به‌هه‌ده‌رچوونی به‌هاری ته‌مه‌نم له نێو ته‌لبه‌نده‌كانی زانكۆدا!
گوزه‌رێك به نێو هه‌شت ساڵ ته‌مه‌نی پڕ له نائومێدیی ژیانی زانكۆمدا*
هێمن خورشید
كه من هاتمه زانكۆ زه‌مان زه‌مانێكی تر بوو, ئه‌و كات پاییز بوو, به‌ڵام خه‌ڵكی هه‌ر چاوه‌ڕوانی به‌هار بوون . كه من هاتم ئاسه‌واری شه‌ڕی یه‌كتركوژی هێشتا به ته‌وێڵی هه‌ر تاكێكی ئه‌م نیشتمانه‌وه ده‌بینرا, كه من هاتم سه‌ده‌یه‌ك به‌ر له ئێستا بوو, سه‌ده‌ی بیست بوو. كه من هاتم له خه‌یاڵدانی هیچ داماوێكی دانیشتووی نیویۆركدا گڕتێبهربوون و به‌لاداهاتنی دوو تاوه‌ره جمكه‌كه‌ی ئه‌و شاره نه‌زابوو, كه من هاتم نه‌ك له‌سێداره‌دانی سه‌ددام حسێن, نه‌ك ده‌ستگیركردنی عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جیدو گه‌وره‌پیاوانی به‌عس, نه‌ك دادگاییكردن، به‌ڵكو ته‌نانه‌ت بیركردنه‌وه له نه‌مان و له‌ناوچوونی رژێمی به‌عسیش, نه‌ك هه‌ر خه‌یاڵ خه‌ویش نه‌بوو.. ئه‌و كات سه‌ددام حوسێن به‌رده‌وام له شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌كانی (بغدادو الشَّباب)ه‌وه ده‌رده‌كه‌وت, له دوای هه‌ر نوێژێ دوعایه‌كی ئه‌و ده‌خوێنرایه‌وه, له ماوه‌ی به‌رنامه‌ی زارۆكاندا، منداڵان به‌ڕیز چه‌پڵه‌یان لێ ده‌داو هاواریان ده‌كرد: بابه صدّام.. بابه صدّام!
كه من هاتم هێشتا یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان ئه‌نجام نه‌درابوو, وا كورسی سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كانیش ڕزان هێنده‌یان كات به سه‌ردا تێپه‌ڕی, كه‌چی زۆرێك له سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كان هه‌ر له جێگه‌ی خۆیاندان!
كه من هاتمه زانكۆ زه‌مان زه‌مانێكی تر بوو, ئه‌و كات خه‌ڵكی هه‌ر چاوه‌ڕوانی به‌هار بوون, كه‌چی ئه‌و به‌هاره هه‌ر نه‌هات.. كه من هاتم ته‌نها سێ زانكۆ له كوردستاندا هه‌بوون, نه زانكۆی كۆیه هه‌بوو, نه زانكۆی كه‌ركوك, نه له كه‌لاردا كۆلێژ هه‌بوو, نه‌یش خانه‌قین ده‌یزانی رۆژێك دێت خه‌ڵكی له سلێمانییه‌وه بۆ خوێندن رووی تێده‌كه‌ن, كه من هاتم له جیاتی ئاڵای كوردستان ته‌نها ئاڵای حیزبه‌كان ده‌بینران, كه به كۆیه‌دا تێپه‌ڕ ده‌بوویت له‌سه‌ر هه‌ر گردو ته‌پۆڵكه‌یه‌ك ئاڵایه‌كی سه‌وزت ده‌بینی، كاتێكیش ده‌گه‌یشتیته دێگه‌ڵه ڕیزێك ئاڵای زه‌ردت به‌رچاو ده‌كه‌وت, له‌سه‌ر هه‌ر خانوویه‌ك یه‌كێك چه‌قێنرابوو! له‌و سه‌رده‌مه‌دا ته‌نها باره‌گای حیزبی زه‌حمه‌تكێشان ئاڵای كوردستانی به سه‌ره‌وه بوو, ئه‌وانیش به ئاڵای حیزبه‌كه‌ی خۆیانیان ده‌زانی.. كه من هاتم رێگه‌وبان وه‌ك ئێستا نه‌بوو, پیاو ئه‌و پیاوه بوو بتوانێت به سه‌ر كه‌ركوك دا له سلێمانییه‌وه بچێت بۆ هه‌ولێر, ناچار ده‌بوایه له رێگه‌ی هه‌یبه‌ت سوڵتان و به كۆیه‌دا بڕۆیشتایهی , به‌ڵام خۆ ئه‌و رێگایهیش به سه‌عات و دوو سه‌عات نه‌ده‌بڕا, له سلێمانی دهردهچوویت تا ده‌گه‌یشتیته هه‌ولێر نزیكه‌ی ده بازگه‌و خاڵی پشكنینت ده‌هاته ڕێ, ده‌بوایه هه‌موو نه‌فه‌ره‌كانی ناو هه‌ر ئۆتۆمبێلێك به‌تایبه‌تی پاس دابهزیبایهن و بڕۆیشتنایه بۆ پشكنین، پێش گه‌یشتن به هه‌ر بازگه‌یه‌كیش شۆفێری پاسه‌كه بانگی له نه‌فه‌ره‌كان ده‌كرد: ” كاكه ناسنامهكانتان كۆبكه‌نه‌وه، تكایه! “.. ئیتر ئه‌م به‌زمه هه‌موو جارێك و له هه‌موو بازگهیهكدا دووباره‌و سه‌دباره ده‌بوویه‌وه, له هه‌ر خاڵێكی پشكنیندا لانیكه‌م چاره‌كێك دهیانوهستاندیت.. ڕه‌نگه ئێوه وا بزانن به دوای تیرۆریست‌و ئه‌و جۆره شتانه‌دا ده‌گه‌ڕان, نه‌خێر ئه‌و كات زۆرێك له پارته كوردییه‌كان جیاوازی نێوان تیرۆریست و تیۆریستیان نه‌ده‌زانی! ئه‌و كات وشه‌ی تیرۆریست وه‌ك ئێستا باو نه‌بوو. . له‌و سه‌رده‌مه‌دا هاتوچۆكردن له نێوان هه‌ولێرو سلێمانیدا ده‌بوایه مه‌به‌ستێكی له پشته‌وه بووایه, چۆن ده‌بێت تۆ ماڵت له سلێمانی بێت و هه‌رواو به بێ هیچ مه‌به‌ستێك یان ته‌نها بۆ سه‌ردانێك، ملی پێوه بنێیت بۆ هه‌ولێر؟!
ئه‌وه‌ی خوێندكار بووایه له زۆرێك له‌و پرسیار‌و بگره‌و به‌ردانه‌ی له بازگه‌كاندا روبه‌ڕووی هاتووچۆكهران ده‌بوویه‌وه, به‌خشرابوو. تا ده‌گه‌یشتیته دێگه‌ڵه, تۆ تۆمهتباربووی به پارتێتی و ڕه‌نگه سیخوڕی لایه‌نی ئه‌وبه‌ر بیت, وه‌ختێكیش ده‌گه‌یشتیته دێگه‌ڵه, ئیتر به قاسیدێكی یه‌كێتی دهدرایته قه‌ڵه‌م و, ده‌گه‌ڕان بزانن ته‌سبیحێكی سه‌وز, پێنووسێكی سه‌وز یا هه‌ر شتێكی له‌و ڕه‌نگه‌ت پێ نییه!
كه من هاتم وشه‌ی مۆبایل (mobile)كه‌س نه‌یبیستبوو, كه له كه‌سوكارت دادهبڕایت, ئیتر ده‌بوایه چاوه‌ڕوانی یه‌كێك بیت, له شاره‌كه‌ی تۆوه بێت و ڕێی بكه‌وێته ئه‌و شاره‌ی تێیدا ده‌خوێنیت, سا به‌ڵكو هه‌واڵێك, نامه‌یه‌كی پێ بێت. كه له ماڵا دهردهچووی و بۆ شارێكی تر ده‌چوویت، ڕێك وه‌ك ئه‌وه وابوو له بازاڕدا خه‌ریكی پیاسه‌كردن بیت و له پڕ مه‌فره‌زه‌یه‌كی ئاسایش له لاتدا ئیستۆپ بكات و چاوت ببه‌ستێته‌وه‌و فڕێت بداته پشتی سهیارهیهكهوهو ئیتر كه‌س هه‌واڵێكت نه‌زانێت . .
كه من هاتم زه‌مان زه‌مانێكی تر بوو, خه‌ڵكی ئه‌و كات هه‌ر چاوه‌ڕوانی هاتنی به‌هار بوون كه‌چی زۆرێكیان سه‌ریان سپی بوو و ئه‌و به‌هاره هه‌ر نه‌هات, زمانحاڵی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی ئه‌م نیشتمانه غه‌مگینه, ئه‌و دێڕه شیعره‌ی (مه‌حوی)یه:
دڵم ده‌رهات و تۆ هـه‌ر دهرنههــــاتی
نههـاتی, هه‌ر نههـاتی, هه‌ر نههـاتی
كه من هاتم، زانكۆ واتایه‌كی تری هه‌بوو, خوێندكاری زانكۆ شتێكی تر بوو, ئه‌و كات ئه‌گه‌ر ماڵێك كوڕێك یان كچێكی له زانكۆ بوایه, به چاوێكی جیاواز ته‌ماشا ده‌كرا, هه‌ر كوڵانێك كوڕه خوێندكارێك یان كچه خوێندكارێكی زانكۆی تێدا بووایه خه‌ڵكی ده‌بوایه به ده‌ستی به ده‌ستنوێژه‌وه پێیدا تێپه‌ڕینایه, كه‌چی ئێستا ماڵ نیه لانیكه‌م كوڕێك یان كچێكی له زانكۆ نه‌بێت .
به‌ر له‌وه‌ی بێمه زانكۆ، كاتێك باسی زانكۆ ده‌كرا وێنه‌یه‌كم له خه‌یاڵدا دروستده‌بوو, وام هستدهكرد ئه‌و وێنه‌یه‌م له شوێنێكی تر بینیوه, چه‌ند ساڵا دواتر بۆم روون بووه‌وه ئه‌و وێنه‌یه‌ی له خه‌یاڵمدا بۆ زانكۆم كێشابوو, پێشتر له هیچ شوێنێكی سه‌ر ئه‌م زه‌مینه‌دا نه‌مبینیوه, به‌ڵكو ئه‌وه وێنه‌یه‌كی خه‌یاڵیی تر بوو كه پێشتر له زیهنمدا بۆ به‌هه‌شتم دروستكردبوو, وه‌ختی خۆی كه گوێم له مه‌لایه‌ك ده‌بوو باسی به‌هه‌شت و حۆری ده‌كرد، ده‌ستبه‌جێ وێنه‌ی شوێنێكی جوان و ڕازاوه‌م ده‌هاته پێش چاو, تومه‌ز بۆ زانكۆیش هه‌ر ئه‌و وێنه‌یه‌م كێشاوه..!
عه‌یامێكه من له‌م زانكۆیه‌دا له هاتووچۆدام, زه‌مانێكه من سه‌رقاڵی چاندنی خوێم له‌م خاكه پێپیتهدا, سه‌رده‌مانێكه من ئاو ده‌كوتم و كا به بادا ده‌كه‌م.. كه من هاتم منداڵی وا كه ئێستا پۆلی یه‌كه‌می سه‌ره‌تاییه, نه‌ك هه‌ر له سكی دایكی‌دا نه‌بوو, نه‌ك هه‌ر له پشتی باوكی‌دا نه‌بوو, به‌ڵكو ره‌نگه ئه‌و كات پارچه‌یه‌ك بوبێت له سێوێك, یان له‌تی پرته‌قاڵێك بووبێت به دارێكه‌وه، دوای ئه‌وه باوكی لێی كردبێته‌وه‌و خواردبێتی و ئێستاش بوو بێت به‌و منداڵه! ئێستا ئه‌و منداڵه رۆژانه خه‌ریكی خوێندنی (دارا دوو داری دی)یه, كه‌چی منیش هێشتا هه‌ر (دارا دوو داری دی) ده‌خوێنم, داراكهی من هه‌زار داری دی و هێشتا هه‌ر هیچی نه‌دیوه, شه‌ڕی براكوژی دی و هێشتا هه‌ر چه‌پڵه لێده‌دات, براكه‌ی بوو به قوربانیی و ئێستایش خۆی ده‌كات به قوربانیی, داراكهی من بڕیار نیه قه‌ت پێ بگرێت.. داراكهی من ساڵانێكه دارێكی ناشتووهو به دیاریه‌وه دانیشتووه, كه‌چی هێشتا یه‌ك به‌رهه‌می نه‌گرتووه‌و هه‌ر به‌ته‌مایه به‌ر بگرێ.. كه من هاتم له عێراقدا نزیكه‌ی سێ چوار ده‌سه‌ڵات هه‌بوو, هه‌ر له‌م هه‌رێمه‌دا دوو حكومه‌تی جیاواز‌و نیمچه ده‌سه‌ڵاتێكیش هه‌بوو.. له به‌غداد حكومه‌تێك هه‌بوو, له هه‌ولێردا یه‌كێك و له سلێمانیشدا یه‌كێكی تر, له‌و ناوچانه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ورامانیشدا ده‌سه‌ڵاتێكی لاوه‌كیی حوكمی ده‌كرد .
كه من هاتم حكومه‌ت ئه‌و كات ساوا بوو, هێشتا به جوانی زمانی نهپژابوو, كه‌چی ئێستایش هه‌ر ساوایه, ئێستا زمانی گرتووه, به‌ڵام جارجار له كاتی رۆیشتنیدا دێت به لایا!، بیری خۆتان توند بگۆشن و بیركه‌نه‌وه, له‌و كاته‌وه‌ی من هاتووم تاوه‌كو ئێستا، چه‌ند نامه‌ی ماسته‌ر درا بێ؟ چه‌ند دوكتۆرا وه‌رگیرا بێ؟! له ئه‌ندازه, له پزیشكیی له كشتوكاڵ, له ئابوریی, له یاسا‌و زمان و زانست, یا له زانستی مرۆیی و…هتد
له‌وه‌یش خۆشتر, كه‌م نامه‌ی ماجستێر هه‌یه, به پله‌ی (باڵا) یاخود (زۆرباش) نه‌درا بێ, بڕوا ناكه‌م خۆ ته‌نها یه‌ك نامه‌یش هه‌بێت كه‌وا قبوڵ نه‌كرا بێ! به‌و پێیه بێ, ئێستا ده‌بوایه زانكۆ ناوه‌ندێكی ئه‌كادیمی زۆر به‌رزو باڵا بووایه, ده‌بوایه ساڵانه سه‌دان لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستیی تازه، له نێو تاقیگه‌كانی كۆلێژه‌كانی پزیشكی, زانست و ده‌رمانسازییه‌وه بكهوتنایهته بازاڕه‌وه, كه‌چی من ده‌بینم ساڵانه، هه‌روا خوێندكاری پزیشكییه به لێشاو ته‌خه‌ڕوج ده‌كه‌ن, به بێ ئه‌وه‌ی گۆڕانكارییه‌ك ببینم, ته‌نها باجی سه‌ر (سه‌درییه)كه‌ی به‌ریان ده‌گۆڕێت و له جیاتی ئه‌وه‌ی جاران نووسرابوو (خوێندكاری پزیشكیی)، ئێستا ده‌نووسرێت (دوكتۆر)! رۆژانه دونیایه‌ك پزیشك خوێندنی دوكتۆرا(بۆرد) ته‌واو ده‌كه‌ن، كه‌چی له جیای ئه‌وه‌ی ده‌ردی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه ده‌رمان كه‌ن, ده‌بن به بار به سه‌ر شانی خه‌ڵكی داماوی ئه‌م نیشتیمانه پهرتپهرتكراوهوه, ڕۆژ له دوای ڕۆژ به‌رده‌رگای كلینیكه‌كان(عیاده) قه‌ره‌باڵغتر ده‌بن و نرخی بلیتی عیاده‌كان هه‌ڵده‌كشێن، كه‌چی خه‌ڵكی له جاران نه‌خۆشتر, ده‌رده‌دارتر, خهمۆكترو بێزارترن! هه‌ندێك له‌وانه‌ی به ناوی پزیشكه‌وه چاره‌سه‌ری خه‌ڵك ده‌كه‌ن, ده‌بوایه له شوێنی نه‌خۆشدا بخهوێنرانایهو له ژێر چاودێری پزیشكیدا بوونایه, ئاخر نه‌خۆش خۆی پێویستی به ده‌رمانه نه‌ك ده‌رمان بۆ خه‌ڵك بنووسێت!!
له سوێندی ته‌خه‌ڕوجی خوێندكارانی پزیشكیدا هاتووه: “… سوێند ده‌خۆم به.. ناپاكیی له خه‌ڵكی نه‌كه‌م, پیشه‌كه‌م بۆ مه‌به‌ستی چاكه‌كاری به‌كاربهێنم..” ئایا خه‌ڵك ڕووتاندنه‌وه, گیرفان پڕكردن, باڵه‌خانه به‌رزكردنه‌وه له‌سه‌ر حیسابی گیرفانی خه‌ڵكی.. خیانه‌ت نیه؟! ئه‌ی قۆڵبڕیی ئیتر به چی ده‌وترێت؟!
ساڵانه چه‌ند خوێندكاری كۆلێژی كارگێڕیی و ئابووریی لێ ده‌رده‌چێت؟! ئه‌گه‌ر به‌و پێیه بووایه ده‌بێت ئێستا, ئابووریی ئه‌م كوردستانه، هاوشانی وڵاته پێشكه‌وتووه‌كان بووایه، ئێمه ته‌ماته له سوریاوه ، بڕوێَش له سوودانه‌وه, ساوه‌ر له مالیزیاوهو دۆینه‌ش له مۆزه‌مبیقه‌وه ده‌هێنین, له هه‌مووی خۆشتر ئه‌وه‌یه قات و مراخانی كوردیی له‌به‌ر ده‌كه‌ین و ده‌بینین لێی نووسراوه: (made in china) واته: دروستكراوی چینه! (چین!)
جاران گاڵته‌مان به رژێمی به‌عس ده‌كرد, گوایه له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا، حكوومه‌تی عێراق، باری یه‌ك كه‌شتیی ده‌رزی دروومانی به كووننهكراوی، له وڵاتانی رۆژئاواوه بۆ هاتووه, نه‌یتوانیوه كونی بكات و گه‌ڕاندوویه‌تیه‌وه, ئێستا ئێمه دهرزییهكهیشمان كونكراوه, پارچه‌و قوماشهكهیشمان هه‌یه, ده‌زوو و تیرهیشمان له ده‌ره‌وه بۆ دێت, كه‌چی ناتوانین قوماشه‌كه ببڕین و بیدوورینه‌وه, خه‌ڵكی جلوبه‌رگمان بۆ ده‌دوورن!
بیرتان نه‌چێت كۆلێژی كشتوكاڵ چوار پێنج به‌شی تێدایه: باخداریی، به‌روبوومی كێڵگه‌یی, به‌روبومی ئاژه‌ڵیی.. ئێمه سێ‌و له ئێرانه‌وه ده‌هێنین, خه‌یار له سووریاوه، دۆیش له توركیاوه…!
كارگێڕیی ئیشی ته‌نها به‌رهه‌مهێنانی مرۆڤی پسپۆڕه له بواری به‌ڕێوه‌بردندا, كه‌واته: ئێستا ده‌بوایه هیچ نه‌بێت پێنج سه‌د شه‌ش سه‌د پسپۆڕی بواری به‌ڕێوه‌بردنمان هه‌بوایه, ئه‌رێ ئێوه قه‌ت سهرێكتان له یه‌كێك له فه‌رمانگه‌كان داوه؟ دڵنیام زۆرتان ئه‌گه‌ر بۆ ته‌نها جارێكیش بێت ئیشێكتان هه‌ر كه‌وتووه‌ته یه‌كێك له‌و فه‌رمانگه زۆره بێئیشانهی بڕیاره كاری ئێمه‌ومانان به‌ڕێبخه‌ن.. فه‌رمانگه‌یه‌ك بۆ نموونه ده ژووری تێدایه, ده‌چیته پرسگه، پێت ده‌ڵێت: ” بڕۆ بۆ ژووری یه‌كه‌م”
– ته‌ق ته‌ق!
+ فه‌رموو!
ده‌رگاكه ده‌كه‌یته‌وه، ده‌بینیت كچ و كوڕێكی نیمچهپیر _كه هێشتا خۆیان به گه‌نج ده‌زانن _ تریق و هوڕ پێده‌كه‌نن, كوڕه به لاچاوێك ته‌ماشات ده‌كات و پێت ده‌ڵێت:
– ها كاكه ئیشت چییه؟!
له‌و كاته‌دا، رێك وا خۆتت دێته پێشچاو، دهرۆزهكهرێكیت و ده‌ست له‌و پاندهكهیتهوه, به ئه‌سپایی عهرزوحاڵهكهت ده‌خه‌یته سه‌ر مێزه‌كه‌ی به‌رده‌می, به بێ ئه‌وه‌ی بیخوێنێته‌وه، ده‌ڵێت:
– كاكه ئه‌مه له ژووری _ بۆ نموونه _ ژماره سێیه!
لاحول و لا… ده‌كه‌ویته رێ . .
+ ته‌ق ته‌ق!
– فه‌رموو!
ده‌رگا ده‌كه‌یته‌وه، ده‌بینیت دوو كچی سه‌روو سی ساڵ، خه‌ریكی ده‌موچاو هه‌ڵگرتنن بۆ یه‌كتری, یه‌كسه‌ر گرژ ده‌بیته‌وه‌و شه‌رم ده‌تگرێت و به ئه‌سپایی دهكشێیته دواوه, یه‌كێكیان بانگت ده‌كات:
+ ها كاكه بۆ گه‌ڕایته‌وه؟ چیت ده‌وێ؟
تۆیش دووباره ده‌چیته ژووره‌وه, هه‌ر كه سه‌یری وه‌ره‌قه‌كه‌ی ده‌ستت ده‌كات، به بێ یه‌ك و دوو، پێت ده‌ڵێت:
– ئه‌مه له ژووری شه‌شه‌مه، به ده‌ستی راستدا!
ژووری شه‌شه‌م، ته‌ق ته‌ق.. ته‌ماشا ده‌كه‌یت كچێك خه‌ریكی میكیاژكردنه..
– ها كاكه فه‌رموو..؟ ژووری نۆیه‌م له سه‌ره‌وه..
+ ته‌ق ته‌ق.. هه‌ر كه ده‌رگاكه ده‌كه‌یته‌وه (أعوژ بالله!)، یه‌كسه‌ر له شه‌رما سوورههڵدهگهڕێیت و بۆ هه‌فته‌یه‌ك سه‌ر به‌و فه‌رمانگه‌یه‌دا ناكه‌یته‌وه!! _ باسی فه‌رمانگه‌و شوێنێكی تایبه‌ت ناكه‌ین! _.
دوای هه‌فته‌یه‌ك دیسان به‌زمه‌كه‌یه, بڕۆ بۆ ئه‌وێ..
– وه‌لڵا كاك فڵان له ژوره‌كه‌ی به‌رامبه‌ره، ئیشی هه‌یه!
دوای نیو سه‌عات چاوه‌ڕوانیكردن، په‌تی سه‌برت ده‌پسێت و، له ده‌رگای ئه‌و ژووره‌ی كاك فڵانی تێدایه ده‌ده‌ی, ده‌بینیت له سه‌ر كۆمپیوته‌رێك دانیشتووه‌و خه‌ریكی یاریی(پله‌یسته‌یشن)كردنه!
+ كاك فڵان!
– ببوره كاكه هه‌ر نیوسهعاتم ماوه، ئێستا دوا قۆناغ ده‌بڕم و لێده‌بمه‌وه!
سه‌عاتێ چاوه‌ڕوانی، دوو سه‌عات چاوه‌ڕوانی.. ئه‌رێ وه‌لڵا كاك فڵان له ژوره‌كه‌ی هاته‌ده‌ر!
+ كاك فڵان ئه‌وه ئه‌م عهرزوحاڵهم ته‌نها ئیمزایه‌كی ماوه، یه‌ك مانگه به دوایه‌وه‌م، ئێستا ده‌ڵێن: ده‌بێت به‌ڕێزتان بیبینن!
تۆزێك لێت ورد ده‌بێته‌وه‌و سه‌یرێكی وه‌ره‌قه‌كه‌ی ده‌ستت ده‌كات:
– كاكه ئه‌مه له قاتی خواره‌وه‌یه!
به په‌له ده‌چیته خواره‌وه، ده‌گه‌یته به‌رده‌م ژووره‌كه, پۆلیسه‌كه بانگت لێ ده‌كات:
– بۆ كوێ كاكه، بۆ كوێ؟ هه‌ر له خۆته‌وه مل ده‌نێیت!
دێی ده‌م هه‌ڵبێنیت, یه‌كسه‌ر پێت ده‌ڵێت:
– كاكه ده‌وام ته‌واوبووه، تازه سێ سبه‌ی وه‌ره‌وه, چونكه سبه‌ی هه‌ینییه‌و دووسبه‌یش شه‌ممه‌یه، ده‌وام نیه!
ئه‌مه‌یش كاروباری كارگێڕیی..
له‌وه‌تی من هاتومه‌ته زانكۆ تا ئێستا، دونیایه‌ك شتی سه‌یروسه‌مه‌ره روویانداوه، به چاوی خۆم چه‌ندین شه‌رواڵی كورتم بینیوه شۆڕبوونه‌ته‌وه, دونیایه‌ك ڕیشی درێژ كورت بوونه‌ته‌وه, چه‌ندان سمێڵ زڵا بێ سمێڵ بوون, چه‌ندین قژی ڕووت داپۆشراون, هه‌ندێ جاریش سه‌رپۆشم بینیوه لابراوه.. تاقه یه‌ك شت كه تا ئێستا نه‌مدیبێت، گۆڕانی ئه‌قڵه!
ره‌نگه هه‌ڵه‌یش بم, چونكه ئاوه‌ز نابێت له شوێنی خۆیدا بووه‌ستێت, ره‌نگه به‌ره‌و دواوه چووبێت, لێ من مه‌به‌ستم گۆڕان به‌ره‌و باشتره!
مامۆستای وام بینیوه, هه‌موو (عیلمه‌كه‌ی!) ناو سه‌ری، دابهشكهیت به‌سه‌ر شه‌ش نامیلكه‌دا، پێنج لاپه‌ڕه‌ی تری لێ نامێنێته‌وه, كه‌چی به هه‌وه‌سی خۆی گاڵته‌ی به خوێندكار كردووه! مامۆستا‌م بینیوه ڕقی له هه‌ر خوێندكارێك هه‌ڵگرتبێت، سوێندی خواردووه، هه‌تا من مابم نابێت، تۆ له وانه‌ی مندا ده‌ربچیت, كه‌چی كه‌سێك نه‌هاتووه به‌و به‌ڕێزه بڵێت: ئه‌رێ كاكه ئه‌و قسه‌یه‌ی تۆ ده‌یكه‌یت و ئه‌و حوكمه‌ی تۆ دهریدهكهیت, خوا به خوایی خۆی، بۆ خۆی به ڕه‌وای نابینێت, ئه‌وه‌تا رۆژانه خه‌ڵكی، جنێوی پێ ده‌ده‌ن و كه‌چی ئه‌و، ئێوارانێَك ناهێڵێت به برسێتی سه‌ربنێنه‌وه!
ڕاگری كۆلێژ هه‌یه، له نزیكه‌وه ده‌یناسم، بۆ هه‌ر خوێندكارێك خۆی حه‌زی لێبێت یان له‌سه‌ره‌وه ئه‌مری بۆ ده‌ربكرێت! ئه‌گه‌ر له مانگی پێنجیشهوه ده‌ستی به ده‌وام كردبێت، ناجیحی ده‌كات و به مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌ره‌كانی كۆلێژ ده‌ڵێت: نمره‌كه‌ی لێكدانی دوو بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ربچێت, كه‌چی رقی له هه‌ر خوێندكارێك بێت، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر بیروڕای ئه‌و خوێندكاره له ته‌ك ئایدیۆلۆژیای حیزبه‌كه‌یدا یه‌كنه‌گرێته‌وه، ده‌یخات و، ئاماده‌یه ساڵێك خوێندكارێك له‌به‌ر نیو ده‌ره‌جه بهێڵیته‌وه‌و هه‌رچی تكایهكیشی لێ بكه‌یت، ده‌ڵێت: ” دووكهڕهت سێ ، شه‌ش ده‌كات! “، كه‌چی هه‌ر ئه‌م مامۆستا به‌ڕێزه به ده‌ست هه‌ندێ خوێندكاری ده‌ستڕۆیشتووه‌وه، مێكوتی ساوه‌ره!!
خوێندكاری وام بینیوه، هێشتا قۆناغی یه‌كه‌می زانكۆی نه‌بڕیوه‌و بۆینباخه‌كه‌ی مه‌ترێك درێژه‌و خۆی به ژان ژاك ڕۆسۆ ناگۆڕێته‌وه, تا ئێستایش وا ده‌زانێت (هاوڵاتی) گۆڤاره‌و، پهیمانگهیش به یه‌كێك له كۆلێژه‌كانی زانكۆ تێگه‌یشتووه‌و, به كۆمپیوته‌ریش ده‌ڵێت: كۆمفیوتهر, كه‌چی به نیازه له‌م ڕۆژانه‌دا ڕۆمانه تازه‌كه‌ی بۆ چاپخانه ببات!!
من بۆ یه‌كه‌مجار له (14/10/1999)دا، پێمخسته ناو كۆلێژی پزیشكیی زانكۆی سه‌لاحه‌ددینه‌وه, وا مانگی پێنجی ساڵی (2007)ه, بڕیاره من ئه‌مساڵ زانكۆ ته‌واو بكه‌م و ببمه پزیشك! هه‌شت ساڵه من له زانكۆدام, ڕێك دوو خولی كۆلێژێكی چوار ساڵه له‌و شوێنه‌دا ژیاوم..
من هاتم سه‌رۆكی زانكۆ پیاوێكی تربوو, راگری زۆربه‌ی كۆلێژه‌كان، كه‌سانی تر بوون.. ئه‌گه‌ر چی من ساڵێكیش دوور له زانكۆ بووم, لێ دوور‌و نزیك له ڕێگای چه‌ند دۆستێكمه‌وه، ئاگاداری هه‌واڵی ئه‌وێ ده‌بووم.. هه‌شت ساڵه من ئازار ده‌چێژم, هه‌شت ساڵه هاوار به گوێی كه‌ڕدا ده‌كه‌م, هه‌شت ساڵه له زیندان‌دام.. ئه‌گه‌ر یه‌كێك لێم بپرسێت: زانكۆ چی پێ به‌خشیت و چی لێ سهندیت؟ له وه‌ڵامیدا ده‌ڵێم: زانكۆ بڕیاره بڕوانامهیهكم پێبدات، تا پێی بژێم _ نه‌ك خزمه‌ت بكه‌م، وه‌ك هه‌ندێ كه‌س حه‌زییان لێیه ئه‌و فشه‌یه بكه‌ن _ له به‌رامبه‌ردا به‌هاری عومری لێ سه‌ندم! كه هاتمه زانكۆ لایه‌كی ڕیشم به ته‌واوه‌تی پڕ نه‌بوبووه‌وه, كه‌چی ئێستا تاڵ تاڵ سپی تێدا ده‌ركه‌وتووه!
من له هه‌شت ساڵی ته‌مه‌نی زانكۆدا، باوه‌ڕم هێنا به‌وه‌ی، زانكۆ تا ماوه ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه بێت, هه‌نگاوێك كۆمه‌ڵگه به‌ره‌و پێشه‌وه نابات.. حه‌زده‌كه‌م خوێنه‌ر دوای خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته، سه‌رێكی كتێبخانه‌ی گشتیی زانكۆ بدات و, به دوای ئه‌وێشدا، سه‌رێك بكێشێته یه‌كێك له كافتریاكانی هه‌مان شوێندا, ئینجا به هێواشی، به‌راوردێكی ئه‌و دوو شوێنه بكات.. كتێبخانه چۆڵ, ئه‌وانه‌یشی تێیدا دانیشتوون، نیوه‌یان تاقیكردنه‌وه‌یان هه‌یه‌و له ترسانا ده‌خوێنن _ نه‌ك ده‌خوێننه‌وه _و هه‌ندێكیشیان (كه‌پڵ و مهپڵن!) و شوێنێكی ئارامیان پێویست بووه، تا هه‌ندێ ده‌رده‌دڵا بۆ یه‌كتر بكه‌ن! كافتریا پڕ پڕه له خه‌ڵك, هه‌موو پێده‌كه‌نن, كه‌سیش نازانێت بۆ؟ كچان له‌به‌ر كوڕان و كوڕانیش له‌به‌ر كچان, كاتێكیش له یه‌كتر نزیكدهكهنهوه, (مونافیقانه) خۆیان له یه‌كتر مۆن ده‌كه‌نه‌وه‌و به بێده‌نگی، به لای یه‌كدا تێده‌په‌ڕن!
ئه‌زمونی هه‌شت ساڵی ته‌مه‌ن له زانكۆدا ئه‌وه‌ی بۆ ده‌رخستم، ژماره‌ی خوێنده‌وار له ناو حه‌ره‌می زانكۆدا، له په‌نجه‌ی ده‌ست تێپه‌ڕنابێت و ئه‌و دوای خه‌ڵكه‌كه به‌زۆری، یان خوێنده‌وارییه‌كی كه‌میان هه‌یه یان هه‌ر نییانه!
به‌هه‌رحاڵ، خۆشحاڵم له زانكۆ ده‌رده‌چم و, كه‌شكۆڵی عیلمهكهم وه‌ك زۆربه‌ی خوێندكارانی تری زانكۆ، به‌تاڵ و حه‌تاڵه.. خۆشحاڵم خوێندن ته‌واو ده‌كه‌م، له‌به‌ر هیچیش نا، خۆ دڵی دایكم خۆش ده‌كه‌م!
كه من هاتم زه‌مان زه‌مانێكی تر بوو, ئه‌و كات خه‌ڵكی هه‌ر چاوه‌ڕوانی بههاربوون, به‌ڵام ئه‌و به‌هاره هه‌ر نه‌هات . .
• ئه‌م بابه‌ته به‌شێكه له كتێبی (نه‌خوێنده‌واری له زانكۆدا)، ساڵی 2007 نووسراوه .
• ئیمهیلی نووسه‌ر: Hemnxurshid79@gmail.com