
خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ ڕه‌وته‌كه‌ی عه‌دنان كه‌ریم و ئه‌لبوومی (وه‌فایی)
وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د
نووسینی ڕه‌خنه و هه‌ڵسه‌نگاندن له‌باره‌ی به‌رهه‌مه‌كانی عه‌دنان كه‌ریمه‌وه ئاسان نییه، نه‌ك له‌به‌رئه‌وه‌ی تێگه‌یشتنمان بۆ گۆرانی و میلۆدییه‌كانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده ئه‌سته‌م بێت، بێگومان هه‌ریه‌كه‌مان له ئاستێكدا ده‌توانین په‌ی به‌كاره‌كانی به‌رین، واته هه‌ریه‌كه و به‌پێی تێگه‌یشتنی خۆی خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌كات، بگره ئهستهمییهكهی له‌وێدایه ئه‌و هونه‌رمه‌نده به‌جۆرێك ڕۆ چووه‌ته ناو خه‌ڵكه‌وه، پێم وانییه كه‌سانێكی هێشتبێته‌وه ئاماده‌ییی خوێندنه‌وه‌ی ڕه‌خنه یاخۆ ئاماژه‌دان به‌خاڵێكی نه‌رێنییان له‌باره‌یه‌وه هه‌بێت، ڕاستیتان ده‌وێ ئه‌مه‌ش لایه‌نێكی تری سه‌ركه‌وتنه‌كانی عه‌دنانه له ڕه‌وته هونه‌رییه‌كه‌یدا، ئه‌گه‌رچی مه‌رجیش نییه خزمه‌تی ڕژدی بكات، چونكه كاتێك ئێمه ده‌توانین له خزمه‌تی هونه‌رمه‌ندێكدا بین، ئه‌گه‌ر بوارمان بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنه هونه‌ری و ڕه‌خنه‌یییه‌كان بۆ بهێڵێته‌وه، ئه‌مه‌ش نه‌ك به‌و هۆیه‌ی خۆی ئاماده‌ییی ڕه‌خنه‌گرتن و خوێندنه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌ی له‌باره‌وه نه‌بێت، به‌پێچه‌وانه‌وه من وا تێده‌گه‌م ئه‌و گه‌یشتووه‌ته ئاستێكی ڕۆشنبیریی وا كه ئاسان د‌رك به‌دیوه ئه‌رێنییه‌كه‌ی ڕه‌خنه‌كان بكات.
كه ده‌ڵێم ڕه‌خنه و هه‌ڵسه‌نگاندن، ئه‌مه به‌و واتایه نییه به‌دوای كۆمه‌ڵێك خه‌وش بگه‌ڕێین و به‌خورتی زه‌قیان بكه‌ینه‌وه، چونكه به‌ڕاست عه‌دنان له هونه‌ری گۆرانی و موزیكی كوردیدا كه‌مترین خه‌وشی به‌رده‌كه‌وێ، كه‌واته ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه ده‌مێنێته‌وه پتر بۆچوونه جیاوازه‌كانه وه‌ك له‌وه‌ی ئاماژه‌دان بێت بهكهموكوڕییهكان، پێم وایه بۆ بۆچوونه جیاوازه‌كانیش ئه‌گه‌ر بكه‌وینه دیالۆگێكی هێمنانه‌وه، پتر له هه‌ر كه‌س و لایه‌نێكی تر، خزمه‌تی ڕژدی عه‌دنان كه‌ریم ده‌كه‌ین كه له ئێسته‌دا بووه‌ته یه‌ك له ستوونه توند و كۆڵه‌گه پته‌وه‌كانی گۆرانیی كوردیی سه‌رده‌م.. كێشه‌ی ڕژدی ئێمه له‌گه‌ڵ تێگه‌یشتنی زۆرترین ڕێژه‌ی هونه‌رمه‌ندانه له ڕه‌خنه، بێگومان له‌وه‌دا مه‌به‌ستم كه‌سی عه‌دنان نییه، به‌ڵام وه‌ك ئاماژه‌م پێ دا هونه‌رمه‌ندانی ئێمه پرۆسه‌ی ڕه‌خنه ته‌نیا له خاڵه نهرێنییهكاندا ده‌بیننه‌وه نه‌ك هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕژدی كاره‌كان و په‌یبردن به‌ته‌واوی دیوه‌كانی به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كان، بۆیه نووسینی ڕه‌خنه‌یی له باره‌یانه‌وه ئاسان وه‌رناگیرێت، ئه‌مه‌ش پتر هونه‌رمه‌ندانی بواری موزیك و گۆرانی و زۆر جار شانۆیش ده‌گرێته‌وه، له كاتێكدا هیچ لایه‌نێكی ڕۆشنبیری و ته‌واوی لایه‌نه‌كانی تری پێوه‌ست به‌داهێنان گه‌شه ناكه‌ن ئه‌گه‌ر پرۆسه‌ی ڕه‌خنه‌یان له‌ته‌كدا هاوشان نه‌بێت.. كه‌واته لێره‌وه ده‌هێنێ به‌نووسینی ڕژد و له ده‌ره‌وه‌ی پیاهه‌ڵدان، هاوكات به‌هه‌ندێك ڕێنوێنی و داواكارییه‌كانمان له هونه‌ره‌كه‌ی خۆشه‌ویستتری بكه‌ین.
وا ده‌زانم عه‌دنان كه‌ریم له مێژه ئه‌وه‌ی تێپه‌ڕاندووه پێویستی بهموجامهله ته‌ڕ و تازه‌كان بێت، پێم وایه به‌شانوباڵ هه‌ڵدانیش بۆ ئه‌و وه‌ك گێڕانه‌وه‌ی نوكته‌یه، ئاخر له زۆربه‌ی ماڵه كوردانی هه‌ر پارچه‌یه‌كی كوردستان گوێت له‌و ده‌نگه ده‌بێت، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه لێره به‌دواوه ئه‌و هونه‌رمه‌نده ئه‌وه‌نده‌ی پێویستی به‌ڕه‌خنه‌ی ڕژده له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانی، كه‌متر پێویستی به‌سینگ ده‌رپه‌ڕاندنه كه پێم وانییه ئه‌ویش ئه‌وه‌نده حه‌زی له‌م به‌یت و بالۆره‌یه بێت، بۆیه ئه‌گه‌ر ئێمه‌یش پێمان وابێ ئه‌و یه‌ك له به‌تواناترین ده‌نگه‌كانی گۆرانیی كوردییه، هاوكات ئه‌گه‌ر داوای پتری له‌و بواره‌دا لێ ده‌كه‌ین، دیسان ده‌هێنێ له ههڵسهنگاندنهكاندا نه‌كه‌وینه دۆخی پیاهه‌ڵدانه‌وه.
ئه‌مه یه‌كه‌مین جارم نییه له‌باره‌ی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌وه ده‌دوێم، وا ده‌زانم له چه‌ند نووسینی پێشتردا وه‌ك فێرگه‌یه‌ك له گۆرانیی كوردی ناویم بردووه، كه ده‌شڵێم فێرگه، شتێكی پترم له سه‌نگی خۆی نه‌داوه‌تێ، ئه‌و له بوارێكدا كاری ڕژدی كردووه و وه‌ك باشوهستایهك خۆیمان پێ ده‌ناسێنێ، به‌ر له‌و چ كه‌سێكی تر خۆیان هاوشان نه‌كردووه، واته ئه‌وه‌ی له دنیا تایبه‌ته‌كه‌ی گۆرانی و ده‌نگ و ئه‌دای عه‌دناندا هه‌یه، به‌ته‌نیا خۆی دروستی كردووه نه‌ك ئیلهامبه‌خشی فێرگه‌یه‌كی تر بێت، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات وه‌ك فێرگه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ سه‌ره‌تاتكێ له‌گه‌ڵ موزیك و گۆرانیی كوردی بكات.
ئێمه له باسكردنی فێرگه‌دا پێویستیمان بهبوێرییهكی زۆر نییه، چونكه له هونه‌ری گۆرانی و موزیكی كوردیدا ژماره‌یه‌ك فێرگه‌مان هه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی عه‌دنان له فێرگه‌كانی تر جیا ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌یه كه ئێمه له هه‌ڕه‌تی گه‌نجیی كاره هونه‌رییه‌كانیدا وه‌ك فێرگه‌یه‌ك ده‌یخه‌ینه به‌ر ئاماژه‌وه، چونكه لای ئێمه وا باوه هونه‌رمه‌ند كه كۆچی دوایی ده‌كات، دوای خۆی وه‌ك فێرگه هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ده‌كه‌ین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا جیا له عه‌دنان فێرگه‌ی تریشمان له‌و بواره هونه‌رییه و بواره‌كانی تریشدا هه‌ن، به‌ڵام هه‌ڵبژاردنه‌كانی عه‌دنان له په‌یبردن به‌دیوه ناوازه‌كانی گۆرانی و میلۆدیی كوردی خۆی ده‌بینێته‌وه.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده سه‌ره‌تاكانیشی ئاسایی نه‌بوو، بێگومان ئه‌مه جیا له گۆرانیی (ده‌سماڵێ) كه ده‌كه‌وێته به‌ر میلۆدییه میللییه‌كان، ئه‌و له دواتردا ته‌واوی ئه‌و میلۆدییانه‌ی كاری له‌سه‌ر كردوون، بهمیلۆدییه ناوازه‌كان له سه‌رده‌می خۆیاندا هه‌ژمار كراون.. نه‌ك ته‌نیا میلۆدی، بگره له ئهداكردنیشدا هه‌مان ناوازه‌ییی پێ ده‌به‌خشین، ئه‌گه‌ر وردتریش سه‌رنج بده‌ین، تا ئه‌م ده‌مه‌ش عه‌دنان له ئه‌دای گۆرانییه‌كانیدا تا ئاستێكی زۆر هه‌مان چێژه سهرهتایییهكانی خۆیمان پێ ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌و هونه‌رمه‌نده له به‌راییی كاره‌كانیدا به‌تۆكمه‌یی ده‌ستی پێ كرد، كه‌واته له كاره هونه‌رییه‌كانیدا قۆناغی ههرزهییی نه‌بینیوه، به‌پێچه‌وانه‌وه وه‌ك ده‌نگێكی كامڵ ده‌ركه‌وت و له به‌رده‌وامیدا كامڵتریش بووه‌وه.. به‌لای منه‌وه ئه‌مه‌یه وا ده‌كات ئێمه‌مانان له هه‌موو كه‌سێك پتر ڕه‌وته‌كه‌ی بخه‌ینه به‌ر باری سه‌رنجه‌وه، چونكه له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆڕانكارییه سهردهمانهیهی قۆناغه دنیاگهرایییهكهدا كه كاریگه‌ریی زۆری له‌سه‌ر ڕه‌وته هونه‌رییه‌كه‌ی گۆرانی و موزیكی كوردیش هه‌بوو، عه‌دنان چ وه‌ك موزیك یان میلۆدی و هه‌ڵبژاردنی تێكستیشدا، توانی له‌گه‌ڵ جوانییه‌كانی دنیاگه‌ری له‌ناو موزیكی كوردیدا هه‌ڵبكات، زیندووترین نموونه‌شمان گۆرانییه‌كانی (هاوسه‌ره ئازیزه‌كه‌م – وه‌ك ڕۆژانی ڕابردوو) و ئه‌وانی پاشتریشن، ئه‌وه ڕه‌وتێك بوو نه‌ك ته‌نیا عه‌دنان، بگره زۆر گۆرانیبێژ و موزیكژه‌نی تریش كاریان له‌سه‌ر كرد و هه‌ریه‌كه‌شیان به‌جۆرێك سه‌مایان له‌گه‌ڵ ڕه‌وته‌كه‌دا ده‌كرد، له‌وانه (به‌هجه‌ت یه‌حیا و بورهان مه‌جید) و دوای ئه‌وانیش (دیاری قه‌ره‌داغی و ماهیر محه‌مه‌د ئه‌مین) و چه‌ندانی تر، ئه‌گه‌رچی هه‌ریه‌كه‌یان له شێوازێكی جیا له‌وی تر كاره‌كانیان پێشانمان ده‌دا، به‌ڵام كاری هاوچه‌رخانه‌یان كردبووه پره‌نسیپێك له به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كانیان، له‌وه‌ش واوه‌تر له نێویاندا به‌هجه‌ت یه‌حیا له‌سه‌ر ستایلێكی دیاریكراودا خۆی جێگیر كرد، ئه‌و جێگیربوونهش وایكرد له دوای گۆرانییه‌كانی (نیشانه‌ی پیری – ده‌روێشی ئه‌شق – كۆڕی ئه‌مشه‌و) و ئه‌وانی تریش كه هه‌ریه‌ك له‌و گۆرانییانه ده‌نگدانه‌وه‌ی گه‌وره‌یان له ناو جه‌ماوه‌ر و كۆڕه هونهرییهكهشدا دروست كرد، به‌ڵام له‌وه واوه‌تر ته‌واوی كاره هونه‌رییه‌كانی به‌هجه‌ت یه‌حیا خولانه‌وه بووه له هه‌مان بازنه‌دا، ئه‌مه‌یه وا ده‌كات ئێمه نه‌توانین هه‌ڵسه‌نگاندنی جیاواز بۆ هیچ یه‌كێك له به‌رهه‌مه نوێیه‌كانی به‌هجه‌ت بكه‌ین، چونكه له‌و ستایله كاركردنهیدا ئه‌و هونه‌رمه‌نده گه‌نجه هه‌رچیمان بۆ بكات، ته‌نیا پێشاندانی ئاستی ئه‌و گۆرانییانه‌یه كه به‌نموونه هێنامنه‌وه، واته له‌و كاته‌وه تا ئێستایش ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ به‌هجه‌ت بكه‌ین، ده‌بێ دابه‌شی بكه‌ینه سه‌ر دوو قۆناغی جیاواز، قۆناغێكیان له گۆرانییه پایزییهكهیهوه تا (سۆزی شه‌وێك) ده‌ست پێ ده‌كات، له قۆناغی دووه‌میشدا به‌گۆرانییه سۆفیزمهكانی به‌كۆتا دێت، كه‌واته به‌هجه‌ت ئێستا له‌ناو گێژه‌نی سۆفیزمدا خۆی گرمۆڵه كردووه، ئه‌مه له كاتێكدا ئێمه ده‌زانین توانا ده‌نگییه‌كه‌ی زۆر له‌وه پتره له‌سه‌ر ستایلێكی دیاریكراو بمێنێته‌وه، بێگومان ئه‌ویش یه‌ك له سه‌نگه گه‌وره‌كانی گۆرانیی كوردییه بۆیه وه‌ك نموونه كه‌وتووه‌ته به‌ر قه‌ڵه‌م.. لێره‌وه‌یه ده‌هێنێ عه‌دنان كه‌ریم ڕاچڵهكێنین، چونكه عه‌دنانیش خه‌ریكه هه‌مان شێوه كاركردن ده‌كاته پره‌نسیپ، بێگومان به‌جیاوازیی ستایلهكانیان، ئه‌وه‌ی ده‌یبینین ماوه‌یه‌كی كه‌م نییه عه‌دنان له‌سه‌ر ئه‌و ستایله كاركردنه وه‌ستاوه كه ئێمه له سه‌ره‌تادا وه‌ك داهێنانێك لێمان وه‌رگرت، ئه‌ویش یارییه‌كی هونه‌رییانه‌ی میلۆدییهكانیهتی له‌سه‌ر تێكسته كلاسیكه‌كان.
ئه‌وه‌ی به‌لای منه‌وه نامۆیه، زۆربه‌ی هونه‌رمه‌ندانی ئه‌م بواره تا ئێسته شكڵه دروسته‌كه‌ی كلاسیكیان له كاره ئهفرێنهرهكان نه‌دۆزیوه‌ته‌وه، یان به‌دروستی كاریان له‌سه‌ر نه‌كردووه، له‌وه‌یش ڕاستتر لێی نه‌گه‌یشتوون، بۆیه زۆر جار كلاسیك و هونه‌ری میللی و فۆلكلۆر له‌لایان تێكه‌ڵ به‌یه‌كدی ده‌بن، تا ئێسته‌ش لای ئێمه كلاسیك بهفۆڕمه كۆنه‌كه‌ی له قاڵب ده‌درێت و كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت، بۆیه ده‌بینین زۆربه‌ی ئه‌و میلۆدییانه‌ی له‌سه‌ر تێكسته كلاسیكه‌كان كاریان له‌سه‌ر كراوه، شێوازه میللیگهراكه تێناپه‌ڕێنن، یان ده‌خزێنه نێو میلۆدییه باو و ساده و سوواوهكانهوه، ده‌گمه‌نن ئه‌و میلۆدییانه‌ی له تێكستی كلاسیكه‌وه له‌دایك ده‌بن و ئاوێته به‌موزیك و ستایله سهردهمییهكان ده‌كرێن، بۆیه به‌دیدی من ده‌خوازێ به‌ر له ده‌ستبردن بۆ تێكسته كلاسیكه‌كان و ئاوێته‌كردنیان به‌میلۆدیی كوردی، ئه‌ركی دانه‌ری میلۆدی و دهنگبێژیشه چه‌مكه سهردهمانهكه هه‌رس بكات و پاشان به‌ناوی مۆدێرنه‌وه یارییان له‌گه‌ڵدا بكات، نه‌ك ته‌واوی فه‌لسه‌فه‌كانی شاعیره كلاسیكییه‌كان تێپه‌ڕێنی و ته‌نیا وه‌ك كێش و سه‌روای شیعری له تێكسته‌كانیان بڕوانێ كه ده‌كرێ میلۆدیی حازربه‌ده‌ستی بۆ پێك بهێنرێت.
ئاخر ئه‌م هونه‌رمه‌نده لێره‌وه خۆی له هه‌موو ئه‌وانی تر جیا كردووه‌ته‌وه و به‌ئه‌قڵێكی هونه‌ریی كراوه‌تر كاره‌كانی له‌و ستایله‌دا كردووه، واته له سه‌ما هونه‌رییه‌كاندا ئه‌و هونه‌رمه‌نده به‌مامۆستایه‌كی داهێنه‌ری ئه‌و ستایله هه‌ژمار ده‌كرێت و ئه‌مه‌یان لای ئێمه یه‌كلا بووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی من مه‌به‌ستمه بیخه‌مه به‌ر ئاماژه‌وه، ئه‌و پرسیاره‌یه (ئایا هه‌موو توانا هونه‌رییه‌كانی عه‌دنان كه‌ریم له‌م ستایله نوێیه‌دا كۆ بوونه‌ته‌وه، یان ده‌كرێ ئه‌مه‌ش جێبێڵێت و به‌شوێنێكی نوێتر بگات؟).
به‌ر له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌لبوومی “وه‌فایی” كه دووباره یاریكردنی عه‌دنانه له‌گه‌ڵ كلاسیك، ئه‌و به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر هه‌مان ئه‌و جۆره كارانه‌ی كردبوو، بۆیه گۆرانییه‌كانی “وه‌فایی”ش به‌ئێمه‌مانان نامۆ نه‌بوون، واته چاوه‌ڕوانی ئه‌و ستایله گۆرانییه‌مان له عه‌دنان ده‌كرد كه خه‌ریكه به‌شێوازه (عه‌دنانی)یه‌كه ده‌ناسرێته‌وه، به‌ڕاست من وای ده‌بینمه‌وه جوانییه‌كانی هه‌ر هونه‌رمه‌ندێكیش له‌وێوه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه جار له دوای جار جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی یان هۆگرانی ده‌نگه‌كه‌ی چاوه‌ڕوانی پتر و جیاوازتری لێ بكه‌ن و ئه‌ویش ویسته‌كانیان بۆ دابین بكات، به‌تایبه‌تیش ئه‌و نوخبه‌یه‌ی جگه له چێژوه‌رگرتن له سۆزه‌كانی، به‌چاوی ڕه‌خنه‌وه دیوه هونهرییهكهشی وه‌رده‌گرن.. بۆ عه‌دنانیش به‌هه‌مان شێوه‌یه، چونكه جیا له‌وه‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌نده به‌و شێوازه‌ی خه‌ریكه به‌جێگیری كاری له‌سه‌ر ده‌كات و هه‌وادارانیشی به‌چاوی عه‌جه‌به‌وه لێی ده‌ڕوانن، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ده‌زانین توانا هونه‌رییه‌كه‌ی ئه‌و زۆر له‌وه پتره كه له “وه‌فایی”دا پێشانی داوین.. با واز له چه‌پڵه‌ڕێزانی جه‌ماوه‌ر بێنین، چونكه ئه‌گه‌ر ته‌نیا وه‌ك سۆزیش ده‌نگی عه‌دنان وه‌ربگرین، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌نگێكی دروست نوێی كوردانه‌یه و هاوكات كۆمه‌ڵه یارییه‌كی نوێ له ئه‌دای ئه‌ودا به‌دی ده‌كه‌ین، ئه‌مه وا ده‌كات چه‌پڵه‌ڕێزانی جه‌ماوه‌ر به‌رده‌وامیی هه‌بێت و ڕه‌نگه تا مه‌ودایه‌كی دوورتریش ڕێگه ببڕێت، ئه‌مه‌یان پتر پێوه‌سته به‌چێژی هونه‌رییه‌وه كه یه‌ك له توخمه ورووژێنه‌ر و كاریگهرهكانه له هونه‌ری گۆرانیدا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی ئێمه‌یه له‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه‌دا، پتر دیوه هونه‌ری و توانا شاراوه‌كانی عه‌دنانه، توانای شاراوه‌ش به‌و واتایه‌ی زۆری تر له‌لای ئه‌و شك ده‌برێ كه تا ئێسته پێی ئاشنا نه‌بووین، من ناڵێم ئه‌و چاوچنۆكیمان له پێشاندانهكاندا له‌گه‌ڵ ده‌كات، چونكه داهێنانه‌كانی ئه‌وه‌ی ترازاندووه بهچاوچنۆكی بناسێنین، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌و یه‌ك له هونه‌رمه‌نده هه‌ره دڵكراوه و سه‌خی تهبیعهتهكانه له‌گه‌ڵ بیسه‌رانیدا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێمه به‌ڕوونی هه‌ستی پێ ده‌كه‌ین، ئه‌و توانا فرهیهیه كه لای ئه‌و كۆ بووه‌ته‌وه و جارێ كاری له‌سه‌ر زۆر لایه‌ن نه‌كردووه كه ده‌توانێ بیكات، ئه‌گه‌ر بڵێم ئه‌و د‌رك به‌توانا شاراوه‌كانی خۆی ناكات، ڕه‌نگه زێده‌بێژیم كردبێ، چونكه یه‌ك له جوانییه‌كانی عه‌دنان كه‌ریم ئه‌و سهلیقهیهیهتی كه له ڕۆشنبیرییه هونه‌رییه‌كه‌یدا خۆی كردووه‌ته خاوه‌نی، واته ئه‌و د‌رك به‌شته‌كان ده‌كات، پێم وایه به‌ئاسانیش ڕه‌خنه‌كان وه‌رده‌گرێت، بۆیه دووری نابینم به‌و به‌رنامه‌یه‌ی ئێمه پێی ئاشنا نین كار بۆ داهاتووی خۆی بكات، لێره‌شدا خۆشه‌ویستیی ئه‌و هونه‌رمه‌نده وامان لێده‌كات ئه‌گه‌ر بهشهلهشهلیش بێت، هه‌وڵ بده‌ین هه‌ندێك له تووله ڕێگه‌كانی له‌گه‌ڵدا ببڕین، واته ئه‌گه‌ر ورده سه‌رنجمان له‌سه‌ری هه‌بێت، بهبوێرییهكی پتره‌وه بیخه‌ینه به‌رچاو كه پێم وایه ئه‌گه‌ر سوودمه‌ند نه‌بێت لێی، بێگومان زیانمه‌ندیش نابێت، كه‌واته ده‌هێنێ ئێمه‌یش به‌سه‌رنج و تێبینییه‌كانمان خۆمان له دنیای هونه‌ریی عه‌دنان و (گه‌مه عهدنانییهكان) نزیك بكه‌ینه‌وه.
ئه‌مانه دروست به‌و واتایه‌ی عه‌دنان له “وه‌فایی”دا كۆمه‌ڵێك جوانكاریمان پێشان ده‌دات كه هه‌موومان چێژی لێ وه‌رده‌گرین، واته ئه‌و توانیویه‌تی له‌ڕووی چێژه‌وه نیشانه‌كان له هه‌ست و نه‌ستی ئێمه‌دا بپێكێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بڕیار بێت چه‌مكی داهێنان له‌گه‌ڵ جوانكارییه‌كاندا جیاواز بێت، وا ده‌زانم ئه‌و له “وه‌فایی”دا جوانكاریی كردووه.. لێره‌وه مافی ئێمه‌یه وه‌ك ئاشقانی ده‌نگی ئه‌و هونه‌رمه‌نده، له‌وه‌ی ئاگه‌دار بكه‌ینه‌وه كه ئێمه كاركردنیمان له‌سه‌ر كلاسیك لێ وه‌رگرتووه و بۆ هونه‌ری كوردیش جۆرێكه له ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی ئه‌رشیفی داهێنانه‌كان، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ده‌زانین كه گه‌نجینه‌كه‌ی عه‌دنان زۆر له‌وه پتری تێدایه و چاوه‌ڕوانی دیتنی ده‌كه‌ین، بۆیه جوانتر ده‌بێته‌وه ئه‌گه‌ر ته‌نیا له‌سه‌ر ئه‌م ستایله نه‌وه‌ستێ و به‌كاری ڕژدتر و داهێنانی نوێترمان ئاشنا بكات.
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ له ههڵسهنگاندنهكاندا وه‌ك داهێنه‌رێك عه‌دنان كه‌ریم بخه‌ینه به‌ر ئاماژه‌وه، بێگومان پهنجهدانانی له‌سه‌ر خاڵه‌كان پێ ده‌وێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی داهێنانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده ته‌نیا له‌و چێژه‌دا نییه كه له ڕێگه‌ی ده‌نگه به‌سۆزه‌كه‌یه‌وه پێمان ده‌گات، زۆرن ئه‌وانه‌ی له ده‌نگدا خاوه‌نی سۆزی باڵان، به‌ڵان نه‌یانزانیوه چۆن له ڕێگه‌ی ئه‌و سۆزه‌وه كاری نوێ و ئهفرێنهرانهمان پێشان بده‌ن، كه‌واته داهێنان ناكه‌وێته به‌ر جۆری ده‌نگ ئه‌وه‌نده‌ی پێوه‌ندیی به‌گه‌مه هونه‌رییه سهردهمانهكهوه هه‌یه، ڕه‌نگه هه‌ندێك هونه‌رمه‌ندی ده‌گمه‌ن هه‌بن داهێنانه‌كان به‌ر له كاره‌كانیان بكه‌وێته به‌ر ده‌نگیان، ئاخر جگه له كاره پڕ بایه‌خ و ناوازه‌كانی مه‌زهه‌ری خالقی، هاوكات ئه‌و هونه‌رمه‌نده باش ده‌زانێ چۆن داهێنان له ده‌نگه ناوازه‌كه‌یدا دروست بكات، به‌ڵام نموونه‌ی وه‌ك مه‌زهه‌ریش له گۆرانیی كوردیدا ده‌گمه‌نه، بۆیه من ناتوانم هه‌ردوو ده‌نگی عه‌دنان و مه‌زهه‌ر له تای ته‌رازوویه‌كدا هه‌ڵسه‌نگێنم، ڕاستیتان ده‌وێ عه‌دنان جیا له سه‌ما ده‌نگییه‌كان كه پێی ده‌ناسرێته‌وه، ئه‌و له هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ تێكسته كلاسیكه‌كان و به‌رجه‌سته‌بوونی میلۆدییه‌كانی له‌و تێكستانه‌دا گه‌یاندوویه‌تیه ئاستی داهێنان كه ئه‌مه‌ش دنیایه‌ك هه‌وراز و نشێوی ده‌هێنێته پێش، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تا ئێسته ئێمه بینیومانه، ئه‌و كه‌سێكی بوێر بووه و شانی داوه‌ته به‌ر ئه‌سته‌می و سه‌ختییه‌كان.
عه‌دنان دوای یارییه هونه‌رییه‌كانی له‌گه‌ڵ میلۆدییه هاوسهردهمهكان، دابڕانێكی كورتی دروست كرد، دوور نییه ئه‌و دابڕانه‌ش پێوه‌ندیی به‌و ساته‌وه‌ختانه‌وه هه‌بێ كه كوردستانی جێ هێشت و له سوێد گیرسایه‌وه، له‌مه‌یاندا ناهێنێ بیخه‌ینه به‌ر تانه‌وه، چونكه ئه‌و دواتر بهگهنجینهیهكی پڕتره‌وه خۆی پێشان داینه‌وه، ئه‌گه‌ر بڕیار بێت داهێنانه‌كانی پێوه‌ست به‌و گه‌نجینه‌یه بن، من ده‌ڵێم ئه‌و له گۆرانییه‌كانی (ئه‌ڕۆی ئۆغر – پایز بوو باران نم نم ده‌باری – چاوی مه‌خمووری) و ئه‌وانی تر وه‌ك داهێنه‌رێكی ڕه‌زاسووك خۆی پێ ناساندینه‌وه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ كه كاركردنی له‌سه‌ر ئه‌و ستایله و به‌و شێوه دروسته‌ی خۆی خاوه‌نداریه‌تیی كرد، وه‌ك ناوێكی دیاری هونه‌ری موزیك و گۆرانیی كوردی خۆی له‌نێو تێكسته كلاسیكه‌كاندا به‌رجه‌سته كرد، له هه‌موو ئه‌مانه‌شدا مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه بۆ یه‌كه‌مین جار عه‌دنان كه‌ریم بوو له‌و ئاسته به‌رزه‌دا گه‌مه‌ی هونه‌ریی هاوچه‌رخی له‌گه‌ڵ تێكسته كلاسیكه‌كاندا كرد، له‌وه‌ش به‌دواوه ئه‌و هونه‌رمه‌نده هه‌رچیمان بۆ بكات، ته‌نیا جوانكارییه له‌و ستایله گۆرانییه نه‌ك داهێنان، چونكه عه‌دنان وه‌ك داهێنان له سه‌ره‌تای كاركردنی له‌سه‌ر ئه‌و ستایله نیشانه‌كانی پێكا و توانی خۆی بهاوێته ئه‌رشیفی داهێنانه‌كانی هونه‌ری گۆرانیی كوردییه‌وه، هه‌موو ئه‌وانی تریش گه‌مه‌ی دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و داهێنانه‌ن، یان ڕتووشكردنی هه‌ندێكی ترن به‌میلۆدیی جیاواز له‌وانی تر، بۆیه ئه‌وه‌ی ئێسته كاری له‌سه‌ر ده‌كات، ده‌كرێ وه‌ك گۆرانیی نوێ و جوانكاری لێی وه‌ربگرین، نه‌ك داهێنانێك به‌ناوی تێپه‌ڕاندنی قۆناغێك و دروستكردنی قۆناغێكی تر، كه‌واته ئه‌گه‌ر ئه‌م هونه‌رمه‌نده تا ماوه و مه‌ودایه‌كی دوورتریش له‌سه‌ر هه‌مان ستایل كار بكات، كاره‌كانیشی له هه‌ر ئاستێكدا بن، ده‌چنه بۆته‌ی جوانكارییهكانهوه و داهێنانه‌كه‌ی پێشتری تێناپه‌ڕێنێ، خه‌می ئێمه‌ش له‌وێدایه، چونكه گومانمان نییه له‌وه‌ی وه‌ك پێشتر ئاماژه‌م پێ دا، توانای هونه‌ریی عه‌دنان له‌وه پتره كه له “وه‌فایی”دا پێشانی داوین.
ئه‌م بۆچوونه كه‌مكردنه‌وه نییه له جوانییه‌كانی ئه‌لبوومی “وه‌فایی”، چونكه ئه‌گه‌ر “وه‌فایی” بخه‌ینه بۆته‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه، عه‌دنان توانی به‌به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و ئه‌لبوومه‌ی زۆرترین چێژ بهبیسهرانی بگه‌یه‌نێت، واته له به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و ئه‌لبوومه‌دا توانیویه‌تی سه‌ركه‌وتوو بێت، هاوكات جیا له به‌خشینی چێژ، نوێكاریی ڕوون له هه‌ندێك له گۆرانییه‌كانی ده‌بینین كه پێشتر كاری له‌سه‌ر نه‌كردوون، به‌تایبه‌تیش له كاره هاڕمۆنیكییهكاندا، بۆ ئه‌مه‌یان ده‌توانین گۆرانیی (خه‌نده‌ی گوڵ) وه‌ك نموونه وه‌ربگرین كه تراكی دووه‌می ئه‌لبوومه‌كه‌یه‌تی، له‌وێدا كارێكی هاڕمۆنیكیت له پشتی ده‌نگه‌كانه‌وه گوێ لێ ده‌بێت، له گۆرانییه‌كانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌دا كه‌متر له‌سه‌ر ئه‌و ته‌رزه كارانه ڕاهاتووین، واته شتێكی نوێمان گوێ لێ ده‌بێت، ئه‌مه جیا له‌وه‌ی له “وه‌فایی”دا عه‌دنان جوانترین گه‌مه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌قامه‌كاندا كردووه.. یه‌ك له‌و شته باوانه‌ی ئێمه له گۆرانیی كوردی و له‌لای گۆرانیبێژه‌كانمان هه‌ستی پێ ده‌كه‌ین، ئه‌وه‌یه هه‌ر گۆرانیبێژێك جیا له شاره‌زاییی ژماره‌یه‌ك له مه‌قامه‌كان، هاوكات پێوه‌ستیی پتری ده‌كه‌وێته سه‌ر مه‌قامێك، واته له مه‌قامێكی دیاریكراودا ده‌توانێ زۆرترین چێژ به‌بیسه‌ر بگه‌یه‌نێت، به‌ڵام ئه‌مه‌یان له‌لای عه‌دنان نه‌كه‌وتووه‌ته به‌ر بایه‌خه‌وه كه به‌بۆچوونی من ئه‌ویش جوانییه‌كی تری هونه‌ره‌كه‌یه‌تی، له گۆرانییه‌كانی ئه‌لبوومه‌كه‌یدا ئه‌و ته‌رزه كارانه ده‌بینین، گۆرانیی (ڕیشه‌ی دڵ) كه تراكی یه‌كه‌می ئه‌لبوومه‌كه‌یه‌تی و ده‌كه‌وێته سه‌ر په‌یژه‌ی مه‌قامی “به‌یات” عه‌دنان به‌كورته مه‌قامێكی “قه‌تار” شادمان ده‌كات، ئه‌و هونه‌رمه‌نده ڕاسته له‌دایكبووی كه‌ركووكه، به‌ڵام په‌روه‌رده‌ی ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان نییه و مهقامهكهش دروست پێوه‌سته به‌گه‌رمیانه‌وه، بۆیه ده‌رچوون له ناوچه‌گه‌ریه‌تی و په‌یبردن به‌و مه‌قامه ئاسان نییه، ئه‌مه‌ش نوێكارییه‌كی تریه‌تی، ئه‌گه‌رچی ده‌كرا بۆ جوانتركردنی كاره‌كه‌ی به‌هه‌مان تێكسته‌كه‌ی “وه‌فایی”ی شاعیر مه‌قامه‌كه‌ی به‌رگوێ بخستینایه، هاوكات جیا له “قه‌تار”، جوانتر ده‌بوو ئه‌گه‌ر له كۆپله‌ی دووه‌می گۆرانییه‌كه‌یدا “بهرزهقهتار-خاوكه‌ر”هكهشمان پێ بگه‌یه‌نێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی “قه‌تار” ده‌كه‌وێته سه‌ر په‌یژه‌ی “به‌یات” و “خاوكه‌ر”یش له‌سه‌ر په‌یژه‌ی مه‌قامی “حیجاز”ه، بۆیه له‌و كاته‌دا ئه‌سته‌م نه‌ده‌بوو گۆڕانكاری له مهقامهكانیش بكات و به‌مه‌ش جۆرێك له ناوازه‌یی بهبهرههمهكهی ببه‌خشێ، كه ده‌ڵێم ئه‌مه‌یان بۆ عه‌دنان ئه‌سته‌م نییه، چونكه ئه‌و له گۆرانیی (خه‌نده‌ی گوڵ)دا دروست ئه‌و كاره‌ی له گۆڕانكارییه مهقامییهكاندا كردووه، له‌وێدا گه‌مه‌یه‌كی هونه‌ری له‌گه‌ڵ هه‌ردوو مه‌قامی “نه‌هاوه‌ند” و “حیجاز”دا ده‌كات، كه‌واته ئه‌م جۆره كارانه به‌و نامۆ نین.
ئه‌و گه‌مه مه‌قامی و گۆڕانكارییانه‌ی له “وه‌فایی”دا عه‌دنان پێمانی ئاشنا ده‌كات، هونه‌رێكی نوێ نییه له گۆرانی و مه‌قامی كوردیدا، زۆرن ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی له كۆنیشدا ئه‌و كارانه‌یان له ئه‌دا مهقامییهكاندا كردووه، به‌ڵام عه‌دنان گه‌مه‌كانی له‌ناو بهستهكاندا به‌رجه‌سته كردووه، ئه‌وه‌یان له گۆرانیی (هیجری تۆ)شدا گوێبیست ده‌بین، به‌ڵام له‌وێدا ته‌نیا له‌سه‌ر گۆڕانكارییه مهقامییهكان نه‌وه‌ستاوه، بگره هه‌مان ئه‌و گه‌مه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ ڕیتمهكانیشدا كردووه، ئه‌و به‌په‌یژه‌ی “هومایۆن” ده‌ست پێ ده‌كات، به‌ڵام له كۆپله‌ی دووه‌میدا ده‌گوازێته‌وه سه‌ر ڕیتمی “گه‌ڕیان” و مه‌قامی “حیجاز”، له كۆتای كۆپله‌ی دووه‌میشدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر هه‌مان مه‌قامی سه‌ره‌كیی گۆرانییه‌كه‌ی كه “هومایۆن”ه، به‌درێژاییی ئه‌و گۆرانییه سه‌مایه‌كی مه‌قامی له نێوان “حیجاز” و “هومایۆن”دا ده‌كات.
یارییه مه‌قامی و ڕیتمییهكانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده له زۆربه‌ی گۆرانییه‌كانی ئه‌لبوومه‌كه‌یدا به‌رجه‌سته‌ن، ته‌نانه‌ت میلۆدییه فۆلكلۆرییهكهشی به‌ساده‌یی جێ نه‌هێشتووه، ئه‌و له گۆرانیی (له‌رزانێ) كه شیعری مه‌وله‌وی و وه‌لی دێوانه و میلۆدییهكهشی له خانه‌ی فۆلكلۆردایه و له‌سه‌ر ڕیتمی “هێوه” كاری بۆ كراوه، دیسان گه‌مه له‌گه‌ڵ “نه‌هاوه‌ند” و “حیجاز”دا ده‌كات.. به‌ڵام له گۆرانیی (ناڵه‌ی بولبول)دا یارییه‌كی تر ده‌كات، ئه‌ویش هاتوچۆیه‌كی خێرایه به‌ناو تێكسته‌كه كه هی (وه‌فایی)ی شاعیره، عه‌دنان له‌م گۆرانییه‌دا خۆی به‌دێڕ له دوای دێڕی تێكسته‌كه نابه‌ستێته‌وه، گۆرانییه‌كه له كۆتا بۆ ناوه‌ڕاست و پاشان بۆ سه‌ره‌تا ده‌ست پێ ده‌كات، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت له هه‌ر دێڕێكدا شاعیر گرێدراوی ته‌واوی دێڕه‌كانی تری شیعره‌كه‌یه له چمكی خۆشه‌ویستیی مهحبووبهكهیدا.
وه‌ك گوتم عه‌دنان كێشه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌قامه جیاوازه‌كاندا نییه كه میلۆدییان له‌سه‌ر دروست ده‌كات، ئه‌مه‌یان دیوێكی تره و له‌سه‌ری وه‌ستاین، به‌ڵام كاتێك گۆرانیی (ئه‌م دڵه‌م) به‌دوای گۆرانیی (ناڵه‌ی بولبول) له ئه‌لبوومه‌كه‌یدا دێنێ، ده‌بوو له ڕیزبه‌ندیی گۆرانییه‌كانیدا حیسابی بۆ جیاوازی یاخۆ وێكچوونی په‌یژه مهقامییهكان بكردایه، چونكه (ئه‌م دڵه‌م)یش هاوشێوه‌ی (ناڵه‌ی بولبول) ده‌كه‌وێته سه‌ر په‌یژه‌ی “نه‌هاوه‌ند”، ئه‌مه جیا له‌وه‌ی له جۆر و شێوه‌ی میلۆدییهكهشدا هه‌ردوو گۆرانی هاوشان و هاوئاست ده‌بن، لێره‌شدا چێژی هاوشێوه به‌بیسه‌ر ده‌به‌خشن، له كاتێكدا له گوێگرتن له ئه‌لبوومی گۆرانی یاخۆ شارایهك له گۆرانی، بیسه‌ر پێویستی به‌جیاكردنه‌وه و جیاوازی له وه‌رگرتنی چێژ ده‌بێت، ده‌كرا له ڕیزبه‌ندیی گۆرانییه‌كانی ئه‌و ئه‌لبوومه‌یدا دووری یان وێكچوونی په‌یژه مهقامییهكانی له میلۆدییهكاندا به‌هه‌ند وه‌ربگرتایه.
قسه‌م له‌سه‌ر گۆرانیی (نه‌شئه‌ی باده) نییه و هه‌ر ئاماژه‌یه‌كیش جوینه‌وه‌ی بۆچوونه‌كانی پێشتر ده‌رده‌خات، به‌ڵام به‌تایبه‌تی گۆرانیی (یادی جاران) له‌سه‌روه‌ستانی ڕژدی پێ ده‌وێ، ئه‌و گۆرانییه له‌سه‌ر ڕیتمی خێرا “ده‌هۆڵی” و یارییه‌كی نێوان هه‌ردوو په‌یژه‌ی “ده‌شت” و “به‌یات”ه.. من له زۆر نووسینی پێشترمدا ئاماژه‌م به‌وه داوه كه زۆربه‌ی هونه‌رمه‌ندانی ئێمه هه‌وڵی پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌لبووم به‌زۆرترین گۆرانی ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌یان ڕه‌نگه بۆ ژماره‌یه‌كی زۆریان كه له ئاستێكی ڕۆشنبیریی وادا نین ئیره‌یییان پێ به‌رین، ئاسایی بێت و هاوكات زۆر گوێ به‌ڕه‌خنه و حه‌زه‌كانی جه‌ماوه‌ریش نه‌ده‌ن، به‌ڵام بۆ كه‌سایه‌تییه‌كی وه‌ك عه‌دنان كه‌ریم ده‌هێنێ چڕتر له‌باره‌یه‌وه بدوێین، چونكه به‌پێی ئه‌و ئاسته‌ی تا ئێسته له به‌رهه‌مه‌كانیدا پێشانی داوین، هه‌رگیز ناتوانم باوه‌ڕ به‌وه بكه‌م ته‌نانه‌ت خۆیشی (یادی جاران) به‌هاوشانی به‌رهه‌مه‌كانی تری بناسێنێت، چونكه جیا له نمایشكردنی میلۆدییه‌كی ته‌قلیدی و ساده، ده‌نگه ڕاستینهكهی خۆی لێ ون كردووین، من بۆچوونی زۆر كه‌سی ترم له‌مباره‌یه‌وه وه‌رگرتووه، ئه‌مه‌ش به‌و هۆیه‌ی نه‌ك بۆچوونه‌كه‌م پێوه‌ندیی به‌چێژی كهسیمهوه هه‌بێت، به‌ڵام زۆربه‌ی بۆچوونه‌كان ئه‌و به‌رهه‌مه به‌هاوشانی به‌رهه‌مه‌كانی تری نابینن.. ئه‌دی گۆرانیی میللی و فۆلكلۆری، به‌تایبه‌تیش له ڕیتمه خێراكان، هونه‌رێكی جیاوازه له‌و ڕێوشوێنه هونه‌رییانه‌ی كه عه‌دنان گرتوویه‌تیه به‌ر، ئێمه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر (ده‌سماڵێ)ش له یاده‌وه‌ریماندا مابێت، پتر بۆ قۆناغه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئه‌وده‌م زۆربه‌ی گۆرانییه‌كان ئاسانتر له ئێسته ده‌كه‌وتنه سه‌ر زاران، بۆیه ناكرێ (ده‌سماڵی) له‌گه‌ڵ (یادی جاران)دا بخه‌ینه به‌راورده‌وه، چونكه ئه‌وده‌م جیا له ئاستی عه‌دنان خۆی، قۆناغه‌كه‌ش له‌و ده‌نگه‌ی قبووڵ ده‌كرد.. ئه‌مه‌یان ته‌نیا كێشه‌ی عه‌دنان نییه، زۆرن ئه‌وانه‌ی له‌و بۆتهیهدا كاریان كردووه، مه‌رجیش نییه دواجار به‌رهه‌مه‌كه‌یان له یاده‌وه‌ریی خه‌ڵكدا بمێنێته‌وه، بۆ نموونه كه ناسری ڕه‌زازی گۆرانیی (به‌رزی به‌رزی)ی بڵاو كرده‌وه، به‌شێوه‌یه‌كی فره‌وان كه‌وته سه‌ر زاران و بووه یه‌ك له گۆرانییه میللییه‌كانی سه‌رده‌م، كه‌چی هه‌مان ئه‌و هونه‌رمه‌نده له دوا ئه‌لبوومیدا كاری له‌سه‌ر ڕیتمێكی تری خێرا “ده‌هۆڵی” كردووه، چه‌ندی بڵێی ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی له ته‌واوی به‌رهه‌مه‌كانی تری دوور خستووه‌ته‌وه، ئه‌مه له ئاستێكدا ئه‌و گۆرانییه له هیچ شوێنێك جێگه‌ی نه‌بووه‌وه، هۆكاره‌كه‌شی نه‌زانین و نه‌داریی ڕه‌زازی نه‌بوو، ته‌نیا په‌له‌كردن ئه‌و گۆرانییه‌ی پێ خسته په‌راوێزه‌وه و نه‌بووه بابه‌تێك لای خه‌ڵك.. بۆ ئه‌مه‌یان دڵنیام (یادی جاران)یش وه‌ك گۆرانییه‌كی ئه‌لبوومه‌كه‌ی عه‌دنان ده‌كه‌وێته هه‌مان ته‌نگژه‌وه، ئه‌وه‌ی له (یادی جاران)دا وه‌ك هونه‌رێكی ناوازه و قبووڵكراو ده‌رده‌كه‌وێت، ته‌نیا ئاوێته‌كردنی ئه‌و ئه‌دا مه‌قامیی “ده‌شت”هیه كه له گۆرانییه‌كه‌دا به‌رجه‌سته بووه، نه‌ك له‌به‌رئه‌وه‌ی خۆی ئه‌دایه‌كی ناوازه‌ی مه‌قامه‌كه‌ی كردبێ، بگره پتر بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه لای ئێمه نه‌بووه‌ته دۆخێكی ئاسایی ئه‌دای مه‌قام ئاوێته‌ی ڕیتمی خێرا “ده‌هۆڵی” بكرێت، به‌ڵام عه‌دنان ئه‌مه‌ی كرد، بۆیه ئه‌م به‌رهه‌مه ده‌كرێ له ڕێگه‌ی ئه‌و جوانكارییه‌وه به‌گۆرانییه‌كی جیا له‌و گۆرانییانه وه‌ربگرین كه له‌لایه‌ن گۆرانیبێژانی تره‌وه له‌سه‌ر ڕیتمی دههۆڵیدا كاریان بۆ كراوه، به‌ڵام وه‌ك میلۆدی، نه‌ك ته‌نیا هاوشانی میلۆدییه‌كانی تر و ئه‌دای عه‌دنان نابێت، بگره له‌نێو ته‌واوی گۆرانییه‌كانی ئه‌لبوومه‌كه‌دا لاكه‌لاك ده‌كات.
هه‌موو ئه‌مانه بۆچوونن و دژهبۆچوونیش قبووڵ ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی لای من به‌گرنگ ده‌بینرێت، وه‌رگرتنی ڕه‌خنه و ههڵسهنگاندنهكانه لای كه‌سی عه‌دنان كه‌ریم، چونكه ئه‌وه‌ی كار له‌سه‌ر ڕێوشوێنه هونه‌رییه‌كان و گه‌مه ستایلییهكان ده‌كات، عه‌دنان خۆیه‌تی نه‌ك ئێمه، بۆیه جه‌خت ده‌كه‌مه‌وه، ئه‌م هونه‌رمه‌نده تا ئێسته توانیویه‌تی له ئاستێكی باڵای داهێنانه‌كاندا خۆیمان پێشان بدات، به‌ڵام به‌پێی ئه‌لبوومی (وه‌فایی)، پێ ده‌چێ بیه‌وێ له‌سه‌ر هه‌مان ستایل درێژه به‌كاره‌كانی بدات، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ئێمه ته‌نیا چێژ له ده‌نگ و جوانكارییه‌كانی له هونه‌ره‌كه‌یدا لێ وه‌ربگرین نه‌ك داهێنانی پتر و نوێ.. بۆ ئه‌وه‌ی عه‌دنان له ئێستا باڵاتر ببینین، ده‌هێنێ بۆ داهێنانی نوێتر ڕێنوێنیی بكه‌ین، وه‌ك له (نامه‌كه‌ی نالی بۆ سالم)دا به‌جوانترین داهێنانه‌كانی موزیك و میلۆدی و ده‌نگ و ئه‌دای ئاشنا كردووین، ئێمه له ڕووی جوانیی هونه‌ره‌كه‌یه‌وه ئه‌و كاره‌ی ئه‌ومان به‌شاكار وه‌رگرتووه، كه تا ئێستهاش له‌باره‌یه‌وه نه‌دواوین ڕه‌نگه هه‌ر خه‌وشێك بێ له خۆمانه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ده‌زانین كه بۆ عه‌دنان ئه‌سته‌م نییه ئه‌ویش تێپه‌ڕێنێ و بهدانسقهترمان ئاشنا بكات، چونكه هه‌موومان كۆكین له‌سه‌ر توانا فرهكهی ئه‌م هونه‌رمه‌نده، بۆ نموونه پێم وانییه بۆ ئه‌و ئه‌سته‌م بێ كار له‌سه‌ر چامه شیعرێَكی یه‌ك له شاعیره باڵاكانی كورد له شیعری نوێخوازدا بكات، زۆریشمان وه‌ك نموونه له‌به‌رده‌ستن كه دنیایه‌ك موزیك و میلۆدیی جوان له‌نێو وێنه و ڕیتمه شیعرییهكانیاندا به‌رجه‌سته‌ن، كه‌واته بۆ عهدنانێكی پێگه‌یشتوو و قاڵ له بواره‌كه‌ی خۆی، له په‌یبردن به‌و ته‌رزه كارانه چ ڕێگری و ئاسته‌نگێكی ناكه‌وێته پێش، بۆ ئه‌و ئه‌سته‌م نییه هه‌مان ئه‌و نامه‌یه‌ی (نالی) كه به(سالم)ی گه‌یاند، چامه‌ی شاعیرێكی نوێخوازیش بگه‌یه‌نێته یه‌ك له هاوشانه‌كانی، چونكه به‌ڕاست ئه‌وه‌ی له نامه‌كانی شاعیره كلاسیكه‌كاندا وه‌ك هونه‌رێكی باڵا پێی گه‌یاندووین، دیسان گهمهكردنیهتی له‌سه‌ر هه‌مان ستایل كه خۆی و ئێمه‌یش له سه‌ره‌تای كاركردنی له‌و ستایله بهداهێنانمان قبووڵ كردووه، بۆیه من ده‌ڵێم به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌و ده‌توانێ له‌سه‌ر ستایلگهلێكی تریش داهێنان ئه‌نجام بدات، كه‌واته پێویستیی به‌م له‌سه‌روه‌ستانه نییه، ئه‌وه‌ی له گه‌مه‌كانی له‌سه‌ر تێكسته كلاسیكه‌كان ماوه‌یه‌كی زۆره پێشانمان ده‌دات، ئێمه وه‌ك هونه‌رێكی باڵا لێمان وه‌رگرت، ده‌مێنێته‌وه چیی تری له هه‌گبه‌دایه وه‌ك داهێنانی نوێ پێشانمانی بدات؟… تا قیامه‌ت چاوه‌ڕێی ده‌ست و قامهتین.
woshyaraswad@yahoo.com
ئه‌م بابه‌ته له گۆڤاری “واته” بڵاو كراوه‌ته‌وه