
په‌راوێزخراوترین جومگه‌ی ڕۆشنبیری كوردی
ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی كوردی
(په‌راوێزخراوترین جومگه‌ی ڕۆشنبیری كوردی)
نووسینی:
پ.ی. د. فوئاد ره‌شید محه‌مه‌د
چۆنیه‌تی و چه‌ندایه‌تی ئاستی بزاڤی ره‌خنه‌یی له‌نێو هه‌ر فه‌زایه‌كی ڕۆشنبیریدا، سیما و بنه‌مای تێروانین و ئه‌قڵیه‌تی ڕه‌خنه‌یی ئه‌و فه‌زایه ده‌خاته‌ڕوو.
ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی به‌شێكی گرنگی نێو بزاڤی ڕۆشنبیرییه؛ چونكه كاری ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی ته‌نها قسه‌كردن نییه له‌سه‌ر هه‌ندێ ڕه‌گه‌زی هونه‌ریی وه‌ك (وێنه‌ی شیعری) یا (چه‌ند لایه‌نێكی ڕه‌وانبێژی) ،
به‌ڵكو ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی له ڕێگای قسه‌كردنی له‌سه‌ر تێكستی ئه‌ده‌بی(كه ئه‌مه بۆ خۆی ژیانبینی خۆی هه‌یه) تێرَوانینی خۆی ده‌رده‌بڕێت له به‌رامبه‌ر جڤاك و ژیان و گه‌ردوون، لێره‌وه ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی ڕۆڵی خۆی ده‌بێت له‌لایه‌ك له داڕشتن و به‌رجه‌سته‌كردنی تێگه‌یشتنێكی دیاریكراو ده‌رباره‌ی چه‌مك و كاری ڕه‌خنه‌یی، له‌لایه‌كه دیكه‌شه‌وه ڕووانینی خۆی پێشكه‌ش ده‌كات له‌مه‌ڕ ئه‌زموونه جیاجیاكانی ژیان.
هه‌ڵبه‌ته بزاڤی ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی كه خاوه‌نی ئه‌م ئه‌رك و ئه‌دگاره بێت خودی خۆی بێ گرفت و كێشه نه‌بووه و نابێت. ئه‌مه‌یان حاڵه‌تێكی ئاساییه. نێوه‌ندی ڕۆشنبیری و ئه‌ده‌بی میلله‌تان له ڕێگای سازدان و ڕێكخستنی كۆڕ و كۆنفرانس سیمناری تایبه‌تیدا خه‌می ئه‌م ئاسته‌نگه‌یان خواردووه، ئه‌مه‌ش به توێژینه‌وه و شیكردنه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی جه‌مسه‌ر و بابه‌ته‌كانی ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی ، لێره‌دا ئه‌وه‌ی نائاسایی بێت ئه‌وه‌یه كه بزاڤێكی وه‌ك بزاڤی ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی كوردی له بزاڤی هه‌ر میلله‌تێكی دی كێشه‌دارتره، كه‌چی نزیكه‌ی نیو سه‌ده‌یه ئاوڕێكی جدی و گرنگ له‌م بزاڤه نه‌دراوه‌ته‌وه.
ئێجگار سه‌یره !! ساڵانێكه -كه‌م و زۆر- هه‌ر چۆنێك بێت كۆڕ و فێستیڤاڵ و میهره‌بان و میهره‌جان و سیمینار و دیدار بۆ شیعر و چیڕۆك و ڕۆژنامه‌گه‌ری و زمان سازكراوه و ده‌كرێت، به‌ڵام جێگای سه‌رنج و پرسیاریشه…به درێژایی ته‌مه‌نی (40) ساڵی یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد. به درێژایی (40) ساڵی كۆڕی زانیاری كورد. به درێژایی (30) ساڵ ته‌مه‌نی به‌شی كوردی له زانكۆ. به درێژایی حوكمی (19) ساڵی ده‌سه‌ڵاتی كوردی… ئه‌مڕۆش به هه‌بوونی (6) زانكۆ و هه‌بوونی پتر له (10) به‌شی زمانی كوردی… هه‌تا ئه‌م چركه ساته له‌م هه‌رێمه‌دا كۆنگره‌یه‌ك، سیمینارێك بۆ تاوتوێكردنی كێشه‌و ڕه‌هه‌نده‌كانی (ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی كوردی) سازنه‌كركراوه!!!
ئه‌وه‌ی زیاتر ئه‌م بێده‌نگییه‌ی له ئاست (ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی كوردی)كوشنده‌تر كردووه، ئه‌وه‌یه كه هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌م بێده‌نگییه (ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی كوردی) هه‌میشه قسه‌ی پێكراوه، (ڕه‌خنه‌ی كوردی له‌گه‌ڵ ده‌ق نه‌دواوه، ڕه‌خنه‌ی كوردی نوقمی ئایدیۆلۆژیایه، ڕه‌خنه‌ی كوردی میزاجییه،…هتد).
هه‌ندێ له‌م قسه پێكردنانه كه زێده ڕۆییه‌كی زۆری تیاكراوه و له بڕیارێكی ڕه‌هایانه و سه‌رپێیانه‌دا حوكمی ئه‌وه دراوه كه (ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بییمان هه‌ر نییه).. ئه‌گه‌ر ته‌ماشایه‌كی ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردی بكه‌ین، له‌م بواره‌دا ده‌بینین (40) ساڵ زیاتره هه‌ر ده‌گوترێ (ڕه‌خنه‌مان نییه)!…
له ڕۆژنامه‌ی (التأخی) ژ.(328)ی ڕێكه‌وتی 2/8/1968 نووسینێك به ناونیشانی (أزمه النقد الادبی الكردی) له‌لایه‌ن(حسین محمد سعید)ه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه نووسه‌ر تیایدا ئاماژه به نه‌بوونی قوتابخانه‌یه‌كی ڕه‌خنه‌یی كوردی ده‌كات و پێیوایه له‌به‌ر زمان و نووسینی ستایش ئامێز و سه‌رزه‌نشتكارانه ئێمه ڕه‌خنه‌مان نییه، پاش تێپه‌ڕبوونی (40) ساڵ به‌سه‌ر ئه‌م نووسین و جۆره قسانه له ساڵی (2008)یش نووسه‌ر هاتووه و گوتوویه‌تی (كورد ڕه‌خنه‌ی نییه!!). بڕوانه گۆڤاری (هه‌رێمی كوردستان) ژ.(464) 2008.
ڕاسته به سازدانی كۆڕ و كۆنگره‌یه‌ك كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ناكرێت و كوده‌تای ڕۆشنبیری ڕوونادات، به‌ڵام هه‌تا ئێستا دوو سێ كۆنفڕانس بۆ كێشه‌كانی ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی كوردی بكرابا، هه‌ر نه‌بووایه بڕیاری له‌م شێوه بێ بنه‌مایه نه‌ده‌درا….
كه‌واته بزاڤی (ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی كوردی) بۆخۆی چه‌ندین كێشه‌ی ناوحۆیی و ده‌ره‌كی هه‌یه، جا كاتێك ئه‌م بزاڤه به یه‌كجاری فه‌رامۆش ده‌كرێت و له‌گه‌ڵیشیدا قسه و لێدووانی نابابه‌تی پێده‌گوترێت، له ئاكامدا چاوه‌ڕوانی چی لێده‌كه‌یت..؟؟!! جگه له كه‌ڵه‌كه‌بوونی گرفت و كێشه‌ی هه‌مه‌جۆر نه‌بێت.
جا له پێناو پتر چالاكتركردنی بزاڤی ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بییمان پێویسته بابه‌تییانه و زانستییانه و هونه‌رییانه قسه له‌سه‌ر بابه‌ته ڕه‌خنه‌ییه‌كان و گرفته‌كانی ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی كوردی بكه‌ین، نه‌ك قسه‌ی پێ بكه‌ین…
ئه‌گه‌ر چی له‌م چه‌ند دێره‌دا گله‌یی ئه‌وه كراوه، كه ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی كوردی هیچ كۆڕ و كۆنگره‌ی بۆ نه‌كراوه، به‌ڵام زۆر له‌وه‌ش ده‌ترسم سبه‌ی كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی بۆ بكرێت له‌سه‌ر بنه‌مای حزبایه‌تی و خزمایه‌تی و هاوڕێیه‌تی و ته‌نها بریتی بێت له (قه‌ره‌باڵغییه‌كی ئیعلامی) و (میواندارێتی پاڵاسیی).
به هه‌ر حاڵ لایه‌نی پۆزه‌تیڤ و نێگه‌تیڤی ئه‌م جۆره كۆبوونه‌وانه هه‌رچییه‌ك بن، میلله‌تانی تریش بۆ پێداچوونه‌وه‌ی بزاڤی ڕۆشنبیری و ڕه‌خنه‌یی خۆیان په‌نایان بۆ كاری ده‌سته‌جه‌معی بردووه و كۆنگره‌ی به‌رفراوانیان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ته‌رخان كردووه، ته‌نها بۆ نموونه زانكۆی (یه‌رموك) له وڵاتی (ئه‌رده‌ن) له ساڵی (2006) دا یازده‌میت كۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بی سازكردووه… جا ئه‌م نموونه بچووكه له‌گه‌ڵ زانكۆكانی لای خۆمان به‌راورد بكه‌ن و بپرسن: ئێمه چه‌ندمان بۆ ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی كوردی كردووه..؟؟!!