونه‌ته‌وه‌.
ئه‌وه‌تا شێخ ره‌زا ده‌فه‌رموێت:

” کێر که‌ هه‌ستا نه‌ له‌ بێگانه‌ ده‌پرسێ نه‌ له‌ خوێش
گورزی خۆی هه‌ر ده‌وه‌شێنێ چ له‌ پاش و چ له‌ پێش
هه‌مه‌ کیرێکی قه‌وی، هێند به‌ کونی ته‌نگاچوو
سه‌روچاوی هه‌موو زامداره‌، په‌راسووی هه‌موو ڕێش
تا ملی غه‌رقه‌ له‌ چه‌رما، وه‌کوو سیواکی مه‌لا
پرچی ئه‌فشانه‌ له‌سه‌ر پشتی ملی وه‌ک ده‌روێش” شیعری “22” له‌ دیوانه‌که‌ی

هه‌روه‌ها ده‌ڵێ:
” عومرم گه‌یشته‌ هه‌شتا کێرم به‌کاره‌ هێشتا”
یان ده‌ڵێ:
“یه‌هوودی به‌چکه‌یێکم گرت و لێمبرد و تیا خووسا
که‌ تێمنا چاوی نووسا، بانگی کرد یا حه‌زره‌تی مووسا”
 یان ده‌ڵێ:
” له‌ بۆ مه‌غبووری و لێڵی دوو سێ تێڵام له‌ زێ وه‌ردا
وه‌کوو شه‌خسێ که‌ چه‌ند کێری له‌سه‌ر چه‌شمه‌ی قوزێ وه‌ردا”

هه‌روه‌ها شاعیرێکی دیکه‌ که‌ له‌ ده‌ڤه‌ری زمانی شیعره‌که‌م له‌دایکبووه‌ و گه‌وره‌ترین ده‌سه‌لاتی سیاسی و که‌سایه‌تی سیاسی ئێستای کوردستان به‌رهه‌مه‌که‌ی چاپکردووه‌، (باغێ کوردا، ئی ئه‌حمه‌دێ نالبه‌ند) زۆر به‌ ئاشکرایی باسی کیر و گان و قوز و کاری سێکسی و له‌شی نێر و مێ ده‌کات.
نالبه‌ند ده‌ شیعری (دوهی سپێدێ)دا دبێژیت:

” دوهی سپێدێ وه‌کی مه‌ دڤی قوزی نا        ئه‌وێ کچکێ گه‌له‌ک که‌یفا خو ئینا
هه‌ڕو من جاره‌کێ بگێ ئه‌ی فه‌قی باش       لمن ده‌رمان بکه‌ ئێش و برینا
مه‌ گوتێ بێخه‌ ده‌رپێ خو ئو رازێ             هه‌ما رازا ئو لنگێ خو هه‌لینا
وه‌سا کیرێ خو من داکر قوزێ وێ            کو بو ته‌ڕم له‌ش و ما لناڤ نڤینا
وه‌کی من دایه‌ به‌ر حنگا ئه‌وێ گوت           ره‌حه‌ت هێدی ته‌ هیلاکا مه‌ ئینا
ته‌ ئه‌ز کوشتم بڤی کیرێ ره‌ق و ره‌ش        کو قوز ناهیته‌ ده‌رمان و که‌وینا” ل 79

یان د ئه‌رده‌ک دیدا دبێژیت:

” من کچه‌ک دیت مه‌ زانی موشرکه‌         ئه‌ز قوزی چه‌ند بگێم یا بێ شکه‌
گوت قوز ئێ برینداره‌ مه‌لا                    کا وه‌ره هه‌ر شه‌ڤ دو جار ده‌رمان بکه‌
………….
من لبه‌ر سینگ و به‌را گرت و گڤاشت            کیر لسه‌ربانێ قوزێ وێ هه‌ڕدی
گوته‌ من مال و مه‌زه‌ل عومر و به‌حه‌شت     ئه‌ڤنه‌ حه‌قه‌ له‌زه‌ته‌ نینه‌ چو دی ” ل 91

ئه‌مانه‌ ته‌نیا دوو نموونه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بزانین که‌ ده‌ ئه‌ده‌بییاتی کوردیدا، وشه‌ی کیر و قوز و هه‌موو به‌شه‌کانی له‌ش چه‌ند به‌ روونی و ئاشکرایی وه‌سف کراون و له‌پاڵ ناوی مه‌لا و سۆفی و شێخ و ته‌نانه‌ت پێغه‌مبه‌رانیش هاتوون!

دوای ئه‌وانه‌ش هه‌ر لێره‌دا فه‌رموون ده‌گه‌ڵ ته‌فسیرێکی مامۆستایێکی دینی که‌ به‌ڕێز (مه‌لا ئیسلام) ه‌ و به‌ خۆی له‌ پێش نزیکه‌ی 10-15 زانای دینی شاری دهۆک، له‌ باره‌گای یه‌کیێتی زانایانی ئیسلامی له‌ لقی دهۆک له‌ رۆژی ( 26/01/2010  ) که‌ من و سه‌رنوسه‌ری (چاڤدێر) چووینه‌ سه‌ردانییان ، به‌ڕێزییان ئه‌و ته‌فسیره‌ی دایه‌ ئه‌و شیعره‌، بۆ زانین پێش ئه‌وه‌ی بچینه‌ ئه‌وێش جه‌نابییان ئه‌و ته‌فسیره‌ی بۆ مامۆستا دینییه‌کان باس کردبوو:
(مزگه‌فت و مرۆڤ هه‌ردوو دێبنه‌ نڤیسین، گومبه‌ت و مه‌مک، مناره‌ و کیر، لێ جهێ وان بگوهوری دێ بته‌ کاره‌سات. گومبه‌ت ب رامانا لێجه‌میان و په‌روه‌ده‌کرنا موسلمانان ب نیشاندانێن ئایینی و مه‌مک برامانا خودانکرن و په‌روه‌ده‌کرنا زارۆکی، ئه‌گه‌ر جهێن وان بهێنه‌ گوهوڕین، گومبه‌ت بۆ تیرۆرێ بهێته‌ بکارئینان و مه‌مک بۆ شه‌هوه‌تێ و سه‌ردابرنا خه‌لکی هاتنه‌ بکار ئینان، هینگێ دێ بیته‌ کاره‌سات و دیسان کیر بۆ زێده‌بوونا مرۆڤاهیێ و به‌رده‌وامیا نه‌سلی دهێته‌ بکار ئینان و مناره‌ ژی بۆ گازیکرنا موسلمانان دهێته‌ بکارئینان، ئه‌گه‌ر کیر بۆ زنایێ هاته‌ بکارئینان، دێ چه‌ند “بیژی” که‌ڤنه‌ کوڵانان و ئه‌گه‌ر مناره‌ بۆ گازیکرنا تیرۆرێ و بناڤێ ئیسلامێ و جیهادێ هاته‌ بکارئینان، دێ چه‌ند بێگونه‌ه هێنه‌ کوشتن، کو ئه‌م رۆژانه‌ ل ته‌لفزیۆنان دبینین و گوه لێدبین)

بۆ ئاگاداری، غه‌ڕ‌امه‌که‌ش ده‌بوایه‌ یێکسه‌ر بدرێت، تا ناردیشم ئه‌و بڕه‌ پاره‌یهم بۆ بێت و‌ بده‌م، ده‌ ناو دادگه‌ له‌ ژێر چاودێری پۆلیس بووم، که‌ بۆ من به‌ راستی سه‌یر بوو، ئه‌گه‌ر پاره‌که‌م نه‌دابایه‌ ساڵێک زیندانی ده‌کرام؟! ئه‌و یاسایانه‌، هه‌ر له‌ حکومه‌تێکی وه‌ک ئی خۆمان ده‌وه‌شێنه‌وه‌، که‌‌ به‌ قسه‌ی زۆران نموونه‌ی ده‌موکراتییه‌ له‌ ناوچه‌که‌دا! به‌ راستیش نموونه‌یه‌!!

به‌ کورتی من ئه‌و بڕیاره‌ به‌ توندی ئیدانه‌ ده‌که‌م و  به‌ بڕیارێکی بێ مانا و بێ قانونی و بێ مرۆڤایه‌تی ده‌بینم، به‌ ئاشکراس ده‌ڵێم هیواشم به‌ دادگه‌ی ته‌میز نییه‌ و هه‌تا ئه‌گه‌ر ته‌بریئه‌شم بکه‌ن دیسانه‌وه‌ هه‌ر زۆر بێ مانایه‌! چونکه‌ ئه‌و شیعره‌ قه‌ت پێوه‌ندی به‌ دادگه‌ و غه‌ڕامه‌ و ئه‌و شتانه‌ نه‌بوو، که‌ بابه‌ته‌کاشیان وا لێکرد، ئه‌وه‌ ته‌نیا بووه‌ نیشانه‌یێکی دیکه‌، به‌وه‌ی له‌ کوردستاندا رێز له‌ ئه‌ده‌ب و دادپه‌روه‌ری و مرۆڤ و به‌ها جوانه‌کانی ژیان ناگیرێت، ئه‌وه‌ش جێگه‌ی نیگه‌رانی منه‌، که‌ ده‌موێت وه‌ک مرۆڤێکی بێگه‌رد له‌و واقیعه‌ پیسه‌دا‌ بژیم!

 

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.