گوزاره‌ی نه‌وه‌ی دووه‌می کورد له‌هه‌نده‌ران …. دڵشاد تاقانه
گوزاره‌ی نه‌وه‌ی دووه‌می کورد له‌هه‌نده‌ران
هێ ی گه‌یثتینه‌وه کودثتان !
کێشتانێکی دره‌نگی دنیا ته‌واو ڕووناک بوو ، فڕۆکه‌که لاره‌یه‌کی چه‌پ بۆ سه‌رنشینی کورسیه‌کانی لای چه‌پ هه‌روه‌ها لاره‌ی ڕاست بۆ سه‌رنشینه‌کانی لای ڕاستی ده‌کرد تا هه‌مووان له‌به‌رزی یه‌وه له‌په‌نجه‌ره هێلکه‌ییه بچوکه‌کان بڕواننه شاری هه‌ولێر ، له‌دوا خوله‌کی گه‌شته ئاسمانیه ڕاسته‌وخۆکه‌دا له‌ناو ته‌پ و تۆزی گه‌رمه‌سێری ئاسمانی شاره‌وه پیره‌قه‌رات و خانووه‌کان ببینن . له‌گه‌ڵ چه‌ند پێچێکی نزمبوونه‌وه‌دا ڕێڕه‌وی شه‌قامه‌کان باشتر ده‌رده‌که‌وتن هه‌رکه‌سه و ده‌یویست ئاقاری ماڵی خۆیان ببینێ ته‌لاره‌کان بناسێته‌وه ! دنیا وا ڕووناکه ده‌ڵێ ی نوێژی نیوه‌ڕۆی ئه‌وروپایه ده‌بێ ماسولکه‌ی چاوان گرژکه‌ی تا ڕوون و باش ببینی . له‌و هه‌ناو هه‌ڵچونه‌ی خۆشی و هه‌ناسه‌بڕکه‌ی شه‌یدایی سه‌رسورمانه ، خاوبونه‌وه‌ی هه‌رچی ماندوێتی ڕێگایه ، شکانی بتی دێوه‌زمه‌ی غوربه‌ت ، سه‌هۆڵ به‌ندان یا توانه‌وه‌ی گازه‌نده‌ی هه‌سته‌کانه ، هاژه‌ی کاسه‌ی سه‌ر و فرمێسکی نه‌ڕژاوی به‌ر پێڵوی هه‌ردوو چاوانه . به‌نیشتنه‌وه و لێدانی ورده‌چه‌وی شه‌قامی هه‌ڵفڕ و دافڕی فڕۆکه‌خانه چه‌ند ساتێکه ئارامی ئاکامی هه‌موو ئازاره‌کانه . هێشتا فڕۆکه نه‌وه‌ستابوو هه‌ندێ له‌گه‌مژه نه‌دیتکۆکه‌کان به‌رزه‌پێ بوون ڕێنماییه‌کانی ئاسایشیان شکاند پێشێلکارانه چه‌کمه‌جه‌ی سه‌ره‌وه‌یان ده‌کرده‌وه بۆ ده‌رهێنانی جانتا کۆڵه‌پشته‌کانیان په‌له‌کاری بێ ڕووه‌ت و مایه‌ی شه‌رمه‌زاری بوون کاتێ مێواندارانی فڕۆکه‌که تێ‌یان ڕاخوڕین بۆ دانیشتن له‌سه‌ر کورسیه‌کانیان ، ماتیه‌ک که‌شی ناو فڕۆکه‌که‌ی داکێشا چه‌ند ساتێ به‌رده‌وام بوو له‌پڕ کیژۆڵه کوردێکی هه‌نده‌رانی که هه‌رگیز کوردستانی نه‌دیبوو تازه سه‌رتای گڕی پێنجه‌مین نه‌ورۆزی ژیانی بوو به‌ده‌م چه‌پڵه لێدانه‌وه بێ ده‌نگی شه‌رمه‌نده‌ییه‌که‌ی شکاند هه‌موو سه‌رنشینه‌کانی چاوکێش و وریا کرده‌وه به‌هه‌ستی کوردستانیانه ، به‌تۆنێکی منداڵانه‌ی فسه‌زمانه‌وه هاواری کرد : هێ ی گه‌یثتینه‌وه کودوثتان ..
دڵشاد تاقانه
Dlshadtakana@yahoo.com