
موته‌رجیمی گه‌ڕه‌ک ….. دڵشاد تاقانه
گوزاره‌ی نه‌وه‌ی دووه‌می کورد له‌هه‌نده‌ران
له‌ده‌یه‌ی کۆچی کوردان بۆ هه‌نده‌ران ساڵانی نه‌وه‌ته‌کان ، دوای وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌رێتی له‌وگوندانه‌ی بێ ئاره‌زوومه‌ندی تێیدا نیشته‌جێ هه‌ر ماڵ و دوو ماڵ دابه‌شی سه‌ر گوند و شارێک کرابوون ، ورده ورده ده‌یان گوازته‌وه شاره گه‌وره‌کان به‌بیانووی هه‌لی کار دۆزینه‌وه . لهباڵهخانه به‌رزه‌کانی گه‌ڕه‌که پهنابهرنشینهکان کوچک و که‌ڵه‌ک ده‌که‌وتنه سه‌ریه‌کتری ، تا ئه‌وکاته‌ش هه‌وای په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی کوردستان به‌ری نه‌دابوون هه‌ر ده‌خزانه پاڵ یه‌ک و ئه‌و ئه‌ویتری ڕاده‌کێشا ئه‌وێ . زۆر حه‌زیان ده‌کرد ماڵیان له‌چه‌قی شار نزیگ وێستگه‌ی سه‌ره‌کی شهمهندهفهربێ بهشازی شوێنی خۆش و په‌سند ده‌زانرا ! قسه‌ی خۆمان بی دره‌نگ و به‌هێواشی ده‌گۆڕان ، زمانیان نه‌ده‌زانی زۆرگران فێرده‌بوون ! ئاسته‌نگیه‌کان زۆر و پڕبوون له‌نامۆیی و غه‌ریبی ، گۆشه‌گیری په‌یوندی ، هه‌ڕه‌شه‌ی دژه بێگانهییان له‌چاوی کارمه‌نده‌کانی شاره‌وانی ده‌خوێنده‌وه به‌تایبه‌تییش نه‌ژادپه‌رست و لووت به‌رزه‌کانی پشت مێزی بڕیاره‌کان . جاری وا هه‌بوو کارمه‌نده‌که گرانکاری و بێدادی ده‌رباره ده‌کردن به‌ڵام ئه‌وان مافی خۆیان پێ وه‌رنه‌ده‌گیرا هه‌ر به‌زه‌رده‌خه‌نه‌ی زۆره‌ملێ و سوپاسگوزاری لای ده‌هاتنه ده‌ره‌وه . کیژۆڵه کورده‌ی هه‌نده‌رانیش به‌ره‌و کردنه‌وه‌ی ئاگری نه‌ورۆزی نۆیه‌می ژیانی ده‌چوو له‌پۆلی دووه‌می بنه‌ڕه‌تی ده‌یخوێند هاوشانی ئه‌وان که‌وتبووه ژێر سته‌می باره نائاساییه‌که‌ی کۆچ و په‌نابه‌ری به‌ڵام به‌م ته‌مه‌نه خونچهییهی بێ پاره موتهرجیمێکی به‌توانای زارگۆی زمانه بیانیه‌که بوو ! ته‌نانه‌ت زۆربه‌ی کارمه‌ندانی شاره‌وانی گه‌ڕه‌ک ده‌یان ناسی ناوبانگی ده‌رکردبوو . ئه‌وڕۆ کاک کاوێس ده‌ڕۆیی ، سبه‌ی ئامهپورێ ئه‌هات ، دووه‌ی لاله برایم دڕهفت ، له‌ملا میمکه مه‌یاس ته‌له‌فۆنی ده‌کرد هه‌فتانه چه‌ند ڕۆژێکی بۆ تهرجومهکاری ته‌رخان بوو . وای لێهاتبوو کێشه‌ی هه‌مووانی ده‌زانی و شێوازی دیالێکتی هه‌ولێری ، که‌رکوکی و سلێمانی ده‌رخ بوو ته‌نانه‌ت بۆ کرمانجیه بادینیه‌که‌ی حاجی حه‌مۆی دهۆکی کێشه‌ی هه‌بوو هه‌ندێ جار لێ ی تێنه‌ده‌گه‌یی پرسی به‌باوکی ده‌کرد ، فێرببوو له‌دوای هه‌موو قسه‌یه‌کیش بهدهنگبێژیهکی ڕه‌وان ده‌یگۆته‌وه : خودێ ژ ته ڕازی بی !
دڵشاد تاقانه
Dlshadtakana@yahoo.com