
وه‌رزی ته‌نیایی و چه‌ندین خه‌ونی شیرین
به‌درخان
bedrxan_kovan@yahoo.com
به دووری مه‌ودای نێوانمان سڵاو…خوازیارم باشبیت
نازانم..! مه‌ودای ته‌نیایی تۆ كه‌ی و له كوێ كۆتایی دێت !
ئه‌مه چ قه‌ده‌ریكه تۆی خستوه‌ته ئه‌م دۆخه خۆت ئه‌م ژیانه‌ت هه‌ڵبژاردوه یا !!!
ئه‌زانم ! عه‌یامێكی زۆره له‌گه‌ڵ تاڵی و شیرینی ته‌نیاییدا ئه‌ژیت !
به سۆزی نه‌غمه‌ی شه‌وانی ته‌نیایی و ئه‌ندێشه‌ی قوڵ و هه‌ناسه‌ی سارد بۆ ڕابردوو.تۆ له چ سهفهرێكدایت ئه‌م ڕێگا، سهفهرییهت بۆ هێنده دژواره ! ئاسان نییه مرۆ ڕابردووی خۆی له بیربكات. تۆ ته‌نی بوویت له ته‌نیایی !
ئاسان نییه مرۆ به بێ هاوسۆزو هاوخه‌می ژیان بژیت ئه‌ی كوێ داڵده‌ی ته‌نیاییت بدات و ته‌نیاییت بیر به‌رێته‌وه !
ئه‌زانم ! به‌خه‌یاڵی ڕۆژگارانی بهسهربردووی تهمنتا ژیاویت و ئه‌ژیت. به‌دوای خه‌ونه‌كانتا بڕۆ با چیتر خه‌ون و هیواكانت تێ نه‌په‌ڕن. به‌ڵام بیرت نه‌چێت له خه‌یاڵ سنوور نییه ! ئاخر ئه‌وه‌نده له گه‌ڵ ته‌نیاییدا ژیاویت ئیسته بۆنی ته‌نیاییت لێ نیشتووه. ڕوخسار وتاڵه قژی خاوت ئه‌م واتایه به ئاشكرا ده‌رئه‌خه‌ن. چاوه بێ نازه‌كانت هه‌میشه فرمێسكی تاڵی و شیرینی تێكه‌ڵ به بیرهوریهكانت ئه‌كه‌ن به‌شێكی بیره‌وه‌ریه‌كانت ڕه‌نگه تاڵ بێت به‌شه‌كه‌ی تر ئێ‌كجار شیرین ساته‌و سات خه‌نده‌یه‌ك بخاته سه‌ر لێوه‌كانت و غهمهكانت بیر به‌رێته‌وه. ئه‌ته‌وێت هه‌تاكه‌ی له گه‌ڵ ته‌نیاییدا بژیت؟
ئاگات لێ بێ ! ته‌نیایی غافڵت ئه‌كات به بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به تێپه‌ر بوونی ته‌مه‌نت بكه‌یت ورده ورده ته‌منت ئه‌خوا. ته‌نیایی هاورێیه‌كی بێ ویژدانه سه‌فه‌رێكی غه‌ریبه. ئه‌و خه‌ونه‌ی تۆ به‌دوایه‌تی كه سیما‌و نه‌خشت بۆی كێشاوه ڕه‌نگه ئێ‌كجار سه‌خت بێ به‌ڵام دیسانیش ڕه‌نگه ئاسان بێت چونكه جار وایه سه‌خت ترین شت ئاسان ئه‌بێت !
نازانم له به‌رچی كهوتویهته داوی ته‌نیایی؟
ئه‌م قه‌ده‌ره چییه به‌رۆكی تۆی گرتوه؟
بوونی منیش به هی تۆ ئه‌چێ به‌ڵام بوونی تۆ له هی من زۆر غه‌ریب تره.! به‌ڵام مه‌ودای ته‌نیایی تۆ سه‌فه‌رێكی زۆر درێژه ژیان له نێو ئه‌م هه‌موو ته‌نیاییه‌دا ئیدی به‌س نییه !
ئه‌رێ پێم ناڵێیت چی وای له تۆ كردووه ئه‌م ژیانه هه‌ڵبژێریت؟
ئه‌زانم زۆر ئاشنای به وه‌رزی پایز ئه‌رێ ئێسته له گه‌ڵ وه‌رزی پایز چۆنی؟
له شه‌وانی پرتهنیایی و سه‌رمای زستان و هه‌ناسه پڕكین پڕكین له ژوورێكی پڕ له بۆنی ته‌نیاییدا ده‌مێك به ده‌م ڕامان و ساتێك ، له گه‌ڵ گۆرانییه‌كی غه‌ریبی و ساتێكی تر به سه‌ر پێخهفتا ڕا ئهكشێت و ده‌سته‌كانت به پشت سه‌رته‌وه، ڕوو له ئاسمان و به خه‌یاڵی هه‌زاراها خه‌ونی شیرین قوڵ ئه‌بیته‌وه.خه‌ونه‌كانت وه‌ك په‌رشی ئه‌ستێره‌كانی ئاسمان. ده‌رئه‌كه‌ون و كه هه‌ریه‌كه‌وه گێرانه‌وه‌ی ڕابردوویه‌كی تاڵی و شیرینی خۆیان ئه‌گێرنه‌وه !مرۆڤ ئه‌شێ ته‌نیا بێ ! به‌ڵام من ئه‌پرسم بۆ ئه‌بێ ته‌نیا بێت؟ له كاتێكدا ئه‌كرێت كه ته‌نیاش نه‌بێت ! ڕاسته ته‌نیایی زۆر شت ئه‌به‌خشیت پێمان .به‌ڵام زۆر حه‌زیشمان لێ ئهسێنیتهوه؟ تكایه باچیترخهونه سهوزهكانت پایز نه‌بنه‌وه !ئیدی نازانم قه‌ده‌ر تۆ به‌ره‌و كوێ ئه‌با. دیسان نازانم ڕه‌نگه تۆ قه‌ده‌ر له خۆت جیا بكه‌یته‌وه !خۆت نه‌خه‌یته به‌ر ده‌ستی قه‌ده‌ر ئه‌و هه‌رگیز جێگای متمانه نییه! ئاگات لێ بێت ! ئه‌زانم ! خه‌ون و خه‌یاڵ لێت جیا نابێته‌وه هه‌ندێ جار ئهتگهرێنێتهوه سه‌ره‌تای منداڵی ئه‌م حه‌زه‌ش ته‌نیا له خه‌ون و خه‌یاڵدا هه‌یه جاری واش بردنه‌وه‌یه بۆ وه‌رزی شومی نه‌هاتی پایزیی له نیوان ژین و مردن‌دا. ئه‌زانم ! ڕۆحت له گه‌ڵ پایزدا شاد ئه‌بێت پایز هێزو تواناییت پێ ئه‌به‌خشێت ئاشنایه‌تی به وه‌رزی پایز ئاشنایه‌تی بوونه به ژین و مردن یان مردن و ژیانه‌وه. له نێوان بوون و مردن‌دا شتێ هه‌یه ئه‌ویش ژیانه دوو شتی له یه‌ك جیاواز‌و ئاڵۆزه هێنده ئاڵۆز ئیسته‌ش فه‌لسه‌فه نازانێ بوون و مردن چییه!مردن ئیمرۆ یا سبه‌ی هه‌ر دێت هه‌ر بۆیه هه‌موومان خه‌ون به مردنی خۆمان ئه‌بێنین ! ئیدی به جارێك په‌شۆكی باڵ به‌سه‌رتا ئه‌گرێت و له خه‌وه قوڵهكهتدا ته‌رزه ئاسا به ئاگا ئه‌بیته‌وه ژیان له نێو ته‌نیایی و خه‌ون و خه‌یاڵدا چه‌ند دژواره. ئێمه خه‌ونه‌كانیشمان ئاسایی نین. هه‌ر تۆ نا هه‌موومان خه‌ون به ئاینده و ڕابردوومان ئه‌بێنین كه‌چی خه‌ونه‌كانیشمان به‌شێك نین له شیرینی ئه‌سته‌مه خه‌ون به جوانییه‌وه ببێنین هه‌ندێ خه‌ونه ناخۆشه‌كان له‌خه‌وی قووڵ به‌خه‌به‌رمان دێنێته‌وه! ئه‌رێ له گه‌ڵ شه‌وانی ته‌نیاییدا چۆنی؟ ئه‌زانی شه‌و پڕه له بێ ده‌نگی كتێبێكه تژییه له پرسیاری بێ وه‌ڵام و ڕامانی قوڵ ؟ ئه‌ی له گه‌ڵ فرمێسكه‌كانی شه‌وان چۆنی شه‌وان راز‌و سۆزی خۆت بۆ كێ ههڵئهرێژی كێ فرمێسكه‌كانت ئه‌سرێته‌وه.
ئارامبه تۆ دنیای خۆت هه‌یه مرۆڤ ئه‌توانێ له ته‌نیاییدا دنیای تایبه‌ت به خۆیه‌وه دروستبكات. به‌ڵام نازانم ئه‌و دنیایه‌ی تۆ چییه؟ مه‌گه‌ر به‌شێك نییه له تێروانینی سروشت و دنیای فه‌لسه‌فه. ئه‌رێ تا ئێره به‌س نییه ! ئه‌مرۆ كه ئێستایه هه‌ر ئیسته ته‌نیایی خۆت بگوژه تاكو چیتر ته‌نیا نه‌بێت ! بیریشت نه‌چێت هه‌رگیز درنگ نییه؟ هیچ شتێك ئه‌سته‌م نییه ئه‌گه‌ر مرۆڤ هه‌وڵی بۆ بدات.
رۆژێكی خۆش بۆ تۆ
خۆشه‌ویست: به‌درخان
پایزی 2010