بۆ ئه‌وه‌ی له‌ئێستا جوانتربیت
هه‌ردی شه‌فیق
سڵاو ڕوئیای گوڵ
هه‌رشتێك كه ئێمه به ته‌واوی لێی سودمه‌ندین، له به‌رامبه‌ردا كه‌سانێك هه‌ن، به ته‌واوی لێی بێ به‌شن، یا مافی كه‌سانێكی تری به‌سه‌ره‌وه‌یه‌و زهوتمان كردووه، یا ده‌ستی كورتی ئه‌وان نایگاتێ. له بارودۆخێكدا كه نان نیه بیخۆیت ،بیرت نه‌چێت خه‌ڵكێكی بێشوماری سه‌ر ئه‌م زه‌مینه به درێژایی ته‌مه‌نیان ئاوائهی گوزه‌رێنن. ئه‌وكاته‌ی نانێك فڕێ ئه‌ده‌ی، پاره‌ی پسكیتێك به‌فیڕۆ ئه‌ده‌یت، چاوی مناڵێكی دڵكشاوت بێته‌وه بیر، دایكی له پێناو برسێتی ئه‌ودا له‌شی ئه‌فرۆشێ. ئه‌وكاته‌ی به پۆشاكێكی ڕِازاوهوه ناز به‌سه‌ر شه‌قامه‌كه‌دا ئه‌كه‌یت، بیرت نه‌چێت كچانێك هه‌ن ئاخ بۆ ئه‌وه هه‌ڵئه‌كێشن ده‌ستێك جلی جوانی وه‌ك ئه‌وه‌ی تۆیان هه‌بێت. ئه‌وكاته‌ی بیر لهوهئهكهیتهوه ناز به‌سه‌ر گوڵ‌و مانگ‌و مرۆڤدا بكه‌یت، بیرت نه‌چێت چه‌ند دڵ له ژێرپێی تۆدا وردئهبن، نازداری تۆ له ناخی تۆدایه، له‌و شوێنه‌دایه دڵی هه‌ژاره‌كان ورد نه‌كه‌یت. هیچ شتێك له‌م سه‌رزه‌مینه‌دا له خۆت بایت نه‌كات، له به‌ر ئه‌وه‌ی، چۆن به‌ڕووتی هاتیته دنیاوه وه‌هاش به‌ڕوتی لێی ئه‌ڕۆیت. بهونازونیعمهته بایی مه‌به كه دنیا ئهتداتێ، پێش ئه‌وه‌ی پێت بڵێم ئه‌وانه‌ی له‌م دنیایه‌دا بوون به‌ده‌ستی به‌تاڵه‌وه ڕۆیشتوون ،ئهواڕۆژێك له ڕۆژان دنیا وه‌كو مارگهستونیو گله‌ییان بووه له ده‌ست بێوه‌فایی دنیا،پێت ده‌ڵێم له‌خۆبایی بوون نه‌خۆشیه‌كه نه‌فامی و ده‌ستوپێ سپیبوونو هیچ لهبارانهبوونت ده‌رئه‌خات، ئاخر ئه‌وانه‌ی هونه‌رێكی بچوكیشیان هه‌بێت هونه‌ره‌كه‌یان نیشان ئهدهنو خۆیان بێده‌نگ ئه‌وه‌ستن، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی له‌خۆباین هیچیان نیه نیشانی بده‌ن جگه‌له لوت به‌رزی. هه‌میشه كه‌سانی لوت به‌رزو خۆبهخوازانن دنیا وێران ئه‌كه‌ن. هیتله‌رو مۆسۆلینیو ستالین‌و صه‌دام هه‌ر ئه‌م سیفه‌ته‌یان،نه‌بوو؟؟
هه‌موو ڕۆژێك به‌شێك له‌و پاره‌ی كه‌لێت زیاده بیده به‌وكه‌سه‌ی تاسه‌ر ئێسقان كڵۆڵی ئهیكرۆژێ. بۆ ئه‌وه‌ی خه‌وی ناخۆش نه‌بینی. هه‌رگیز بیر له‌وه‌مه‌كه‌ره‌وه له كۆشكێكی سه‌د نهۆمیدا، به ویژدانێكی نهخۆشهوهبخهویت، واش مه‌زانه هه‌موو ئه‌وانه‌ی له باڵه‌خانه‌كاندا بهشۆرتو ستیانی گوڵ گوڵیه‌وه خه‌وی ڕه‌نگاڵه‌یی ئه‌بینن، نا ڕوئیا ئه‌وه‌ی نانی هه‌ژارێك بخوات ویژدانیشی ده‌ست نه‌خاته بیناقاقای، ئه‌وا مۆته‌كه ئه‌ی تاسێنن. هه‌ركات ئه‌مه‌ت نه‌كرد وابیر بكه‌ره‌وه ئه‌وان له‌ناو خانویه‌كی خۆشدا خه‌وی نا خۆش ئهبیننو تۆ له كه‌لاوه‌یه‌كدا خه‌وی خۆش ئه‌بینی.ئه‌گه‌ر بوویت به‌دایك دایكێكی میهره‌بان به،چۆن پێت خۆشه بۆ مناڵه‌كانی خۆت ئاواش باپێت خۆشبێت ته‌واوی مناڵانی دنیا خۆشبه‌خت بن، ئه‌گه‌ر بویت به‌دایكی منداڵ، دهغیلهكهی لێمه‌كه به‌خوا، فێری بكه ئه‌وه‌نده پاره كۆبكاته‌وه كه پێویستی پێیه‌تی،ئاخر منداڵێك باوه‌ش به دهغیلهكهیدا ئه‌كات، وائه‌زانێت دنیا خاڵیه له برسێتی و مردن. هه‌رگیز به‌درۆی سیاسیه‌ك باوهڕمهكه، كه‌باسی دوو دنیای نا به‌رابه‌رت بۆئه‌كات، ئه‌وانه‌ش له‌م ئان‌و ساته‌دا سه‌رقاڵی به‌كۆیله‌كردنی مرۆڤن پێشتروایان وت. هه‌ركه‌سێك وتی نیشتمان شهرهفته، لێی بپرسه ئایا تاكوئێستا بێشه‌ره‌فی له‌سه‌ر شه‌ره‌فی تۆ نه‌كردووه؟
هه‌وڵبده ئه‌گه‌ر سه‌ری ڕێزت دانه‌واند، با بۆ ده‌رۆزه‌كه‌رێك بێت، نه‌ك بۆ سیاسیه‌كی دووڕوو، ئه‌گه‌ر ویستت كه‌سانێكت خۆشبوێت‌و خاوه‌نی متمانه‌بن، ئه‌وا بادۆستهكانت هه‌ژاربن، ئاخر ئه‌وان مه‌گه‌ر چاریان ناچاربێت ده‌نا بێوهفاو بێویژدانو خراپهكارنابن، به‌ڵام ئه‌شێت سه‌روه‌ت مه‌نده‌كان له چاوچنۆكیانهوه زوڵمت لێبكه‌ن. بیرت نه‌چێت ئه‌وانه‌ی هه‌ژارن هه‌تا ئه‌گه‌ر خاڵی بن له‌هه‌موو شتێك، هێشتا هه‌ر ویژدانیان تیاماوهتهوه، ئه‌وه ده‌ست بڕوو دوو ڕووهكانن ئه‌توانن زۆر به‌زویی ده‌وڵه‌مه‌ندبن. ئه‌گه‌ر پێت نه‌كرا له ئازاری ئه‌وانی تركهم بكه‌یته‌وه هه‌وڵبده له ئازاره‌كانیان بچێژی. ئه‌گه‌ر توانات نه‌بوو مناڵی هه‌ژارێك ژیربكهیتهوه، له‌برسێتیدا ئه‌گری وابیر بكه‌ره‌وه هه‌وڵبده‌ی هه‌مووان وه‌ك تۆ خاوه‌نی ئهوخهمهبن ، هه‌وڵبده هه‌رگیز تۆ ئه‌وكه‌سه نه‌بیت ئه‌یكه‌یته گریان. خۆت له ده‌سه‌ڵات داران به گه‌وره‌تر بزانه‌و، له ده‌رده‌دارو مهینهتباران بچوكتر، هه‌وڵبده هه‌میشه لهوكهسانهبیت هه‌وڵئه‌ده‌ن دنیا جوان بكهنو ئازار‌و مه‌ینه‌تی كه‌م بكه‌نه‌وه، له‌م دنیادا ته‌نیا ئه‌وكه‌سانه جوانن لۆكه ئه‌خه‌نه سه‌ر برینهكانو برینداره‌كان تیمار ئه‌كه‌ن و ئازاره‌كان ناهێڵن.له‌یادی مه‌كه شه‌ڕی تۆ شه‌ڕی كه‌م كردنه‌وه‌ی ئازاره. ته‌نیا ئه‌وانه جوانن شه‌ڕ بۆئهمهدهكهن له‌ڕێگای ههركارێكهوهبێت، ئیدی ئه‌وانه‌ی تر ناویان جوانیه وانین. ئه‌گه‌ر پێكه‌نیت له‌گه‌ڵ هه‌ژاراندا پێبكه‌نه، ئه‌گه‌ر گریایت له‌گه‌ڵ هه‌ژاره‌كاندا بگری، ئه‌گه‌ر سه‌ری ڕێزت دانه‌واند ته‌نیا بۆئه‌وانی دابنهوێنه، یان بۆ ئه‌وانه‌ی له پێناو ئه‌واندا ده‌مرن. بیرت نه‌چێت، كه تۆ شایسه‌ی ڕێزیتو ئه‌بێت سه‌ر بۆئه‌وانه دابنهوێنیت، كه‌خاوه‌نی ڕێزن. تۆ ئه‌بێت لهوهگهورهتربیت سه‌ر بۆكه‌سێك دابخه‌یت زبڵخانه‌یه‌ك هه‌یه له‌ناخی ئه‌ودا، له نانی ئه‌نبار كرا‌و و پاروی فڕێنراوی گه‌داو بێنه‌واو له‌شفرۆشان دزی ئه‌كات. هه‌ركاتێكیش هیچت نه‌بوو بیده‌یت به‌هه‌ژارێك له‌خه‌میدا خۆت بكه بههاوبهشیو بازرگان‌یش به‌سه‌ر خهمهكانیهوهمهكه.
ڕوئیا، نه له‌ئازار ههڵبێو نهلهگهڵیدا ڕابێ، هه‌وڵبده بهسهریاسهركهویت. خه‌ونه‌كانت له‌به‌ردی گه‌وره ههلمَچنهو حه‌وشه‌كه‌ی پڕبێـت له‌ئاگرو له به‌ردی بچوك هه‌ڵی بچنه‌و بیكه به‌باخچه.گه‌ر لاشه‌ت بۆ گه‌نی كرد هه‌وڵ بده ویژدانت بۆگه‌ن نه‌كات،ئاخر مرۆڤ تائه‌و كاته مرۆڤه ویژدانی زیندووه،ئه‌گه‌ر قومارت كرد له‌سه‌ر چاره‌نوسی خۆت بیكه، ناشیرین‌ترین قومار ئه‌وه‌یه له‌سه‌ر ژیانی ئه‌وانی تر بیكه‌یت.هه‌رگیز وابیر مه‌كه‌ره‌وه بتوانیت هه‌مووشتێك به‌پاره بكڕی ،چونكه هه‌ندێك پێداویستی هه‌ن له‌دونیای مرۆڤدا به‌سامانی هه‌موو دونیا ناكڕدرێن،له‌وانه ڕێز ،موحیبه‌ت،ڕۆح ،عیشق و …هیتد. نهلهماڵه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان‌و نهلهناو لاپه‌ڕه‌ی كتێبهكانا بۆ به‌خته‌وه‌ری مه‌گه‌ڕێ نه خۆشبه‌ختی له‌ناو لاپه‌ڕه‌ی كتێبه‌كانه‌وه دێتهناودنیای ئێمه و نهلهعیشقی ئهودهوڵهمهنده درۆزنانه‌وه، ئه‌بن به‌مۆدێلی ڕۆژانه، نه لهوئهكتهره درۆزنانهشهوه فێری عیشق به ناتوانن له‌گه‌ڵ كهسێكدامانگێك هه‌ڵبكه‌ن.
كتێبه‌كان ڕێگای خۆشبه‌ختیت نیشان ئه‌ده‌ن، خۆشبه‌ختیت ناده‌نێ. ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان فێرت ئه‌كه‌ن گیرفانت پڕبێت له‌پاره، نه‌ك
دڵت پڕبێت له‌ئاسوده‌یی. ئه‌كته‌ره‌كان له‌گه‌ڵ ژیانی خۆیان درۆ ئه‌كه‌ن، تۆبڵێیت له‌گه‌ڵ تۆدا ڕاستگۆبن؟! ئه‌گه‌ر وایه بۆ عیشقی یه‌كێكیان ناكه‌ن به‌فیلم؟!
هه‌رگیز به‌نه‌فره‌تی ئه‌وكه‌سانه په‌شیمان مه‌به‌ره‌وه تۆزقاڵێك ویژدانیان تیا نیه‌و تف له‌ویژدانی تۆ ئه‌كه‌ن،له‌دونیادا خه‌ڵك زۆره بۆ ئه‌مه نه‌فره‌ت بارانت بكات، به‌ڵام كه‌من ئه‌وانه‌ی ده‌سته‌كانت ئه‌گرن.له‌گه‌ڵ عیشق‌و ،وه‌فاو ،ویژدان دۆستبه ئه‌وه‌ش بزانه ئه‌مانه هه‌رچه‌ند دۆستیان بیت ئه‌وه‌نده زیاتر ده‌ردی غه‌ریبی و هه‌ژاری ئه‌كێشیت.ئه‌وه‌نده‌ی بۆ مردووه‌كان ئه‌گریت ئه‌وه‌نده‌ش بۆ زیندووهكان بگری ئاخر ته‌نیا ئاودانی گوڵی باخچه‌كان شتێك له‌م ژیانه ئه‌گۆڕێ و ئاودانی دره‌ختی سه‌ر گۆڕه‌كان بێفایده‌یه.هه‌رگیز به‌چاوه‌كانی فاڵچی و نوشته نوسه‌كان باوهڕمهكه و ئاینده مه‌بینه، ئه‌وان شتێك به‌خته‌وه‌ریان ببینیایه لهغهیبا بۆخۆیان ئه‌یانبردو هیچیان لێنهئهدابهتۆ،شتێكیان له‌غه‌یب بزانیایه چیان دابوو به‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ست له‌تۆ پانكهنهوه؟َ!تۆ ئه‌و كه‌سانه‌ت خۆش‌بووێت له‌به‌ر بارانی موحیبه‌تا ئه‌وه‌ستن نه‌ك ئه‌وانه‌ی هه‌تا له‌دوكه‌ڵی خۆیانا ئه‌خنكێن پرسه ئه‌گێڕن و نازانن بۆ كێ.ڕوئیا بۆتۆ باشه خۆشت بووێم تاكو خۆتت خۆش‌بووێت ،ئاخر مرۆڤ كه‌كه‌سی خۆش نه‌ویست ڕقی له‌خۆیشی ئه‌بێته‌وه،خۆشه‌ویستی گیان ئه‌كاته‌وه به‌به‌ر ژیاندا تۆش خۆشه‌ویستی منی و منت له‌م دونیا تاریكه‌دا فێری ڕوناكی كرد ،ئه‌ی چۆن ئه‌بێت خۆت تاریكبیت؟!
هه‌ركه‌سێكت دی خراپه‌یه‌كی كرد به‌رله‌وه‌ی به‌نه‌فره‌تی بكه‌یت له هۆكاره‌كه‌ی بپرسه،تۆچوزانی ئه‌و ژنه‌ی له‌شفرۆشی ئه‌كات چه‌نێك ئازاری برسێتی چێشتووهو چه‌نێك له‌خۆی ته‌ریق ئه‌بێته‌وه،چوزانی ئه‌و كه‌سه‌ی دزی ئه‌كات مناڵه ئێسكسوكهكانی چه‌نێك بۆ نانێك گریاون ؟؟ئاخر هه‌موو كه‌سێك ناتواێت ،یائهقڵی، یاژینگهكهی هاوكاری ناكات بیر له‌خۆ گۆِڕین و په‌روه‌رده‌یه‌كی ته‌ندروست بكاته‌وه. ئایا دوو ژینگه‌ی جیاواز كاریگه‌ریان نیه له‌سه‌ر دوومنداڵی جیاواز؟ئایاخراپه له‌باوانه‌وه بۆ وه‌چه‌كان ناگوێزرێته‌وه و له‌وێشه‌وه وه‌كو په‌تا بۆكۆمه‌ڵگا؟0گوناهی ئه‌و مناڵه چیه په‌روه‌رده‌یه‌كی دروستی نیه‌و فێری هه‌موو خراپه‌كاریه‌ك ئه‌بێت لهگهورهكانیهوه ؟؟ بۆ تۆڵه كردنهوهمهژی، به ئومێد‌و و ئاواته‌وه بژی. ئه‌وه‌ی بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه زیندووه، خوێنی ناهه‌قیش ئهڕێژێتو هه‌مان خه‌تای دووژمنه‌كه‌ی ئهچێتهگیانی. مرۆڤی باش هه‌رگیز لاسایی دوژمنێكی خراپ ناكاته‌وه، كه به‌و ئومێده‌وه ئه‌ژی تۆش خراپبیت. هه‌میشه به‌دوای خه‌ونێكی مه‌نتقیدا هه‌نگاوبنێ، به‌و ئومێده‌وه زیندووبه ڕه‌نگه ئه‌وشته‌ی تۆ ده‌ته‌وێت له ڕۆژێكدا بێته‌دی كه‌تۆ چاوه‌ڕێت نه‌كردووه. ڕوئیا ئه‌گه‌ر به‌رامبه‌ره‌كه‌ت ئه‌قڵی نه‌بوو، تۆ ویژدانت هه‌بێت. سته‌م له هیچ ڕۆح له‌به‌رێك مه‌كه، سهگو مرۆڤ، یه‌ك جۆر ئازاری برسێتی ئه‌چێژن. سته‌م مه‌كه هه‌تا به‌رامبه‌ر به‌سته‌م كاریش ،چونكه سته‌م سته‌م به‌دوای خۆیدادێنێ، ئه‌گه‌ر ویستت سته‌م نه‌هێڵیت هه‌وڵبده خراپه له‌ناخی ستهمكاردابكوژیت نه‌ك خودی كه‌سه‌كه .
ئه‌گه‌ر چویت بۆ پرسه له‌پرسه‌ی ئه‌و سواڵكهروو سۆزانیانه‌دا بگری له‌به‌رده‌رگای ویژدانی تۆدا خۆیان كوشت، نه‌ك ئه‌و ناودارانه‌ی تازیندوو بون نانی سفره‌كه‌ی تۆیان ئه‌دزی. ئه‌گه‌ر چویته ئاهه‌نگ،له‌گه‌ڵ ئه‌واندا هه‌ڵپه‌ڕه و له‌پاڵ بوك‌و زاواكانیاندا وێنه بگره ئاخر ته‌نیا ئه‌وان قه‌دری یادگاریه خۆش‌و ده‌گمه‌نه‌كانیان ئه‌زانن، به‌ڵام ده‌وڵه‌مه‌ندان كه‌م ڕۆژی ساڵیان ههیهنهیكهن به‌ئاهه‌نگ، كه‌م ساتیان هه‌یه بۆئه‌وه‌ی له ئه‌لبوو مه‌كانیان بڕوانن‌و بۆیادگاریهكانیان بگرین و هه‌ناسه‌ی بۆ هه‌ڵبكێشن.
هه‌وڵمه‌ده هه‌رگیز ویژدانت بخهڵتینی، هه‌ركات ئازاری دایت به‌ده‌میه‌وه بچۆ. ته‌نیا له‌به‌رده‌رگای ویژدانی خۆتا تۆبهبكه. بامێشكت هه‌میشه پڕبێت له‌كتێب. ئاساییه كتێب خانهكهت كتێبی تیانه‌بێت، ئه‌مه خراپ نیه، خراپ ئه‌وه‌یه كتێبخانه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ندو و مێشكێكی خاڵیت هه‌بێت.
هه‌رشتێكیان لاپیرۆز كردیت، بیری لێبكه‌ره‌وه بزانه ئه‌و پیرۆزییه به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سانێكی تێدانیه پیرۆزی پێئه‌ده‌ن؟ بیرت نه‌چێت هه‌میشه مرۆڤ له هه‌موو شتێكی سه‌ر ئه‌م زه‌مینه پیرۆز تره. ئاخر مرۆڤ نابێت بهههرشتێكی پیرۆز كرا‌و ڕازی بێت به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر بزانێت ده‌ستیی هه‌یه لهنابوتكردنی ژیاندا. له‌هه‌ركوێ بویت نیشتمانت ناودڵی خۆته، له‌هه‌ر سیاسه‌تێكدا زوڵم هه‌بوو پیرۆزی بونی نییه، بیرت نه‌چێت هه‌میشه قسه‌ی په‌یڕه‌و پڕۆگرامه‌كان شتێكی تره. هه‌میشه حه‌قیقه‌تێك له‌ودیوو شته‌كانه‌وه هه‌یه، هه‌موو شتێك له‌م دنیایه‌دا دیوێكی تری هه‌یه. ئه‌شێت هه‌مان دیووی حه‌قیقه‌ت بێت، مادام واشه تۆش ئه‌بێت هه‌میشه دووچاوی ترت هه‌بێت دیوه‌كه‌ی ترببینێت، كه دیووی ناخ‌و دیوی ڕاستیه‌كه‌یه. هه‌رساتێك ئهیدلۆ ژیایهك له‌سه‌ره‌تاوه هات ،یاله دووربوو به‌بێ بیر كردنه‌وه به‌حه‌ق مهیناسه، له خواربونهوهدا هه‌موو كهسو سیاسه‌تێك باشه، پێویستهلهسهر كه‌وتندا مرۆڤ‌و ئایدلۆژیا كه‌ی بناسینت. ڕوئیا كه‌پێت ئه‌ڵێن تۆ ناسكی ڕاسته، به‌ڵام نابێت بشكێیت، هه‌تا هه‌زار جاریش بكه‌ویت پێویسته له‌وه بێتاقه‌ت نه‌بیت هه‌وڵی هه‌ستانه‌وه بده‌یت.
ڕوئیا….. ژیان پرسیارێكه چاره‌نوسیش ناتوانێت،وه‌ڵام بێت بۆی،مادام من‌و تۆ دوشتی جیاین له‌بیر كردنه‌وه‌دا، ئه‌شێت دوو حه‌زی، یا دوو خه‌ونی جیاواز یشمان هه‌بێت، لهوجێیهدا كه‌تۆ خه‌ونێكی جیاوازت نیه به‌نابه‌دڵی شوێنی خهونێی كه‌سێكی تركهوتوویت، تۆبه بهههڵهداچوویت. هه‌میشه له‌م كاته‌دا بیربكه‌ره‌وه، بزانه تۆ بهههڵههاتویت یانا؟ كه‌سێك كهخهونهكانی خۆی خۆش ئه‌وێت مه‌رج نیه مرۆڤێكی خراپ بێت، ئایا هه‌رئه‌وانه‌ی دنییایهك مرۆڤایه‌تیان پێشكه‌شی مرۆڤایه‌تی كردووه، ڕهنجو ئازاری مرۆڤایه‌تیان كه‌م كردهوهههرئهوانهنهبوون به‌دووای خه‌ونه‌كانیاندا چوون؟؟ به‌ڵام بیرت نه‌چێت هیتله‌ریش به‌دوای خه‌ونه‌كانیدا چوو، گاندیش هه‌ر به‌دوای خه‌ونه‌كانیدا چوو. ئه‌وژیانه‌ی كه‌خۆت پێت خۆشه خۆشت بوێ، ئه‌وان له‌جێگای تۆداناژین،هه‌تا بڕیار له‌سه‌ر ژیانی تۆبدهن هه‌تا منیش بم ،ڕێگا مه‌ده له‌جێگای تۆ بیر بكه‌مه‌وه.ئه‌شێت دوو مرۆڤ قازانج له‌بیروو بۆچونی یه‌كتری بكه‌ن،تائهوشوێنهجوانه كه‌نه‌ی سه‌پێنن به‌سه‌ر یه‌كتریدا، بۆیهلهكۆتایدا ئه‌ڵێم تۆهیچ جوانیه‌كت تێدانیه،ئه‌گه‌ر كوت‌و مت وه‌ك من بیربكه‌یته‌وه،پێش ئه‌وه‌ی ئه‌م نوسینه‌ش ،وه‌ك ئامۆژگاری سه‌یربكه‌یت یالهخۆشهویستیدا،هه‌وڵبده‌یت له‌سه‌رت ڕه‌نگ بداته‌وه،پێت ئه‌ڵێم تۆش خاوه‌نی ئه‌قڵێكی توانای گشت شتێكی هه‌یه،بۆیهئازادی ئه‌م نامه‌یه‌ش فڕێبده‌یته ناوتهنهكهی زبڵهكهوهیاخودبهدڵت بێت.