له ڕۆژی جیهانی جاڕی گه‌ردوونیی مافی مرۆڤدا ده‌پرسین…
چه‌ند ملیۆن منداڵی ئه‌فریقی تر له‌برسا بمرن، چه‌ندی تر بێبه‌ش بن له خوێندن، ئه‌ی چه‌ند منداڵ، کاری قورس جه‌سته‌یان شه‌که‌ت بکات، چه‌ندی تر ببنه خۆراکی باندە تیرۆریستییه‌کان، پێمان بڵێن، چه‌ندی تر ببنه قوربانیی، ویستی سێکسیی ئاژه‌ڵییانه و کڕین و فرۆشتنیان پێ بکرێت، ئینجا ئێوه به‌خه‌به‌ر دێن؟
چه‌ند ملیۆن ژنی تر، پیاوه‌کانیان به کۆمه‌ڵ له بنمیچێکدا وه‌ک ئاژه‌ڵ ڕایانگرن، چه‌ندی تر له کونجی چێشتخانه‌کاندا توند بکرێن و کاری بێئه‌رزشکراوی ماڵیان پێ بکرێت، چه‌ندی تر بکرێن به خۆراکی ئاره‌زووی سێكسیی چڵێسی پاره‌داران، یان به بیانووی شه‌ره‌ف و نامووس له‌تله‌ت بکرێن، ئینجا ئێوه چاوه‌کانتان هەڵده‌گڵۆفن؟
چه‌ند گوانتانامۆ، چەند هەزار هاوشێوه‌ی ئەو دروست بکرێن، ئینجا ده‌موچاوتان ده‌شۆن؟
چه‌ند منداڵه کوردی تر له‌زیندانا توند بکرێن و چه‌ندی تر ببرێنه به‌رده‌م سێداره، چه‌ند سه‌رده‌شت و عامودا، چه‌ند ئه‌نفال، چه‌ند هه‌ڵه‌بجه لێوانتان لێک ده‌ترازێنێ؟
پێمان بڵێن، چاوه‌ڕوانن ئه‌م ئاشی مرۆڤکوژه، چەند ملیۆن قوربانیی تر بهاڕێت، تاکو ئێوه گەمەی (مافی مرۆڤ)ی دەستی منداڵە دەوڵەمەندەکان تووڕ هەڵدەن و دوور له بازاڕی سیاسه‌ت و نرخی ڕۆژ، ئاوڕێکی ڕاسته‌قینه، له مرۆڤ وه‌ک مرۆڤ بده‌نه‌وه و ژانی قوربانییان بکه‌نه سه‌رچاوه‌ی بڕیاڕ و هه‌ڵوێست؟ پێمان بڵێن که‌ی سەنگەری ڕاستەقینەی قوربانییان هه‌ڵده‌بژێرن؟
ده‌پرسین له ئێوه، ئه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان
ده‌زگای ناسنامه
10/12/2010
www.nasnama.info