كورد لاوازتریین پێكهاته له‌باری نه‌ته‌وه‌ییه‌وه..
محمه‌د سابیر كریم
له‌راستیدا نازانم نوسینی بابه‌تێكی ئه‌وها چه‌ند په‌یامی بنچینه‌یی خۆی ده‌گه‌یه‌نێت،به‌و واتایه‌ی ئاخاوتنكردن له‌سه‌ر روداوێك یان دیارده‌یه‌ك كه مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ترسناك بۆسه‌ر پرسی نه‌ته‌وه‌یی پێكده‌هێنێت،چه‌ند ده‌توانێت ئه‌و كاردانه‌وه‌یه چێبكاتن كه هه‌م به‌رپرسانی ده‌سته‌ڵات له‌ئێستای ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌دا له‌لایه‌ك و،هه‌م خودی هاووڵاتیانی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه له‌لایه‌كیدی،گورج و ده‌ستوبردانه له‌به‌رامبه‌ری بێنه‌وه‌ڵام و به‌جۆرێك له‌به‌رامبه‌ری هه‌ڵوێستوه‌رگرن كه هیچ ئیعتبارێكی تر نه‌بێته رێگر له‌به‌رده‌م بڕیاری به‌ره‌وڕووبونه‌وه‌یدا؟؟.دیاره ئاماژه‌كردن به راستیه‌كی ئه‌وهاش له‌بنه‌ڕه‌تدا له‌وێوه سه‌رچاوه‌ده‌گرێت كه به‌داخه‌وه بۆزۆرجاران ئاشكراكردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵا و بابه‌تانه‌ی كه زۆرپه‌یوه‌ندداربوونه به پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانه‌وه ئه‌و كاردانه‌وه‌یه‌یان لێنه‌كه‌وتۆته‌وه كه‌پێویستبووه،به‌ڵكو بگره هێنده‌ی سه‌ره ده‌رزیه‌كیش نه خاوه‌نبڕیاری سیاسی كوردانی هه‌رێم جووڵه و وه‌ڵامیان هه‌بووه نه‌شه‌قامی كوردیش جووڵه و هه‌ڵوێستوه‌رگرتنێكی ئه‌وتۆی له‌خۆنیشانداوه؟؟!!.
ئه‌م جه‌ژنی قوربانه پێچه‌وانه‌ی هه‌موو جه‌ژنه‌كانیدی،شارم به‌جێهێشتوو ده‌گه‌ڵا منداڵه‌كاندا به‌ره‌و (دهۆك) كه‌وتینه‌ڕێ بۆبه‌سه‌ربردنی رۆژانی جه‌ژن له‌ماڵی برایه‌كم كه‌له‌م شاره خۆشه‌ویسته‌دا نیشته‌جێیه.دیاره بۆ (من) سه‌ردانیكردنی سه‌یرانگاكانی سه‌ر به‌م پارێزگایه پێویستیه‌كی سه‌ره‌كی بوو،هه‌م وه‌ك هاووڵاتیه‌كی ئه‌م وڵاته(كوردستان)،كه مافی بنه‌ڕه‌تی و جه‌وهه‌ری خۆمه به پشووی ته‌واو و به ئارامی و به سوودوه‌رگرتنی ته‌واوه‌وه سه‌ردانی ئه‌و سه‌یرانگایانه بكه‌م و ئه‌و ئامانجه سه‌ره‌كیه‌م بێته‌دی ـــ واته چێژوه‌رگتنی ته‌واو و پێویست له بردنه‌سه‌ری كاتێكی خۆش و شادگه‌راییانه له‌چوونه ئه‌و سه‌یرانگایانه ـــ.هه‌میش وه‌ك پێویستیه‌كی بابه‌تی سایكۆلۆژی و بایۆلۆژییانه وه‌ك بژاردنه‌وه‌یه‌ك بۆ دوو ساڵی ته‌واو له خه‌ریكبوون و ماندووبوونی زۆر به ته‌واوكردنی خوێندنی ماسته‌ره‌كه‌مه‌وه.لێره‌وه رۆژی هه‌ینی(19/11)كه چواره‌م رۆژی جه‌ژنێ بوو، تایبه‌تمانكرد بۆسه‌ردانیكردنی سه‌یرانگاكانی (سه‌رسه‌نگ و سۆلاڤ) به‌تایبه‌تیش ئه‌مه‌ی دواییان. وه‌لێ به‌داخه‌وه هه‌رده‌گه‌ڵا گه‌یشتنمان به‌سه‌یرانگای (سۆلاڤ) له‌راستیدا یه‌كسه‌ر ئه‌و هه‌سته قووڵه‌م لا هاته ده‌ركه‌وتن وچێبوون كه یان ئه‌وه‌ته (ئێمه)به‌هه‌ڵه به‌ره‌و سه‌یرانگایه‌ك هاتووین كه‌ناوی (سۆلاڤه) و دیارترین وبه‌ناوبانگترین سه‌یرانگای هه‌رێمی كوردستانه،ڤه‌یانئه‌وه‌ته لۆژیكی كوردان ئاوهایه كه ده‌بێت به‌به‌رچاوی خۆیانه‌وه و به‌ئاشكرا له‌ژێر په‌رده‌ی كۆمه‌ڵێك رسته و وته‌زای بێ‌واتا و ناوه‌ڕۆك به‌تاڵدا،له‌سه‌یرانگاكانیاندا به‌ئاشكرا ئاواز و گۆرانی كوردی ته‌واو ریسوا‌و ترۆبكرێتن و ئه‌وپه‌ڕی سووكایه‌تیش به شوێنه‌واره‌كانیان بكرێت و شوێنه‌واربكرێته سه‌كۆی سه‌ما و ئاهه‌نگی كه‌سانێكی موراهیق و به‌ربادی نه‌ته‌وه‌ی به‌رامبه‌ر(یان ته‌نانه‌ت نه‌ته‌وه‌ی خۆش)..!!!.
ئه‌وه‌بوو هه‌ر ده‌گه‌ڵا گه‌یشتنمان به‌ده‌روازه‌ی ئه‌م سه‌یرانگایه به‌ره‌وڕووی شاڵاوێك له سه‌یرانكه‌رانی(عه‌ره‌ب) بووینه‌وه كه‌له‌شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراقه‌وه هاتبوون و به‌شێكی له‌به‌رچاویشیان ئه‌و عه‌ره‌بانه‌بوون كه‌له‌ژێرسایه‌ی(عێراقی دیموكرات وفیدراڵا)دا به‌رنامه‌ی پرۆسه‌ی ته‌عریبی نوێ له‌هه‌رێمی كوردستاندا پراكتیزه‌ده‌كه‌ن،دیاره هاتنی ئه‌و هاوڵاتیانه به‌مه‌به‌ستی سه‌یرانكردن هیچ جێگه‌ی ره‌خنه نیه‌و مافی خۆیانه و شتێكی سروشتیه،وه‌لێ كاتێك كه حاڵه‌ت ودۆخه‌كه له‌وه‌ده‌رده‌چێت سه‌یرانكردن و به‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆش بێت له‌م جێگه دڵڕفێنانه‌ی كوردان و،به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار پێده‌نێته‌نێو،یانوه‌كیدی بڵێم سنووره سروشتی و ئاساییه‌كانی سه‌یرانكردن و گه‌شتیاری به‌ئاشكرا و به‌شێوه‌یه‌كی زۆر مه‌ترسیدار تێپه‌ڕده‌كاتن،ئه‌وا چاولێنوقاندن و بێده‌نگه‌بوون له‌به‌رامبه‌ریدا گه‌وره‌ترین و مه‌ترسیدارترین كرده وكارێكه،به‌ڵكو تراژیدیتریین ئاكار و نه‌ریتێكه كه هه‌رگیز و به‌هیچشێوه‌یه‌ك به‌هانه‌كاری و پاساوكاری وه‌رناگرێت و قبوڵناكاتن،جگه‌له‌وه‌ی سه‌لماندنی یه‌ك راستی زۆر سامناك نه‌بێت كه‌بریتیه له ونبوون و مرداربوونه‌وه‌ی مه‌رگه‌ساتبارانه‌ی ئه‌وه‌ی كه پێیده‌گوترێت هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی …. .
به‌ڵێ له‌چه‌قی سه‌یرانگای سۆلاڤدا و له‌سه‌رسه‌ربانی ئه‌و بینایه‌ی كه رێك له‌سه‌ر جاده‌كه بوو رێك له‌وێدا كه ده‌روازه‌ی سه‌ره‌كی سه‌یرانگاكه‌یه،كۆمه‌ڵێك له‌و به‌ناوسه‌یرانكه‌ره عه‌ره‌بانه،كه‌ئه‌و سه‌ربانه‌یان بۆخۆیانگرتبوو،چه‌ند سپیكه‌رێكیان دانابوو و ناخۆشترین گۆرانی عه‌ره‌بی له‌وانه‌ی كه به(گۆرانی شلوگی)نێوزه‌دده‌كرێتن به‌ده‌نگێكی زۆر به‌رزی وه‌ڕسكه‌ر لێده‌دراو ئه‌و به‌ناوسه‌یرانكه‌رانه‌ش زرمه‌ی هه‌ڵپه‌ڕكێیانبوو..!!.دوای ئه‌وه‌ی ئێمه به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌ی سه‌یرانگاكه و بۆئه‌و جێیه كه به‌ئه‌ژمار ئارامتر و بێده‌نگتره هه‌ڵكشاین،دیتمان ئه‌وێش جمه‌ی دێت له‌وجۆره به‌ناوسه‌یرانكه‌ره عه‌ره‌بانه و به‌ڕاستی له‌ماوه‌ی نزیك به(3) كاژمێر ته‌واو له‌مانه‌وه‌مان له‌و سه‌یرانگایه‌دا،ده‌پاڵئه‌وه‌ی كه نه‌مانزانی چۆن كاته‌كه‌مان به‌سه‌ربرد و به‌كورتیه‌كه‌ی هیچ چێژێكمان وه‌رنه‌گرت،ته‌واو هه‌ستم به‌نامۆبوون ده‌كرد،نامۆبوون به‌واتایه‌ی كه خۆم به هاووڵاتی هه‌رێمێك نه‌ده‌زانی كه ناوی(كوردستان)بێت..!!.هه‌رچۆنێكبێت خۆمگرت و كاردانه‌وه‌یه‌كی ئاوهام نیشاننه‌دا كه كێشه‌ی لێبكه‌وێته‌وه به‌تایبه‌تیش كه هیچ به‌رپرسێكی ئیداری له‌وكاته‌دا له‌و سه‌یرانگایه بوونی نه‌بوو.. .
به‌و دۆخه پڕ له‌ناسۆر و هه‌ست به‌نامۆبونه‌وه سۆلاڤمان بۆ ئه‌و به‌ناوسه‌یرانكه‌رانه به‌جێهێشت و له‌ڕێی گه‌ڕانه‌وه‌ماندا به‌ره‌و دهۆك سه‌ردانی ئه‌شكه‌وتی(ئانیشكێ)مان كرد،به‌كورتیه‌كه‌ی له‌وێش زۆر خراپتر به‌ره‌وڕوبووین،ئه‌وه‌بوو كاتێك ئێمه به‌نیازی سه‌ردان و دیتنی ئه‌شكه‌فتێكی دێرینی ئه‌م وڵاته بووین،واته دیتنی جێگایه‌ك كه له‌هه‌مانكاتدا شوێنه‌وارێكی دێرینه و به‌وپێیه‌ش پیرۆزیی خۆی هه‌یه له‌باری كلتووری نه‌ته‌وه‌یی و ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه. وه‌لێ دیاره ئه‌و لۆژیك ورێسایه كوردان ناگرێته‌وه، چونكه كوردان ئه‌وه‌ی كه‌بایه‌خی نیه لایان كلتووری نه‌ته‌وه‌یی و ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ییه..!!. ئه‌وه‌ی كه ئه‌زیش له‌یره‌دا و سه‌باره‌ت به‌م شوێنه‌واره دێرینه(ئه‌شكه‌وتی ئانیشكێ) ئاخاوتنی لێوه‌ده‌كه‌م،به‌خۆی باشترین به‌ڵگه و ده‌لیلێكی ئه‌م راستیه‌یه.
دوای بڕینی بلیتی چوونه‌ژووره‌وه‌مان،ته‌نێ یه‌ك هه‌نگاو نه‌چووبوینه ناوه‌وه،به‌ره‌وڕووی دیمه‌ن و واقیعێكبووینه‌وه كه‌له‌ناو چه‌قی ئه‌م ئه‌شكه‌وته دێرینه پیرۆزه‌دا ده‌گوزه‌را و پیاده‌ده‌كرا،له‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك به‌ناوسه‌یرانكه‌ری عاره‌بان،به‌شێوه‌یه‌كی زۆر نه‌شیاوتر و نه‌رێیانه‌تر له‌وه‌ی سه‌ربانه‌كه‌ی سه‌یرانگای(سۆلاڤ)،ده‌پاڵ لێدانی ئاواز و گۆرانی زۆر نه‌شیاو به‌وشوێنه‌دا، گۆرانیگه‌لێك نه‌كهه‌ر عاره‌بیانه‌ی خۆش وسروشتی،به‌ڵكو(شلوگیانه) و به‌ده‌نگێك كه له‌خوار ئه‌شكه‌فته‌كه‌وه به‌ماوه‌یه‌كی دوور ده‌بیسترا.ئه‌وه‌بوو نه‌مانتوانی ئه‌و مه‌هزه‌له و به‌ربادییه ته‌واو سووكایه‌تیكه‌ره به ناسنامه و كلتووری نه‌ته‌وه‌ییمان له‌وه زیاتر ببینم و گوێبیست بم و،به‌خێرایی و به‌توڕه‌بوونێكی زۆره‌وه ئه‌وێمان جێهێشت .
ئێستا ده‌پرسم به‌كام لۆژیك و رێسا و قانون ئه‌و كاروكرده و ره‌فتارانه له سه‌یرانگا و شوێنه‌وارگه‌لێك دێریندا ره‌وا و گونجاو و ئاساییه،كامه‌نه‌ته‌وه‌هه‌یه كه‌هێندی گه‌ردیله‌یه‌ك ڕێز و به‌ها و خۆشه‌ویستی بۆ به‌ها وكلتوور و شوێنه‌واره نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی هه‌بێتن ئه‌و سووكایه‌تیه گه‌وره‌یه وه‌ربگرێتن و قبوڵبكاتن…؟؟؟.ئایا ده‌كرێـت له‌ژێر په‌رده‌ی گۆتنگه‌لێك وه‌ك{سه‌یران و هه‌ڵپه‌ڕكێ مافی هه‌موو كه‌سێكه}ئیتر رێگه‌بدرێت به‌به‌ربادترین و داڕماوترین كه‌سانێكی نه‌ته‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به‌كه‌سانێك كه نه‌شیاوتریین جۆری سه‌ما و زڕتریین و بێزاریتریین و ئاستنزمتریین جۆری گۆرانی له‌نێو جه‌رگه‌ی ئه‌شكه‌وتێكدا و له‌ناو چه‌قی سه‌یرانگایه‌كدا پیاده و موماره‌سه‌بكه‌ن!؟؟. له‌بارێكیشدا كه ره‌خنه‌یه‌ك له دیارده و حاڵه‌تگه‌لێك كاره‌ساتباری وه‌هابگیرێت،ئه‌و وه‌ڵامه هه‌بێت كه ئه‌وه له‌دیدوبۆچوون و له روانگه و لۆژیكی هزری ده‌مارگیریی نه‌ته‌وه‌ییانه‌وه‌یه..!؟؟.ئایاده‌بێت بۆدڵرازییكردنی خه‌ڵكانێكی به‌رباد له‌هه‌موو روویه‌كه‌وه،رێگه به‌و سووكایه‌تیپێكردنه سامناكه‌ی كلتوور و ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ته‌وه‌یه‌ك بدرێت كه به‌سه‌دانهه‌زار رۆڵه‌ی جوامێر و خوێنگه‌رمی گیانی خۆیان كردۆته قوربانی ده‌پێناو پاراستنی ئه‌و كلتوور و ناسنامه‌یه‌دا…!!!!؟.
دواجار ده‌ڵێم ئه‌م ته‌رزه له‌هزر و بیركردنه‌وه و ئه‌م ریتیمه له ئاخاوتن و دید و تێڕوانین نه‌كهه‌ر دوور و نزیك ناچنه‌خانه‌ی ئه‌وه‌ی كه پێیده‌گوترێت(ده‌مارگیریی نه‌ته‌وه‌یی و بیری شۆڤێنیانه‌وه)،وه‌ك بۆزۆرجار و به‌رده‌وام پاساوكه‌ران و پاكانه‌كارانی ئیلێتی به‌رگریكه‌ر له مراندنی هه‌ست و هۆشیاری نه‌ته‌وه‌ییانه و ئاوه‌ژووكارانی میتۆدی بیر و سیاسه‌تی ناسیۆنالیستی راستینه،پاگه‌نده‌ی بۆده‌كه‌ن،به‌ڵكو و به‌تایبه‌تیش بۆ قۆناغی ئێستای هه‌بوونی نه‌ته‌وه‌یه‌ك وه‌ك كورد كه به‌واتای وشه قۆناغی شۆڕشی رزگاریی نیشتمانی نه‌ته‌وه‌ییانه‌یه،ئه‌م ته‌رزه له‌هزر و بیركردنه‌وه و تێڕوانین،كڕۆك و گه‌وهه‌ری میتۆدی ناسیۆنالیستی ونه‌ته‌وه‌ییه‌ت پێكده‌هێنێتن،ئه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه هێند رۆحی ناسیۆنالیستی راستینه و باوه‌ڕی نه‌ته‌وه‌یی دروست و بابه‌تیانه‌ی تێدامابێتن،ئه‌وه‌ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه و به‌شێك له‌تاكه‌كانی شتێك كه‌میش بێت له‌واتا و ده‌لاله‌ته‌كانی نه‌ته‌وه‌ییه‌ت و ناسیۆنالیستی درووست و راستینه ئاگایی و زانیندارییه‌كیان هه‌بێـتن.. .
محمه‌د سابیر كریم
23/11/2010