كه‌ركوك له نێوان پایته‌ختی رۆشنبیری و مه‌ترسی قه‌ده‌غه‌كردنی هونه‌ردا
كــاردۆ
ئه‌و كاره‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق ئه‌یكات له هه‌ڵگرتنی په‌یكه‌ره‌كانی نێو په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كانی به‌غدا و ده‌ركردنی شانۆ و مۆسیقا له مه‌نهه‌جی خوێندن ، پێشتریش رێگه نه‌دان به سازدانی فێستڤاڵی بابل و چه‌ندین چلاكیی تری ئه‌ده‌بی و هونه‌ریی ، هیچی كه‌متر نییه له‌و په‌لاماره‌ی كه چه‌كدارانی تاڵیبان له‌ساڵی 2001ـدا له ئه‌فغانستان كردیانه سه‌ر گه‌وره‌ترین په‌یكه‌ری بودا له جیهاندا ،ئه‌مه‌ی كه له عێراقدا رووده‌دات به‌تایبه‌تی له سه‌رده‌می پاش رووخانی ترسناكترین رژێم و پێكهێنانی په‌رله‌مانی زۆرینه ، سه‌رهه‌ڵدانی چه‌ندین رێكخراوی مافی مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ، هه‌وڵێكی مه‌ترسیداره بۆ كوشتنی ستاتیكا و له‌ناوبردنی هونه‌ر و هه‌ر بزاوتێكی رۆشنبیری له‌م وڵاته‌دا ،ئه‌م وڵاته‌ی كه خاوه‌نی چه‌ندین هونه‌رمه‌ند و ئه‌دیبی ناوداره له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی جیهان و ده‌ورووبه‌ردا ، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئیداره‌ی به‌غدا و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق ئه‌گه‌رچی له توندووتیژیی مه‌زهه‌بییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه ،پێموا یه كارێكی به‌رنامه‌بۆدارێژراوه و له ده‌ست تێوه‌ردانی ئیقلیمی به‌ده‌رنییه .
بێگومان له‌سه‌ر ئاستی وڵات‌دا ئاماژه‌یه‌كه‌یه‌كی مه‌ترسیدار له ئارادایه سه‌باره‌ت به ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسی دژ به هزر و كوشتنی ئازادییه‌كان وقه‌ده‌غه‌كردنی جوانی،ئه‌شی ئه‌م هه‌وڵه ببێته مایه‌ی تێكدانی چه‌ندین هۆڵی شانۆ و سینه‌ما و ناوه‌ندی رۆشنبیریی ،له هه‌موویشی مه‌ترسیدارتر گه‌یشتنی ئه‌و ڤایرۆسه‌یه بۆ ناوه‌نده كلتوورییه‌كانی شاری كه‌ركوك،له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كان ،چونكه هه‌موومان باش ئه‌زانین كه‌ركوك تا ئێستا ناوچه‌ی ململانێ یه و له بڕیاره‌كانی حكومه‌تی ناوه‌ند ده‌ربازی نابێت .
بۆیه له كاتێكدا ئه‌گه‌ر هه‌ڵوێستی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی به‌غدا ببێته بڕیارێك و به‌سه‌ر په‌یمانگاكانی عێراقدا گشتگیربكرێت ئه‌وا زۆر به‌ئاسانی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی كه‌ركوكیش ده‌گرێته‌وه ،به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسوڕمانه تا ئێستا نه په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كانی كه‌ركوك و نه هونه‌رمه‌ندانی شاره‌كه هیچ هه‌ڵوێستێكی دیاریكراویان له‌هه‌مبه‌ر ئه‌و بڕیاره نه‌بووه، له‌م ساته وه‌خته‌دا به تایبه‌تی كه شاره‌كه پایته‌ختی رۆشنبیریی عێراقه ، و تا راده‌یه‌ك چاوی میدیاكان و رۆشنبیران و به‌رپرسانی وڵاتی له‌سه‌ره بۆیه ده‌كرا زۆرترین ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانه‌كان له كه‌ركوك بوونایه و چه‌ندین یادداشتنامه‌یان واژۆبكردایه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كه ،راسته به‌غدا كه‌ركوكی به پایته‌ختی رۆشنبیریی ئه‌مساڵ ده‌ستنیشانكردووه به‌ڵام ئه‌بێ ئه‌و راستییه‌ش بزانین كه مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه له‌پاڵ ئه‌و ناوه زه‌به‌لاحه‌وه ،سه‌كۆی شانۆ ی لێ بسه‌نێته‌وه ، مۆسیقای لێ حه‌رام بكات و په‌یكه‌ره‌كانی ئه‌سیری و مه‌لا جه‌میلی رۆژبه‌یانی تێكبشكێنێت.