پارتی لەچی دەترسێت..پارتی و چەمکی هاوڵاتی بچووک
(قسەکردنێک لەمەڕ توند‌و تیژی خێزانی نێو پارتی دیموکرات)
ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین
قسه‌کردن له‌سه‌ر سیاسه‌ت له‌گۆشه‌نیگایه‌کی سایکۆلۆژیه‌وه، قسه‌کردنه له‌سه‌ر پێکهاته‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی که‌خاوه‌ن که‌شی و هەوای سایکۆلۆژی خۆیه‌تی. له‌هه‌مانکاتیشدا ئاوڕدانه‌وه‌یه‌که له‌پێکهاته ده‌روونیه‌کانی هێزه‌سیاسیه‌کان کهلهکایه جیاوازه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌وه هاتوون و گردبونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیان هه‌یه، له‌پارت و هێزهسیاسیهکاندا خۆیان ڕێکخستووه. له‌م خوێندنه‌وه‌یه‌دا هه‌وڵده‌ده‌م له‌ڕێگه‌ی په‌یوه‌نده‌یه سێکسواڵی و جه‌سته‌ییه‌کانیه‌وه قسه‌له‌سه‌ر هێزێکی وه‌ک پارتی دیموکراتی کوردستان بکه‌م.
دیاره مه‌به‌ست له‌په‌یوه‌ندیه سێسکواڵی و جه‌سته‌ییه‌کان ئه‌و دوورییه ڕه‌مزییه که‌هه‌موو دیارده‌یه‌کی مرۆیی لهمامهڵهیدا له‌گه‌ڵ دنیای ده‌ره‌وه‌ی خۆی وه‌ریده‌گرێت. ڕه‌مز و ئاماژه‌کان لێره‌دا مانای ئه‌و بینراوه دیارانه نین، که‌چاو ده‌یانبینێت، به‌ڵکو ئه‌وپه‌یوه‌ندیه هه‌بووه نادیاره‌ن کهلهخوێندهنهوهی شیکاریدا هه‌وڵی کردنه‌وه‌ی جفره‌کانی ده‌ده‌رێت. لێره‌وه باوک و کوڕ، مێینه و دایک، جه‌سته و چێژ و دوژمنکاری و په‌یوه‌ندییه سێکسواڵیهکان، وه‌ک خۆیان ته‌فسیر ناکرێن ،به‌ڵکو وه‌ک هه‌بوویه‌کی ڕه‌مزی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت. ئه‌م دووریه سمبۆلیانه له‌ده‌ره‌وه‌ی ئێمه یاری ناکه‌ن، به‌ڵکو له‌نێو هه‌ڵس و که‌وتمان و مامه‌ڵه‌ماندا له‌گه‌ڵ یه‌کتردا به‌رهه‌می دههێنێنەوە. ڕه‌مزه‌کان لێره‌و له‌وێن، ئاماژه‌ن بۆ ئاماژه‌بۆکراو، لوتکه‌ی چیای سه‌هۆڵن له‌نێو ده‌ریاکاندا، ته‌نها به‌شێکی بینراون له‌کۆی په‌یوه‌ندیه ئاڵۆزه‌کاندا. گه‌ڕان به‌دووی ڕه‌مزییه‌تی دیارده‌کاندا، گه‌ڕان نییه به‌دوای ڕوناکیدا به‌ڵکو گه‌ڕانه به‌دووی سێبه‌ری دیارده‌کاندا، لێره‌وه ئه‌م نوسینه گه‌ڕانێکه به‌دووی سێبه‌ره‌کانی پارتی کهلهفۆرمه جیاوازه‌کان و ساته‌وه‌خته میژووییه جیاوازه‌کاندا له‌نێو چاره‌نوسه‌کاندا یاریده‌کات. له‌هه‌مانکاتیشدا گه‌ڕانه به‌داوی زه‌مه‌نی کۆنزهڤاتیزمی کوردی، کهلهپارتی و وێنه ئیسلامهوهییهکانی ده‌ووروبه‌ریدا ته‌عبیر له‌خۆی ده‌کات.
ئه‌وه‌ی له‌م ساڵانه‌ی دوایدا بۆته دیاردیه‌کی ترسناک په‌لاماردانی پارتیه بۆ هه‌ر بزواتێك، ڕۆشنبیرێک، ڕۆژنامه‌نوسێک، ئهکتیڤیستێک ، که‌بوونی پارتی له‌ناوچه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی خۆیدا بخاته ژێر پرسیاره‌وه. به‌جۆرێک باسکردن له‌هه‌موو گۆڕانێک له‌و ناوچانه بۆته خه‌ونێکی دوور. نمونه‌ی به‌ندکردنی ڕۆژنامه‌نوسان له‌سه‌ر چه‌ند گوتارێک، فڕاندن و تێهه‌ڵدان و به‌نکردن و ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتن و کوشتن له‌ناوچه‌کانی پارتیدا بۆته وێنه‌یه‌کی زاڵی کۆی دیمه‌نی سیاسی لهوناوچهنهدا. په‌لاماردانی پارتی بۆ هه‌موو هێزیکی سیاسی له‌ده‌ره‌وه‌ی خۆی، نمونه‌ی فڕاندن و تۆقاندنی نوسه‌ران له‌ناوچه‌کانی پارتیدا، ئه‌و پرسیاره دووباره ده‌كاته‌وه، كه‌چی وه‌ها له‌پارتی ده‌كات به‌م دوژمنكاریه هه‌ڵس و كه‌وت بكات؟، چی واده‌كات له‌پارتێكی ئاوه‌ها به‌قسه‌ی خۆیان ته‌مه‌ن پڕ خه‌بات و قوربانی له‌هه‌ر جوڵه‌یه‌ك بترسێت كه‌له‌ناوچه‌كانی نفوزی پارتیدا بانگه‌شه بۆ خۆی بكات؟. كه‌واته پارتی له‌چی ده‌ترسێت!، بۆچی پارتی له‌هه‌ولێردا په‌نا به‌ر ترس و تۆقین ده‌بات؟.ئەم پارتە وەک پێکهاتەیەکی بنەماڵەیی / خێزانی بۆچی دوژمنکاری بۆ دەرەوەی خۆی بەرهەمدەهێنیتەوە، ڕوانینی کۆمەلایەتی پارتی بۆ خێزان چیەو پشتگیری کامە مۆدێلی خیزان دەکات؟.
بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیارانە پێویسته ئاوڕێك له‌پێكهاته‌ی سایكۆلۆژی پارتی بده‌ینه‌وه، چاوێك به‌و هێزه كۆمه‌ڵایه‌تیه بخشێنینه‌وه كه‌پارتی به‌پشتیوانی خۆی تێده‌گات، پێویسته له‌هه‌مان كاتیش‌دا (كۆنه‌ستی بنه‌ماڵه) له‌یادنه‌كه‌ین كه‌خۆی به‌میراتگری پرسه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد تێده‌گات. هه‌موو ئه‌مانه ئه‌و كاتیگۆری و چوارچێوهسایكۆلۆژیهن، كهئهكتی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و بیروڕاكانی پارتی كاری له‌سه‌ر ده‌كات و له‌سه‌ری دامه‌زراوه.
دیاره به‌ته‌نها پارتی نییه که‌په‌نا ده‌بات به‌ر توند‌و تیژی، به‌ڵکو ئه‌وه یه‌کێتی نیشتیمانی و مه‌لاکانی یه‌کگرتوو و بزوتنهوهشن بڕوایان بهدارعهسای ته‌مێکردنی عومه‌ری کوڕی خه‌تاب هه‌یه، بەگشتی کۆی ئەقڵی سیاسی لەکوردستاندا لەو خەیاڵە قوتاری نەبووە.. ئیدی به‌ندکردن و دادگایکردنه‌وه بیگره تاوه‌کو نانبڕین و فه‌توای داخستنی گۆڤار و ڕۆژنامه‌کان، فۆرمه‌کانی توندوتیژین که‌پارته سیاسیه‌کان له‌مێژووی خۆیاندا پیاده‌یان کردووه. توند‌و تیژی و سزادانی جه‌سته‌یی، پارتی و پارته‌کانی تر ده‌خاته یه‌ک خانهوە، توند‌و تیژی جه‌سته‌یی خاڵی هاوبه‌شه لهههموواندا. به‌ڵام له‌گه‌ڕانه‌وه‌دا بۆ شیکردنه‌وه‌ی هۆکاره‌کانی ئه‌م دیارده‌یه، له‌هه‌ر یه‌کێکیاندا به‌ر پێکهاته‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی جیاواز و بیروڕای جیاواز ده‌که‌وین. له‌حزبی شیوعیدا سزادان دووریه‌کی ئایدۆلۆژی هه‌یه، له‌لای ئیسلامیه‌کان بوعدێکی ئاینی قوڵ ڕه‌واخوازی ده‌کات، له‌لای پارتی دووریه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی و خێزانی وه‌رده‌گرێت. سزای جه‌سته‌یی له‌یه‌کێتیدا سه‌ره‌تا ڕه‌هه‌ندێکی سیاسیانه‌ی ڕووتی هه‌بوو. به‌ڵام له‌ڕێگه‌ی دهسهتبهسهراگرتنی تاڵه‌بانی به‌سه‌ر هه‌موو یه‌کێتیداو بوونی ده‌زگایه‌کی وه‌ک دژه‌تیرۆر له‌ژێرده‌ست کوڕه‌که‌یدا، (هه‌ر چۆن ئاسایشی گشتی له‌ده‌ست کوڕی بارزانیه)، سزادانی نه‌یاران به‌ئه‌ندامانی یه‌کێتیشه‌وه، له‌لای یه‌کێتی، نێزیک ده‌بێته‌وه له‌سنوری سزادانه‌کانی پارتی، بەڵام بەفۆرمیکی لاوازەوە. لێرەوە قسەکردن لەسەر پارتی قسەکردنە لەسەر پیکهاتەیەکی خێزانی کەلەفۆرمی سیاسی‌دا خۆی نمایش دەکات.
پاتریارک و خێزان
به‌کارهێنانی سزای جه‌سته‌یی، دوژمنکاری جه‌سته‌یی له‌لایه‌ن پارتیه‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی خۆی. خۆی له‌خۆیدا گه‌ڕانه‌وه‌یه‌که بۆ سوستێمی کۆمه‌ڵایه‌تی پاتریاکی، که‌تێدا ده‌سه‌ڵاتی قسه‌کردن ته‌نها بۆ پاتریارک ده‌مێنێته‌وه. مه‌ترسی له‌وه‌دایه له‌گه‌مه‌ی دیموکراسیدا پاتریارک له‌پشت ده‌زگاکانه‌وه به‌به‌رگێکی دیکه‌وه گه‌مه‌ی خۆیده‌کات. به‌ڵام کاتێک نوسه‌رێک، ئهکتیڤیستێک، ڕۆژنامه‌نوسێک، له‌نێو هه‌مان گه‌مه‌دا لههێڵهسنورهکانی پاتریارک نێزیکده‌بێته‌وه، پاتریارکی کوردی به‌رگه دیموکراسیه‌که‌ی داده‌که‌نێت و به‌ڕووتی موماره‌سه‌ی توند‌و تیژی ده‌کات. توند‌و تیژی لەڕۆاژانی ئەمڕۆداتهنها ئه‌و ساته‌وه‌خته ئامادە نییە، کههێڵه سورەکان به‌ر په‌لامار ده‌که‌ون، به‌ڵکو له‌وه‌دایه کهپاتریارک سوپایه‌کی نهێنی هه‌مه‌جۆری ته‌رخانکردووه بۆ پاراستنی ئه‌م هێڵه سوورانه. لهچەقۆ کێشانی شەستەکانی سەدەی بیستەوە بیگرە تادەگاتە ڕۆژنامه‌نوسانی حیزب تادەگاتە ڕاوێژکارانی خاوەن بڕوانامەی بەرز، که‌هه‌وڵده‌ده‌ن پاتریارکیه‌ت له‌نێو گه‌مه‌ی دیموکراسیدا بگونجێنن. توندوتیژی له‌م حاڵه‌ته‌دا به‌رامبه‌ر بهشهرعیهتکردن ده‌بێته‌وه له‌لایه‌ن ده‌زگاکانیه‌وه، به‌مه‌ش تۆڕێکی کۆمه‌ڵایه‌تی پێکدێت که‌پارێزگاری لهتوندنوتیژی ده‌کات و به‌خێوی ده‌کات و فۆرمه‌کانی ده‌گۆڕێت و ئاماده‌ی ده‌کات بۆ ئه‌و کاتانه‌ی یه‌کێک له‌هێڵه سووره‌کانی بنه‌ماڵه نێزیک ده‌بێته‌وه. ئه‌م ده‌زگایانه چه‌نده به‌ناو مۆدێرنن، ئه‌وه‌نده له‌نێو تۆڕی سیاسه‌تی خێزان یان چاکتر وه‌هایه بڵێین سیاسه‌تی بنه‌ماڵه خۆی دامه‌زراندووه.
پاتریارک لهنموزهجی پارتیدا، بنه‌ماڵه‌یه، به‌ته‌عبیری سایکۆلۆژی خێزانێکی پاتریارکییه که‌تێدا له‌سه‌ر بنه‌مای چه‌پاندنی سێکسواڵی دامه‌زراوه . له‌به‌ر ئه‌وه توند‌و تیژی له‌هه‌ولێر دابه‌ش ده‌بێت له‌نێوان پارتی له‌لایه‌ک و خوتبهبێژه سیاسیه‌کانی مزگه‌وتیش له‌لایه‌کی ترەوە، سێبه‌ری تۆقاندن وسزا ده‌بێته یه‌کێک له‌نه‌ریته دیاره‌کانی ئه‌و شاره، که‌تێدا پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی یارمه‌تیده‌ره بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی پارتریارکیهتی ئاینی وسیاسی. ئه‌و پێکهاته کۆمه‌ڵایه‌تیه موحافزکارانه‌ی له‌هه‌ولێر به‌توندوتۆڵی ماوه‌ته‌وه وه‌های کردووه که‌ئه‌و ناوچه‌یه بۆ گه‌شه‌کردنی پارتی له‌بارتر بێت له‌هه‌ر شوێنێکی تری دنیا. پارتی به‌حوکمی هه‌ڵقوڵانی له‌نێو خێڵی کوردیه‌وه و پابه‌ند بوونی بهجێگیرهکانی خێڵ و نه‌ریته‌کانی. خوێندنه‌وەی بۆ سزادان جیاواز ده‌بێت، وه‌ک لهخویندهوهی سزادانی شیوعیه ئێراقییه‌کان له‌زه‌مه‌نی عهربدولکهریم قاسمدا بۆ نه‌یاره‌کانیان. لای پارتی، سزا چه‌نده دووری سیاسی هه‌یه ئه‌وه‌نده‌ش ڕه‌مزیه‌تێکی خێزانی و نه‌ریتخوازانه به‌خۆیه‌وه ده‌گرێت. لێره‌وه به‌رگریکردن له‌پارتی یه‌کسان ده‌بێته‌وه له‌گه‌ڵ به‌رگریکردن لهتوندوتۆڵی خێزان، به‌حوکمی ئه‌وه‌ی پارتی هه‌ر له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای بنه‌ماڵه خۆی دامه‌زراندووه. سیاسه‌ت و خێزان له‌م هاوکێشه‌یه‌دا تێکه‌ڵی یه‌کترده‌بن، خێزانی ده‌سه‌ڵاتخوازی خێڵه‌کی له‌فۆرمی سیاسی‌دا وێنه‌کانی خۆی به‌نێو هه‌یکه‌لی حکومی و ڕێکخراوه‌یدا دابهشکردووە.
له‌کۆمه‌ڵگه‌ی جوتیاری و پارتریارکیدا، وه‌ک (ڤلهێم ڕایخ)ی دەروونناسی قوتابخانەی شیکاری دەروونی نوێ ئاماژەی پێداوە، به‌رهه‌مهێنان و په‌یوه‌ندی خێزانی به‌توندی پێکه‌وه وابەستەن، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خێزان، لەسوستێمی پاتریارکیدا مانای ڕووخانی هەیکەلی ئابووری ئەو خیزانە سیاسیە ده‌گه‌یه‌نێت، لەبەر ئەوەی ڕایخ گووتەنی ( شێوازی به‌رهه‌مێنانی جوتیاران پێویستی په‌یوه‌ندیه‌کی توند و تۆڵی نێوان ئه‌ندامه‌کانێتی.. ). گەر دیووی نەگوتراوی ئەم ڕستەیەی ڕایخ بدوێنین، دەتوانین لەوە تیبگەین کەپارتی دیموکرات هەر لەسەرەتاوە هەوڵی پاراستنی نموزەجی ئەو خیزانەیە کەزەمانەتی بەردەوامبوونی دەداتێ لەنێو دەسەڵاتدا، لێرەوە فۆرمی پارتی فۆرمی خێزانی خێڵە، بەجیاوازی پارتەکانی ترەوە کەلەگۆشەنیگای سیاسی و ئاینی جیاوازەوە کار لەنێو سیاسەتدا دەکەن. بێگومان کەباس له‌خێزان ده‌که‌ین، دەبێت باس له‌و په‌یوه‌ندیه سێکسواڵیه بکه‌ین کەژیانی خێزانداری هه‌ڵده‌سوڕێنێت، په‌یوه‌ندیه سێکسواڵیهکانیش ئه‌و هێزه دهسهڵاتخوازهیه کهڕۆڵه کۆمه‌ڵایتیه‌کان به‌سه‌ر ئه‌ندامانی خێزاندا دابه‌شده‌کات. لێره‌وه جگه له‌په‌یوه‌ندی نێوان به‌رهه‌مێنان و پابه‌ندبوون به‌خاکه‌وه که‌لای جوتیاران باوه، که‌بێگومان به‌شێکی گه‌وره‌ی کولتوری کۆمه‌ڵگه‌ی کوردیش ئەقڵی جوتیاره، ئه‌وا چه‌پاندنی سێکسواڵی و سێکوالیهت خه‌فه‌کردن ده‌بێته به‌شێکی تری ئه‌و په‌یوه‌ندیه. پاتریارکیه‌ت به‌مشێوه‌یه سیاسه‌تێکی سێکسواڵی بۆ خۆی داده‌مه‌زرێنێت. ئه‌م په‌یوه‌ندیه سێکسواڵیه ده‌بێته وزه‌یه‌ک بۆ به‌رهه‌مهێنانی هه‌موو وێنه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی خۆی، هه‌ر له‌نه‌ته‌وه‌وه بیگره تاوه‌کو په‌یوه‌ندی نێوان هاوڵاتیان و ده‌وڵه‌ت. پاتریارکیه‌ت بەڕای ڕایخ ( چه‌پاندنی سێکسواڵی و خه‌فه‌کردن گرنگترین ده‌سه‌ڵاتی خێزانی ده‌سه‌ڵاتخوازی پێکده‌هێنێت و ده‌بێته شتروکتورێکی پێکهێنه‌ری هاوڵاتی بچوک، بێگومان به‌یارمه‌تی ترسی ئاینی به‌رده‌وامی به‌خۆی ده‌دا … ل69 ) ..
بۆزیاتر زانیاری بڕوانه بەئەلمانی : ولیه‌م ڕایخ، سایکۆلۆژی جه‌ماوه‌ری فاشیزم ، چاپەمەنی کیڤیی ١٩٩٧.
Wilhelm Reich, Die Massenpsychologie des Faschismus, KiWi Verlag 1997
پارتی دیموکرات لەم گۆشەنیگایەی ڤلهێم ڕایخ لەهەوڵی ئەوەدایە خۆی لەگەل دنیای گڵۆباڵ و دنیای کۆمنیکاسیۆن بگونجێنێت، بەدروستکردنی ئەو فیگورەی ناوی (هاوڵاتی بچوکە). هاوڵاتی بچوک لەسادەترین پیناسەیدا تەنها لەنێو فۆرمی شتەکاندایە و جەوهەری مەسەلەکان فەرامۆشدەکات. بەمانای لەدەزگای رۆشنبیرییە و کاری ڕۆشنبیری جیدی ناکات، لەحیزبدایەو گاڵتەی بەسیاسەت دێت، ڕۆژنامەنوسە و لەناخی خۆیدا گاڵتەی دێت بەکاری ڕۆژنامەوانی، پەڕلەمانتارە و پەڕلەمان وەک دیوەخانێکی تەمەڵی دەبینێت، لەدواجاریشدا ئەم هاوڵاتیە بچوکە لەدەرکەوتنیدا ڕۆشنبیرە، پەڕلەمانتارە، پڕۆفیسۆری زانکۆیە و ڕۆژنامەنوسە، بەڵام لەجەوهەردا لەبەردەم بنەماڵەدا هەموو پڕنسیبەکانی پیشەکەی خۆی لەبیر دەکات. بەمانای لەسەر مۆدیلی دەوڵەتانی کەنداو، پارتی دیموکرات هەوڵی دروستکردنی ئەو هاوڵاتیە بچوکە دەدات، کەوینەی کوڕی بچوکە لەخێزانی خێڵەکیدا و پارتریارکیەتی خێلەکی ئەو فۆرمەی لەتەسلیمبون و ڕاوەستان لەبەردەست براگەورەکاندا پێ قبوڵە، لەسەر ئەو بنەمایە کێها لەئێمە لەنهینی ئەو برابچوکی و هاڵاتی بچوکە تێبگات، دەتوانێت پێگەیەکی ئابوری بۆخۆی زامن بکات..پارتی لەسەر ئەم مۆدیلە کاردەکات و لەڕێگەی پارە و ئیمتازاتەوە کارگەیەکی شەووڕۆژەی هەیە بۆ دروستکرنی ئەو فیگورەی ناوی هاوڵاتی بچوکە.
باوکی ئه‌به‌دی
پارتی دیموكرتی كوردستان، له‌ڕووی پێكهاته‌ی سایكۆلۆژیه‌وه پارتێكه، پابه‌نده به‌وێنه‌ی (باوك) وه‌ك تاكه وێنه‌ی زاڵ له‌یاده‌وه‌ری سیاسی‌دا. ئه‌م وێنه‌یه له‌سه‌ر بهغیابكردنی وێنه‌ی (دایك) خۆی پێكده‌هێنێت. ئه‌م پارته هه‌میشه پابه‌نده به باوكی سه‌ركرده و برای گه‌وره و ئامۆزای گه‌وره… ئیدی له‌م تۆڕه‌دا ته‌نها نێره‌كان یاریكه‌ری یه‌كه‌م و دوایاركهری گۆڕهپانهكهن. پارتی ئه‌م باوكسارلاریهی خۆی ده‌خاته ئه‌ستۆی پێكهاته‌ی خێڵه‌كی كوردی و هه‌ردوو توخمه‌كه پێكه‌وه لهئهكتێكی سیاسی‌دا گرێده‌دات. پارتی له‌وه‌ته‌ی هه‌یه به‌ده‌ست و به‌ددان پارێزگاری له‌م وێنه‌یه ده‌كات و به‌شێكی گه‌وره‌ی ستراتیژی پارتی پێكهێناوه، به‌مشێوه‌یه ده‌گه‌مه ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی، كههۆشمهندی سیاسی پارتی دیموكرات هۆشمه‌ندیه‌كی نێرسالارییه له‌به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی مێینه. بەمجۆرە خەیاڵی سیاسی پارتی کاردەکات.
گه‌ر تۆزێك ووردتر ئه‌م تێزە شیبكه‌مه‌وه ده‌توانم بڵێم؛ كه هۆشمه‌ندی سیاسی پارتی، كۆمه‌ڵگه وه‌ك مێینه‌یه‌ك ده‌بینێت كه‌ته‌نها له‌خزمه‌تی نێردا بوونی خۆی ده‌سه‌لمێنێت، بوونی سه‌لمێنراو مانای په‌یمان تازه‌كردنه‌وه‌ی مێینه‌یه‌كه بۆ نێرسالارێكی ئه‌به‌دی. له‌م ڕوانگه‌یه‌وه پارتی كۆمه‌ڵگه وه‌ك بكه‌رێك نابینێت به‌ڵكو وه‌ك كار لهسهركراوێك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كات، وه‌ك جه‌سته‌یه‌ك كه‌له‌خزمه‌تی ئه‌ودایه.
ئه‌قڵیه‌تی پارتی له‌نێو ماڵی سیاسی خۆیشیدا ئه‌م هاوكێشه دووباره ده‌كاته‌وه، به‌مانای ده‌ركردنی مێینه له‌هاوكێشه‌ی بكه‌رێتی، ئاوه‌هاش ئه‌وانه‌ی خوار بنه‌ماڵه به‌كار له‌سه‌ركراو تێده‌گات، به‌مانای ده‌چنه خانه‌ی مێینه‌یه‌ك وه‌ك كهیبانوویهكی ئه‌به‌دی لەخزمەتی ڕێبازەکەدان. چه‌نده ئه‌قڵیه‌تی پارتیش به‌ده‌سته‌واژه‌ی كادره باڵاكانی دڵخۆش ده‌بێت، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی تۆبه دكه‌ن كه‌ده‌ڵێن: ئێمه خزمه‌تكاری به‌ر قاپی بنه‌ماڵه‌ی بارزانین.. یاخود تاكه سه‌رۆك هه‌ر به‌رزانیه..یان تاكه پێشمه‌رگه‌ی به‌جه‌رگه.. ئه‌م دانپێدانانه بۆ پارتی پاسپۆرتی چوونه ناوه‌وه‌ی ئه‌م خێزانه پان و پۆڕه‌یه كه‌زیاتر له‌نیو سه‌ده‌یه به‌ده‌وری باوكی گه‌وره‌دا ده‌سوڕێته‌وه. ئه‌م ده‌سته‌واژه به‌ناوبانگه‌ی به‌یعه‌تدانه به بارزانی به‌هه‌موو فۆرمه جیاجیاكانیه‌وه، بۆته كولتێك، کولتورێکی دێرینه و نه‌ریتێكی كولتوری له‌نێو پارتیدا. له‌جه‌وهه‌ریشدا ئه‌م دانپێدانه مانای خۆپاكردنهوهی نه‌یارانه له‌سه‌ر كورسیه‌كانی باوك، له‌هه‌مانكاتیشدا جه‌ختكردنه لهنێرایهتی و گه‌وره‌كردنی وێنه‌ی پاڵه‌وانی نێرینه، كهلهسهرۆكدا به‌رجه‌سته ده‌بێت. شیوعیه‌كانی ناو پارتی مه‌جبورن هه‌میشه ئه‌م بهیعهیه تازه‌بكه‌نه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ندێكیان له‌پله‌ی به‌رزی ئه‌و پارته‌دان، كه‌چی ئه‌وان زیاتر له‌ئه‌ندامانی دیكه‌ی دێرینی پارتی به‌رده‌وام له‌م پڕۆسه‌ی به‌یعه‌تدانه به‌رده‌وامن. ئه‌م پارته له‌م كه‌شه سایكۆلۆژیه‌وه گه‌شه به‌خۆی ده‌دات، ئه‌وانه‌ی خوار بنه‌ماڵه له‌م كاتیگۆریهی كهیبانووە ئەبەدییەکانن و دەبێت ئەو ڕۆڵە قبوڵبکەن. بەمشیوەیە لەنێو حزبدا نموزەجی هاوڵاتی بچوک و بچوکتر بەرهەمدەهێنێت..
پارتی وه‌ك ئۆرۆستركراتیهتی دڕنده
له‌ڕووی پێكهاته‌ی سیاسیه‌وه، پارتی خۆی له‌بنه‌ماڵه‌ی بارزانی جیاناكاته‌وه، پارتیبوون مانای چوونه نێو پارتێكی سیاسی ناگه‌یه‌نێت، به‌ڵكو مانای چوونه ناو خێڵێكی گه‌وره كه‌خاوه‌نی نفوز و ده‌سه‌ڵاتی خۆیه‌تی. به‌مانای دڵسۆزی بوون له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك بێت بۆ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی، مانای پارتیبوون ده‌گرێته‌وه، هه‌روه‌ها پارتیبوونیش مه‌رجه بۆ دڵسۆز بوون بۆ بنه‌ماڵه، لێره‌وه وه‌ك سڵۆتێردایك ده‌ڵێت: (ئۆرۆستوكراتیهتی دڕنده له‌سه‌ر بنه‌مای په‌رورده و توانا دروست نابێت به‌ڵكو له‌سه‌ر بنه‌مای خوێنی به‌گزاده‌یی.)
بڕوانە بەزمانی ئەڵمانی: پێتەر سڵۆتێردایک، ڕەخنەگرتن لەئەقڵی گاڵتەجاڕی، چاپەمەنی سورکامپ. ل١٢٤
Peter Sloterdijk, Krtitik der zynischen Vernuft, SV,s124
ئۆرستوکراتیەتی دڕندە لەسەر بنەماکانی خوێن دنیابینی خۆی بینادەکات، بەڕای ناتورالیستیەکی وەک (ژان ژاک ڕۆسۆ) مناڵەکان بەبێ تاوان لەدایک دەبن، کۆمەڵگە دەیانکات بەدڕندە، لەبەرئەوە ڕۆشنگەری کاری لەسەر ئەوە کات ئەو (خانەدانە دڕندانە) لەڕێگەی پەروەدەوە، لەڕێگەی ئەقڵەوە بخاتە سەر ئاستی شارستانیەت. ئەوەی کەئەقڵانیە ئیمکانیەتی ئەوەی هەیە ڕیالستی بێت. بەڵام ڕایەکی تری پێچەوانەی ئەمە هەیە کەبڕوای بەوەیە لەکۆمەڵگەی جوتیاریدا، جوتیارەکان هیچ پاشەڕۆژێک بۆ مناڵەکانیان نابینین، جگە لەمانەوە نەبێت لەنێو کێڵگەکانیاندا. جوتیار مناڵەکانی خۆی بەمیراتگری ژیانی جوتێری دەبینێت، لەبەر ئەوە ڕازیبوون بەڕۆڵی مسکێن، و لەباری ئێستادا ڕازیبوون بەڕۆڵی (هاوڵاتی بچوک) لەتەنیشت ئۆرستوکراتیی دڕندەوە سەرێکی تری ئەو هاوکێشەیە. من پێموایە ئەوە ئۆرستوکراتیەتی دڕندەی کوردیی کەلەپارتیدا بەرجەستەدەبێت، بڕوای وایە دەسەڵات لەخوێنی خانەدانیدایە نەک توانا، بەمانای تواناکان لەدوایدادێن. خوێن لەپێشەوە ئەوسا توانا. وەک چۆن منداڵەکان کەدڕندەن و لەڕێگەی پەروەردەوە، لەڕێگەی ئەقڵانیەتەوە دەبن بەشارستانی، ئاوەها منداڵی خانەدان و ئۆرستوکراتی کوردی کەلەنێو بنەماڵەکەدا پەروەدە دەبێت، لەڕیگەی مومارەسەی دەسەڵاتەوە دەبێت بەوکەسەی توانای حوکمکردنی دەبێت. لێرەوە ئەقڵی گاڵتەجاڕی ناتوارالیستیەتی پارتی لەوەدایە کەبڕوای وەهایە خوێنی بەگزادەیی و بنەماڵە زامنی شارستانیبوونە، خوینی بنەماڵە زەمانەتی حوکمکردنی کوردە لەهەر کوێیەک بێت. ئەم ئەقڵە سیاسی و کۆمەڵاتیە وەک ناتورالیستیەکان بیردەکاتەوە، بەڵام بەدیوێکی پێچەوانەوە، ئۆرستوکراتیەتی دڕندە دەهێنیت و لەڕێگەی مومارەسەی حوکمەوە پەروەردەی دەکات لەسەر بەڕیوەبردنی دەزگاو حکومەتی مۆدێرن، کەئەمیش کاری دروستکردنی هاوڵاتی بچوکە، هاوڵاتی بچوکیش لەم هاوکێشەیەدا وێنەی ئەو جوتیارەیە بەچارەنوسی خۆی، لەمانەوەیدا لەنێو جوتێریدا ڕازییە. گەر ئەم کۆدە سایکۆلۆژیانە شیبکەینەوە دەتوانین بڵێین؛ ئەمانە ئەو ئەندامە بچوک و باڵایانەی نێو دەزگای پارتین کەنابێت ڕۆژێک لەڕۆژان خەون بەو پلەو شوێنانەوە ببینن کەبۆ ئەندامانی بنەماڵەی بارزانی پشتاوپشت تەرخانکراوە، لەبەر هۆیەکی سادە، ئەویش ئەوەیە خوێنی ئەوان زامنکردنی حکومکردنێکی باشە، ئەوە لەخوێندا هات وچۆ دەکات، نەک لەتوانادا. بەمشیوەیە ئۆرستوكراتیهتی پارتی له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه لێپسراوێتی هه‌ستیار ده‌به‌خشێت كه‌خوێنی بارزانی بهدهماردا بێت و بچێت، نه‌ك پێوه‌ره‌كانی دیكه، خوێن لەپێش تواناکانەوە یاری بەدەسەڵات دەکات، ئەم ئۆرستۆکراتیەتە بەتەعبیری فەیلەسوفیکی وەک سڵۆتێردایک دڕەندەیە و توانای بنیاتنانی ژیاریەکی باڵای نییە. ئۆرسرۆکراتیەتی دڕندەی پارتی لەوەدا خۆی دەبینێتەوە، کەدهسهڵات بۆ ئەوانە و نیشتمان تاپۆیەکی بنەماڵەیە و خەڵکان نابێت له‌خه‌تی سوور تێپەڕ بکەن، كه‌خه‌تی بنه‌ماڵه‌ی بارزانیه. به‌مانای ناكرێت خه‌یاڵی سیاسی پارتیهك بۆ ئه‌وه بچێت كهسهرۆكێك هه‌بێت بۆ ئه‌و پارته، جگه له‌یه‌كێك له‌ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی، چجای پارتیه‌كی خاوه‌ن دیاله‌كتیك سۆرانی بێت، ئه‌وه خه‌یاڵێكی مه‌ترسیداره و له‌نێو پارتیدا قبوڵ ناكرێت.
له‌ناوه‌ڕاستی شه‌سته‌كاندا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و جه‌لال تاڵه‌بانی ئه‌م خه‌یاڵه‌یان هه‌بوو، به‌ڵام زۆر زوو بارزانی باوك فڕێیدانه ده‌ره‌وه‌ی خێزانی پارتی، ئێستا تاڵه‌بانی هه‌وڵده‌دات به‌پیری جارێكی تر خۆی و یه‌كێتیه‌كه‌ی بخاته به‌رده‌م قاپی بارزانی و ده‌رگای پارتی بۆ بكرێته‌وه، به‌مه‌ش یه‌كێتی هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره ده‌كات، وه‌ك ئه‌و شیوعیانه‌ی لێدێت كه‌ده‌بێت به‌رده‌وام به‌یعه تازه‌بكه‌نه‌وه بۆ پارتی. دیاره ئه‌م هه‌نگاوی بهیعهیه له‌یه‌كێتیدا ده‌ستیپێكردووه، ئه‌مه‌مان لهپڕوپاگهندهی به‌ڕێز تاڵه‌بانی و ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتیدا بینی بۆ هەلبژاردنەوەی دووهەمی وەک سەرۆکی ئێراق.. بەگشتی دەتوانم بڵێم ناتوانم مەزندەی ئەوە بکەم کەهیچ ئەندامێکی پارتی ئاقڵ هەیە جورئه‌تی ئه‌وه بكات پێشنیاری له‌و جۆره‌ی بیریدا بێت، كه‌یه‌كێك له‌ده‌ره‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ببێت به‌سه‌رۆكی حیزب، گه‌ر لێوه‌شاوه‌ش بێت بۆ ئه‌و پۆسته، ئه‌وه بێگومان له‌تابۆكانی پارتیه..
پارتی و ڕه‌هه‌ندێكی سێكسواڵی ئۆدیبی
ڕوویه‌كی دیكه‌ی پارتی فیگوری باوكی سه‌ركرده‌یه كه‌له‌یه‌كه‌م ڕۆژی به‌پارتیبوون له‌به‌رده‌م ئه‌ندامه‌كانیاندا خۆی ئاماده ده‌كات. سه‌ركرده له‌م په‌روه‌رده حزبیانه‌دا یه‌كسانه به‌باوكی پیرۆز و كوڕی پیرۆز و كوڕه‌زای پیرۆز.. هه‌رچه‌نده ژیان ئه‌وه‌ی فێركردووین كه‌مه‌رج نییه باوكه بلیمه‌ته‌كان خاوه‌نی كوڕ و كچی بلیمهتربن له‌خۆیان. به‌ڵام ئه‌م لۆجیكه له‌هاوكێشه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پارتی دیموكراتدا جێگه‌ی نابێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌سه‌ڵاتی شۆڕش لەخوویندایە ، نەک لەتوانادا، لهباوكهوه بۆ كوڕ و كوڕه‌زاكان ده‌ستاوده‌ست ده‌كات. شوێنه هه‌ستیاره‌كانی حیزب وحكومه‌ت، ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌پاره و هێزه‌وه هه‌یه له‌بنده‌ستی بنه‌ماڵه‌دا قه‌تیسه. شه‌رعیه‌تی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه لهپیرۆزكردنی خه‌باتی به‌هه‌شتی بارزانیدا سه‌رچاوه‌ی خۆی هه‌ڵده‌گرێت. پارتی بۆ به‌هێزكردنی پایه ئیدۆلۆژیهكانی خۆی په‌لاماری هه‌موو هه‌وڵدانێك ده‌دات بارزانی له‌چوارچێوه‌ی مێژووی خۆیدا نه‌خوێنرێته‌وه، به‌ڵكو له‌و چوارچێوه به‌ئه‌به‌دی كردن و مه‌زن كردنه‌ی بڕوای پێیه‌تی. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌موو توانای خۆی ته‌رخانكردووه بۆ گه‌وره‌كردنی ئه‌و شه‌به‌نگه ڕۆناكیهی به‌ده‌وری باوكی گه‌وره‌دا شه‌وقده‌داته‌وه. به‌دیوێكی تردا پابهندكرندنی ئه‌و شه‌به‌نگه مێژوویه‌ی بارزانی باوك و گوستنهوهی بۆ كوڕه‌كانی و پابه‌ندكردنی به‌مێژووی نه‌ته‌وه، كاری ده‌زگاكانی پارتی بووه له‌ئه‌زه‌له‌وه تاوه‌كو ئه‌مڕۆ. لێره‌وه نه‌ته‌وه ئه‌و مێینه‌یه كه‌ته‌نها باوكی گه‌وره ده‌توانێت پارێزگاری لێوه بكات، ئه‌مه‌ش ڕه‌هه‌ندێكی شاراوه‌ی سێكسواڵیه بۆ نه‌ته‌وه وه‌ك جه‌سته‌یه‌كی كار له‌سه‌ر كراوی نێگه‌تیڤانه، لێره‌وه توخمێكی سێكسواڵی ده‌خوێنینه‌وه له‌ڕوانینی باوكی سیاسی و سه‌رۆكی ئه‌به‌دیدا بۆ نه‌ته‌وه. نه‌ته‌وه له‌م كۆنهستهی پارتیدا ئه‌و مێینه‌یه كه‌ته‌نها نێرینه به‌هێزه‌كان ده‌توانن بیانپارێزن، ئه‌وه‌ی توانای ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی مێینه‌ی نه‌بێت توانای پارێزگاریكردنیشی نیه، ئه‌مه ئه‌م ڕه‌هه‌نده سێكسواڵیهیه دیسانه‌وه ده‌بێته ئه‌كتێكی سیاسی و لهپڕوپاگهندهكانی هه‌ڵبژاردندا وه‌ك حه‌تمیه‌تی بوونی سه‌رۆك باسی لێوه ده‌كرا و دەکرێت.
نه‌ته‌وه له‌م ئه‌كته سیاسیه‌دا، لەم خەیاڵە سیاسیەدا ده‌بێته نه‌ته‌وه‌یه‌كی بێ ئیراده و بێ بڕیاڕ و بێ‌توانا له‌بینینی چاره‌نوسی خۆی، نەتەوە لەم خەیاڵەدا مێینیهیهكه له‌شێوازی كه‌نیزه‌كێكی جوان، كه‌ده‌بێت سه‌ركرده له‌چاوی ته‌ماع بیپارێزێت، ده‌نا لهغهفڵهتدا ئه‌م كه‌نیزه‌كه ده‌برێته حه‌ریمی بێگانه‌وه. ئه‌م دیده، دیدی زۆربه‌ی ڕژێمه پۆست كۆلۆنیاله‌كانی ناوچه‌كه‌یه، له‌سه‌دام حوسێنه‌وه بیگره تاده‌گاته ئه‌سه‌دی باوك و كوڕ و له‌وێوه بۆ قه‌زافی و حوسنی موباره‌ك وبوتفلیقه!. ئه‌مانه به‌رده‌وام خۆیان به‌و سهكردهیه تێده‌گه‌ن كه‌ته‌نها ئه‌وانن پارێزگاری نه‌ته‌وه‌ن، وه‌ك تاكه مێرد و تاكه پیاو و تاكه شۆڕه سواری میدان وه‌هان. ئه‌م ڕه‌هه‌نده سیاسیه هه‌ڵگری ئه‌و جه‌وهه‌ره سێكسوالیهتهیه كه‌نه‌ته‌وه ده‌كاته بوكێكی دهستلێنهدراو و پاكیزه و له‌دواجاریشدا بێ ئیراده‌یە كهسهركردهو پارته‌كه‌ی ده‌یپارێزن. لێره‌وه هه‌موو هێزێك بیه‌وێت نه‌ته‌وه له‌و پێناسه‌یه بكاته ده‌ره‌وه، له‌و كه‌نیزه‌كی و چاوهڕواندهستی و بێ دهسهڵاتیهوە نه‌ته‌وه پێناسه‌بكات، ئه‌وا دژه نه‌ته‌وه و ئه‌منی نه‌ته‌وه‌یی و شه‌ره‌ف قسەدەکات. ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه نه‌ته‌وه وه‌ك پاكیزه‌یه‌كی بێده‌سه‌ڵات ده‌بینێت كه هه‌میشه له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌دایه. ههڕهشهبوونی نه‌ته‌وه‌ش مانای زهقكرنهوهی وێنه‌ی سهرۆکە، وه‌ك پاتریاركێك، وه‌ك ڕزگاركه‌رێك، وه‌ك فریادڕه‌سێكی نه‌ته‌وه. تاوه‌كو سه‌رۆك بمێنێت، ئێمه ده‌توانین له‌م ده‌ڤه‌ره به‌ئاسووده‌یی بنووین.. ئه‌مه ئه‌و پێویستیه مێژووییه كه‌پارتی دیموکرات كاری له‌سه‌ر ده‌كات. بەڕیز سه‌رۆك (مه‌سعود بارزانی) لهپڕوپاگهندهكانی هه‌ڵبژاردنی پەڕلەمانی ئێراقیدا، جه‌ختی له‌مه‌ترسی حكومه‌تی ئێراقی كرده‌وه، جه‌ختی له‌مه‌ترسی سوپای ئێراقی كرد، ئه‌و هه‌سته‌ی لای ده‌نگده‌ران و لایه‌نگران دروستده‌كرد كهمهترسیهكان بۆسه‌ر نه‌ته‌وه له‌به‌رده‌م قاپین و هه‌نووكه‌یین نه‌ك ئه‌گه‌رێك بن لهئهگهرهكان. به‌مه‌رجێك ئه‌وه‌ی پڕوپاگه‌نده‌ی بۆ بەڕیزی دەکات ده‌كات، ئه‌وه‌یه كهفڕۆكهوانهكهی بۆمبارانی هه‌ڵبجه‌ی ئازاد كردووه، ئیدی بۆ ئه‌م مه‌ترسیه نابینێت له‌سه‌ر نه‌ته‌وه كهلهتهنیشت خۆیه‌وه دانیشتووه. بێگومان هه‌میشه نه‌ته‌وه‌كان و دیموكراسیه‌تیان به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان له‌به‌رده‌م مه‌ترسیدان، به‌ڵام زلكردنی ئه‌م مه‌ترسیه به‌و شێوه‌یه خۆی له‌خۆیدا جه‌ختكردنه له‌سه‌ر گرنگی ڕۆڵی سه‌رۆك كه‌ده‌بێت سه‌ڵاحیاتی بێسنوری هه‌بێت. ئه‌مه ئه‌م په‌یامه ناڕاسته‌وخۆیه بوو كهگوتاری سه‌رۆك هه‌وڵی گه‌یاندنی ده‌دا.
به‌كورتی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌م هه‌ڵگری به‌هاكانی خێزانی كوردییه و هه‌م هه‌ڵگی كه‌رامه‌تی نه‌ته‌وه‌ییه و هه‌م براگه‌وره‌ی هه‌مووانه. ئه‌م تێزه‌ی پارتیش ده‌مانگه‌یه‌نه‌ته به‌رده‌م ئه‌و بڕوایه‌ی كه‌نه‌ته‌وه و خێزان، كۆمه‌ڵگه‌و خێزان له‌بیركردنه‌وه‌ی سیاسی پارتیدا یه‌كسانن، به‌مه‌ش سنووره‌كانی نه‌ته‌وه و خێزان و كۆمه‌ڵگه لهناوهڕۆكه سێكسواڵیه پاتریاركیهكهیدا ده‌توێته‌وه. به‌جۆرێك كهوێنهكانیان له‌یه‌كتری جودا ناكرێنه‌وه، به‌ڵكو هه‌موویان ته‌واوكه‌ری یه‌ك وێنه‌ن كه‌وێنه‌ی خێزانێكی ده‌ستبه‌سه‌ره له‌ژێر ڕكێفی باوكی به‌هێز و بهزبردا. نه‌ته‌وه لەم کڵێشەیەدا به‌ووردی وێنه‌ی ئه‌و پاكیزه‌یه كه‌چاوی ته‌ماعی له‌سه‌ره. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا پارتی هه‌میشه به‌ده‌ست ئه‌و گرێ ئۆدیبیه‌وه ده‌ناڵێنێت، منداڵهکانبۆیان نییه له‌به‌ر پیرۆزی باوك ده‌نگی ناڕه‌زایی هه‌ڵبڕن، قسه له‌سه‌ر پیرۆزییه‌كانی بكەن، شه‌ڕی پارتی شه‌ڕبووه له‌سه‌ر جه‌سته‌ی نه‌ته‌وه كه‌وه‌ك مێینه‌یه‌كی پاكیزه سه‌یری كردووه. لێره‌وه پارتی شه‌رعیه‌تی به‌كارهێنانی توندوتیژی به‌خۆی ده‌به‌خشێت، لێره‌وه لای پارتی توندوتیژی مانای نادیموكرسیبوون و دیكاتۆریه‌ت ناگه‌یه‌نێت به‌ڵكو مانای په‌یڕه‌وكردنی سوستماتیكی په‌روه‌رده‌كردنی مناڵه‌كانه له‌م خێزانه گه‌وره‌یه‌ی ناوی كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واریه.
وێنه‌ی باوك له‌به‌رده‌م دیموكراسیزهبووندا
بوونی ڕۆژنامه‌ی ئازاد و ڕێكخراوی مه‌ده‌نی و ده‌نگی جیاواز تاوەکو ئه‌و ڕاده‌یه لای پارتی قبوڵه كهلهخهتهسوورهكانی پارتی تێناپه‌ڕن، تائه‌و كاته قبوڵه كه‌وێنه‌ی باوكی سه‌ركرده نه‌خاته گومانه‌وه، لێره‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌زگاكانی پاراستن و هێزه‌كانی دیكه، له‌پێناو باوكی سهكردهدا كاری خۆی ده‌كات. له‌مه‌شدا پارتی ماڵی خۆی كه‌ناوچه‌ی دهۆك و هه‌ولێره به‌ماڵێكی پاك تێده‌گات و نایه‌وێت بهههتیوهچه و چهتیوان و بیروباوه‌ڕه لادهرهكانیان پیس بێت. به‌پاك ڕاگرتنی ماڵی سه‌رۆك كه‌له‌ناوچه‌كانی نفوزی ژێر ده‌سه‌ڵاتیدا خۆی ده‌بینێته‌وه ئه‌خلاقیاتێكی تایبه‌تی ده‌زگاكانی پارتیه، كه‌هه‌موو شه‌رعیه‌تێك ده‌دات به‌خۆی بۆ به‌كارهێنانی توندوتیژی جه‌سته‌یی. نمونه‌ی دكتۆر (كه‌مالی سه‌ید قادر) كه‌له‌سه‌ر چه‌ند نوسینێك كهلهماڵپهڕێكدا بڵاویكردبۆوه كه‌زۆر به‌جیدی وه‌رناگیرێت، بەسی ساڵ حوکمدراو پاشان دوای چەند مانگێک لەژێر فشاری نەمسادا ئازادکرا، نمونه‌یه‌كی ئاشكرایه..دیاره ساڵانێكی دوورودرێژه پارتی ترسی ئه‌وه‌ی نه‌ماوه هێزێكی سیاسی بێت و له‌م بنه‌ما باوكسالای و نێرسالارییه سیاسیه‌ی بدات، تاكه ڕكهباری كهلهیهكێتیدا خۆی ده‌بینیه‌وه، لای پارتی مه‌ترسی ڕاسته‌قینه نه‌بوو، چونكه لای ئه‌وان، بەڕێز سەرۆک تاڵه‌بانی له‌سه‌رووی ههڕهمهكهوه بوو، ئه‌ویش كوڕێكی تۆراوی پارتیه و هه‌ر ئاشت ده‌بێته‌وه و هه‌رواش بوو. له‌به‌رئه‌وه شه‌ڕی پارتی له‌دوای ڕاپه‌ڕین گه‌ڵ یه‌كێتیدا، شه‌ڕێكی جه‌سته‌یی بوو، له‌مه‌دا ته‌رازووی هێز و هێزەکانی درواسێ ده‌توانن چاره‌سه‌ی بكه‌ن، به‌ڵام شه‌ڕی ئێستای پارتی له‌گه‌ڵ گەشەسەندنی بیروڕای ئازاد و کۆمەڵگەی مەدەنیدا، شه‌ڕێكه له‌گه‌ڵ ڕۆحی پارتی، كه‌خۆی له‌چه‌مكی سه‌رۆكی ئه‌به‌دیدا ده‌بینێته‌وه. به‌مانای مادامه‌كی یه‌كێتی بوو به‌حیزبی بنه‌ماڵه كهلهجهوههردا له‌گه‌ڵ پارتیدا یه‌ك بیركردهنهوهی هاوبه‌شیان پێكهێنا، ئه‌وا له‌فۆرمی ده‌ره‌وه‌دا جیاوازیه‌كی كه‌می هه‌بوو، به‌ڵام له‌جه‌وهه‌ردا به‌ره‌و یه‌كگرتنه‌وه هه‌نگاو ده‌نێن. به‌كورتی، ئیدی له‌شه‌ڕی ناوخۆی دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه ئه‌م هێزه سیاسیه‌ی یه‌كێتی خۆی ته‌سلیمی باوكێكی پیر ده‌كات كه تاڵه‌بانیه و ئه‌میش یه‌كێتی ده‌كاته حزبی بنه‌ماڵه و ئیدی پارتی ئه‌م چه‌ندساڵه هه‌ناسه‌ی ئاسووده‌گی هه‌ڵكێشاوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كوڕه تۆراوه‌كان گه‌ڕانه‌وه بۆ نێو باوه‌شی باوك و خێزانی گه‌وره..
ئه‌م خۆشبه‌ختیه زۆر ناخه‌یه‌نێت كه‌له‌سه‌ر جاده‌كانه‌وه، بزواتێك په‌یدا ده‌بێت، لهماڵپهڕهكانهوه ده‌نگێك قسه‌ی خۆی ده‌كات، لهڕۆژنامهكانهوه بیروڕای جیاواز پهیداسبێت و له‌دواجاردا هه‌موو ئه‌م ناڕه‌زاییه بكه‌ری سیاسی خۆیان ده‌بێت و دێنه پرۆسه‌ی ڕكابه‌ری ده‌سه‌ڵاته‌وه. کۆی ئەم هێزە ڕۆشنبیریی و سیاسی و توڕانە دیسانەوە شه‌ڕی كوڕ‌و باوكەکان لەکۆمەڵگەی کوردی‌دا زیندوو دەکاتەوە، ئەم شەڕە سیاسیە، کۆمەلایەتی و ڕۆشنبیرییە، بەمانای شه‌ڕێكی ئۆدیبیانهیه له‌پێناو ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی ده‌سه‌ڵات، كه‌باوك ناتوانێت و نایه‌وێت له‌گه‌ل كوڕ و كچهكانیدا به‌شی بكات. ترسی پارتی، ترسی باوكی پیره لهخانهنشین بوون، له‌وه‌ی ئه‌به‌دیه‌تی ده‌سه‌ڵات له‌ده‌ست بدات. ترسی ئەو، ترسە لەوەی لەهەولێرەوە سیاسیانە وەدەرنرێت و هەولێر تەسلیمی هێزی کۆمەڵگەی مەدەنی و بیروڕای ئازاد بێت و جارێکی تر خانەنشین بێتەوە….
تێبینی: ئەم بابەتە کورتکراوەی لێکۆڵینەوەیەکی درێژترە وەک لەوەی بەدوو بەش بڵابۆتەوە. لەدەستوری ژمارە 59 و هەفتەی دوای ئەو ژ60 بڵابۆتەوە.