 
	زۆر ده‌ترسم …. هیوا سه‌عید
Closed							
	
						
						
					
ده‌ڵێی: زه‌رده‌ی 
خۆره‌تاوم زۆر خۆشدهوهێ
به‌ڵام وه‌ختێ 
خۆر زه‌رده‌ی دا
بۆ سێبه‌رێ 
چاو ده‌گێڕی له دره‌ختێ.
ده‌ڵێی: بارانم خۆشده‌وێ
به‌س هه‌ر کاتێ باران دا‌کا
زوو چه‌تره‌که‌ت هه‌ڵده‌که‌یت و
لێناگه‌ڕێی هیچ جێت ته‌ڕکا.
ده‌ڵێی: به‌فرم زۆر خۆشده‌وێ
که به‌فریش بوو.. ئۆقره ناگری
خۆت ده‌ده‌یته به‌ر ئاگر و
ڕوو له پشکۆ، پشت له به‌فری.
بۆیه بڵێی: تۆم خۆشده‌وێ
زۆر ده‌ترسم .. وا به وێڵی
وه‌ک خۆره‌تاو،
وه‌کو باران، وه‌کو به‌فر
هه‌ر قسه بێ و
ڕۆژێک دابێ به‌جێم بێڵی.
هیوا سه‌عید- هه‌ولێر

 
			 
			 
			