پێگه‌ی ماركس‌و هه‌لومه‌رجی نێو نه‌ته‌وه‌یی!
پێشینه باسێك له‌سه‌ر ئالۆگۆرهكانی جیهانی هاوچه‌رخ
سامان كه‌ریم
saman.karim5@gmail.com
له‌سایه‌ی سیسته‌می بهرههمهێنانیكدا كه به‌رده‌وامی پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنان وه‌ستاوه‌ته سه‌ر قه‌رز Credit ، كاتیك كه قه‌رز كتوپڕ دهوهستێتو په‌له‌كردن له هۆكانی ده‌فع payment و (دفع) به نقد ده‌بێته ته‌نها وه‌سیله‌یه‌كی صهلاحیهتدار، ڕودانی ئه‌زمه ده‌بێته مه‌سه‌له‌یه‌كی حه‌تمی. بۆیه ئه‌زمه له سه‌ره‌تاوه وا ده‌رده‌كه‌وێت كه ته‌نها ئه‌زمه‌ی قه‌رز و ماله. له‌راستیدا وبه‌شێوه‌یه‌كی ئهبسولت مه‌سه‌له‌كه توانایی گۆڕینی حهوالاتی ئالووێره بۆ مال( لیره‌دا مال Money به‌مانای نقد كاش دێت –و-). به‌لام زۆربه‌ی ئه‌م حهوالاتانه نوێنه‌ری پرۆسێسه‌كانی كڕین‌و فرۆشتنی راسته‌قینه‌ن، كه فراوانبوهیان تا سنورێكی زۆر زیاتر له پێداویستیه‌كانی كۆمه‌ڵگا له پێش هه‌رشتێكی تره‌وه داده‌نرێت به بناغه‌ی گشت ئه‌زمه‌كه. له‌هه‌مانكاتدا مقدارێكی گه‌وره له حهوالهكانی ئالووێر ڕه‌نگدانه‌وه‌ی گزی‌و غهشێكی ئاشكرایه، كه ئه‌گه‌ر بخرینه به‌ر تیشكی رۆژه ئه‌وا زۆر خێرا وه‌كو بلقی سابون دیار نامێنن، ……