
ئایه بیری نوێ له دایک ده‌بێت؟!
ئایه بیری نوێ له دایک ده‌بێت؟!
وتوێژی نێوان نوال سعداوی و مونا.
وه‌رگێڕانی: جیهاد موحه‌مه‌د حه‌مه‌کریم
مونا ووتی: ئاشکرا بووه که له وڵاتی ئێمه‌دا هه‌ڵبژاردن سه‌رکه‌وتوونیه له به‌ده‌ستهێنانی دیموکراتیدا، عه‌قڵ له توانایدا نیه ڕێگه‌یه‌کی تر دابهێنێت له جیاتی ئه‌م سیناروێییهی که ناوده‌برێت به هه‌ڵبژاردن و به ئاسانی ده‌توانرێت به ماڵ و به ڕاگه‌یاندن و به چه‌ک ساخته‌ی تیا بکرێت.
نوال ووتی: ئه‌م پرسیاره له‌م ساڵانه‌ی دواییدا له نێوان گه‌نجانی زانکۆکان له ئامریکا و ئه‌وروپا و له وڵاتی خۆشمان‌دا ده‌کرێت، ساخته‌کردن له وویستی ملوێنان له ده‌نگده‌ران بووه به پێویستیه‌کی به‌رده‌وام بۆ به‌کارهێنانیان و مژینی خوێن و عه‌ره‌قی ماندووبوونیان له جیهان و وڵاته‌که‌ماندا، ئێمه له یه‌ک جیهاندا ده‌ژین و یه‌ک جۆره سیسته‌می ئابووری و فێرکاری حوکمان ده‌کات، که له‌سه‌ر فێل و درۆ و دووڕوویی دروست بووه، ماڵپه‌ڕی ویکیلیکس یه‌که‌م نه‌بووه له ئابڕووبردنی درۆکانی سه‌رۆکه‌کان و پاشاکان له ڕۆژئاوا و ڕۆژهه‌ڵاتدا، به‌ڵکو مێژوو هه‌مووی سکانداڵی و درۆی ئیمپراتۆریه‌ته‌کانی کۆن و نوێی ده‌رخستووه، له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی مسردا له‌گه‌ڵ حیزبی حاکمدا حیزبه‌کانی ئۆپۆزسیۆن و شه‌رعی و ناشه‌رعیش هاوبه‌شیانکرد له پرۆسه‌ی ساختهکارییدا، به‌ڵکو ده‌نگده‌ران خۆشیان هاوبهشیانکردن له پرۆسه‌ی ساختهکارییدا، خۆیان فێڵیان له خۆیان کرد.
مونا پرسیاریکرد: چۆن ده‌نگده‌ران هاوبه‌شیانکرد له فێلکردن له خۆیان؟
نوال ووتی: ده‌نگه‌کانی خۆیان به پاره ده‌فرۆشن به کاندیده‌کانی حکومه‌ت یان ئۆپۆزسیۆن.
مونا ووتی: خه‌ڵک هه‌مووی له جیهاندا کار له پێناوی پاره‌دا ده‌کات؟ چۆن بژین وچۆن خوارد په‌یداکه‌ن بۆ منداڵه‌کانیان؟ ئه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کان بناغه‌ییی نین؟ سودی پراگماتیکیی فه‌لسه‌فه‌ی سه‌رده‌می نوێیه؟ له زیندانه‌کانی سه‌رمایه‌داریی و سۆسیالیستییدا شۆڕشگێڕان نامرن له پێناوی ڕاستگۆیی و دادپه‌روه‌رییدا؟
نوال ووتی: ئێمه قه‌رزاری ئه‌و که‌مینه پاکهین که به هۆی ئه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر که‌مێکیش بێت چێژمان له ئازادی وه‌رگرتبێت، نه‌خێر هیچ جۆره ههڵبژارندنێکی پاک نیه له وڵاتانی سه‌رمایه‌داریی و سۆسیالیستییدا ئه‌گه‌ر وڵاتی سوۆسیالیستی هه‌بێت، وڵاتانی ڕۆژئاوا‌و و ڕۆژهه‌ڵات گه‌ڕاوم هه‌ڵبژاردنێکی دیموکراتیانهم نه‌بینیوه ئه‌گه‌ر شتێک هه‌بێت پێی بووترێت دیموکراتی.
مونا ووتی: ئوباما سه‌رکه‌وت و بوو به سه‌رۆکی ئامریکای یه‌کگرتوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ڕه‌شپێستێکی ئافریقاییه و باوکی موسڵمانه‌و ناوی( حسین )ه؟
نوال ووتی: به‌رژه‌وه‌ندیه ئابووریه‌کان ده‌ورێکی گه‌وه‌ره‌تر ده‌بینن له ڕه‌نگ و دین و ڕه‌گه‌ز و خێڵ و خێزان، برا برا ده‌کوژێت و کوڕ باوک له گۆڕه‌پانی هه‌ڵبژاردندا وه‌ک ئه‌وه‌ی ڕووده‌دات لای خۆمان، به چاوی خۆم ڕیکلامی ههڵبژردنم بینی بۆ ئۆباما له شاری ئتڵانتی بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ، هێزی ڕاگه‌یاندن و ماڵ و سه‌روه‌ت و کۆمپانیا سه‌رمایه‌داره‌کان فاکتهرهێکی بناغه‌یی بوو بۆ سه‌رکه‌وتنی ئۆباما، به‌ڵام ساخته‌کردن له لای ئه‌مان به پشتبه‌ستن به زانستی تاکنۆلۆجیا به بێخه‌وش نیشانده‌درا، که له‌گه‌ڵ گه‌شه‌ی چه‌که جه‌نگیه‌کانیان و ڕاگه‌یاندنه‌کانیدا پێکه‌وه گه‌شه‌یانکردووه.
مونا پرسیاریکرد: چۆن فێل له گه‌لانی پێشکه‌وتوو ده‌کرێت؟
نوال ووتی: گه‌ل ئه‌و گه‌له‌یه که ده‌بێت به قوربانیی فێرکاریی و ڕاگه‌یاندنی درۆ، جه‌ماوه‌ر باوه‌ڕ به په‌یامه درۆینیهکان ده‌کات که به زمانێکی بهبێخهوش و ڕاستگۆیانه‌وه پێیان ده‌ده‌ن، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که جه‌ماوه‌ر ئالتارناتیڤی تری له به‌رده‌ستدا نیه، له کاتێکدا که جیاوازییه‌کانی نێوان حیزبه ڕاست و چه‌په‌کان و ئۆپۆزسیۆن و حکومه‌ت نامێنێت، گه‌لی ئنگلیزی جیاوازیه‌ک نابینێت له نێوان تاتچه‌ر و بلێر و کامیرۆن دا ، هه‌موویان درۆیانکرد و بوون به هۆکاری زیاتربوونی قه‌یرانی ئابووری و جه‌نگ و بێکاریی و هه‌ژاری و پیسبوونی ژینگه، له ئامریکاشدا ئۆباما جیاوازیه‌کی ئه‌وتۆی نیه له‌وانه‌ی پێشتر، هه‌ندێک وایان بیرده‌کرده‌وه که ئۆباما وڵاته‌کانمان و جیهان ڕزگار ده‌کات، که‌چی ئه‌نجام به پێچه‌وانه‌وه بوو، قه‌یرانی ئابووری زیاتر له جاران، جه‌نگی زیاتر، په‌لاماردانی ئیسرایلیه‌کان بۆ سه‌ر گه‌لی فه‌لستین و داگیرکردنی خاکی فه‌له‌ستین زیاتر بوو.
مونا ووتی: گه‌لان له وانه‌کانی ڕابووردوو هیچ فێر نابن، فێرکاریی و ڕاگه‌یاندن پێکه‌وه ده‌ور ده‌بینن له ساخته‌کاریی تێگه‌یشتنی خه‌ڵکدا، به‌ڵکو له ساخته‌کاریی هۆشی ئیلیتی سیاسی و ڕۆشنبیردا، به نموونه له وڵاتی ئێمه‌دا هه‌موو حیزبه‌کان به ئاشکرا ده‌زانن که هه‌ڵبژاردنه‌کان پاک نین و که‌چی هاوبه‌شیش ده‌که‌ن تیایدا، ئایه ئه‌مه دژ به ویژدانیان نیه که کارێک ده‌که‌ن خۆیان ڕازی نین له‌سه‌ری؟
نوال ووتی: باشتر وایه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هاوبه‌شی نه‌که‌ن له کارێک‌دا که ناگونجێت له‌گه‌ڵ ویژدانیاندا، به‌ڵام به‌رژه‌وه‌ندیه‌کان له‌سه‌رو ڕاستگۆیی و پرنسیپهکانهوهیه، دوای ئه‌وی که زه‌ره‌ره‌ومه‌ند ده‌بن هیچیان ده‌ستناکه‌وێت جگه له مایه پووچی، هاوار ده‌کن و ده‌ڵێن: ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ڕسواییه! هه‌ندێکیان ده‌کشێنه‌وه دوای ئه‌وه‌ی دره‌نگ وه‌خت به خۆیان ده‌زانن، هه‌ندێک له حیزبه‌کانی تر دهستناکێشنهوه، له‌به‌شی دووهه‌میشدا هاوبه‌شی ده‌که‌نه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌شیان زیاتر مایه‌پوچ ده‌بن هاوار ده‌که‌ن: ئه‌م هه‌ڵبژارنه ئابڕووبه‌ره!
مونا ووتی: چۆن له ئابڕووبردنهکهدا هاوبه‌شی ده‌که‌ن و دواجاریش به نه‌عله‌تی ده‌که‌ن؟ چ بیانوویه‌کیان هه‌یه بۆ ئه‌م هه‌ڵوێسته پارادۆکسیه؟
نوال ووتی: ده‌ڵێن هاوبهشینهکردنیان دایانده‌بڕێت له بنچینه جه‌ماوه‌رییه‌که‌یان چوونکه هه‌ڵبژاردن ده‌رفه‌تێکی باشه بۆ شۆڕبوونه‌وه بۆ ناو خه‌ڵک، بیانوو له تاوان خراپتر(عوزر له قه‌باعه‌ت خراپتر)!
مونا پرسیاریکرد: ئه‌ی بۆچی له‌ماوه‌ی مانگه‌کانی ساڵدا شۆرنابنهوه بۆ ناو جهمهوهرهکهیان؟ ئه‌و کۆمه‌ڵانه‌ی که مۆڵهتنهدراون له ناو خه‌ڵکی لادێکان و شاره‌کاندا هه‌ن، وه بنچینه‌یه‌کی جهوماوهریان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی قهدهغهکراویشن، ئه‌ی ده‌بێت حیزبێکی شه‌رعی و مۆڵه‌تدراو یاسایی چۆن نهگیشتبێته جه‌ماوه‌ره‌که‌ی خۆی له لادێ و شار و ناوچه‌کاندا؟ ئایه ئه‌مه ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندیه کاتیه‌کانیان نیه وه‌ک کورسیه‌ک یان دوو کورسی ناو په‌رله‌مان؟ چ جیاوازیه‌کیان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌نگده‌ره‌ی که ده‌نگی خۆی ده‌فرۆشێت به پێنج جونه‌یه بۆ کڕینی گۆشتی جه‌ژن؟
نوال ووتی: حیزبه ئۆپۆزسیۆنه‌کان به بڕیاری حکومه‌ت دروست بوون به بێ بناغه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری، ئیلیتی سیاسیش به‌شێکن له گه‌ل، ڕاسته ئه‌م ئیلیته زیاتر زاناترن و پله‌وپایه‌یان زیاتره، به‌ڵام به‌شێکن له‌و ژینگه ڕۆشنبیرییه ئاکارییه‌ی که تیایدا حاکم و مه‌حکوم و کاندیدد و ده‌نگده‌رانی تیا په‌روه‌رده بووه، ئه‌م ئیلیته دوو ڕوویی و پارادۆکسیهکی مۆراڵی به‌رهه‌م ده‌هێنێت که ده‌بێته فاکته‌رێک بۆ لاوازی ویژدان.
مونا ووتی: هێزی حیزب له هێزی ویژدانیه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێت، حیزب ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ستبێت به ڕاستگۆییه‌وه باوه‌ڕه جه‌ماوه‌رییه بناغه‌ییه‌که‌ی به‌ده‌ست ده‌هێنێت، که ئه‌مان هێزی سه‌ره‌کین بۆی نه‌ک ده‌سه‌ڵاتی حوکمکردن، وه‌ک مرۆڤێک که ویژدانی خۆی نه‌فرۆشێت به به‌رژه‌وه‌ندیه کاتییه‌کان، هێز له باوه‌ڕ به خوێنه‌ر و خوێندنهوهکانیهتی ئه‌گه‌ر نووسه‌ره، ئازادی و ڕاستگۆیی بۆ مرۆڤ گرنگتره له ئیسراحه‌ت و ئاسایش، به‌ڵام ئه‌و ژینگه‌ییه‌ی تیایدا ده‌ژین ژن و پاوێک به‌رهه‌م ناهێنێت که په‌یوه‌ستبێت به ڕاستگۆیی و ئازادییه‌وه له ژیانی سیاسیاندا یان له ژیانی هاوسه‌رگیریاندا، هه‌ریه‌که ئه‌وی تر ده‌خاته ژێر پێوه بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ریدا سه‌رکه‌وێت بۆ سه‌ره‌وه، ئه‌م ژینگه‌یه حیزبی لاواز و که‌سایه‌تی درۆزن و دووڕوو به‌رهه‌م ده‌هێنێت ئه‌گه‌ر ئه‌وانه سه‌رۆک و سهرکردهشبن!!
نوال ووتی: له‌به‌رئه‌وه‌یه که جه‌ماوه‌ر و خه‌ڵکی هه‌ڵده‌گه‌ڕێنه‌وه به‌رامبه‌ر به سه‌رکرده‌کانی حکومی و حیزبی چه‌پ و ڕاست و ئۆپۆزسیۆن، ئه‌م هه‌وا پیسه هه‌ڵده‌مژین، ئاوی پیس ده‌خۆینه‌وه، په‌رتوک و ڕۆژنامه‌ی پیش ده‌خوێنه‌وه، له به‌های مۆراڵێکی دوو روویی و پارادۆکسدا په‌روه‌رده ده‌بین که ویژدان ده‌مرێنێت، ئه‌گه‌ر باوک درۆ له‌گه‌ڵ منداڵدا بکات، مێرد درۆ له‌گه‌ڵ ژنه‌که‌یدا بکات، حیزب درۆ له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانیدا بکات، ده‌وڵه‌تانی گه‌وه‌ره درۆ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی بچووکدا بکات، ده‌بێت سکانداڵیهکانی ویکیلیکس ڕامانچڵه‌کێنێت و شۆکمان کات؟
مونا پرسیاریکرد: هه‌ندێک جار سه‌رنه‌که‌وتن له سه‌رکه‌وتن شه‌ره‌فمه‌ندتر و شکۆمه‌ندتر نیه؟ ئه‌وه‌ی کورسی ده‌ستکه‌وێت به هێز و درۆکردن چۆن به سه‌ری به‌رزه‌وه داده‌نیشێت له‌سه‌ری؟ چۆن به‌رگری ده‌کات له زوڵملێکراوان که خۆی زوڵمی کردوه؟ چۆن هه‌ست به شکۆیی ده‌کات؟ ئه‌م ڕووه‌که جوانانه‌ی وه‌ک شکۆیی و جوامێری و ویژدان له ناوچوون وه‌ک داینه‌سۆره‌کان؟
نوال ووتی: به هیچ جۆرێک ئه‌مانه له ناو نه‌چوون، گوێت لێنه‌بوو گه‌نجه‌کان له کۆبوونه‌وه‌ی پێشووماندا چیاندهوت” بیرده‌که‌ینه‌وه له ڕێگه‌ی نوێتر بۆ به‌ده‌ستهێنانی دیموکراتی که باشتربێت له هه‌ڵبژاردنه‌کان، ئه‌م هیوایه بۆ خۆی هێزه”.
سه‌رچاوه: