سەدەی کارەسات4…… برایم فەڕشی
برایم فه‌رشی: باسی پلاتفۆرمی نووسه‌رانی حیزبی دێموکراتان کرد که فاروق که‌یخوسره‌وی و حه‌مه‌ده‌مین سیراجی هاتن بۆ لای ئیوه، دوایە باسی ئه‌وه‌تان کرد که موتهوجه بوون له شکڵ گیری ئه‌و جه‌ریانه‌دا عه‌لی گه‌لاوێژیش نه‌خشی هه‌بووه، ئه‌و پلاتفۆرمه موشه‌خه‌سه‌ن له لایه‌ن کێوه نووسرابوو؟
غه‌نی بلوریان: ئه‌و پلاتفۆرمه خودی حه‌مه‌ده‌مینی سیراجی و فاروق که‌یخوسره‌وی تهدوینیان کردبوو، دوایه دابوویان به عه‌لی گه‌لاوێژ ده‌ستکاری کردبوو، ڕازاندبوویه‌وه و دوایه بردبوویه‌وه تارانێ و دیاره کیانوری و وان دیتبویان. دوایه مه‌علوم بوو، تهغییراتێکی که تێدا دراوه، هیناویانه گهڕواندویانەتهوه بۆ حه‌مه‌ده‌مینی سیراجی و فاروقی که‌یخوسره‌وی، ئه‌وانه‌ش بۆ خۆیان [دیسان] ویراشکارییان تێدا کردووه، ده‌ستکاری جزئیان تێدا کردووه، نه عومده. به‌و شێوه‌یه‌ی که [بڵاو] بووە، هێنایان بۆ من، به‌ڵام ده مه‌رحه‌له‌ی ئه‌وه‌ڵدا به مه‌یان نه‌کوتووه که ئه‌و پلاتفۆرمه ئەو ده‌ورانه‌ی [پێواوە]. وه‌کوو پلاتفۆرمێکی بۆ خۆیان تههییهیان کردبێ، بۆ منیان هێناوه، پاش ئه‌وه‌ی ئیمزا کراو کۆنگره‌ی چوار ته‌شکیل بوو به ته‌دریج موتهجهی، حهوادسهکهی بووم، و ساڵهای به‌عد جوزئیاتی زیاترم زانی، له شکڵ گیری ئه‌و پڵارفۆرمهدا، به‌ڵام چوون بۆ خۆم ئه‌و پڵاتفۆرمهم قه‌بوڵ بوو، ماهییه‌تی پلاتفۆرمه‌که‌م قه‌بوڵ بوو، له گه‌ڵ ئه‌فکاری من ده‌یخوێنده‌وه، ئه‌من پلاتفۆرمه‌که‌م ئیمزا کرد. ته‌ئیدم کرد، که مامۆستا هێمنیش ئیمزای کرد. دوایه بردیانه‌وه هه‌ر حه‌وت نه‌فه‌ره‌که ئیمزایان کرد.
میعماری په‌یره‌وانی کۆنگره‌ی چوار، ئه‌ندامێکی ساده‌ی حیزبی دێموکرات بوو
برایم فه‌رشی: چۆناوچۆنه له نێو ئه‌و حه‌وت نه‌فه‌ره‌دا نێوی خودی حه‌مه‌ده‌مینی سیراجی نییه؟
غه‌نی بلوریان: حه‌مه‌ده‌مینی سیراجی به‌و عیللهتهی نێوی نییه، چوون ئه‌وانه‌ی ئه‌و پلاتفۆرمهیان ئیمزا کردووه، ئه‌عزای کۆمیته‌ی مه‌رکه‌زی حیزبی دێموکراتی کوردستان بوون، مونته‌خه‌بی کۆنگره‌ی چواری حیزبی دێموکراتی کوردستان بوون، حه‌مه‌ده‌مین سیراجی له کۆنگره‌یدا ئینتخاب نه‌کرا به عینوانی …
برایم فه‌رشی: ده‌کرێ بپرسم بۆچی ئه‌و که عوزووی هه‌یئه‌تی سیاسی حیزبی دێموکرات بووه…..
غه‌نی بلوریان: عیلله‌تی ئه‌وه‌یه که له کۆنگره‌ی چواردا ئه‌و نه‌یتوانی خۆی چاک مه‌تره‌ح بکات، قسه‌یه‌کی کرد که به‌عزێک ئه‌فراد ئارایان لێوه‌رگرته‌وه، هات سوخه‌نرانی که کرد راجع به ئینقلابی ئێران قسه‌ی کرد کوتی ئه‌و پێشمه‌رگانەی حیزبی دیموکرات له باتی ئه‌وه‌ی شه‌ڕ له گه‌ڵ پاسدارن بکه‌ن، ده‌بێ دوش به دوشی[شان بە شانی] پاسداران له ئینقلابێ دیفاعێ بکه‌ن، له حاڵێکدا ئێمه له حاڵی شه‌ڕ دابووین، ئه‌و قسه زیانی پیگه‌یاند، دیاره خۆی لۆ دا ده‌قیقه‌ن، دروست خۆی له خه‌تی حیزبی تووده‌دا نیشان دا. ئه‌وه سه‌به‌ب بوو ڕه‌یی نه‌هێنێته‌وه. ڕه‌یی هێنابوو به‌ڵام بهحهدی نیساب نه‌گه‌یشتبوو.
ئه‌و ئینتخاب نه‌کرا، به‌ڵام ئه‌فرادی دیکه مامۆستا هێمن ئینتخابی بوو، ئیفتخاری ئینتخاب کرا بوو به ئیتفاقی ئارا. 6 نه‌فه‌ره‌که‌ی دیکه ڕه‌سمه‌ن له کۆنگره‌ی هه‌ڵبژێردرا بوون به عینوانی ئه‌ندامانی کۆمیته‌ت ناوه‌ندی. بۆیه ئه‌و ئیمزای نه‌کردووه، ئه‌وه به‌خشێک له کادرهای ڕه‌هبه‌ری حیزبی دێموکرات ئیمزایان کردووه، سیراجی عوزووی ڕه‌هبه‌ری نه‌بوو عوزووی ساده‌ی حیزب بوو، ئه‌وه قه‌بله‌ن عوزووی هه‌یئه‌تی سیاسی بوو ئه‌و ده‌مه‌ی له عێراق بووه.
پێوه‌ندی نێوان په‌یره‌وانی کۆنگره‌ی چواری حیزبی دێموکرات و کۆماری ئیسلامی ئێران
برایم فه‌رشی: مام غه‌نی له ئیعلامی په‌یڕه‌وانی کۆنگره‌ی چوار، هه‌تا ئه‌و ده‌مه‌ی حه‌مله به حیزبی تووده ده‌کرێ، ته‌شکیلاتی کۆنگره‌ی چواریش له کوردستان دهێته ده‌رێ، کۆنگره‌ی چوار دوایه چ کارهایه‌کی کرد ، ڕابیته‌ی له گه‌ڵ حکومه‌ت چۆناوچۆن بوو، حه‌رکه‌تی سیاسی چۆن بووه و چی کردووه؟
غه‌نی بلوریان: عه‌رزت بکه‌م، کۆنگره‌ی چوار که ته‌شکیل بوو ئه‌وه‌ڵین کارێکی که کردی، رۆزنامه‌ی کوردستانی باز به عینوانی ئورگان ئینتخاب کرد، و مونتهشری کرد، که وه‌زنی کوردستانی کۆنگره‌ی چوار زۆر باڵاتر بوو له وه‌زنی کوردستانی جناحی قاسملو کە مونتهشریان ده‌کرد. دیاره ئێمه ، هه‌ده‌فی ئێمه له جودا بوونه‌وه و ته‌شکیلی کۆنگره‌ی چوار ئه‌وه بوو که ئێمه موسهوباتی کۆنگره‌ی چوار که به ئیتفاقی ئارایی حازران لە کونگره که 120 نه‌فه‌ر بوو و ئه‌وه خهدشهدار کرابوو له ته‌ره‌ف جناحی قاسملو و ئه‌وانه‌وه و ئێمه موعته‌رز بووین به خهدشهدار کردنی ، موعتهقد بووین ئه‌و موسهوباته موحته‌رم بژمێردرێ. موردی ئههەمیهت[اهمیت] قه‌رار بدرێ، و به‌و ڕیبازییدا برۆین، کۆنگره‌یه‌کمان ته‌شکیل داوه و موسهوباتی هه‌یه ده‌بێ بۆ ئه‌و موسهوباته حه‌ره‌که‌ت بکه‌ی هه‌تاوه‌کو عه‌کسی ئه‌وەی سابیت ده‌بێ، حه‌تتا حاکمیه‌ت نیشان ده‌دا، ئه‌و موسهوباته ئه‌رزشی نییه بۆی، و موزاکره ئه‌رزشی نییه بۆی، و موزاکره‌ی ڕه‌د ده‌کاته‌وه. هه‌تا ئه‌و ده‌می موسهوباتی کۆنگره‌ی چوار ئێعتباری هه‌یه، حیزب ده‌بێ بۆ ئه‌و موسهباته ئیعتبار قائیل بێت، ئیحترام بۆ ئیمزای خۆی دابنێ، به‌ڵام ئه‌وان موتهئسفانه ئیحترامیان بۆ ئیمزای خۆیان دانه‌نا، غه‌له‌ت یا دروست، بلاخره ئه‌وه ته‌سویب کراوه، ده‌بێ پێیدا بڕۆی . [گەر بتەوێ هەڵیوەشێنییەوە] ده‌بێ کۆنگره [ئەو کارە بکات]، ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ موعه‌له‌قی ڕابگری ده‌بێ ئیستدلالت بۆی هه‌بێ، بۆ ته‌علیقی، نه‌ک پێشیلی بکه‌ی مونتەشری نه‌که‌ی و بۆحاکمیهتیشی نه‌نێرێ. له حاڵێکد ته‌شکیلی کۆنگره‌ی چوار بۆ نیشاندانی پۆزی موسبه‌ت به حاکمیه‌ت بوو. به‌نابه‌رئین ئه‌مه به‌و رێگایهییدا رۆیشتن که کۆنگره‌ی چوار ته‌سویبی کردبوو. بۆ حه‌لی موسالمهت ئامیزی مه‌سه‌له‌ی کوردستان و تهحهقوقی به‌خشێک له خواسته‌کانی خه‌ڵکی کورد. و ئه‌مه پلاتفۆرمی موختلفمان داوه به حاکمیه‌تی جمهوری ئیسلامی، به عینوانی کۆنگره‌ی چوار به عینوانی کۆنگره‌ی چوار، که حه‌لی موسالمهت ئامیزی کوردستان با ئه‌همیه‌ته، حه‌لی مه‌سه‌له‌ی کوردستان رێگای شه‌ڕی نییه، له ته‌ریقی جه‌نگه‌وه حه‌ل نابێت، به‌ڵکه له ته‌ریقی موزاکره‌وه حه‌ل ده‌بێ، و به‌وه‌سیله‌ی نمایهندهگانی خۆمان، ئێمه تهوزیحمان داوه بۆ حاکمیه‌ت که خه‌ڵکی کورد سهوابقێکی هه‌یه، تاریخێکی هه‌یه، به‌نابه‌رئین ئه‌و لایحانه‌ی که ئێمه تهقدیممان کردووه، مه‌وردی ئه‌رزیابی حاکمیه‌ت قه‌راری گرتوو ته‌سویبی کۆمیته مه‌رکه‌زی ئێمه بووه، هی په‌یڕه‌وانی کهنگرهی چواره‌م. هه‌یئه‌تی سیاسی. موزاکره کراوه حه‌تتا ئه‌مه نمایهندهمان ته‌عین کردووه حه‌مه‌ده‌مینی سیراجی و ڕه‌حیم قازی ، دوکتور ره‌حیمی قازی که ڕه‌سمه‌ن له گه‌ڵ رییسی مه‌جلسی ئێرانێ هاشمی ره‌فسه‌نجانی موستهقیمهن چوون موزاکرهیان کرد، له سه‌ر حه‌لی مه‌سه‌له‌ی کوردستان ئه‌و پلاتفۆرمه‌ی ئیمه ده‌بێ بیده‌ین، قسه‌یان له گه‌ڵ کردووه. کوتویانه کاکه گیان، مه‌سه‌له‌ی کوردستان رێگای شه‌ڕی نییه، ده‌بێ به وه‌سیله‌ی موزاکره حه‌ل بکرێ، تهوزیحاتێکی ئوسولی و حه‌تتا مونتهبق له گه‌ڵ قانوونی ئه‌ساسی ئێرانێ بۆ هاشمی رهفسهنجانیان داوه. ره‌فسه‌نجانی گه‌ڕاوه‌ته‌وه کوتویه‌تی من هه‌تا ئه‌ورۆکه له باره‌ی مه‌سه‌له‌ی کوردستان له شورای ئینقلاب‌دا مه‌وزعی موخالفم هه‌بووه، و حه‌تتا له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی خودگرانی موخالف بووم. ئه‌وه نیشانی دا به مه که ئه‌وه‌ی داریوش فروهه‌ر له شورای ئینقلاب ده‌یگوت مه‌لاکان موخالفی ته‌رحی خودگهردانین که ئێمه تههیهمهمان کردوه ، جناحی حکومه‌تی بازرگان و به‌نی سه‌در و داریوش فروهر سه‌باغیان و جناحی نیهزه‌تی ئازادی و جبه‌ی میللی بوون، ئه‌وانه موخالفی ئه‌و پلاتفۆرمه بوون، موخالفی ئه‌و موسهوبانه، خودگهردانییه بوون. ئێمه باوه‌ڕمان نه‌ده‌کرد به‌ڵام وه‌ختێ هاشمی ره‌فسه‌نجانی به سهراحت ده‌ڵێ یه‌کێک له‌وانه بووم، که مخالفهتم حه‌تتا له گه‌ڵ خودگه‌ردانی کوردستان کردوه و موخالفهتم له گه‌ڵ موزاکرهکردن کرده‌وه، دیاره هاشمی ره‌فسه‌نجانی یه‌کێک له گهردانهندهگانی شورای ئینقلاب بوو. قه‌تعه‌ن مه‌لاکانی دیکه‌ش موخالفهتیان کردووه، ئه‌مما ئێستا به‌و تهوزیحاتهی که ئێوه بۆ من‌و دا ئه‌من له‌و فازه‌ی هاتوومه خوارێ، موعتهقدم مه‌سایلی که مه‌تره‌حی ده‌که‌ن، قابلی تهوجوه. ئێوه ده‌توانن بینووسن وه‌کوو ته‌رحێک بیده‌ن به حکومه‌ت. که هاته‌وه ئێمه تهرحهکهمان ته‌هیه کرد، بۆخۆشمان تهرحهکهمان ته‌هیه کردووه، هیچکه‌س نه‌قشی له تهرحهکهدا نه‌بووه، په‌یڕه‌وانی کونگره‌ی چوار بوون. ئه‌مه تهرحهکهمان ته‌هیه کردوه و داومانه، ئه‌وانه بهرڕهسیان کردووه، پاش به‌رڕه‌سی ته‌له‌فونی به دوکتور قاز‌یان کوتبوو ، ئه‌و ته‌رحه‌ی که ئێوه داوتانه ئێمه‌ش تهرحێکمان به‌رانبه‌ری ئه‌و ته‌رحه ته‌هیه کردووه، که ته‌قریبه‌ن زۆر نزیکایه‌تی هه‌یه به‌و ته‌رحه. به‌ڵام مهتنهکهیان به‌و نهکوتبوو. به‌ڵام دیار بوو ئه‌وانه باوه‌ڕیان به مه نه‌بوو، ئێمه‌یان به چه‌پ ده‌زانی، له حاڵێکدا ئه‌وانه له عهواملێک ده‌گه‌ڕان که ئه‌وه‌ڵه‌ن موسڵمان بێ، و بتوانن ته‌حتی ته‌ئسیری قه‌رار بده‌ن، ده‌یانزانی ئه‌وان ناتوانن ئێمه ته‌حتی ته‌ئسیر قه‌رار بده‌ن، و نه‌شیانده‌ویست چیهره‌ی ئێمه به عینوانی، مودافعانی دێموکراسی بۆ ئێران و خۆدموختاری بۆ کوردستانین، له ته‌ریق موزاکره‌وه ده‌مانه‌وه‌ێ مه‌سله‌ی کوردستان حه‌ل بکه‌ین، نه‌یانده‌ویست ئه‌و چیهرهیهی ئێمه له کوردستان موشه‌خه‌س بێ، یانی ڕه‌سمه‌ن له گه‌ڵمان موزاکره بکات، له رۆزنامهدا بنووسن، له‌وەی فه‌راریان ده‌کرد. نه‌یانده‌ویست ئه‌مه مه‌تره‌ح بین. دیاره سیاسه‌تیان ئه‌وه بوو ئێمه له کوردستان مه‌تره‌ح نه‌بین. خودی قاسملوش ئه‌و سیاسه‌تی هه‌بوو، که نه‌هێڵی ئێمه مه‌تره‌ح بین، و موڕه‌ته‌ب ئیتهامی له ئێمه ده‌دا، و نیگه‌رانی ئه‌وه‌ی بوو ئێمه بتوانین ڕێگایه‌کی ته‌فاهوم ببینینیهوه. ئه‌وه ئێستا سابت بووه، قسه‌ی تێدا نییه، ئه‌وانه‌ی که هه‌ن له حیزبی دێموکرات جودا بوونه‌ته‌وه باس ده‌که‌ن وه‌ختێکی موزاکرات به‌ینی کونگره‌ی چوار و حاکمیه‌ت بوو قاسملو وه‌حشه‌تی کردبوو. ده‌یگوت ئه‌وانه عاقیبه‌ت ڕێگایه‌کی ده‌بیننه‌وه، ئێمه ده‌بێ موشه‌خه‌سه‌ن جلوگیری له‌و ته‌فاهومه بکه‌ین، ئێستا هه‌ن ئه‌شخاس به‌نابه‌ر ئین ئه‌مه موتهجه بووین ئه‌وانه له گه‌ڵ ئێمه به ته‌فاهوم ناگه‌ن. ئێمه‌یان موردی قه‌بوڵ نییه، ئێمه ڕێگایه‌کی دیکه‌مان دیته‌وه بۆ حه‌لی مه‌سه‌له‌ی کوردستان، ئه‌وه‌ی که له مه‌لاکانی سالمی کورد ئیستفاده بکه‌ین، ئه‌و مه‌لایانه‌ی که له حه‌قیقه‌تدا ده‌مێننه‌وه و خۆفرۆش نیین، ده‌نێو ئه‌وانه‌دا موشه‌خه‌سه‌ن چێهره‌یه‌کی وه‌کوو مه‌لا که‌ریم شاریکهندیمان دیته‌وه که ئیقتادمان پێی بوو کوردێکی سالمه، و ئینسانێکی موستهقله، و ئینسانێکی شوجاعیشه. دیاره ئهوایلی کار له گه‌ڵ زه‌مزه‌مه‌ی موخالفهتیان بڵیند کردبوو جمهوری ئیسلامی، پاسداره‌کان به تایبه‌ت، کوتبوویان ئه‌و شخهسه ده‌فعه‌یه‌ک له پیرانشار له سوخهننرنییهکیدا له مزگهتێکیدا به‌ر زیددی ئیمام حسێن و جه‌ریاناتی که‌ربه‌لایه قسه‌ی کردووه، کوتویه جه‌ریانی که‌ربه‌لایه جه‌ریانێکی سیاسی بووه نه مه‌زهه‌بی، حوسێن ویستوویه‌تی قودره‌ت به ده‌سته‌وه بگرێ، له جێگای معاویه بۆخۆی بێته حکومه‌ت. جه‌ریانێکی مه‌زهه‌بی نییه. ئه‌وه پوانێک بوو مه‌نفی بۆ مه‌لا که‌ریم، به‌ڵام چوون بۆیان موشه‌خه‌س بوو که، مه‌لا که‌ریم له نێو مه‌لاکاندا نفوزی هه‌یه، له کوردستان ئیحترامی ده‌گرن، سهرفنهزهریان له‌و پوانه مه‌نفیه کرد. به حیسابی خۆیان، مه‌لا که‌ریم ده گه‌ڵ مه‌لاکانی دیکه مه‌لای شنۆ و پیرانشار و ئه‌ترافی ئورمیه جه‌له‌سه‌یه‌کیان گرتبوو، و ته‌رحێکی که ئێمه دابوومانێ ، موردی ئهرزیابیان قه‌رار دابوو به‌ڵام کوتبوویان، ئه‌و ته‌رحه ده‌بێ بگۆردرێ و به شێوه‌ی ئیسلامی بنووسرێ، ئینشاکهی شێوه مه‌لایانه بێ، زۆر رۆشنفکرانهیه. چه‌ند ئایه‌تی قورئانی تێدابێ و ئیستناد به قانوونی ئه‌ساسی و ئه‌وانه‌ی تێدا بێ، عه‌ینی هه‌مان خواسته‌کان به‌ڵام به شێوه‌ی و سه‌بکی ئینشاییهکی دیکه. له ئیختیاری مه‌لا که‌ریم و ئه‌وانمان نا. کوتبوویان ئێمه سه‌وادمان نییه ته‌رح و شتی بده‌ین. ئێمه قه‌بوڵمانه، ئێوه تهرهحهکهتان جوانه، ئێمه قه‌بوڵی ده‌که‌ین بیبه‌ین بۆ ئه‌وێ، دیاره ئه‌وان له گه‌ڵ ئێمه نه‌بوون له کۆنگره‌ی چواره‌مدا، هه‌واداری کونگره‌ی چوارمیش نه‌بوون، ئه‌وان بۆخۆیان ئینسانهای موسته‌قل بوون. عه‌ناسوری مه‌زهه‌بی بوون له عه‌ینی حاڵ‌دا کورد بوون. دڵسۆز بوون. مه‌خسوسه‌ن مه‌لا که‌ریم. و مه‌لا سه‌عدوڵا، که موشه‌خه‌سه‌ن له گه‌ڵ ئێمه له زیندانێ بوو، به عینوانی دێموکرات گیرابوو، ئه‌و ته‌رحه‌یان بردبوو موزاکرهیان کردبوو له گه‌ڵ مه‌قامات. له گه‌ڵ کێ مهلاقاتیان کردبوو، ئێمه دونباڵی ئه‌و مه‌سه‌له‌مان نه‌گرت، وه‌لی ده‌مانزانی چوونه‌ته لای مونته‌زری و گولپایگانی. مونته‌زری نه‌زری موساعیدی نیشان دابوو پێیان، به‌ڵام گولپایگانی که کوتبوویان مونتهزریش موافقی ئه‌و ته‌رحه‌ی مه‌یه، گولپایگانی کوتبووی مونته‌زری کۆمۆنیسته. و بێخودی ئه‌و قسانه‌ی کردوه، ئیسلام فه‌رقی نییه و به‌ینی ئیسلام ته‌فاوه‌ت نییه ،ئه‌و قسانه‌ی خومه‌ینی ده‌یکرد. که ئیسلام به چاوی برا ته‌ماشای هه‌موو ئه‌قوام و قه‌وم و قه‌بیله ده‌کات. ئه‌و قسانه‌ی خومه‌ینی ده‌یکرد ئه‌ویش تیکراری کردبووه، مه‌لا که‌ریم که به‌رخوردیان له گه‌ڵ کردبوو، کوتبووی ئێمه له موزاکراتێکی که کردوومانه، بۆمان ده‌رکه‌وتووه که کۆنگره‌ی چوار زه‌مینه‌یه‌کی موساعدی فه‌راهه‌م کردبوو بۆ موزاکره‌ی ئێمه. ته‌رحێکی که ئه‌وان داویانه ته‌رحێکی مه‌عقول بووه، ته‌ئسیری داناوه له سه‌ر به‌خشێک له حاکمیه‌ت، که به ئێمه‌یان کوتووه، ئه‌گه‌ر ئێوه ئه‌و تهرحهتان هێناوه بتوانن جه‌معێکی زۆرتری له مه‌لایانی مه‌نته‌قه و شهخسییهتهای ردێن سپی مه‌نته‌قه، که موردی قه‌بولی خه‌ڵکی کورد بن، بیانهێنن وه‌کوو نمایهندهگانی خه‌ڵکی کورد، ئێمه وه‌کوو جهههتێکی ده‌وڵه‌تی له گه‌ڵیان دابنیشین. ئه‌وه ئه‌همیه‌تی زۆره، ئێمه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ موزاکره له گه‌ڵ ئێوه بکه‌ین ده‌بێ له گه‌ڵ جناحێکی موزاکره بکه‌ین که ساحب ئیعتبارن و ساحه‌ب نامن، و ده‌مانه‌وێ شه‌ڕ بکوژێته‌وه، ئه‌گه‌ر شه‌ڕ ئیدامه‌ی هه‌بێ و شه‌ڕ نه‌کوژێته‌وه، ئه‌و شه‌ڕه به‌نگۆ ناکوژێته‌وه، ده‌بێ جناحێکی زۆر ، نمایهندهگانێکی زۆرتری خه‌ڵکی کورد بێن به شه‌رتێک وابه‌سته بو گروهایی سیاسی نه‌بن، ئه‌وه‌یان مه‌تره‌ح کردبوو. که مه‌لا که‌ریم و ئه‌وان گه‌ڕابوونه‌وه ، له ته‌داره‌کی ئه‌وه‌ی دابوون که هه‌مچین کارێکی بکه‌ن. له ئیلام و کرماشان و قه‌سری شیرین و شاره‌کانی شیعه‌ش و شاره‌کانی سوننیش مه‌لاکان و نوێنه‌رانی هه‌ڵبژێرن و له گه‌ڵ خۆیان بیانبه‌ن بۆ تارانێ. که ئه‌وه بوو مه‌لا که‌ریمیان تیرۆر کرد، شایعه بوو که کۆمه‌ڵه تیرۆری کردووه، به‌ڵام کۆمه‌ڵه دوایه ئیعلامیه‌ی دا و تهکزیبی کرده‌وه، قاسملو و ئه‌وانیش له رادیۆیدا حه‌مله‌یان به مه‌لا که‌ریم کردبوو، که مه‌لا که‌ریم ده‌یه‌وێ سازش بکات له گه‌ڵ حکومه‌ت. ئه‌وه بوو ئیقداماتی کۆنگره‌ی چوار.
له لحازی سازمانیهوه کارمان ده‌کرد، ئێمه حهوزهمان هه‌بوو، ئێمه جهلهساتمان هه‌بوو، له مه‌ناتقی موختهلفی کوردستانی، به‌ره به‌ره خه‌ریک بووین کارمان گوستهرشی په‌یدا ده‌کرد. کلاسی ئاموزشیمان هه‌بوو، کتێبمان دانابوو، مه‌سئولی ئاموزشمان هه‌بوو، که ره‌حمه‌تی به‌رزه‌نجی یه‌کێک له‌ونه بوو مه‌سئولی ئاموزش بوو، ئینسانێکی موتهلع بوو. کتیبمان دیاری کردبوو چ کتێبهایهک بخوێندرێته‌وه، که بیده‌ن به جه‌وانان و ئه‌و که‌سانه که تهمایولاتیان هه‌یه بهسهمتی ئێمه. دیار بوو ئێمه کارمان ده‌کرد و موعتهقد بووین ده‌بێ ته‌فه‌کوری نه‌وین بدین، ته‌فه‌کوری عیلمی بده‌ین به جه‌وانان. زمنی ئه‌ویش ئهشخاسێکی موسڵمانیشن بێن ، وه‌کو سابق عوزووی حیزبی دێموکرات [بن]، ده‌توانن پیرامونی ئه‌و حیزبه‌ی هه‌مکاری بکه‌ن، به‌ڵام زیاتر تهلاشمان ده‌کرد بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌و جه‌وانانه له ده‌وروبه‌ری خۆمان خڕکه‌ینه‌وه که، ده‌توانن هه‌واداری سوسیالیسمی عیلمی بن، کاره‌کانمان ئه‌وانه بوون. شهرایتمان شه‌رایتی کامله‌ن مه‌خفی و نهێنی بوو. رۆزنامه و نهشریاتمان هه‌بوو. ئێعلامیهمان به موناسبهتها بلاو ده‌کرده‌وه. دیاره جه‌هه‌تی قاسملو که حهملهیهکیان ده‌کرد ئێمه جوابمان ده‌دانه‌وه، و ئه‌سناد و مهدارکێک که هه‌مان بوو له ڕابته له‌گه‌ڵ وابه‌سته‌گی قاسملو و ئه‌وان به به‌عسی عێراق بۆ ته‌ئیدی ئه‌و حه‌وت ماده‌یه‌ش ئه‌سناد و مهدارکمان هه‌بوو . دیاره ئه‌و ده‌می ره‌حمان که‌ریمی له ره‌هبه‌ری حیزبی دێموکرات دا بوو فه‌رمانده‌ی نیزامی بوو، گاه و گودارێکی ئه‌و ئه‌و ئه‌سناد و مهدارکانهی بۆ ئێمه ده‌نارد. فۆتۆکۆپیهکانی که ئێمه ئیستفاده‌مان لێ ده‌کرد. چاپمان ده‌کرد.
په‌یره‌وانی کۆنگره‌ی چوار حیزبی دێموکراتی کردستانی ئێران و کۆماری ئیسلامی ئێران
برایم فه‌رشی: مامه غه‌نی بۆ کۆنگره‌ی چوار نه‌یتوانی له گه‌ڵ جمهوری ئیسلامی به ته‌وافوق بگات؟
غه‌نی بلوریان: عیلله‌تی ئه‌وه‌ی که بۆ نه‌یتوانی به ته‌وافق بگات،ئه‌وه بوو که ئه‌وان له حه‌قیقه‌ت ئێمه‌یان قه‌بوڵ نه‌بوو، ئێمه‌یان وه‌کوو عه‌ناسوری چه‌پ ته‌له‌قی ده‌کرد، و شایهید فکریان کردبێته‌وه که حیزبی تووده بۆ خۆی که هه‌یه ئه‌وه‌ش باسکێکی حیزبی تووده‌یه، له‌ولایه ڕا عه‌مه‌ل ده‌کات. شایه‌د وایان ته‌له‌قی کردبێ چوون ته‌بلیغاتێکی وایان ده‌کرد، وایان ته‌بلیغ ده‌کرد که ئه‌وانه ساخته‌ی ده‌ستی حیزبی تووده‌ن. که من باسم کرد جه‌ریان چۆن بووه، حه‌تتا من له سه‌ر مه‌سایلی نیزامی له گه‌ڵ کیانوری شه‌ڕمان لێ په‌یدا بووه. که ئه‌مه 500 نه‌فه‌ر پێشمه‌رگه‌مان هه‌بووه، که کیانوری مخالفی راگرتنی پێشمه‌رگه بوو، ده‌یکوت ئه‌من نامه‌وێ له گه‌ڵ حیزبێکی پێشمه‌رگه بازییه دەکات، نامه‌وێ رابیتهم هه‌بێ، ئه‌من له گه‌ڵ حیزبێکی سیاسی رابیته دەگرم، ئه‌گه‌ر ئێوه حیزبێکی موسهلهحهن، ئه‌من ناتوانم له گه‌ڵ ئێوه ڕابیته بگرم. ئه‌و قانون هه‌یه فه‌رموون بچن تفه‌نگی دانێن و ته‌قازای قانوون بکه‌ن، ته‌قازای عه‌له‌نی بوون بکه‌ن. ئه‌و ده‌می ئێمه ئیرتباتمان ده‌بێ، له عه‌ینی حاڵ‌دا که ئه‌و قسه‌ی ده‌کرد کۆمه‌کیشی ده‌کردین، کۆموکی ماڵیان به ئێمه ده‌کرد که بتوانین له سه‌ر پێی خۆمان رابوه‌ستین، چوون ئێمه ماڵێکمان ده‌ویست جێگایه‌کمان ده‌ویست. په‌نایه‌کمان ده‌ویست، زینده‌گی بکه‌ین خۆمان حه‌شار بده‌ین، ئێمه ئیمکاناتی ماڵیمان نه‌بوو، ئێمه کۆمه‌کمان ده‌ویست. بلاخره موخالفهتی جیددی له سه‌ر ئه‌و پێشمه‌رگانه له گه‌ڵ ئێمه ده‌کرد. ئه‌مه کۆمه‌ک ناکه‌ین به پێشمه‌رگه، و کۆمه‌کیشی نه‌کرد، ئه‌من ناگوزیر بووم بۆ راگرتنی ئه‌و کۆمه‌که بچم له سازمانی فیداییانی ئه‌کسه‌ریت سه‌ت هه‌زارتمه‌ن پوڵ کۆمه‌ک وه‌رگرم، که مه‌رحومی جه‌واد که ئیعدامیان کرد، ئه‌و پوڵه‌که‌ی بۆ هێنام، ئه‌مه پێشمه‌رگه‌کانمان به‌و کۆمه‌که راگرتبوو، موتهئهسفانه حیزبی تووده هیچ کۆمه‌کی به ئێمه نه‌کرد، و به شیدده‌ت موخالفهتی کرد، و ئێمه له موقابل وی‌دا عهکسولعهمهلمان نیشان دا، کوتمان ئێمه پێشمه‌رگه‌ی خۆمان ڕاده‌گرین، ره‌سمه‌ن پێمگوت ئێمه تووده‌یی نین. ئه‌مه په‌یره‌وانی کۆنگره‌ی چوارین و حه‌قی خۆمانه که بۆ خۆمان موستهقیمهن ته‌سمیم بگرین. و پێشمه‌رگه‌ی خۆمان رابگرین. له زۆر مهواردان دا ئێمه به‌رخوردمان ده‌کرد و تهفاهومان نه‌بوو ده گه‌ڵ یه‌کتری. یا به‌عزه ئیتهاماتێکیان له حیزبی دێموکرات ده‌دا(به‌شی قاسملو)، که ئێمه مهوزعمان ده‌گرت له موقابلیاندا، ده‌مانگوت کارێکی غه‌له‌ته ئیتهامێکی غه‌ڵه‌ته، نادروسته، شتی نادروست ئه‌مه ناکه‌ین. ئه‌مه به‌ر ئه‌ساسی سه‌ند قسه ده‌که‌ین…
برایم فه‌رشی: به‌ڵام…
غه‌نی بلوریان: گه‌رچی من بۆخۆم ده‌زانم ئیتلاعم هه‌بووه، که میقدارێک چه‌نده هه‌زار دۆڵاره ، چه‌ند سه‌د هه‌زاره نازانم ئه‌وه‌ی ده‌قیق به‌ڵام ده‌مزانی له سهنندوقی هۆلهندێ داندرابوو، به عینوانی کۆمه‌ک به حیزبی دێموکرات. که من ئه‌و ده‌می له ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دێموکرات دابووم. جودا نهببوومهوه، وه‌ده‌ر نه‌که‌وتبووم ئیستعفام نه‌دابوو، مخالفهتم کرد له گه‌ڵ ئه‌و پوڵه‌ی. کوتم ئه‌و پوڵه مه‌علوم نییه به چ قه‌سدێکی دانداراوه، سهنندوقی خهێیریه بۆ به گهداگۆشنهکانی خۆی کۆمه‌ک ناکا بۆ به حیزبی دێموکرات کۆمه‌ک ده‌کات. دیاره حیساب کیتابێک هه‌یه، ئه‌من ئه‌و پوڵه مهشکوکانه وه‌رناگرم، شتێکی بۆ من موشه‌خه‌س نه‌بێ نه‌زانم کێ ده‌یدا، و جیههتهکهی نه‌ناسم، و قه‌بوڵم نه‌بێ ئه‌و جهههته کۆمه‌ک وه‌رناگرم، نامه‌وێ وابه‌سته به جه‌ریانێکی بم، مغایری ته‌فه‌کوری خۆم. ئه‌گه‌ر له جناحێکی دیکه‌ش پوڵ وه‌رگرم، به ته‌عه‌هود وه‌رناگرم، هه‌ر جناحێک بێ وه‌لۆ جناحی باوه‌ڕپێکراوی خۆم بێ. ئه‌وه‌نده‌م زانی به‌ڵام ئه‌وه‌ی 9 ملیۆن دۆڵاره هه‌یه که ده‌ڵێن، بۆ من ئێستاش مه‌حکومه، و ئیتهامێکه که حزبی تووده ئێستاش نه‌یتوانیوه به ئیسباتی بگه‌یێنێ، ئه‌و سه‌فه‌ره‌ش ته‌قریبه‌ن ساڵ و نیوێک له‌وه پێش ساڵی 66 که قاسملو یه‌ک بار له گه‌ڵ عه‌لی خاوه‌ری له یه‌کێک له وڵاته‌کانی سۆسیالیستی دانیشتبوو بۆ موزاکره ، ره‌هبه‌ری حیزبی تووده ویستبووی قاسملو بێ موزاکرهیان له گه‌ڵ بکات. ئه‌ڵبه‌ته قاسملوش بێ تهمایل نه‌بوو، که ده گه‌ڵ ئه‌حزابی کۆمۆنیست نه‌وعێک رابیته‌ی هه‌بێ، به حیفزی ئیستقلالی خۆیه‌وه، له گه‌ڵ ئه‌و رابیته‌ی موخالفهتی نه‌ده‌کرد، پێشی خۆش بوو تهلاشیشی ده‌کرد، حه‌تتا ته‌لاشی ده‌کرد له گه‌ڵ وڵاتانی سۆسیالیستی ئیرتبات بگرێ، نه‌شریاتی ئه‌خیری جیناحی شۆرشگێر جودا بۆته‌وه موتهههمیان کردبوون جناحی شۆرشگێر که ئه‌وانه حیزبی دێموکراتیان له وڵاتانی سۆسیالیستی دوور کردۆته‌وه و ئه‌حزابی شۆرشگێر، جناحی قاسملو ره‌دیان داوه‌ته‌وه، نووسیویانه له رۆزنامهکهیاندا ئێمه نه ته‌نیا ، ئه‌وانه درویه ده‌که‌ن و ئیتهام له ئێمه ده‌ده‌ن هه‌تا ئیمه ئیقداماتمان کردووه ده رابته له گه‌ڵ ئه‌حزابی سۆسیالیستی. ئه‌حزابی موته‌ره‌قی. و پێشرهفتهاییهکیشمان کردووه، ئه‌و نهشرییهکهیان له سه‌تحی جیهانیدا بڵاو بۆته‌وه. به‌نابه‌رئین قاسملو بێ عه‌لاقه نهبووتهماس بگرێ له گه‌ڵ ئه‌حزابی کۆمۆنیست و له گه‌ڵ حیزبی تووده‌ش. به‌ڵام ئه‌وه حیزبی تووده بوو که قاسملوی ده‌عوه‌ت کردبوو. قاسملو شه‌رتی ئه‌وه‌لی ته‌فاهوم له گه‌ڵ حیزبی تووده‌ی مسئه‌له‌ی ئیعلامی ئه‌وه‌ی له رۆزنامهیدا، ره‌دی ئه‌و ئیتهامهی بوو، که ئه‌و ئیتهامه حیزبی تووده ره‌دی کاته‌وه ره‌سمه‌ن. بڵێ ئه‌و ئیتهامه ئیشتباه بووه، ئێمه ئه‌و ئیتهامه په‌س وه‌رده‌گرینه‌وه. ئه‌وه ده‌توانێ رێگای وه‌حده‌ت و نزیک بوونه‌وه‌ی ئێمه بێ، نه تەنها ئه‌وه‌ی کوتبوو قاسملو به‌ڵکوو ئه‌وه‌شی کووتبوو که بۆ منی گێڕاوه، بۆ خۆی کوتی له ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی تووده‌ش مه‌تره‌ح نه‌کرا به‌ڵام خاوه‌ری به ته‌وری جه‌نبی که سۆحبهتمان له گه‌ڵ ده‌کرد، خارج له جه‌له‌سه‌ی ته‌ئییدی کرد که قاسملو کوتبووی حه‌تتا، ئه‌گه‌ر ئه‌نگۆ ناتانه‌وێ ئه‌وه‌ی ته‌سویب بکه‌ن رۆفهقای شوره‌وی به من بڵیین که سهرفنهزهرێ بکه‌م، له‌و خاڵه‌ی ئه‌من حازرم سهرفنهزهر بکه‌م له‌و خاڵه‌ی، له ئه‌نگۆ نزیک بمه‌وه. حه‌تتا ئه‌وه‌شی پێشنهاد کردبوو. که دیار بوو حه‌ولی بۆ ئه‌وه‌ش ده‌دا ده‌ستێک بهاوێته شووره‌وی، دیاره نمایهندهشی ناردبوو بۆ شوره‌وی حه‌تتا نمایه‌نده‌ی ناردبووه ئه‌فغانستانێ. مه‌لا عه‌وڵای حه‌یاکی نمایه‌نده‌ی بوو که چووبووه بۆ ئه‌فغانستانێ موزاکره‌ی کردبوو له گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئه‌فغانستانێ. نمایه‌نده‌ی ناردبوو بۆ شوره‌ویش. ئه‌وی که قاسملو له نه‌شریاتی خۆیدا ده‌ڵێ ئه‌مه ئیقداماتمان کردبوو دیاره درۆیه ناکا، دروستی کوتووه. وه‌لی ئیقداماتهکانی هیچی نه‌تیجه به‌خش نه‌بووه. له گه‌ڵ حیزبی کۆمۆنیستی فه‌رانسه‌ی نێوانی نزیک بووه، له گه‌ڵ حیزبی کۆمۆنیستی ئیتالیا ئیرتباتی نزیک بووه، بۆ ئه‌وه‌ی ئیعتباری خۆی به‌وجوود بێنێ، زمنی ئه‌وه‌ی له گه‌ڵ ئه‌حزابی سۆسیالیست ئیرتباتی هه‌بوو ، سۆسیال دێموکراسی ده کۆنگرههای ئه‌نترناسیۆنالی سۆسیالیسته‌کانیش ئه‌غله‌ب به‌شداری کردووه و ره‌سمه‌ن ده‌عوه‌تی لێکراوه. قاسملو له یه‌کێک له کۆنگره‌کانی خۆیاندا پێم وایه 6 یان 7 بوو ره‌سمه‌ن گۆڕانی ناوی حیزبی دێموکراتی کوردستانی مه‌تره‌ح کردبوو، که نێوی بگۆڕن به سۆسیال دێموکراسی که بتوانێ ببنه عوزووی ئه‌نترناسیۆنالیستی سۆسیالیست. ئه‌وه‌ی مه‌تره‌ح کردبوو که موردی ئیعترازی شه‌دیدی حازران قه‌راری گرتبوو، و قاسملوی قه‌هری کردبوو له سه‌ر ئه‌و مهساییلهی و دوایه مه‌سه‌له‌ی کورته باسی مه‌تره‌ح کردبوو، له موقابل کورته باسیدا راوه‌ستابوون، که ئه‌وویش مه‌سه‌له‌ی ته‌قریبه‌ن سۆسیال دێموکراسی باس ده‌کات. پاشان جه‌لال تاڵه‌بانی ئاشتی کردبوونه‌وه. قاسملوی گهراندبووه. ره‌وشی قاسملوی له ئه‌وه‌ڵ ڕا دیار بوو، به‌ڵام ئێمه له سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ته‌فه‌کوری سۆسیال دێموکراسی هه‌یه مهوزعمان نه‌گرتووه. له هیچ جه‌له‌ساتی حیزبی‌دا. ئێمه له سه‌ر ئه‌و تهعههودو په‌یمانه‌ی که له گه‌ڵ عێراقی به‌ستووه ، وابه‌سته‌گی حه‌تتا ئێمه مخالفی وه‌ی نه‌بووین که ده‌گه‌ڵ عێراقێ رابیته هه‌بێ، ده‌بێ ئه‌وه‌ی به سه‌راحه‌ت بڵێم، به شه‌رتێک ئه‌و رابیته‌یه به ته‌عه‌هود مونجهر نه‌بێ، گرتنی کۆمه‌ک له عێراقێ حه‌تتا له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش موخالفهتمان نه‌کردووه، به‌ڵام له گه‌ڵ ته‌عه‌هود سپاردن ، له گه‌ڵ فرۆشتن ده‌گه‌ڵ معامله کردن بۆ سه‌رنوشتی میلله‌تی کورد و حیزبی دێموکرات ئێمه موخالفهتمان کردووه، و مهوزعمان گرتووه. مخالفهتی ئێمه له گه‌ڵ قاسملو ئه‌وه بووه. نه ئەوە کە له گه‌ڵ ته‌فه‌کوری قاسملو موخالفهتمان کردبێ، ئه‌من موعتهقد بووم حیزبی دێموکرات تهیفهای موختهلفی تێدایه ، حیزبێکی دیموکراته ، تهیفهای موختهلفی ده‌توانێ هه‌بێ منجومله قاسملو، و عه‌ناسوری سوسیال دێموکرات. عه‌ناسوری موعتهقد به سوسیالیسمی عیلمی هه‌ن، عه‌ناسوری ناسیۆنالیست، مه‌زهه‌بی، به‌ڵام کورد بن و دڵسۆزی بۆ کوردیان هه‌بێ، بۆ کورد موبارزه بکه‌ن. موعتهقد بووین و له ئه‌وه‌ڵیشه‌وه که مبارزهمان کردووه به‌وه موعتهقد بووین. به‌شی زۆری ئه‌فرادی میللی و مه‌زهه‌بیمان له گه‌ڵ بووه نمونه‌ی زۆر زیندووی ئه‌وه بوو وه‌ختێکی ئێمه گیراین 120 نه‌فه‌ر ده‌ستگیر بووین ئه‌قه‌له‌ن 20 نه‌فه‌رمان مه‌لا له گه‌ڵ بوو، ئه‌وانه‌شمان هه‌بوو.
درێژەی هەیە……..
بەشەکانی داهاتوو:
– ئیتهام لێدان له قاسملو و “پاسخ به ضد انقلاب”
– هاوکاری نیزامی په‌یره‌وانی کۆنگره‌ی چوار له گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران
– په‌یره‌وانی کۆنگره‌ی چواری حیزبی دێموکرات چ خزمه‌تێکیان به جوڵانه‌وه‌ی کوردستان کرد؟