
مه‌رگی ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی
د. فوئاد ڕه‌شید
پرۆفیسۆری یاریده‌ر له ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی
زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین
كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی بنیات
گوتاری ڕۆشنبیری و فیكریی ئه‌وروپی، كۆمه‌ڵێ چه‌مكی مه‌رگ ئامێزی به‌رهه‌م هێناوه، به‌و مانایه‌ی به‌زمان و زاراوه‌كانی (مه‌رگ) یان (كۆتایی) قسه‌ی له‌سه‌ر نه‌مان یا كاڵبوونه‌وه‌ی ڕۆڵی چه‌ندین دیارده و به‌هاو ڕه‌گه‌زی پێكهێنه‌ری ژیانی مرۆڤ كردووه. هه‌ر بۆ نموونه فه‌یله‌سوفی ئه‌ڵمانی فه‌ردریك نیچه (1844 ـ 1900) جاڕی (مه‌رگی خوا)ی داوه و ڕه‌خنه‌گری فه‌ڕه‌نسیش ڕۆلان بارت (1915 ـ 1980) قسه‌ی له (مه‌رگی نووسه‌ر) كردووه و له‌ساڵانی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌میشدا ده‌نگ و باسی (مه‌رگی ئه‌ده‌ب) له‌نێوه‌نده ڕۆشنبیرییه‌كاندا تاوتوێ كراوه(1).
له‌ڕاپه‌ڕین و خۆنیشاندانه‌كانی قوتابیان له‌ساڵی 1968 كه به‌گشتی زۆربه‌ی زانكۆكانی ئه‌وروپای ـ به‌تایبه‌تیش فه‌ڕه‌نسای ـ گرتبۆوه، قوتابیان چه‌ندین دروشمی وه‌ك (مه‌رگی مامۆستا) (مه‌رگی قوتابی) یان ڕاگه‌یاندووه…….