
ژن ومه‌سه‌له‌ی سه‌ماو سێكس
هێمن به‌رزنجی
سه‌ماكردن بهرلهگرێدان بهسێكسهوه مێژویه‌كی دێرینی هه‌یه ،ئهومێژوهش ده‌گه‌رێته‌وه بۆباوهڕی كلتوری مرۆڤه‌كان له‌كۆندا ، واتا چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك له‌ڕابردوو، ئه‌ویش به‌وپێیه‌ی له‌كۆندا جۆرێك له‌توندوتیژی ناچاركردن فریوودان هه‌بووه، تا ژن بخرێته نێو ئه‌و باوه‌ڕه كلتوریه یان ئاینیهكهههبووه، مێژووی سه‌ماكردن ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مێژوی هه‌زاران ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ، سه‌مای ئافره‌ت سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنه‌كانی له‌چین هندستان بووه، به‌تایبه‌ت وڵاتی هندستان ،كه ژن ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی دیار نهیتوانبێت قوربانی پێشكه‌ش بكات بهخوداكان، یان پیاوان ،نه‌یان توانیبێت ئه‌ركی ئاینی به‌جێبگه‌یه‌نن، له‌به‌رده‌م پێدانی چاكه‌ی خوداوهندهكانیان یا شهرمهندهبوون، له‌پێناوی چاكه‌كاری و قه‌رزی ده‌وڵه مهندهكانداقوربانی سه‌مای ژنیاندا وه له‌به‌رامبه‌ردا ، بۆیه مێژوی سه‌ماكردن به ئافره‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و سه‌رده‌مانه ،به‌تایبه‌ت كلتوری سه‌ماكردن له‌نێو ئه‌و باوه‌ڕه ئاینیانه‌وه هاته ئارا، كه باوه‌ڕیان به‌په‌رستنی به‌رد، یان ڕۆژ، یان گیانداران، یان په‌یكه‌ری خودا‌و، بێچوه خوداكان ،یان ئه‌و میرو فه‌رمانڕه‌وایانه‌ی خۆیان به‌خودا ده‌زانی، یان ڕه‌فتاری خووداوهندیان بۆ خه‌ڵكه‌كه‌یان ده‌نواند، ئه‌و مێژوه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئاهه‌نگ و شه‌و خۆشنودهكانی كاهین و خۆ به‌خودا زانه‌كانی ئه‌وسه‌رده‌مه ،ههریۆیهش سه‌ما به‌ویستی ئه‌وان بووه ،(لیویس براون ) ده‌ڵێت.. لههندی كۆندا وه‌ختێك پاشایه‌كی خۆبهخودا زان، ئاهه‌نگی كوڕه تاقانه‌كه‌ی ده‌بێت به‌سه‌دان كۆیله‌ی ژن ، ژنی جوانی خادیمهكان، هه‌روه‌ها ژنه ههژارهكانیشیان بانگێشتی ئه‌و ئاههنگهكرد ،تێدا فه‌رمانی دا شه‌رابێكی زۆر ئاماده‌بكرێت بدرێت بهوژنانهی سه‌ما ده‌زانن، یان ئه‌وژنه سهماكهرانهی بانگهێشت كراون ،وه‌ختێك پاشا جۆشی دڵخۆشی له‌ناخیدا په‌ره ده‌ستێنێت، فه‌رمان ده‌كات به‌كه‌مكردنه‌وه‌ی جل وبه‌رگی سه‌ماكه‌ره‌كان له‌به‌ریاندا ،به‌جۆرێك له‌به‌شی خواره‌وه‌ی جه‌سته‌ی ئافره‌ت تاسه‌ر ئه‌ژنۆ ،له‌به‌شی سه‌ره‌وه‌ی جه‌سته‌یان تا ئاستی ده‌ركه‌وتنی مه‌كیان ،تائێره چیرۆك بێژهكهكه لیویس براونه، ئه‌وه ده‌سه‌لـمێنێت تائه‌و سه‌رده‌مه سهماكهرهئافرهتهكان، جلوبه‌رگیان ڕوت نه‌كردۆته‌وه ،ڕه‌نگه هه‌ندێك جار هه‌بوبێت به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی ئه‌ویش له‌وه‌رزی گه‌رمادا ، چینیه‌كان هه‌میشه حه‌زیان به‌سه‌مای ئافره‌ت كردووه، به‌جلوبه‌رگی تهواوپۆشته وپان و زیاد له‌پێویست گهورهلهبهریدا، بۆئه‌وه‌ی وه‌ك په‌رییه‌كی دره‌وشاو ده‌ربكه‌ون ،له‌وسه‌رده‌مانه‌دا ئافره‌تی ڕوت هه‌بووه ،سه‌مای كردووه، به‌ڵام ئه‌وانه وه‌ك قه‌بیله دور شارستانیه‌ت و گوندنشینیهت ژیاون ،ئه‌وانه ههرلهئهزهلهوه به‌وجۆره بوون ،واتا جل پۆش نه‌بوون ،تا ئه‌مڕۆش نمونه‌یان زیندووه وه‌ك قه‌بیله‌كانی ئه‌فریقاو ئه‌مازۆن هیتد ..ئیدی به‌م پێیه له‌وسه‌رده‌مه‌وه سه‌ما به‌گشتی په‌ره‌ی سه‌ند ،هه‌ندێك جارخوڕهوشتی سه‌مای ڕوت بوونه‌وه به‌جۆرێك له‌نێوان خۆبهخودا زان و فه‌رمانڕه‌واكاندا ده‌گه‌یشته ئاستی ڕكابهریهت ، كه‌یف خۆش ده‌بون و هانی سهماكهرهكانیاندهدا زیاتر خۆیان ڕوت بكه‌نه‌وه، بۆیه فه‌رمانڕه‌وایان كارێكیان كرد له‌به‌رامبه‌ر جوانترین و ڕوت ترین سه‌مادا پاره بده‌ن بهسهماكهران ،ئه‌م سه‌مایه په‌لی هاویشته ناوچه هه‌ژاره‌كان، به‌تایبه‌ت هه‌ژاره ناچار كراوه سێكسفرۆشهكان، سێكسفرۆشهكان ناچابوون فێری سه‌مابن، هه‌روه‌ها نه‌وه‌كانیان له‌سه‌ر ئه‌وه ڕاده‌هێنا تابهرلهوهی كاری سێكسی ئه‌نجام بده‌ن هه‌ندێك سه‌ما بۆسێكسكڕهكان بكه‌ن، به‌پێی هه‌ندێك به‌ڵگه، سێ هه‌زار ساڵ له‌مه‌و به‌ر له‌سه‌ر ده‌ستی هندۆسیهكان له‌كیشوه‌ری خۆیاندا به‌هۆی ئاینی تایبه‌تی خۆیانه‌وه سێكسفرۆشی ڕێگه‌ی پێدراوه، گه‌شه‌ی كردووه به‌تایبه‌ت لای مه‌یون په‌رسته‌كان ،كچانی جوان وناسكی خۆیان، هه‌ندێك جار له‌خوار ته‌مه‌نی سیانزه ساڵیه‌وه به‌خشیویانه بهخوداكانیان ، یان خۆیان به‌خشیووه به بهپهرستگاكان ،پهرستگاكانیش وه‌ك پشتیوانیه‌ك پشتیوانی كردون زه‌وی پێداون، هه‌رچه‌نده ئه‌وه نه‌ریتێكه ئه‌وه‌نه‌بێت تائێستا باوی نه‌مابێت ،به‌ڵكوو ئه‌وه نه‌ریتێكه تا ئه‌مڕۆش به‌رده‌وامه ،سه‌ما به‌جۆرێك له هندو چینه‌وه په‌لی كێشا بۆدنیای دهرهوهلای ئه‌و دوو وڵاته له‌ڕێی میوانداری و بازرگانیه‌وه، گه‌لانی تر فێری سه‌ما بوون، یان گه‌لانی خۆیان فێری سه‌ما كرد ،له‌سه‌رده‌می ئه‌مڕۆشدا له‌ڕێی میدیا بینراوه‌كانه‌وه یان بینینی وقع حاڵی مرۆڤ خۆی له‌هندستان سه‌ما به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ده‌بینرێت، ته‌نانه‌ت بۆته كلتوری وه‌رزشی ڕۆژانه‌ی ئه‌و میله‌ته، ده‌بێت هه‌موو هندۆسیهك سه‌ما بزانێت ،واتا سه‌ما ناسنامه‌ی گه‌لی هندۆسیه، هه‌روه‌ها ده‌یانه‌وێت بیسهلـمێنن سه‌ما له‌بنه‌ڕه‌تدا هندۆسی خاوه‌نیه‌تی ،به‌ڵام لای چینیه‌كان سه‌ما به‌كۆمه‌ڵ كراوه ته‌نها له‌شوێنێكی داخراو وه‌ك هۆڵی ئێستای ئاهه‌نگ گێڕان،یان له‌ناو ماڵدا بوون وه‌ك هندۆسیهكان سه‌مای ناو گۆڕه‌بانی كراوه‌یان نه‌بووه، كه بینه‌ری خه‌ڵكی بهرژینیی بێت ،ژنه چینیه‌كان له‌خۆیانه‌وه سه‌ماو سێكسفرۆشیان نه‌كردووه، حه‌زیان به‌و كاره نه‌بوووه، چونكه ئه‌وان توانای كاریان هه‌بووه ،به‌تایبه‌ت كاری ده‌ستی و كوشتوكاڵی چنین و ڕستن، ئه‌وه‌ی ئه‌وانی ناچار كردووه ناچار بهسێكسفرۆشی كران ،ئه‌و توندوتیژی وناچار كاریه بوو، له‌لایه‌ن پیاوانی فه‌رمانڕه‌واو دهمهڵهمهندانی زۆرداره‌وه ئه‌نجام درا ،ناچاری سێكسفرۆشی و پاشان سه‌ما كران ،به‌پێی هه‌موو به‌ڵگه‌یه‌ك سێكسفرۆشی له‌پێش سهماكردنهوهیه ،ئه‌مڕۆش وه‌ختێ ژنی چینی ده‌بینیت ئه‌وه‌نده‌ی حه‌ز به كاری شه‌رف مه‌ندانه ده‌كات ئه‌ونده لهنهبونیشدا پهناباته به‌ر سێكسفرۆشی جه‌سته‌ی ،وه‌ختێك ئاینی ئیسلام ده‌گاته هندستان به‌شێكی زۆر له‌و ژن وكچانهی ناچار كرابوون بهشێكسفرۆشی و سه‌ما باوه‌ڕ به ئیسلام دێنن، به‌خاتری ئه‌وه‌ی ڕزگاریان بێت لهكۆیلهتی و ناچاری به به‌و كاره‌ی ژیانی تێكداون ،بۆیه ئاعیشه خوای لێ ڕازبێت له‌باره‌ی ژنه‌وه ده‌گێڕێته‌وه ده‌ڵێت …ژن له‌سه‌رده‌می پێش ئیسلام له‌بارو دۆخێكی خراپدابووه ،به‌جۆرێك هه‌ندێك ژن زیاتر لهدهپیاوی هه‌بووه یاخود ده دۆست ، یان دهسێكسكڕ دهچوهلایان وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا له‌كه‌ناڵه سێكسیه‌كانه‌وه ده‌بینرێت ئه‌وه‌ش جۆرێكه لهنمایندهی نمونه‌ی ئه‌و دهكهسه كه‌ئێستا له‌فۆڕمێكی تردا تازه كراوه‌ته‌وه ،یان جاری واهه‌بووه ژن ناچار بووه بچیبَتهلای بیست پیاو،زۆرێك له‌م ژنانه بونه‌ته قوربانی له‌ژێر ئازاری ساته‌وه‌ختی فشاری توڕه‌ی پیاو له‌كاتی سێكسكردندا له‌گه‌ڵیدا ، له‌نێو خێڵه‌كیه عه‌ره‌به‌كاندا باوه‌ڕێكی سه‌یر هه‌بووه ئه‌ویش وه‌ختێ مندالێكی بووه له‌وان، ڕوخسار ناس هه‌بووه، بۆیه له‌دوا جار منداڵه‌كه‌یان داوه به‌یه‌كێك له‌و بیست پیاوه‌ی كه‌منداڵه‌كه شێوه‌ی له‌و چووه ..ئه‌مه‌ش دهیسهلـمێنێت كه بارودۆخی ژن خراپ بووه به‌گشتی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه كه‌لای خێڵه‌كیه عه‌ره‌به‌كان باو بووه ژنان زنینده به‌چاڵ بكرێت ، ئه‌مه‌ش چه‌نده ها ساڵ حكومی كردووه ،له‌دونیای ئه‌مڕۆدا سه‌ماو سێكسفرۆشی كردن دوجۆره ،جۆرێكیا ئه‌وه‌یه كهلهباوهڕێكی پته‌ووی ئاڵۆزی چینایه‌تی وكلتوریی ماوه‌ته‌وه، جۆرێكی تریان بۆته له به‌شێك له شوێنكه‌وته‌ی مۆدرێنه، مۆدێرنه‌ی سێكسی ناچار كرد بهخۆیهوهكهچۆك دابدات بهبژێویهوه ،ئه‌گه‌ر نا ئه‌و سه‌رده‌مه سه‌ماو سێكس جیهانی نه‌بوبێت، ئه‌وا به‌هۆی مۆدێرنه‌وه بوو به جیهانی ، به‌وه‌ی كهپهیمانگاو كۆلێژی سه‌مای جۆراو جۆر بنچینه‌یان له خوێندنگه‌و فێركاریهكاندا دانا جه‌گه له‌چه‌ندین كۆمپانیای ڕێگه پێدراو به‌په‌روه‌رده‌كردنی سێكشفرۆشان ،له‌دوای جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م زۆرێك له‌و بزوتنه‌وه شۆڕش گێڕانه‌ی چه مكی ئازادی تاكه‌كه‌سیان هه ڵگرتبوو، سكێس وسهماشیان خسته نێوان پلانی سیاسه‌تی خۆیانه‌وه،به‌ئازادی باوه‌ڕی مرۆڤ وه‌سفیان كرد ، ئێستا سهمابۆته به‌شێك له وه‌رزش ولهجوڵه ی شانۆجوانی له‌ش، له‌وڵاتانی هندوچین وئهوروپاوئهمریكاوئوستراِلیاو ههمووئهووڵاتانهی ناچاری هاتنی مۆدێرانهی سهمابوون ئه‌وانیش كه‌وتنه ئه‌وه‌ی په‌ره‌و گرنگی پێبده‌ن ، سه‌مای هندی له‌ئه‌زه‌له‌وه چۆن بوو، له‌سه‌ره‌تاوه به هێواشی ده‌جوڵی، قاجی ورد ده‌جوڵی، پاشان ده‌یكێشن به‌زه‌ویدا، ئهوزهنكوڵانهی ده‌نگی لێوه‌دێ كه بهكهمهریهوهیه،به‌هێواشی و له‌سه‌رجۆری ڕیتمی ئاوازه كه ده‌جوڵێ،ده‌گی دێت ، زهدهخهنهیهكی به‌رده‌وام ده‌خاته سه‌ر لێوی، برۆكانی به‌رزده‌كاته‌وه و یاریان پێده‌كات، لێوه‌كانی ده‌كرۆژی ،قژی به‌سه‌رشانیدا به‌رده‌داته‌وه سه‌ری باده‌دات، به‌رده‌وام به‌پێی ئاوازه‌كه خێرایهكهی زیاد ده‌كات ،سه‌ماكه‌ره‌كان له‌كاتی چۆش و سه‌رگه‌رمیدا زیاتر به‌ره‌و ئاسمان بڵند ده‌بن ، به‌جۆرێك جۆش ده‌سه‌نن هه‌ست بهقورسای جه‌سته‌یان ناكه‌ن ،له‌كۆندا سه‌ما چێژبووه بۆمرۆڤه‌كان، واتا ده‌ربڕینی هه‌ستی خۆشی به‌جه‌سته ،به‌ڵام له‌گه‌ڵ به‌رده‌وام بونی ژیان بۆته ڕێگه‌یه‌ك بۆ بژێوی ،به‌هاتنی ئاینی ئیسلام ،سه‌مای قه‌ده‌غه‌كرد، ئه‌ویش به‌هۆی چه‌ند هۆكارێكه‌وه، كه‌وایان كرد ئیسلام یاسای هه‌بێت بۆ ئه‌م كاره و یاساغی بكات، ئه‌ویش به‌له‌ده‌ست دانی ژیری عه‌قڵی سه‌ماكه‌ران ، ورژاندنی هه‌ستی سێكسی له‌لای به‌رامبه‌ره‌كان ،لای هندیه‌كان سه‌ما بنه‌مای هونه‌ره جوانهكانه، مهخۆلهكان پێیان خۆش بووه چونكه هێمایهیهك بووه بۆزلهێزی مهخۆلهكان، هه‌ربۆیه مهخۆلهكان زیاتر حه‌زیان بهسهماو بونی سهماكردووه،پشتیوانیشیان كردووه، بۆیه ئێستا سه‌مای (كاتاك )كه ئاوێته‌ی سێكسه ،بۆته به‌شێك له‌سه‌مای جیهانی ونمایشی سینه‌مای هندی و تاڕاده‌یه‌ك جیهانی و له دیسكۆكاندا بونی هه‌یه ،سه‌مای كاتاك وروژاندنی سێكس له‌ڕێگه‌ی سه‌ماوه ،ئه‌م سه‌مایه واتا سه‌مای (كاتك )لای پاكستانیه‌كان به‌سه‌مای وروژاندنی سێكس ئه‌ژمارد ده‌كرێت ،چونكه سه‌مای (كاتاك )بابه‌تی سه‌مای سونه‌تی نیه، ئیمپڕاتۆریه‌تی مهخۆلهكان ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ئاینی ئیسلام بووهلهوباوهڕهوه ، بۆیه به‌ته‌واوی ژنی مۆنۆپۆڵ كردووه ،بۆسهماو گۆرانی وسێكس، كچانی هندی باوه‌ڕ به‌سه‌مای كاتاك ده‌ڵێن.. لای ئیسلام ژن له‌چوارچێوه‌ی چواردیواردایه واتا خانووه ژن زیندانه ژن ،شائهكبهر پێنج هه‌زار ژنی له مهحرهمهكهیدا ههبووهههمیشه سازوو ئاماده‌كراو بوون بۆ سهماكردنو چێژوه‌رگرتنیان لهسێكسیان كه‌ئه‌مانه ژنه هه‌ژارو كۆیله‌كان بوون ، جگه‌له‌و شارونگزات زیاتری هه‌بووه لهشائهكبهر، بۆیه سه‌ما لایان گرنگ بووه، له‌پاش هه‌موو سهمایهك سه‌ماكه‌رێكی جوانیان بردووه بۆ سێكس كردن له‌گه‌ڵیدا،پاشان بۆ جوانی دان به‌م كاره هانی نیگار كێشه‌كان و به‌رد ههڵكۆڵهكانیان داووه ،وێنه‌یان بكێشن كهوسهردهمه نیگار‌و به‌رده ههڵكۆڵراوهكان بایه‌خێكی میدیای گرنگ بووه ، ناتوانین نكوڵی بكه‌ین كه‌گه‌لی كورد پریشكی به‌رنه‌كه‌وتووه له‌سه‌مادا، به‌ڵكو هه‌ڵگری بووه به‌ڵام به‌شێوازی كلتوری تایبه‌ت، به‌جلوبه‌رگی داپۆشراو ئاڵ‌و واڵا، ئه‌مه‌ش ته‌نیا له ئاهه‌نگه‌كاندا واتا ئاهه‌نگه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بونی هه‌بووه ،تائه‌مڕۆش هه‌یه، به‌ڵام. تا ئه‌مڕۆ به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا سه‌ما له‌كلتوری كوردیدا گرێنه‌دراوه به سێكسه‌وه،هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی باندی گروپ ئامێزی سێكسی و سه‌ماو یانه‌یك نیه له‌ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای كوردی كهسهماكهرهكانیان كورد بێت ،ته‌نانه‌ت وای نه‌كردووه میرو ده‌سه‌ڵات داره‌كان ژن ناچاربكه‌ن سه‌ما له‌خزمه‌تی چێژبینینی ئه‌واندا بكه‌ن ، یان له ئاهه‌نگه‌كانیاندا خۆیان ڕوت بكه‌نه‌وه ،ڕاسته لای پیاوانی كورد حه‌زیان له جوانترین سه‌مای ئافره‌تانی باڵا به‌رزو جوان و ناسك بووه، هانیان داون سه‌رچۆپی ههڵپهڕینهكان بگرن ،به‌ڵام ئه‌مڕۆ له‌ته‌واوی خاكی كوردوستاندا به‌هه‌موو پارچه‌كانیه‌وه نهسێكس فرۆشخانهیهك هه‌یه نهسهما خانه ئه‌گه‌رچی مۆدێرنه‌ی جیهان گیری كوردیشی ناچاركردوه، به‌ناوی فه‌راهه‌می ئازادی تاك ،به‌ڵام له‌ڕاستیدا فه‌رهه‌می ئازادی تاك ئهمڕۆلهجیهاندا سه‌باره‌ت به سێكسفرۆشی و سهمافرۆشی بۆبژێوی مێینه‌كان ،به‌شێكی سه‌ره‌كی بووه له‌قوربانی و توندوتیژی و زه‌وتكردن و كردنه ئامانجی هه‌ستی مرۆڤایه‌تی مێینه ،ڕێكخراوه‌كانی داكۆكی كار له مافی مینه‌كان ئه‌و فهرههمیه بۆته خه‌م لایان وشۆڕی دژ ده‌كه‌ن، نایانه‌وێت ژیانی ئازادی ژنان لهسهمافرۆشی و سێكسفرۆشیهوه سه‌رچاوه بگرێ، ژنانی كوردیش وه‌ك ژنانی چینیه‌كان حه‌زیان به‌كارو باری ده‌ست ڕه‌نگینی و هێزی كاری خۆیانه، حه‌زیان به‌هاوسه‌ر گیریه نه‌ك جهستهفرۆشی، له‌ته‌واوی شۆڕشه‌كاندا جگه‌له حیزبی كۆمه‌نیست و شیوعیه‌كان ئه‌و فه‌راهه‌مه ئازادیه جێگای نه‌بۆته‌وه، هه‌رچه‌نده ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ سێكسفرۆشیدانهبوون، هه‌ربۆیه ئافره‌تی كورد له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا وه‌ك خاوه‌ن ڕه‌وشتی پاك و تایبه‌ت ماوه‌ته‌وه، ماریا كهخانمێكی ئه‌ڵمانیه و له‌یه‌كێك لهحیزبهكوردیهكاندا بۆته شۆڕش گێڕ، له‌كتێبه‌كه‌یدا ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی منی هێنایه سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ی له‌بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاری كورددا خه‌بات بكه‌م،ڕه‌وشتی جوانی ژنی كورد بووه، له‌شۆڕشی ئه‌واندا، كه فه‌رامۆشی سێكسی خۆیان كردووه كردویانه‌ته قوربانی بۆڕزگاركردنی نیشتیمانیان، هه‌روه‌ها له‌گه‌شته‌كانی (میستر ڕیچ )و( سسیل ئه‌دمۆنس) (مێجۆرسۆن) زۆرێك لهمێژونوسهكاندا به‌نجه‌یان نه‌خستۆته سه‌ر سه‌ما و سێكسفرۆشی لای ژنی كورد یان ناچاركردنیان له‌لایه‌ن پیاوانی ده‌سه‌ڵات داره‌وه .
سه‌رچاوه
كتێبی دابونه‌ریتی گه‌لان
گه‌شتی مستر ڕیچ
گوڵاوی سه‌رمۆر
كچه سه‌ماكه‌ره‌كان لیویس براون
خه‌وبینین به‌ژیانێكی شه‌ره‌ف مه‌ندانه .. مه‌ستور ئه‌كبه‌ری