ئاسایشی نیشتمانی ….محه‌مه‌د حسین
ئاسایشی نیشتمانی
بهرۆژنامهگهری ئازاد ده‌كه‌وێـته مه‌ترسیه‌وه , یان به‌هێز ده‌بێت ؟
محه‌مه‌د حسین
زۆر وتراوه ده‌رباره‌ی ئاسایشی نیشتمانی كوردستان و ئه‌و پرسه هه‌ستیار و گرنگانه‌ی ئه‌م ئاسایشه پێك دێنێت , یاخود ئه‌و هێڵه سورانه‌ی ته‌نها بۆ نیشاندانی مه‌ترسیه‌كانی له میدیای كوردیدا وهبیرئههێنرێتهوه . ئه‌گه‌ر چی هه‌میشه به‌م نهغمهوه قسه له سه‌ر ئه‌م ئاسایشه ده‌كرێت , به‌ڵام هه‌رگیز كه‌سێكمان ده‌ستنه‌كه‌وتووه به ڕونی و دیاری كراوی پێـمان بڵێت ئه‌م ئاسایشه چیه و چۆنه ؟ ده‌كه‌وێـته كوێی ریزبه‌ندی گرنگیه‌كانی ژیانی سیاسی و ئابوری و كۆمهڵایهتیمانهوه ؟ كامه‌یه پێكهێنه‌ره‌كانی , یاخود سنور و هێڵه سوره‌كانی ؟ به‌چی ئهكهوێـته مه‌ترسیه‌وه و به‌چیش ئه‌پارێزرێت ؟ ئه‌وه چ كه‌س و لایه‌نێكه كارامه‌یی و به‌رپرسیارێتی دیاری كردنی ئه‌م ئاسایشه‌ی هه‌یه ؟ له دواجاریشدا ئه‌وانه كێن كه رۆڵی پاراستنهكهیان ده‌كه‌وێـته ئه‌ستۆ ؟ بێگومان تائێستا كه‌سێك نه‌بووه لێپرسراوانه وه‌ڵامێكی ئه‌م پرسیارانه‌مان بداته‌وه , له‌جیاتی ئه‌مه هه‌میشه كۆمه‌ڵێك كۆت و به‌ندی دیارینه‌كراو و نه‌ناسێنراو ده‌بینین كه به‌ناوی ئاسایشی نیشتمانیه‌وه له كات و سیاقی جیاجیادا و ( به‌لای زۆریشه‌وه )بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سته‌بژێری ده‌سه‌ڵاتداران و به گوێره‌ی بای ئاره‌زووه‌كانیان نیشان ده‌درێت , به تایبه‌تی له‌و كاتانه‌ی باسی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری و پابه‌ندیه‌كانی ده‌كرێت , یه‌كسه‌ر وهبیرئههێنرێـتهوه .
هه‌ڵبه‌ته كێشه‌كه‌مان له‌وه‌دایه كه ئه‌م ” ئاسایشی نیشتمانی ” ه وه‌ك چه‌مكێكی ئه‌بستراكت و ڕوت و بێ ڕواڵه‌ت هه‌میشه به نه‌ناسراوی ناوهێنراوه , بێ ئه‌وه‌ی پێكهات و ده‌ركه‌وته‌كانی دیاری كرابێت , ره‌هه‌نده مێژویی و جوگرافیه‌كانی ده‌ستنیشان كرابێت , خاڵه لاواز و به‌هێزه‌كانی یه‌كلایی كرابێـتهوه , به‌رده‌وام هه‌ر مه‌ترسی و هێڵه سوره‌كانی نیشاندراوه .. ئیتر پرسیاری ئه‌وه‌ی كێ ئه‌م ئاسایشه‌ی ده‌ستنیشان كردووه و چ دیدو تێڕوانینێكی ستراتیجی له‌پشتی ئه‌م دهستنیشانكردنهوه ڕاوه‌ستاوه له‌و پرسیارانه‌یه كه كه‌سێك نیه وه‌ڵامیان بداته‌وه , ته‌نانه‌ت له‌و كاتانه‌یش كه ئاسایشی نیشتمانی تێكه‌ڵ به ئاسایشی كورسی ده‌سه‌ڵاتداران كراوه , یاخود كراوه‌ته بیانویه‌ك بۆ په‌لاماردانی ئازادیه مه‌ده‌نی و سیاسیه‌كانی خه‌ڵك .
كێشه‌یه‌كی تری ئه‌م ( ئاسایشه ) ئه‌وه‌یه كه ته‌نها له بواری رۆژنامه‌گه‌ریدا باس و گفتوگۆی له‌سه‌ر ئه‌كرێت , ته‌نها له‌م بواره‌یشدا هێڵه سور و سه‌وزه‌كانی نیشان ئه‌درێت , وه‌ك ئه‌وه‌ی ته‌نها بۆ بواری رۆژنامه‌گه‌ری دروست بوبێت و ته‌نها بۆ پاساودانی سه‌ركوتكردنی ئازادیه سیاسیی و مه‌ده‌نیه‌كانی هاووڵاتیان بهكاربێـت !! .. له‌كاتێكدا تیۆریه هاوچه‌رخه‌كانی ئاسایشی نیشتمانی وه‌كو مه‌نزومه‌یه‌كی به‌رگری ته‌ماشای ئه‌م پرسه ده‌كه‌ن كه پێگه سه‌ره‌كیه‌كانی له‌ناو ئاسایشی ئابوری و خۆراك و بازاڕ و بواری سه‌ربازی و هه‌واڵگیری و په‌روه‌رده و فێركردندا جێگیرئه‌بێت , هه‌موو بواره‌كانی ئه‌م به‌رگریه‌ش به ئامانجی به‌رزكردنه‌وه‌ی زیاتری ئاستی په‌ره‌پێدانی مرۆیی و دابینكردنی دڵنیاییه‌كی باشتره بۆ به‌رده‌وامی ئه‌م په‌ره‌پێدانه . هاوكات به‌شداریكردن له‌و بازاڕ و ئاڵوگۆڕی سه‌رمایه و شمه‌كه‌ی له دنیای ئه‌مڕۆدا هه‌یه به‌هه‌مان شێوه كۆڵه‌كه‌یه‌كی تری ئه‌م مه‌نزومه خۆپارێزیهیه , وه‌ك ئه‌وه‌ی گۆشه‌نوسی ئه‌مریكایی (تۆماس فریدمان ) ده‌ڵێت ” قه‌ت نابینرێـت دوو وڵات كه هه‌ردوولایان خاوه‌نی پرۆژه‌ی ماكدۆناڵد بن چوبیـَتنه شه‌ڕی یه‌كتره‌وه , له‌و كاته‌وه‌ی كه مۆدێلی ئابوری ماكدۆناڵدیان به‌ده‌ست هێناوه ” (*) هه‌ڵبه‌ته ماكدۆناڵد لێره‌دا نیشانه‌یه بۆ ئابوری گڵۆباڵ , بیرۆكه‌كه‌ی فریدمانیش ئه‌گه‌ری پاراستنی ئاسایشی نیشتمانیمان نیشان ئه‌دات له ڕێگای بازاڕی ئه‌م سه‌رده‌مه و به‌هۆی ئاڵوگۆڕ و ئاوێـتهبوونی به‌رژه‌وه‌ندیه ئابوریه‌كانه‌وه .
بێگومان ئاسایشی نیشتمانی به‌رده‌وام چاوی له پاراستن و په‌ره‌پێدان و دڵنیاكردنه‌وه‌ی تاكه‌كه‌سه به هه‌موو ئه‌و ڕێگاو شێوازانه‌ی له‌بواره جیاجیاكانی ئه‌م سیسته‌می بهرگریهدا ئاماده‌یه , له‌ده‌ره‌وه‌ی ماف و ئازادی و دڵنیایی و ئاسایشی ژیانی تاكه‌كه‌س , هه‌ر ئامانجێكی تر له‌به‌رچاو بگیرێت پێویسته به‌ترس و گومانه‌وه ته‌ماشای بكه‌ین , هه‌موو ئه‌و پراكتیكانهی له بواره جیاجاكانی كۆمه‌ڵگادا ده‌وڵه‌ت ئه‌یانكات , ئه‌و هه‌وڵه خۆپارێزیانه‌ی له بواره‌كانی ئابوری و بازاڕ و به‌رگری و ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌یی وڵات‌دا ئه‌یدات پێویسته ته‌نها بۆ ئه‌م ئامانجانه بێت , ئه‌گینا ئه‌نجامه‌كه‌ی ته‌واو پێچه‌وانه‌ی پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی ده‌كه‌وێته‌وه .
له نێوان سیاسه‌ت و هێزی سه‌ربازیدا
زۆربه‌ی تیۆریه‌كانی ئاسایشی نیشتمانی پێ له‌سه‌ر ئه‌وه داده‌گرن كه ئه‌م ئاسایشه ته‌نها به‌چه‌ك و سه‌رباز ناپارێزرێت , به‌ڵكو به‌كارهێنانی چه‌ك وسه‌رباز بۆ قۆناخێكه كه ده‌وڵه‌ت تێكشكابێـت له به‌كارهێنانی ڕێگا گونجاوه‌كانی پاراستنی ئاسایشی نیشتمانیدا , نمونه‌ی زۆر دیار وگه‌واهیده‌ر بۆسه‌لماندنی ئه‌م دیده ده‌وڵه‌تی ئیسرائیله , هه‌موومان ئه‌زانین ئه‌م ده‌وڵه‌ته له‌ڕوی هێزی سه‌ربازی و ته‌كنۆلۆجیای پێشكه‌وتووی جه‌نگییه‌وه بێ هاوتایه له‌ناوچه‌كه‌دا , كه‌چی هێزێكی میلیشیایی وه‌ك ( حیزب الله ) ده‌توانێت سیسته‌می به‌رگری و ئاسایشه‌كه‌ی تێك بشكێنێـت و ئه‌و دۆخه دروست بكات كه ئیسرائیلیه‌كان خۆیان به ( هاوسه‌نگی ترس ) ناویان ده‌برد (**) . گه‌وره‌ترین گرفتی تێگه‌یشتن و ده‌ستنیشانكردن و پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی له كوردستاندا كۆمه‌ڵێك تیۆر و عه‌قڵیه‌تی سه‌رده‌می شه‌ڕی سارد و نیوه‌ی دووهه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌مه , ئه‌م تێگه‌یشتنانه بۆ پاراستنی قۆناخ و مۆدێلێكی ده‌وڵه‌ت دروست بووه كه ته‌نها داخستنی ده‌رگاكان و خۆشاردنه‌وه له‌وی تر و خه‌می پاراستنی نهێنیه سیاسیه‌كانی به‌هه‌ند وه‌رگرتووه , تا ئێستایش له سه‌ره‌ده‌می ئه‌و چپهچپهدا ئه‌ژی كه دوودڵه به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی چی بڵاو بكرێتـهوه و چی نه‌كرێت ؟ چی پێویسته چاوی لێ بنوقێنرێـت و چی بۆئه‌وه ناشێت قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێـت ؟ . دیاره ئه‌وه‌ی له‌م لۆژیكه‌دا كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت تا ڕاده‌یه‌كی زۆر به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی گروپیكی بچوكی كاربه‌ده‌ستانی وڵاته , له به‌رامبه‌ریشدا به‌شێكی زۆری كۆمه‌ڵگا وه‌ك دوژمن وێناكراوه , هه‌ر لهمیدیاكارانهوه تا ئه‌گاته چالاكوانه‌كانی ئۆپۆزسیۆن و ئه‌و هێزه كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابوریانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی ئاراسته باوه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا ئه‌یانه‌وێت بژین , یه‌كه‌م ده‌رئه‌نجامیش ئه‌م شێوازه‌ی تێگه‌یشتنی ئاسایشی نیشتمانی پێمان ببه‌خشێت دروستكردنی مرۆڤێكی ترساوی بوده‌ڵه‌یه له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكی تۆتالیتاری بێ سنور كه هه‌موو شتێكی لێ ئهوهشێـتهوه به‌رگریكردن و پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی نه‌بێت , نمونه‌كانی ( عێراق و سودان و لایبیریاو وڵاتانی بالقان و ڕواندا … هتد ) شایه‌تی ئه‌وه‌ن كه چۆن ئه‌م شێوازه‌ی پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی له ئه‌نجامدا شه‌ڕی ناوخۆ و داڕوخانی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی لێكه‌وتۆته‌وه .
به‌كورتی ئه‌وه‌ی ئاسایشی نیشتمانی ده‌پارێزێت دام‌و ده‌زگا سه‌ركوتكاره‌كانی حكومه‌ت نیه , گۆڕینی نیوه‌ی كۆمه‌ڵگا نیه بۆ جاسوس و راپۆرتنوس و هه‌واڵده‌ری ده‌زگاكانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و حیزبی حاكم , به‌پێچه‌وانه‌وه شاڕێگه‌ی پاراستنی ئه‌م ئاسایشه سنوردانانه بۆ ئه‌و مه‌یله تۆتالیتاریانه‌ی له‌وڵاتانی هاوشێوه‌ی خۆماندا هه‌یه , به‌دیهێنانی په‌ره‌پێدانی مرۆییه , گه‌شه‌كردنه له‌بواری ئابوری و په‌وره‌ده‌یی و پیشه‌سازیدا , دروستكردنی كه‌ش و هه‌وای ئامێزانبونی كۆمه‌ڵایه‌تیه , به‌دیهێنانی عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و دواتریش سلمی كۆمه‌ڵایه‌تیه , پیاده‌كردنی سیاسه‌تێكی نیشتمانی هاوسه‌نگه كه بتوانێت به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی وڵات بپارێزێت (***) , هێزی سه‌ربازی و هه‌واڵگیری و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و سه‌ركوتكردنی هاووڵاتیان كاتێك به‌كار ئه‌هێنرێت كه سیاسیه‌كان تێكشكابن له دابینكردن و پاراستنی ئاسایشی نیشتمانیدا , كه دۆخه‌كه گه‌یشته ئه‌وه‌ی به هێزی سه‌ربازی , یان پڕكردنی زیدانه‌كان له هاووڵاتیان چاره‌سه‌ر بكرێت , به‌دڵنییایه‌وه ئه‌و كاته له‌قۆناخی دوای داڕوخانی ئاسایشی نیشتمانیداین , ئیتر شتێك نه‌ماوه‌ته‌وه بۆ پاراستن , هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌یشی له‌م دۆخه‌دا ئهدرێـت هه‌وڵی سه‌رنه‌كه‌وتوی بێ ئه‌نجامن , چونكه سروشتی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی له وڵاتانی هاوشێوه‌ی خۆماندا بۆ سه‌ر ئاسایشی نیشتمانی دروست ئه‌بێـت له‌وجۆره كێشانه نیه كه له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا دروست ببێت , یان چاره‌سه‌ر بێت .. بۆ نمونه , كێشه‌كانی وه‌ك كۆمه‌ڵگای زۆرینه هه‌ژار و كه‌مینه ده‌وڵه‌مه‌ند , گه‌نده‌ڵی دارایی و ئابوری و سیاسی , دواكه‌وتنی ئاستی رۆشنبیری و زانستی و ته‌كنۆلۆجی , لاوازی ژێرخانی ئابوری , كه‌ڵه‌كه بوونی مێژوویی كێشه نه‌ته‌وه‌یی و سنوریه‌كانی مۆدێلی ده‌وڵه‌تنه‌ته‌وه‌ی پاشكۆلۆنیالیزم , هه‌موو ئه‌م كێشانه له دروستبوون و چاره‌سه‌ریشدا ئه‌كه‌ونه ئه‌و ئاسته‌ی مێژوه‌وه كه فرنان برۆدێل ( به ئاستی دورماوهی مێژوو ) ناوی ده‌بات , كه‌واته به ساڵ و دوان نهچارهسهر ئه‌بێت و نهدروستیش ئه‌بێـت .
ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌نوسێك سڵی لێ ئه‌كاته‌وه
ئه‌شێـت هه‌موومان ئه‌و پرسیاره له‌خۆمان بكه‌ین ئایا هه‌واڵ و بابه‌تێك هه‌یه كه بڵاوكردنه‌وه‌ی ببێـته هۆی مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاسایشی نیشتمانی كوردستان ؟ ئه‌گه‌ر گریمانی (به‌ڵێ) مان كرد بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره و ئه‌وه‌مان به پێویست زانی رۆژنامه‌نوسانی كوردستان خۆیان له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌تێكی وه‌ها بپارێزن , ئه‌وكات چ گره‌نتیه‌ك هه‌یه كه ئه‌و بابه‌ته‌ی له ده‌زگایه‌كی لۆكاڵی خۆماندا بڵاوناكرێـتهوه په‌یامنێره‌كانی جه‌زیره‌و BBC و CNN و ئاژانسه جیهانیه‌كانی تریش بڵاوی نه‌كه‌نه‌وه ؟! ئایا ناماقوڵی نیه بچین داوای لهبهرچاوگرنی هه‌ستیاری ئاسایشی نیشتمانی كوردستان له رۆژنامه‌نوسێكی بیانی بكه‌ین ؟!. گرفته‌كه‌مان ئه‌وه‌یه له‌مه‌یشدا هه‌ر توشی خراپ تێگه‌یشتنی ئه‌و جیهانگیریه میدیاییه بووین كه ماسمیدیا و نێت و كه‌ناڵه ئاسمانی و ئاژانسه هه‌واڵیه‌كان دروستیان كردووه , ئه‌و دۆخه‌ی كه تا راده‌یه‌كی زۆر داوای بڵاونه‌كردنه‌وه و په‌رده‌پۆشكردنی هه‌واڵ و زانیاریه‌كانی كردۆته داوایه‌كی مه‌حاڵ وبێ مانا , چونكه ئه‌وه‌ی تۆ بڵاوی ناكه‌یته‌وه زۆر بێباكانه كه‌ناڵ و ئاژانسه بیانیه‌كانی تر بڵاوی ئه‌كه‌نه‌وه . ئایا به‌م جۆره ئاسایشی نیشتمانی ده‌پارێزرێت ؟ ئایا خه‌ڵكی كوردستان هه‌واڵ‌و دهنگوباسی وڵاته‌كه‌ی خۆیان له‌زاری كه‌ناڵ و ده‌زگا لۆكاڵی و نیشتمانیه‌كانه‌وه ببیسن باشه یاخود وه‌ك ساڵانی نه‌وه‌ته‌كان له ( رادیۆی BBC و مۆتیكارلۆ و رۆژنامه‌كانی وه‌ك شه‌رق الاوسه‌ت و حه‌یاتی له‌نده‌نی …هتد ) بیبیسن . كه‌واته هه‌ر له سه‌ره‌تاوه زۆر بێمانایه شه‌فافیه‌ت و ئازادی بڵاوكردنه‌وه وه‌ك مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاسایشی نیشتمانی تهماشابكرێـت , ئه‌گه‌ر ئه‌م لۆژیكه راست بێت ده‌بوایه ئێستا (سینیۆر هێرش ) گه‌وره‌ترین دوژمنی ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بوایه , چونكه ئه‌وه ئه‌و بوو بۆ یه‌كه‌م جار سكانداڵهكهی زیندانی ئه‌بو غرێبی ئاشكرا كرد .
پارادۆكسی ئه‌م دید و بۆچونانه بۆ پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی هه‌رێمی كوردستان له‌وه‌دایه كه هه‌ر چی ئه‌وان وه‌ك مه‌ترسی دیبینن بۆ سه‌ر ئه‌م ئاسایشه , ڕێك به پێچه‌وانه‌وه ئه‌شێت به‌شداریه‌ك بێت له به‌هێز كردنی سیسته‌می به‌رگریكردنمان بۆ ئاسایشی نیشتمانی , بۆ نمونه ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری كه له ئه‌نجامدا ئهچێـتهخزمهتی ئهوشهفافیهت و ئاڵوگۆڕی زانیاری و هۆشیاریه‌ی كه بۆ هه‌ر په‌ره‌پێدانێكی مرۆیی پێویسته , یان ئه‌و بزاوت و زیندویهتیه سیاسیه‌ی دوای دروست بونی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هاتۆته‌ئاراوه ته‌واو له به‌ره‌ژه‌وه‌ندی پرۆسه‌ی دیموكراتیزه‌كردن و كرانه‌وه‌ی فه‌زای سیاسی كوردستاندایه , به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه‌ی له كوردستاندا پێویسته لێی بترسین نه رۆژنامه‌گه‌ری ئازاده‌و نه خواست و داوای خه‌ڵكیشه بۆ ژیانێكی باشتر وعهدالهتێكی زیاتر و گه‌نده‌ڵیه‌كی كه‌متر , هه‌موومان ئه‌زانین دوژمن و داگیركه‌ره‌كانی كوردستان كێن , له‌كوێوه تیرۆر و ماده‌ی بێهۆشكه‌ر و ته‌قه‌مه‌نی یاساغ دێـتهكوردستانهوه , ئه‌و گه‌نده‌ڵی و خراپ به‌ڕێوه‌بردنانه له كوێدان كه هێزی ستراتیجی كوردیان لاواز كردووه , ئه‌و ڕێگریانه چین كه ناهێڵێت توانا‌و وزه‌ی مرۆیی و ئابوری كۆمه‌ڵگای كوردی به باشی به‌كار بهێنریت . پێویسته به‌م لۆژیكه‌وه بۆ مه‌ترسیه‌كانی ئاسایشی نیشتمانی كوردستان بگه‌ڕێین , هه‌ر وه‌ها نا‌بێـت دید و تێگه‌یشتنمان بۆ ئاسایشی نیشتمانی له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافی و مێژویی خه‌ڵك و خاكی كوردستان بێت , كه‌ڵه‌كه بونی روداو و گرفته مێژوویه‌كانی كورد , ئاستی هێز و لاوازی كورد به‌رامبه‌ر وڵاتانی دراوسێ و ناوچه‌كه , ده‌شێت بكرێته ڕوانگه‌ی دیاریكردنی ئه‌م ئاسایشه , له‌ولایشه‌وه گفتوگۆكردنی ئه‌و سیاسه‌ت و پلانه ستراتیجیانه‌ی بۆ پاراستنی پێویسته , ئه‌و هه‌نگاوه سیاسی و ئابوری و په‌روه‌رده‌ییانه‌ی توانای به‌رگری كورد زیاتر ئه‌كات , ئه‌و هاریكاری و دۆستایه‌تیه‌ی له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا بۆ زۆركردنی دۆسته‌كان و دروستكردنی پردی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ دوژمن و نه‌یارانیدا پێویسته گفتوگۆ بكرێـت .
جگه له‌مانه دیارترین و گونجاوترین ئه‌و میتۆد و شێوازانه‌ی له پاراستنی ئاسایشی نیشتمانیدا ئه‌مڕۆ به‌كار ئه‌هێنرێت , شێوازی دیموكراسیانه‌ی خۆپارێزیه , وه‌ك ئه‌وه‌ی ( موور) *** پێمان ئه‌ڵێت , ئه‌م شێوازه له‌سه‌ر بنه‌مای پاراستنی مافی مرۆڤ وگه‌شه‌پێدانی ئابوری و سه‌قامگیری سیاسیی و به‌رقراركردنی ئاشتی و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و پاراستنی ژینگه ڕاوه‌ستاوه , له‌م شێوازه‌دا ئه‌وه‌نده‌ی به‌دیهێنانی كه‌ش و ژینگه‌یه‌كی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی وئابوری ئارام و له به‌رچاوگیراوه , چاویان له‌وه نیه چی قه‌ده‌غه بكرێـت و چۆن زیندانه‌كان به‌كار بهێنرێت , ئه‌وه‌نده‌ی په‌ره‌پێدانی مرۆیی و پاراستنی ماف و كه‌رامه‌تی مرۆڤ به‌هه‌ند وه‌رگیراوه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ناكرێت گێچه‌ڵ به‌هیچ كه‌ناڵ و ده‌زگایه‌كی میدیایی بگێڕدرێت .
………………………………………..
(*) The Lexus and the Olive Tree . London: Friedman, T. (2000) . Harper Collins.
(**) بۆ تێگه‌یشتنی زیاتری ئه‌م دۆخه بڕوانه \ انهیار نڤریه اڵامن القومی الاستراتیجی الإسرائیلی . عبدالله عیسی الموسوی , باحپ فی الصراع العربی الإسرائیلی . هه‌فته‌نامه‌ی الگلیعه . العدد 1762 , اڵاربعاو 14 فبرایر 2007
(***) “Theoretical Approaches to National Security and World Order. (2005)” Pp. 3-14 in Moore & Turner National Security Law. Durham, NC: Carolina Academic Press.