
پێشنیاری حه‌کیمانه ….. مه‌جید دڵنیا
له‌په‌راوێزی ده‌ستپێشخه‌رییه‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمدا
سه‌ره‌نجام دوای هه‌شت مانگ، به پێشنیارێکی به‌قه‌ولی براده‌رانی پارتی حه‌کیمانه‌ی بارزانی، حکومه‌تی نوێی عێراق پێکهات.ئه‌وعێراقه‌ی، کورد جگه له نه‌هامه‌تی هیچیتری لێنه‌بینیووه و تا کوردیش له‌و عێراقه به‌زۆر لکێنراوه‌دابێت، جگه‌له خۆهه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن ودوورینه‌وه‌ی نه‌هامه‌تی زیاتر، هیچتری پێنابڕێت . به‌مانایه‌کیتر له‌درووستکردنه‌وه‌و ڕێکخستنه‌وه‌ی عێراق و به‌هێزبوونی سووپاکه‌یدا، ئه‌وه‌ی بینراوه‌و زانراوه، به‌پله‌ی یه‌که‌م کورد زه‌ره‌رمه‌ندی سه‌ره‌کیی بووه.سه‌ره‌تای درووستبوونی عێراق وه‌کو ده‌وڵه‌ت و ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی به کورد درابوون، دواتر له ده‌ورانی مێژوودا بینرا نه‌هامه‌تی کورد به کوێ گه‌یشت،ئه‌وه ده‌رخه‌ری ئه‌و ڕاستیه‌ی سه‌ره‌وه‌یه ،چونکه کێشه‌که خودی ده‌وڵه‌تێک نییه به ناوی عێراق،،به‌ڵکو هه‌میشه کێشه ئه‌وعقڵه‌یه‌ته‌بووه، که‌ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌ی به‌ڕێوه‌بردووه‌و ئێستاش به‌ڕێوه‌ی ده‌بات.عه‌قڵه‌که هه‌مان عه‌قڵه ته‌نها ده‌موچاوه‌کان گۆڕاوون و ده‌گۆڕدرێن.خودی بارزانیش جارێکیان له ته‌له‌فزیۆنی حیزبه‌که‌یه‌وه ئه‌وه‌ی درکاند، که ئه‌وانه‌ی ئێستا له به‌غدا حوکم ده‌که‌ن، گه‌ر بۆیانبکرێ ئێستاش ئه‌نفالمانده‌که‌نه‌وه! .ئه‌ی که‌واته ئه‌مه چ حیکمه‌تێکه هه‌ر به پێشنیارێکی حه‌کیمئامێزانه‌ی خۆی جاریکی‌تر ئه‌و ده‌وڵه‌ته له گه‌وره‌ترین قه‌یران وته‌ڵه‌زگه ڕزگارده‌کرێت؟ئه‌م ده‌وڵه‌ته کویێ و‌کام عه‌قڵ تێیدا گۆڕاوه؟گه‌رچی کورد وته‌نی ڕۆشنایی مانگ سه‌رله‌ئێواره‌وه دیاره، ئه‌م حوکمه‌ته‌ش له ئێستاوه دیاره که پێناچێت ته‌مه‌نی درێژبێت،،دیاره به بوونی که‌سێکی دژبه‌کوردی وه‌ک نوجێفی له‌سه‌رۆکی په‌رله‌ماندا، خۆشخه‌یاڵیه گه‌ر له‌و په‌رله‌مانه چاوه‌ڕوانی کارێکی باشبین بۆ کورد ! یه‌که‌م وتاریشی له په‌رله‌مندا گه‌واهی قسه‌مانه!
من نازانم گه‌ر حکومه‌تی عێراقی پێکنه‌هاتبایه، کورد چ زه‌ره‌رێکی ده‌کرد؟به‌ڕاست پێکهێنانی حکومه‌تێک له به‌غدا، مه‌هامی کورده؟باشه سه‌رانی عه‌ره‌ب له‌ناو جه‌رگه‌ی به‌غدا پێکنایه‌ن ومل بۆ یه‌کتری ناده‌ن، بۆ ده‌بێ کورد پێکیانبهێنێت؟ئه‌مه چ لۆژیکیکه له سیاسه‌ت؟،له کوێی دونییادا بووه، که‌مایه‌تییه‌کی ده‌وڵه‌تێک ،به‌شی ته‌نیا نه‌هامه‌تی ونه‌گبه‌تی بووبێت، که‌چی له ساته هه‌ره هه‌ستیاره‌کاندا، خه‌می گه‌وره‌ی پاراستن و پێکهێنانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ته داگیرکه‌ره سه‌رده‌سته‌که بووبێت، نه‌ک خه‌می سه‌ربه‌خۆیی وڕزگاربوونی خۆی.
ئه‌مه له قووتی عه‌تاری هیچ میلله‌تێکدا نییه، ته‌نیا له قووتووی به‌تاڵی کورددا نه‌بێت!
لێره‌وه به‌سه‌رئه‌و قسه‌یه‌ی تاڵه‌بانیدا،ده‌که‌وین، که زۆرجاران لێره‌وله‌وێ و به‌تایبه‌تیش له‌به‌رده‌م میدیای تورکیدا، که ده‌وڵه‌تی کوردی به‌خه‌ون ناوده‌بات.به‌سه‌رنج له‌و پێشنیار‌و بڕیاره حه‌کیمانانه‌ی سه‌رانی کورد بۆ عێراق هه‌یانه، ده‌رخه‌ری ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌ن که،ئه‌مانه خۆیان له عه‌ره‌بێک پێ عێراقیتره‌و مه‌هامی ئه‌مانه پاراستنی ده‌وڵه‌تی پێکه‌وه‌دووراوی عێراقه.گه‌ر له‌ناوه‌رۆکی پێشنیاری له‌وجۆره ڕابمێنین تێده‌گه‌ین که تاڵه‌بانی له خۆوه نییه ده‌وڵه‌تی کوردی پێخه‌ونه، به حه‌قه‌ت تاڵه‌بانی ڕاستده‌کات، چونکه گه‌ر سه‌رانی کورد خاوه‌نی بیروبۆچونی ئاوا حه‌کیمانه بن و کورد تا خاوه‌نی سه‌رکرده‌ی له‌م جۆره‌شی بێت وله‌ساته هه‌ره هه‌ستیاره‌کانا به‌فریای ئه‌م ده‌وڵه‌ته سه‌رده‌ستانه بکه‌ون و له گیانه‌ڵای مه‌رگ ڕزگاریان بکه‌ن، ساته‌وه‌ختی ئاوا ناکۆکی‌و پێکنه‌گه‌یشتنی ئه‌وان له ناوه‌ند به‌هه‌لی زێڕینی مێژوویی بۆ حاڵی شڕی کوردان نه‌قۆزنه‌وه ، وه‌ک ئه‌وه‌ی بینیمان. ئه‌وکات به‌دڵنیایه‌وه منیش ده‌ڵێم ده‌وڵه‌تی کوردی خه‌ونه!
پێشنیار یا ده‌ستپێشخه‌ری حه‌کیمانه‌ی له‌و جۆره وخه‌می پێکهێنانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تێکی شه‌قوشڕی وه‌ک عێراق، نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه خاوه‌نانی ئه‌وجۆره بیرۆکانه هیچکات هه‌ڵگری خه‌ونێک نه‌بوون بۆ
پێکه‌وه‌نانی ده‌وڵه‌تێکی کوردی، نه‌ک هه‌رئه‌وه بگره هیچکاتێکیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته خه‌باتیان نه‌کردووه!
ده‌ستثێشخه‌ری وبڕیاری وا حه‌کیمانه سه‌رله‌به‌ری مێژووی ئه‌مانه ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه!
چونکه ئه‌مانه نه‌له ناوه‌ڕۆکو نه‌له ڕوخساردا، هه‌ڵگری دروشمی سه‌ربه‌خۆیی وجیابوونه‌وه نه‌بوون. به‌حه‌ق ئه‌مانه له‌گه‌ڵ دروشمه‌کانی خۆیاندا ڕاستگۆبوون، چون ئه‌مان به‌دروشمه‌کانییان وبه‌قه‌ولی خۆشیان هه‌وڵی سه‌ره‌کییان هێنانی دیموکراسی بووه بۆ عێراق .تاڵه‌بانیش چه‌ندین جار ئه‌وه‌ی درکاندوه که ئه‌و له 58ساڵی ته‌مه‌نی ڕابردووی خۆیدا خه‌باتی بۆ جیابوونه‌وه‌ی کورد له عێراق نه‌کردووه.بۆیه هه‌ر که‌سێک هه‌رجۆره ته‌وه‌قوعێکی له‌سه‌رانی ئه‌مڕۆی کورد به‌ئاقاری جیابوونه‌وه له عێراق هه‌بێ، ئه‌وه جگه له‌خۆفریودان وخه‌ڵکفریودان شتێکی‌تر نابیته قیسمه‌تی، مه‌گه‌ر به قودره‌تی قادر‌و هێزێک به‌رژه‌وه‌ندی خۆی تێدابێت، ئه‌وه‌ش مه‌حاڵه! سه‌رانی ئه‌مڕۆی کورد خاوه‌نی بچووکرتین خه‌ونێکبوونایه بۆ سه‌ربه‌خۆیی، ده‌بوو لایه‌نی که‌م له ساتێکی وا هه‌ستیاردا که عێراق ده‌رگیری ده‌یان کێشه‌ی مه‌زهه‌بی وئه‌تنیکیه و له‌سه‌رلێواری لێکترازانه، ئاله‌م ساته‌دا، گه‌ر کار به ئاڕاسته‌ی جیابوونه‌وه ناکه‌ن، خۆ پێشنیاری پێکه‌وه‌نانه‌وی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌شتان نه‌کردایه، لێگه‌ڕابان، با ئه‌و حکومه‌ته هه‌ر پێکنه‌هاتایه.کورد چ زه‌ره‌رێکی ده‌کرد؟به‌ڵکو ئه‌م پێکنه‌هاتنه سه‌ره‌نجام ده‌بوو به دیفاکتۆو سه‌ره‌تایه‌ک بۆ دابه‌شکردنی عێراق.
له ڕاستیدا و له ڕووی لۆژیکه‌وه بۆ که‌مایه‌تییه‌کی ناو ده‌وڵه‌تێکی ناجۆرو نه‌گونجاوی وه‌ک عێراق، کورد نه‌ک ده‌بوو خاوه‌نی پرۆژه‌ی پێکهێنانه‌وه‌و ئاشته‌وایی بێت، به‌ڵکو ده‌بوو خۆی فاکته‌ری سه‌رکی لێکترازان و پێکنه‌هاتن بووایه، خۆ لایه‌نی که‌م ده‌یانتوانی ئه‌وانیش به‌شێک بن وه‌ک وڵاتانی دراوسێ له‌و پشێوی‌و نائارامییه‌ی ئه‌مڕۆ عێراقی تێوه‌گلاوه.چونکه هیچ کاتێک عێراقێکی به‌هێز له به‌رژه‌وه‌ندی کورددا نییه. ئه‌مه سه‌ره‌تای ئه‌لفبای سیاسه‌ته بۆ کورد مه‌عقوله که‌سێکی وه‌ک بارزانی و سه‌رانیتریش ئه‌مڕاستییه نه‌زانن!
بۆیه ڕه‌وایه بپرسین ئاخۆ ،به‌ڕاستی به‌دیموکراتیزه‌کردنی عێراق خه‌ونی تاکی کورد بووه یا ئه‌مه ته‌نیا خه‌ونی سه‌رکرده‌کانێتی، ،هێنانی دیموکراسی بۆ عێراق بارته‌قای ئه‌و هه‌موو لافاوی خوێن و نه‌هامه‌تییانه‌یه ، که کورد له نیو سه‌ده‌ی ڕابردوودا،ڕشتوویه‌تی وچه‌شتوویه‌تی؟کام دیموکرسی ؟ ئه‌و دیموکراسیه‌ته‌ی ئه‌مڕۆ به‌ره‌نجامه‌که‌ی ده‌بینین که نوجێفی و موتڵه‌گه‌کان نموونه‌کانییه‌تی!
ئه‌و دیموکراسییه‌ته‌ی له‌سایه‌ی سه‌ریدا، کوردی خێرله‌خۆنه‌دیوی به‌قه‌ولی ئه‌وان ناوچه جێناکۆکه‌ن، ،هه‌موویان خراپتر ئاواره‌بوون وکوردیان تیا نه‌ما.هاوڕێیه‌کی خۆشه‌ویستم له ناحیه‌ی جه‌له‌ولا به‌ته‌له‌فۆن به‌سه‌ریمکرده‌وه،،هێنده بێزار‌و بێتاقه‌تبوو، وتی بڕوابکه به هه‌موو ته‌مه‌نی زوڵم‌وزۆری سه‌دام، هێنده‌ی
ئێستا بارودۆخی کوردان له‌وناچانه له ناره‌حه‌تی ودڵه‌ڕاوکێ ومه‌ترسیدانه‌بووه! ئه‌مه‌یه دیموکراسی؟
ئایا ئه‌م ته‌رزه له دیموکراتی، حکومه‌تێک به‌م جوانییه‌ی ئێستای،،پێشنیارێک ئه‌مه به‌ره‌نجامه‌که‌ی بێت، که بائاشکرا دیاره به‌خشکه‌یی هێنانه‌وه‌ی به‌عسه بۆ سه‌ر حوکم ،ئه‌مه پرۆژه‌ی
پێکهێنانه‌وه‌یه یا هه‌ڵکه‌ندنی چاڵی مه‌رگه بۆ خۆتان!پرۆژه‌یه‌کی ئاوا
شایانی ئه‌م هه‌موو قونبادان وهه‌له‌که سه‌مایه‌یه؟ئێمه خاوه‌نی میلله‌تێکین به‌س ده‌زانین قونباده‌ین وهه‌ڵپه‌ڕین ، خۆشمان نازانین بۆچی! له چرکه‌ساتی هه‌ڵبژاردندا یه‌ک که‌ناڵی عه‌ره‌بی عێراقیم نه‌بنینی تاکه عه‌ره‌بێک پیشان بدات هه‌لهه‌له‌بکێشێ، ئه‌مه له‌کاتێکدا درووستکردنه‌وه‌ی عێراق خێری ئه‌وانی تیایه‌و ماڵوێرانی ئێمه.، که‌چی ئێمه بۆ مالوێرانکردنه‌وه‌ی خۆمان سه‌رچۆپیده‌گرین، ئه‌مه چ لۆژییکێک وزیهنیه‌تێکه لای ئێمه‌ی کورد، مرۆڤ ئه‌مه چۆن لێکده‌داته‌وه!؟نه‌ک هه‌ر ئه‌وه بگره، ڕاگه‌یاندی هه‌ردوو زلحیزب شه‌ڕیانبوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی( پارتی ده‌ینووسی ئه‌مه له‌به‌رخاتری بریاری حه‌کیمانه‌ی سه‌رۆکه، یه‌کێتی ده‌ینووسی له‌به‌رخاتری خولی دووه‌می سه‌رۆک مامی مامانه)خه‌ڵکی داماوی کوردستان به کێتان بڕوابکات؟ئێوه هه‌ردولاتان ڕاستده‌که‌ن په‌له‌تانه کێتان زوو تاجی سه‌روه‌ری دروستکردنه‌وه‌ی عێراقی نه‌عله‌تی بکه‌نه سه‌رتان!ئه‌مه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ ئێوه گه‌رخاوه‌نی ده‌یان ڕێکه‌وتنی به‌قه‌ولی خۆتان ستراتیجیش بن، ،به‌ڵام شه‌ڕی ساردی نێوانتان هه‌ربه‌رده‌وامه.ئه‌رێ قونبادان وهه‌له‌که‌سه‌ما به‌بۆنه‌و بێبۆنه ده‌چێته‌وه سه‌ر بنه‌وانی کام عه‌قڵ و‌کام مه‌نتق یا ئه‌مه ته‌نیا ژه‌هری شێرپه‌نجه‌ی ئه‌و
به‌حیزبیوونه‌یه که ئاسۆی بیرکردنه‌وه‌ی هه‌رتاکێکتانی هێناوه‌ته خوارێ بۆ ئاستی سفر،به‌بێبیرکردنه‌وه له به‌ره‌نجامه‌کانی.
ئاخر ئه‌مێرکا چۆن عێراق دا‌به‌شبکات له کاتێکدا،ببینێ کورد خۆی له عه‌ره‌ب پێ عێراقیتره.که‌واته براده‌رینه حه‌قمانه بپرسین حه‌کیمیه‌تی پێکهێنانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق بۆ ئێمه‌ی کورد له چی‌و له کوێدایه؟
یا ئه‌مه ته‌نیا نمایشێکی سیاسیانه‌ی سه‌رۆکه،تا به عه‌ره‌به‌کان بڵێت ببینن ئێمه چه‌ند دڵسۆزی عێراقین و چه‌ندیش ئاشتیخواز، خۆ ڕه‌نگه هه‌وڵێکیش بێت، به ڕاستای ئه‌و نۆبڵی ئاشتییه‌ی لێره‌وله‌وێ باسیده‌کرێ!
ئایا ته‌نیا پێشنیاری حه‌کیمانه كێشه‌کان چاره‌سه‌رده‌کات؟یان که‌سه سیاسییه‌کانی کورد که ئاماده‌ی ده‌ستپێشخه‌ری حه‌کیمانه‌ن وه‌ک ئه‌وه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم کردی ، ئایا ئاماده‌ی لێپرسراوێتی حه‌کیمانه‌شن؟ئایا پێشنیارێکی ئاوا که‌سایه‌تی بارزانی له‌به‌رده‌م چرکه‌ساتێکی مێژوویدا ڕاناگرێ؟گه‌ر سبه‌ینێ زۆرینه‌ی داواکاریه‌کانی کورد جێبه‌جێنه‌کرا، سه‌رۆکی هه‌رێم وه‌ڵامی بۆ خه‌ڵکی کوردستان
چی ده‌بێت ، ئایا ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌کانی حیزبه‌که‌ی وه‌ک پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان ناکه‌ونه‌وه بڕوبیانوو هێنانه‌وه و دانی لێپرسراوێتی به سه‌رشانی که‌سانیتردا، وه‌ک ئه‌وه‌ی له حکومه‌ته‌که‌ی مالکی و تاڵه‌بانیدا له‌سه‌ر ماده‌ی 140 بینیمان، ئایا ئه‌وکات سه‌رۆکی هه‌رێم ئاماده‌یی تیایه داوایلێبووردن له خه‌ڵکی کوردستان بکات یا لایه‌نی که‌م واز له‌سیاسه‌ت وسه‌رۆکایه‌تی بهێنێت! به‌بارێکیتردا، ئایا خه‌ڵکی
کوردستان هه‌روا چاوه‌ڕوانی قه‌ده‌رو نه‌هامه‌تییه‌کان ده‌بن؟!
02.12.2010