
سەدەی کارەسات٦ … برایم فەڕشی
هاوکاری نیزامی په‌یره‌وانی کۆنگره‌ی چوار له گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران
برایم فه‌رشی: مامه غه‌نی ئێوه هه‌ر له‌و رابته‌یه‌دا هاوکاری نیزامیتان له گه‌ڵ پاسداره‌کانی جمهوری ئیسلامیش هه‌بوو، له‌و رابته‌یه‌دا ئه‌گه‌ر ئه‌و واقعه‌یه که له شنۆ رووی دا، هاوکاری پیشمه‌رگه‌کانی ئێوه له گه‌ڵ پاسداره‌کان له جه‌ریانی کوشتنی ره‌حمانی که‌ریمی، باس بکه‌ن. زه‌ره‌ری نییه.
غه‌نی بلوریان: عه‌رزت بکه‌م، ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی که ئێمه حیسابیان له سه‌ر ده‌که‌ین و ده‌ڵێین پێشمه‌رگه‌ی مه بوون. به‌و عیللهتهی بوو که ئه‌وه هێزی نه‌حۆی بوو، هێزێک له هێزی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، هێزێکی زۆریش دڕ و قه‌وی بوو، و مهوقعیهتیشی[مه‌نته‌قه‌ی بازرگان] فه‌وقولعاده حه‌ساس بوو. که هات ئه‌من ئه‌وه‌م له گه‌ڵ کیانوری مه‌تره‌ح کرد، کوتم کاکه گیان ئه‌و هێزه له گهلوگای بازرگان پشتی ئاراراته، مولاحزه ده‌فه‌رمووی. ئه‌و ده‌م ئه‌و هێزه 6 مانگ پێش ئه‌وه‌ی ئه‌مه ئیعلامی مه‌وزع[اعلام موضع] بکه‌ین ، ئه‌وان ئیعلامی مهوزعیان کردبوو، کیشه‌یان هه‌بوو، قاسملو له گه‌ڵ سه‌ننار مامه‌دی . سه‌ننار مامه‌دی خۆی موسته‌قل ئیعلام کردبوو. جوابی حیزبی دێموکراتی نه‌ده‌داوه، و دهعهوهتی پلۆنۆم که له برایمه‌ی کرا قوبووڵ نه‌کرد و به‌هانه‌ی هێناوه که من ناتوانم مه‌نته‌قه به‌جێ بهێڵم. ئه‌و جودا بوو، ئه‌سڵه‌ن خۆی جودا کردبووه، و حه‌تتا ئێمه ئیتلاعاتێکمان هه‌بوو، که سه‌ننار مامه‌دی، به‌وه‌سیله‌ی حیکمه‌ت به وه‌سیله‌ی چه‌نگیزی کوڕی ده‌گه‌ڵ سفاره‌تی ئامریکا له تورکیا ئیرتباتی هه‌یه، ئه‌مه ئه‌و ئیتلاعهمان هه‌بوو، به‌ڵام سه‌ننار مامه‌دی مونته‌خه‌بی کۆنگره‌ی چوار بوو، کۆنگره‌ی چواری حیزبی دێموکراتی کوردستان، که قاسملوش ده‌بیر کولی ئه‌و بوو، ئێمه وه‌ختێکی ئه‌و هات ده‌گه‌ڵ حاکمیه‌تی جمهوری ئیسلامی موزاکره‌ی کرد، موستهقلانه موزاکره‌ی کرد. له گه‌ڵ ره‌حمان که‌ریمی پێکه‌وه هاتن، ئیعلامی مهوزعیان کرد، و ئیعلامی مهوزعیان نووسی [بە بێ] مه‌شوه‌ره‌تی ئێمه، وه‌ختێکی ئایه‌توڵا ئیشراقی هات، چوو له راژانێ له گه‌ڵ ئه‌وانه موزاکره‌ی کرد. ئێمه ئه‌حمه‌دی عهزیزیمان نارد بچیته راژانێ، له موزاکرهدا شیرکهتێ بکات، ئێستا هێزه‌کانیان به ئێمه مولحه‌ق نه‌ببوون، تێکه‌ڵاو نه‌بووین، ئێمه به وه‌سیله‌ی ئه‌حمه‌دی عه‌زیزی رابیتهمان له گه‌ڵ ره‌حمانی که‌ریمی له ده‌ره‌جه‌ی ئه‌وه‌ڵدا هه‌بوو که، ئه‌وده‌م که ره‌حمانی که‌ریمی فه‌رمانده‌ی نیزامی له گه‌ڵ حیزبی دێموکرات بوو، له گه‌ڵ قاسملو بوو، ئه‌مه له بنه‌وه له گه‌ڵی ئیرتباتمان هه‌بوو، هه‌م فکری ئێمه بوو، وه ئیتلاعات و ئه‌سنادی ده‌دا به ئێمه، ئه‌و ئهسنادهی که ده‌ڵێم چاپمان کردووه، ئهسنادێکن که رحمان که‌ریمی له قاسملوی هێناوه له رابیته له گه‌ڵ مه‌ساییلی عێراقێدا.
ئه‌و دووانه که موزاکرهیان کردووه و ئه‌مه ئه‌حمه‌د عهزیزیمان ناردووه، پاسداره‌کان رێگایان نه‌داوه ئه‌حمه‌د عه‌زیزی وه‌کوو نمایه‌نده‌ی کۆنگره‌ی چوار له موزاکرهدا به‌شداری بکات، قه‌بوڵیان نه‌کردووه. کوتویانه ئێمه له گه‌ڵ ئێوه موزاکره ناکه‌ین. ئێوه شتێکی جودان، ئه‌حمه‌دی عه‌زیزیان له وه‌تاغی وه‌ده‌رناوه. به‌ڵام ئه‌حمه‌د عه‌زیزی چووه له به‌ر په‌نجه‌ره دانیشتوه له خارجی وه‌تاغ گوێ بداته قسه‌کانیان. ئه‌وان موزاکرهیان کردبوو ئایه‌توڵا ئه‌شراقی گریابوو به قه‌ولی خۆی. سه‌ننار ده‌یگوت ، ئه‌وان خۆیان موسته‌قل ئیعلام کرد. به‌ڵام چوون عوزووی کۆمیته‌ی مه‌رکه‌زی حیزبی دێموکرات بوو، ئێمه هه‌م ره‌حمان که‌ریمی، هه‌م سه‌ننار مامه‌دی ، هه‌م ئیسماعیل جه‌هانگیری، که له گه‌ڵ سه‌نناری بوو ئه‌ویش، ئه‌وانه‌مان به عینوانی عوزووی کۆمیته‌ی مه‌رکه‌زی په‌یره‌وانی کۆنگره‌ی چوار قه‌بوڵ کرد، چوونکو عوزووی کۆمیته‌ی مه‌رکه‌زی بوون، ئێمه‌ش عوزووی کۆمیته‌ی مه‌رکه‌زی کۆنگره‌ی چوار بووین. ئوسوله‌ن و قانوونەن و شه‌رعه‌ن ده‌بووایه ئه‌وانیش بێن له کۆنگره‌ی چواره‌وه. بێن به ئێمه مولحه‌ق بن، کۆمیته‌ی مه‌رکه‌زی بن، ئێمه نه‌مانده‌توانی بڵێین ئێوه وه‌رن له گه‌ڵ مه تێکه‌ڵ بن به‌ڵام له خواره‌وه قه‌رار بگرن، ئه‌وانه به ماهیه‌تی کۆمیته‌ی مه‌رکه‌زییه‌وه تێکه‌ڵ به ئێمه بوون. وه‌ختێ هاتن له گه‌ڵ ئێمه تێکه‌ڵ بوون، سه‌ننار له جێگای خۆی له شوێنی خۆی بوو. قاسملو نیروێکی نارد بۆ خهلع سیلاحی سه‌نناری، ئه‌و شه‌خسانه‌ی که ناردی که‌ریم خاڵدار فه‌رمانده‌هی ده‌کرد، که هێزی 150 نه‌فه‌ری بوو. سه‌ننار شه‌ڕی نه‌کردبوو له گه‌ڵ قاسملو ، ئه‌و هێزه‌ی قاسملو ناردیه سه‌ر سه‌نناری ، سه‌ننار شه‌ڕی له گه‌ڵ کرد، بلاخره کابرا هاتووه خه‌لعی سیلاحی بکات، سه‌ننار هات دیفاعی له خۆی کرد ، ئه‌ڵبه‌ته کوتم من مه‌حکومی ده‌که‌م به عیلله‌تی ئه‌وه‌ی ئیسانێکی ئه‌گه‌ر ئه‌مه ده‌مانزانی ئیرتباتی هه‌یه سهنهدم نه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڵام ده‌مانه‌ویست سه‌نناری رابکێشین . کادره‌کانی خۆمان بنێرینه ناو پێشمه‌رگه‌ی، پێشمه‌رگه‌کان سازمان بدات، بیکه‌ین به کاری ته‌شکیلاتی له شکڵی عه‌شایری ده‌ربێنین، چوون شکڵی هێزی نه‌حوی شکڵی عه‌شایری بوو. چوون هێشتا شکڵی شێوه عه‌شایری ئێستاش له مه‌نته‌قه‌ی شکاکان به‌رده‌وامه، له سایری مه‌نته‌قه‌ی کوردستان شێوه‌ی عه‌شایری مه‌نسوخ بووه. ئه‌لعان که من قسان ده‌که‌م له مه‌نته‌قه‌ی شکاکان له به‌عزێک شوێن شێوه‌ی عه‌شیره‌یی هه‌ر به‌رده‌وامه. سه‌ننار به عینوانی رییسی عێل مه‌تره‌ح بوو. پێشمه‌رگه‌کانی که له‌وێ بوون، عه‌وامل و که‌سانی ئه‌و زیاتر قودره‌تیان هه‌بوو هه‌تا عهواملێکی که به عینوانی کۆمیته مه‌تره‌ح بوون، نه‌تیجه ئێمه وامان ته‌شخیس دا ئه‌و هێزه نابێ له ده‌ست سهنناریدا بمێنێ، ئێمه ده‌بێ ئه‌و هێزه له ده‌ست سه‌نناری ده‌ربێنین، ئه‌من ئه‌وه‌م له گه‌ڵ ره‌حمانی که‌ریمی مه‌تره‌ح کرد، له راژانێ چوومه ملاقاتی ره‌حمانی که‌ریمی. کوتم ئێمه به هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێ ده‌بێ ئه‌و هێزه له ده‌ست سه‌نناری ده‌ربێنین. ئه‌تۆ ته‌نیا که‌سێکی که ده‌توانی ئه‌و کاره‌ی بکه‌ی ، ئه‌تۆ ئینسانێکی ره‌شیدی پێشمه‌رگه ده‌تناسێ، شناختیان له سه‌رت هه‌یه، کادرێکی ئاگاهی، ئینسانێکی باسه‌وادی. فه‌رمانده‌ی چاکی، ده‌توانی له نێو ئه‌وێدا بی، ئه‌و چه‌ند نه‌فه‌ر کادرانهش ئه‌مه ده‌نێرین کاری سیاسی بکه‌ن، کاری ته‌شکیلاتی بکه‌ن، به ته‌دریج ته‌شکیلاته‌که‌ی له ده‌ست ده‌ربێنین. سه‌ننار مامه‌دیش هه‌وای ئه‌وه‌ی لێده‌دا که نه‌خۆشه ، ئێمه‌ش جێگامان بۆ خۆش ده‌کرد که تۆ نه‌خۆشی بۆ معالجه ده‌توانی بچییه خارج، ئه‌وه به‌رنامه‌ی مه بوو، ئه‌وه‌ی که ئێستا هاتۆته سوئێدێ، ئه‌و ده‌م بۆی مه‌تره‌ح بوو که بێته ده‌رێ، ئه‌مه ئه‌وه‌مان تێدا ده‌دی و تهشویقمان ده‌کرد، که بروا له مه‌یدان خارج بێ برواته سوئێدێ. ئه‌و چووبایه مه‌نته‌قه به‌ته‌وری کولی له ئیختیاری مه قه‌راری ده‌گرت، شکڵی سازمانیمان پێده‌دا، ئه‌ڵبه‌ته سازمانمان دابوو. گروهمان دروست کردبوو، حهوزهمان دروست کردبوو. کادرمان ناردبوونه نێویان کاریان ده‌کرد، به‌ڵام قاسملو که حه‌مله‌ی پێکردن، له‌و مه‌نته‌قه پاسگای پاسداران هه‌بوو، وه‌ختێکی که‌ریم خاڵدار حه‌مله‌ی کردبوو به مه‌نته‌قه ، که مهنتهقهیان له ده‌ست ده‌ربێنێ ئه‌وان ته‌قه‌یان لێ په‌یدا ببوو. که ته‌قه‌یان لێ په‌یدا ده‌بێ سه‌ننار بۆ فیشه‌ک وه‌رگرتن ده‌نێرێته لای پاسداره‌کان، پاسداره‌کان بۆ خۆیان چووبوون شیرکه‌تیان کردبوو، دوو سێ نه‌فه‌ریان چووبوون شیرکه‌تیان کردبوو، ره‌حمان که‌ریمیش له شه‌ڕدا شیرکه‌تی کردبوو، له‌و شه‌ڕه‌دا 150 نه‌فه‌ره‌که‌ی قاسملو شکا، که دوایه که‌ریم خاڵداریان موجازات کرد، ئێمه له تاران بووین که خه‌به‌رمان پێگه‌یشت که قاسملو حه‌مله‌ی کردووه به مه‌نته‌قه‌ی. که دوایه ئه‌من هاتمه‌وه مه‌نته‌قه‌ی، که هاتمه‌وه شه‌ڕ خه‌لاس ببووه. چوومه راژانێ، که چوومه راژانێ 60 نه‌فه‌ر پێشمه‌رگه‌یان راگرتبوو، ئه‌من چووم 60 نه‌فه‌ر پێشمه‌رگه‌که‌م ئازاد کرد که مه‌بادا پاسدار بزانن. ئه‌وانه گیر پاسداران نه‌که‌ون، کوتمان کاکه گیان دوو دوو و سێ سێ برۆن، به‌ڕێمان کردنه‌وه رهدمان کردن. ئه‌و شه‌ڕه ده‌ر حه‌قیقه‌ت شه‌ڕی ئێمه نه‌بوو، شه‌ڕی ئیختلافاتی سه‌نناری ده‌گه‌ڵ قاسملو بوو. لە سەر ئیختلافاتی دیرینه بوو. 6 مانگ پێش ئێمه ئه‌و ئیختلافاته هەبوو، سەننار ئیعلامی مه‌وزعی کردبوو. به‌ڵام به هه‌ر سوره‌ت ئه‌و هێزه مولحه‌ق بوو به کۆنگره‌ی چوار، هێزی کۆنگره‌ی چوار بوو، چ بته‌وێ و چ نه‌ته‌وه‌ێ، به عینوانی کۆنگره‌ی چوار مه‌تره‌ح بوون، وه به کۆنگره‌ی چواره‌وه ده‌چه‌سپێ. ئێستاش قاسملو و ئه‌وان که لێره قسه‌مان له گه‌ڵ قاسملو کرد به ئێمه‌ی نه‌کوت که له گه‌ڵ ئێمه به‌شه‌ڕ هاتوون، ئه‌سڵه‌ن. فه‌قه‌ت ئه‌وه‌نده‌ی کوت که ئه‌نگۆ له دوای سه‌نناری که‌توون. سهننارێک که رابیته‌ی له گه‌ڵ سفاره‌تی ئامریکا هه‌یه. کوتم ئێمه ده‌مانزانی، کوتی ئه‌منیش له سه‌ر ئه‌وه ئیختلافم له گه‌ڵی هه‌بوو، ده‌مگوت ئه‌تۆ بە بێ ئیجازه ده‌چی ئیرتباتات ده‌گرێ، پوڵێکی که وه‌ریده‌گری ده‌بێ ته‌حویلی ئێمه‌ی بده‌ی، کوتم کەوایە ئیختلافات له سه‌ر ئه‌و پوڵانه بوو که ئه‌و وه‌ریده‌گرت!
دیاره کوتی ئه‌مه نه‌مانده‌زانی که پوڵ وه‌رده‌گرێ، ده‌مانزانی که کوڕه‌که‌ی رابته‌ی[لە گەڵ سەفارەتی ئامریکا] هه‌یه، وه وه‌ختێکه رابته‌ی هه‌بێ پوڵیش وه‌رده‌گرێ، ئه‌وه‌ی سه‌ننار راوه‌ستابوو له شاخی 500 پێشمه‌رگه‌ی نانی ده‌دا و ئاوی ده‌دا. فیشه‌کی ده‌دا و ئیمکاناتی ده‌دا حیسابمان ده‌کرد له کوێی ده‌هێنێ، کێ ده‌یداتێ، خۆ ئه‌وده‌می له گه‌ڵ جمهوری ئیسلامی ته‌فاهومی نه‌کردبوو، ئه‌و شه‌ش مانگه ئه‌وانه‌ی چۆن له‌وێ راگرت ، ئه‌و 6 مانگه پوڵی له کوێ هێنابوو، 500 پێشمه‌رگه به نان و ئاو و جل و پێشمه‌رگه، مه‌قه‌ر و هه‌موو شتێک ته‌ئمین بکات. ئیمه ده‌مانزانی بلاخره ده‌بێ پوڵێکی هه‌بێ، ده‌بێ ئیرتباتاتێکی له گه‌ڵ جێگایه‌کی بێ، و خه‌به‌رم بوو ئه‌و ئیرتباته هه‌یه، به‌نابه‌رئین ئێمه مخالفهتمان ده‌کرد که جهههتێک ناتوانێ ئیرتباتاتی خارجی بگرێ. قسه‌که‌ی قاسملو دروست بوو. حه‌قی ئیرتباتی نه‌بوو. کابرایه‌کی مالک و فئۆدال چی له گه‌ڵ ده‌که‌ی. ئه‌و جه‌ریانه به ناوی په‌یره‌وانی کۆنگره‌ی چوار له قه‌ڵم درا ئه‌وه‌ی ناتوانین منکیر بین، به‌ڵام شه‌ڕیش شه‌ڕی ئێمه نه‌بوو. شه‌ڕی سه‌ننار و قاسملو بوو. له سه‌ر ئیختلافاتی خۆیان. له تاریخ‌دا به عینوانی شه‌ڕی کونگره‌ی چوار له گه‌ڵ حیزبی دێموکرات به حیساب دێ. کۆنگره‌ی چوار له موقابلی قاسملودا مه‌وزعی شه‌ڕی نه‌بوو. کۆنگره‌ی چوار ئه‌سڵه‌ن به تفه‌نگ موعتهقد نه‌بوو.
ئه‌من ئیشتباهاتی خۆمان ده‌ڵێم یه‌کێک له ئیشتباهات ئه‌وه بوو که ئێمه ئهسلهحهمان دانا هه‌ستاین چووینه تاران و ته‌وریز و سنه و ئه‌وانه مه‌خفی بووین، یه‌کێک له ئیشتباههکهمان ئه‌وه بوو، کەوایە ئه‌مه سیلاحمان نه‌بوو له گه‌ڵ قاسملو به‌شه‌ڕ بێین. ئه‌وان براده‌ری ئێمه‌یان تیرور کرد کوشتیان، ئێمه ئینتقامی تیرۆرمان نهستاندهوه. جه‌عفه‌ری کهروبیان کوشت، براکه‌یان کوشت، براده‌رێکی دیکه‌یان لێ کوشتین، سه‌ید ره‌سوڵی بابی گه‌ور ئیعدامی کرد، خه‌ڵکی لای قه‌سری شیرین و ئه‌وانه بوو. وه‌لی با وه‌سفی ئه‌وه‌ی ئێمه، دوو نه‌فه‌ر براده‌ریان لێ گرتین دوو ساڵ سێ ساڵ زیندانیان کردن. ئێمه‌ش ده‌مانتوانی [عکس العمل] نیشان بده‌ین. کارێکی هاسانه. ئێمه ده‌مانتوانی له سابلاخێ 4 نه‌فه‌ر له‌وانه تیرۆر که‌ین، زۆر به راحه‌تی ده‌مانتوانی.هاسانه تیرۆر هیچ نییه، کابرایک له تاریکایی راوه‌ستێ چوار نه‌فه‌ر ته‌ره‌فداری قاسملوی دێن سێ ده‌مانچه‌ی پێوه‌نێ. به‌ڵام ئێمه وه‌کوو ده‌ستوری حیزبی ده‌ستورمان دابوو. که هیچ یه‌ک له‌مه حه‌قی ئه‌ومان نییه، لیگهرێ جامعه قه‌زاوه‌ت بکات، له باره‌ی ئه‌و ئهعمالهی ئه‌وان. حه‌تتا ئه‌وه‌م به جه‌لیل گادانی و ئه‌وان کوت. ئه‌و سهفهرەی که پاره‌که که من هاتمه ئیره، خوشکه‌زایی جه‌لیل گادانی که ئیستا له ئوتریشه،خوسره‌و، ده‌توانن لیی بپرسن، پیم کوتن قاسملو مومکینه سه‌رو پی بفرۆشێ ، قاسملو له وانه‌یه، چوون خۆی به حاکمی مه‌نته‌قه ده‌زانی، ئیجازه نادا هیچ گروه و ده‌سته‌یه‌ک له مه‌نته‌قه‌ی کوردستان فه‌عالیه‌ت بکه‌ن. ئیدعای دێموکراسی ده‌کات به‌لام موعتهقد به دیموکراسی نییه، موعتهقد به دیکتاتۆریه، قودره‌تی موتلهقهیه له مه‌نته‌قه‌ی، شه‌ڕی کۆمه‌ڵه‌ی له گه‌ڵ قاسملو له سه‌ر ئه‌و قودهرهته موتڵهقهیهیه، که رێگا نادا به کۆمه‌ڵه له‌وێ فه‌عالیه‌ت بکات، ده‌ڵێ کۆمه‌ڵه چه‌په ئه‌فکاری چه‌پ ده‌با، ده‌توانێ فه‌عال بێ و دیهاقانان بۆ لای خۆی رابکێشێ. شعاره‌کانی زیبهندهیه، جوانه بۆ دیهقانان، کۆمه‌ڵه‌ش فه‌عاله، قاسملو رێگای نه‌ده‌دا. پێم کوتن ئێوه مه‌بادا ئه‌گه‌ر قاسملو حه‌مله‌ی پیکردن، شه‌ڕی کرد چه‌ند نه‌فه‌ری لیکوشتن ئه‌نگۆ [عکس العمل] نیشان بده‌ن. لیگهڕی دوو که‌ڕه‌ت سێ که‌ڕه‌ت، چوار که‌ڕه‌ت حهملهتان پێ‌بکات. خه‌ڵک قهزاوهتێ بکات، پاشان حه‌قی دیفاع به خۆتان بده‌ن. ئه‌و قسه‌ی من بوو بۆ ئه‌و خوسره‌وه‌ی که ئێستا لیره‌یه.
زه‌ربه‌ی په‌یره‌وانی کۆنگره‌ی چوار له جوڵانه‌وه‌ی کورد و حیزبی دێموکرات
برایم فه‌رشی: مامه غه‌نی دوای ئه‌و هه‌موو به‌سه‌رهاته، ئیستا که ته‌ماشا ده‌که‌ن، پێتان وانییه با تهوجوه به‌و حه‌ره‌که‌ته سیاسیه‌ی که کردوتانه، به نێوی کۆنگره‌ی چوار، زهرهباتێکی جیددیتان له خه‌ڵکی کورد داوه؟
غه‌نی بلوریان: نا ئه‌مه هیچ عه‌قیده‌مان ئه‌وه نییه، زه‌ربه‌مان له جونبشی کورد داوه، بۆچی؟ چوونکوو ئێمه که جودا بووینه‌وه ، کادری سیاسی جودا بووینه‌وه، نه کادر نیزامی پیشمه‌رگه، وه‌ختێکی ئێمه جودا بووینه‌وه له حیزبی دێموکرات، پێشمه‌رگه له گه‌ڵ ئێمه نه‌هاتووه، پێشمه‌رگه له گه‌ڵ قاسملو بووه، تازه به کۆمکی قاسملو نیروی ئه‌رته‌شی عێراق واریدی ئێران بووه، له مه‌نته‌قه‌ی خوزستان به‌خشێکی لێ داگیر کردووه، ئه‌وه نیروی کۆمه‌ک کوننده‌ی عه‌مه‌لی بۆ قاسملوی بوو، که هێزه‌کانی جمهوری ئیسلامی موتهوجهی شه‌ڕ له‌وێ بن، سه‌نگینی له سه‌ر شه‌ڕی قاسملو لاچێ، ئێمه تهزعیفمان نه‌کردووه. ئه‌سڵه‌ن ئه‌تۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و سوئالهی ده‌کرێ، که ئایا ئێمه تهزعیفمان کردووه ، ده‌بێ ئاوا فکر بکه‌یه‌وه که ئێمه ئه‌گه‌ر ده‌گه‌ڵ قاسملوی ماباینه‌وه، جمهوری حه‌قی به مه ده‌دا، ئه‌گه‌ر ئێمه جودا نەبایانهوه قاسملو ئه‌و حه‌قه‌ی وه‌رده‌گرت؟ یا ئه‌و هێزه هێنده زه‌عیف ببوو، نا، شتی وا نییه، ئه‌من به‌وه‌ی ئه‌سڵه‌ن ئیعتقادم نییه.
برایم فه‌رشی: له لحازی سیاسیه‌وه.
غه‌نی بلوریان: به‌ڵێ له لحازی سیاسییه‌وه، چ سیاسه‌تێکی قاسملو له کوردستان ته‌ئسیری هه‌بوو! له کوردستان پایگای قاسملو له‌ق بوو، ئێمه‌ش بۆ خه‌ڵکی کورد موبارزهمان ده‌کرد.
ئێمه شوعارمان ئه‌وه نه‌بوو بچین تفه‌نگ هه‌ڵگرین، له گه‌ڵ قاسملو شه‌ڕ بکه‌ین. ئێمه له لحازی سیاسیه‌وه مهحکوممان ده‌کرد، که میلله‌تی مه‌ی فرۆشتووه به سه‌دامی. ئێستاش ئه‌من له سه‌ر ئه‌وه‌ی سوورم، که عه‌مه‌لی قاسملوی، ته‌عه‌هودی قاسملو، به سه‌دامی له 7 ماده‌یه‌دا خیانه‌ت به جونبشی کورد بوو. به حیزبی دێموکرات بوو، ئێستاش ئه‌وه‌ی ده‌ڵێم و ته‌ئکیدی له سه‌ر ده‌که‌مه‌وه، له سه‌ری رۆیشتووم له سه‌ری ئیستعفام داوه، ئه‌گه‌ر ئه‌وه تهبرهئهیه مه‌لا مسته‌فاش که‌س حه‌قی نییه باسی بکات، هیچ که‌س حه‌قی نییه باسی مه‌لا مسته‌فا بکات.
ئه‌گه‌ر ئه‌و ره‌وشه مه‌حکوم نییه هیچ که‌س حه‌قی نییه، ئه‌گه‌ر کوردێکی دیکه کوردی تورکیه که ئێستا حه‌ره‌که‌تێ ده‌کات له جمهوری ئیسلامی ئه‌سله‌حه‌ی وه‌رگرێ ، کۆمه‌ک ورگرێ، نابێ که‌س ئه‌وه‌ش مه‌حکوم بکات، به‌ڵام ته‌واوی ئه‌وانه له نه‌زه‌ر منه‌وه مه‌حکومن. به‌ڵکه ئه‌وه معامهلهگهرییه، تیجاره‌ت کردنه به خوێنی میلله‌تی کورد، ئه‌من له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی نیم. ئه‌من له گه‌ڵ ئه‌و قسه‌ی عه‌زیز محه‌مه‌دی موافقم له موساحبه‌ی له گه‌ڵ رۆزنامه‌ی ئهکسهریهتدا کردویه‌تی. کوتویه‌تی کۆمه‌ک وه‌رگرتن به مه‌فهومی ئه‌وه‌ی موتهعههد بی، کارێکی خراپه نابێ ئه‌و کاره بکرێ، کۆمه‌ک وه‌رگرتن له گه‌ڵ ته‌عه‌هود وه‌رگرتن فه‌رقی هه‌یه، ئه‌وه موساحبه‌ی ده‌بیر کولی حیزبی کۆمۆنیستێکه، که ئه‌منیش ئیعتاقدهم ئه‌وه‌یه.
کەوایە ئه‌من به نه‌زه‌ری من ئه‌وه‌ی ئه‌سڵه‌ن ره‌د ده‌که‌مه‌وه، که کاری ئێمه ته‌زعیفی حیزبی دێموکراتی کردووه. کاری ئێمه ته‌سادوفه‌ن ئێمه‌ی ته‌زعیف کردووه، نه قاسملوی ته‌زعیف کردووه، به‌ڵکو ئێمه‌ی ته‌زعیف کرد. ئه‌وه‌ی ده‌بێ بڵێین، ئه‌گه‌ر ئێمه ئه‌وه‌مان نه‌کردبایه، له حزبی دێموکرات به عینوانی ئیعتراز هاتباینه خوارێ دانیشتباین، ئێمه ئه‌و ده‌می ته‌قویه‌ت ده‌بووین، له داخڵی پێشمه‌رگاندا، له نێو ئه‌وێدا کارمان ده‌کرد و نیرومان ده‌گرت، نیرومان جه‌زب ده‌کرد، وه‌لی ئیشتبامان کرد، جودا بووینه‌وه. ئیشتبامان کرد که له حیزب جودا بووینه‌وه، به‌ڵام دروستمان عه‌مه‌ل کرد که له ره‌هبه‌ری هاتینه خوارێ، به‌ڵام ده‌بوو له به‌ده‌نه‌ی دا بمێنێنه‌وه. له حه‌قیه‌ت خروجی مه له حیزبی دێموکرات، سه‌به‌بی ته‌زعیفی ئێمه بوو. نه ته‌زعیفی قاسملو، قه‌زییه به‌رعه‌کس ده‌گه‌رێته‌وه.
برایم فه‌رشی: مه‌به‌ست ئه‌وه بوو، نه قاسملو، به‌ڵکو خه‌باتی کوردستان جوڵانه‌وی کوردستان، جونبشی کوردستان ته‌زعیف کردنی جونبشی کوردستان، نه لایه‌کی.
غه‌نی بلوریان: جهنبشی کوردستان ته‌زعیف نه‌بووه، جهنبشی کوردستان فه‌قه‌ت قاسملو نییه، جونبشی کوردستان کۆمه‌ڵه‌ش بوو، ئه‌ویش بهخشێکه.
برایم فه‌رشی: جونبشی خه‌ڵکی کورد.
غه‌نی بلوریان: ئاخه جونبشی خه‌ڵکی کورد له چ بارێکه‌وه ته‌زعیف ده‌بێ؟
برایم فه‌رشی: له باری سیاسیه‌وه…
غه‌نی بلوریان: کامه سیاسی؟
برایم فه‌رشی: له باری نیزامیه‌وه…
غه‌نی بلوریان: له باری نیزامیه‌وه ئێمه پێشمه‌رگه‌مان هه‌بووه؟ئه‌مه پێشمه‌رگه‌مان هه‌بوو، پێشمه‌رگه‌مان لێکرده‌وه؟ پێشمه‌رگه‌مان لێنه‌کردۆته‌وه، پێشمه‌رگه‌ی سه‌ننار، ساڵێک ، 6 مانگ پێش ئێمه ئیعلامی مه‌وزع بکه‌ین، لێی ببووه، جودا بوو لێی، به‌ڵام بۆخۆی شه‌ڕی نه‌ده‌کرد له گه‌ڵ جمهوری ئیسلامیش. مه‌وزعی گرتبوو، له‌وێی دانابوو. ئه‌من ئه‌وه‌م قه‌بوڵ نییه ئه‌سڵه‌ن، ته‌زعیفی سیاسی نیزامی، ئێمه ته‌زعیفی نیزامی سیاسیمان کردووه.
برایم فه‌رشی: ئه‌و ئینشعابه….
غه‌نی بلوریان: ئینشعاب، هه‌ر جێگایه‌کی دا بێ نادروسته، ئه‌وه دروسته، ئه‌و تیکه‌یه قه‌بوڵ ده‌که‌م..
برایم فه‌رشی: ئه‌و ئینشعابه..
غه‌نی بلوریان: ئینشعاب، تهزعیفه، به‌ڵێ
برایم فه‌رشی: ئه‌و ئینشعابه، له سه‌ره‌وه هه‌تا خواره‌وی گرتەوه، یانی ره‌نگه پێشمه‌رگه له گه‌ڵ ئێوه نه‌هاتبێ، به‌ڵام پێشمه‌رگه وه‌ختێ ئه‌و وه‌زعه‌ی دیوه ئه‌سڵه‌ن له خودی پێشمه‌رگایه‌تی هاتۆته ده‌رێ. جه‌ماعه‌ت وه‌ختێ هاتوون حه‌ره‌که‌تی سیاسیان له گه‌ڵ حیزبی دێموکرات بووه، وه‌ختێ دیتوویانه به‌و چه‌شنه‌یه ، له سیاسه‌تی حیزبی دێموکرات هاتوونه‌ته ده‌رێ. خه‌ڵکی کورد دوێنێ وه‌ختێک ده‌چوو بۆ مه‌ساییل، یه‌ک حزبی دێموکراتی واحدی هه‌بوو، که ئێستا له گه‌ڵ دوو به‌ر ته‌ره‌فه، که تهرفێ موبارزه‌ی نیزامی له گه‌ڵ جمهوری ئیسلامی ده‌کات، ته‌ره‌فێک موبارزه‌ی نیزامی ناکات . ئه‌ویش به‌و شێوه‌یه که باسی کرا، ده‌یباته پێشێ که نههایهتەن ” مونجهر به تووانه‌وه‌ی خودی کونگره‌ی چوار ده‌بێ”، ئه‌وه ته‌زعیفی جونبشی کوردستان بووه یان نه‌بووه؟
غه‌نی بلوریان: نا به‌وه‌ی ئیعتقادم نییه، عه‌رزم کردی! ته‌زعیفی پێشمه‌رگه، ئێمه ئیعلامی مه‌وزعی ئێمه روحییه‌ی پێشمه‌رگه‌ی ته‌زعیف نه‌کردووه! به‌ڵکه ره‌وشی نادروستی خۆیان بووه، ئێستاش ده‌سته ده‌سته پێشمه‌رگه ده‌چن خۆیان ته‌سلیمی جمهوری ئیسلامی ده‌که‌نەوە. ته‌قسیری کۆنگره‌ی چواره؟ کۆنگره‌ی چوار ئه‌سڵه‌ن نه‌ماوه، ته‌قسیری حیزبی تووده‌یه، ته‌قسیری ئهکسهریته؟ ته‌قسیری کۆمه‌ڵه‌یه؟ نه‌خیر ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌ش ده‌چێ خۆی ته‌سلیم ده‌کاته‌وه، ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێموکرات و کادرهسیاسییهکانی حیزبی دێموکرات ده‌چن خۆیان معهرفی ده‌که‌نه‌وه. کۆنگره‌ی چوار بوون نه‌خێر، ئه‌وه کۆنگره‌ی چوار نییه، ئه‌وه ره‌وشی قاسملوویه له ده‌روونی حیزبی دێموکرات‌دا.
ئینشعابی جه‌هه‌تی شۆرشگێڕ[حزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران-ڕێبەرایەتی شۆرشگێڕ] ته‌قسیری کۆنگره‌ی چواره؟ نه ته‌قسیری ئیستبدادی قاسملویه! ته‌قسیری فه‌ردگه‌رایی قاسملوویه! ته‌قسیری فه‌رد عه‌مه‌ل کردنی قاسملویه، ئه‌و ئینشقاقه ده‌بێ. کەوایە ئینشقاقهکان ده‌بێ له خودی قاسملو و فه‌رهه‌نگێکی که ئه‌و هه‌یبووه له داخڵی حزبی دێموکرات‌دا، به‌ره‌سی بکرێ. که ئه‌و جه‌ماعه‌ته جودا بوونه‌وه. ئه‌وه ئه‌گه‌ر ته‌زعیف بێ ئه‌وه تهزعیفه، چوون پێشمه‌رگه‌شی هه‌یه، شه‌ڕیش ده‌که‌ن له گه‌ڵ یه‌کتری موسه‌له‌حانه، کەوایە قاسملو ئێمه که لێی جودا بووینه‌وه، پاش جودابوونه‌وه‌ی ئێمه، ساڵهای ساڵ خۆی ته‌سلیم نه‌کردۆته‌وه. ئێمه واریدین ، ئێمه‌ش له مه‌نته‌قه‌دا بووین، ئێمه ئاگادارین موتهلعین، پێشمه‌رگه ساڵێکیش پاش ئه‌وه‌ی جودا بووینه‌وه، ئه‌سڵه‌ن جودا نه‌بۆته‌وه، که‌س نه‌هاتووه خۆی ته‌سلیم کات، ته‌ک و تووک ئهشخاسێکی که بڕابوون، ئهشخاسێکی که ته‌وانی نییه. له موبارزاتی ئه‌حزابی دیکه‌شدا هه‌یه، له زیندانیش‌دا هه‌یه، که‌سێک ته‌وانی نییه ناتوانێ بیکێشێ. به‌ڵام ئه‌وه‌ی کادر و پێشمه‌رگه‌یه‌ک ته‌وانی نییه و نا‌ئومێد ده‌بێ ، چه‌ند ساڵه شه‌ڕ ده‌کرێ ، له‌وه‌ی بۆمبارانی شیمیایی ده‌کرێ، له کوردستانی عێراقێ ده‌کرێ، به‌ڵام ئه‌و حیزبه‌ی ئه‌وان به پشتیوانی له سه‌دام هه‌ڵده‌ستن، دیسانه‌که به کۆمه‌کی سه‌دامی ئۆمێد ده‌به‌ستن، به کۆمه‌کی سه‌دامی بۆ حه‌قی خۆیان موتهوجهی ئه‌و نوکاتانه ده‌بن کاکی خۆم. روحیه له ده‌ست ده‌ده‌ن، ئیعتبار و ئیمانی ئه‌و حیزبه له به‌ین ده‌چێ، کەوایە کاری قاسملو له ده‌روونی حیزبی، نەبوونی روحییه‌ی دێموکراتیک له کۆنگره‌کانی [دوایە] بروزی کردووه. ئیختلافی ده‌روونی حیزب عومده بۆته‌وه، موره‌ته‌ب سه‌به‌بی ته‌زعیفی ده‌روونی حیزبی دێموکرات بووه، سه‌به‌بی ته‌زعیفی جونبشی کورده، ئێمه به‌و شێوەیه نه‌مانده‌توانی له حیزبی دێموکرات دابین، حه‌قمان نه‌بێ ئیزهاری نه‌زه‌ر بکه‌ین، حه‌قمان نه‌بێ بۆ خۆمان عه‌مه‌ل بکه‌ین، حه‌قمان نه‌بێ بڵێین ئه‌و کاره غه‌ڵه‌ته. ئێمه ده‌بێ تابعی ئه‌کسه‌ریه‌تێک بین بۆ کوێمان ده‌با به‌رێ. وه‌کوو ئه‌ڵعان وایه که من له حیزبی تووده‌ی ئێران‌دا جودا نه‌بمه‌وه، هاتنه ده‌رێ له حیزبی تووده‌ی ئێران تهزعیفه، ئایا تهزعیفه نه‌خیر ته‌زعیف نییه، به نه‌زه‌ری من هیچ ته‌زعیف نییه، چوونە ناو حیزبی تووده‌ی من ته‌زعیف بوو، ته‌زعیفی من بوو، دیسان ده‌ڵیم هاتنه ده‌ری من له حیزبی تووده‌ی ئێران تهقویهته. کەوایە ئه‌وه ناتوانێ له هه‌موو جێگایه‌کی سادق بێ.[ئه‌و ده‌مه‌ی ئه‌و قسانه ده‌کرا مامه غه‌نی ئه‌ندامی هه‌یئه‌تی سیاسی حیزبی تووده بوو،پاشان جیابووه]
برایم فه‌رشی: ئه‌ڵبه‌ته موقایسه‌ی ئه‌و دووانه شایه‌د دروست نه‌بێ، پرسیاره‌که ئاوا دیار بکه‌ین که، ئێوه وه‌ختێ ئه‌ڵعان دێن ته‌ماشا ده‌که‌ن، ئه‌و سیاسه‌ته‌ی که ئینشعابی ئیجاد کردووه، یانی ئینشعاب بووه، ئه‌و سیاسه‌ته‌ی که کۆنگره‌ی چوار بردویه‌ته پێشی، سیاسه‌تێک نه‌بوو خزمه‌ت به جونبشی خه‌ڵکی کورد بکات!
غه‌نی بلوریان: کامه سیاسه‌ته ئه‌و سیاسه‌ته ؟
برایم فه‌رشی: ئه‌و سیاسه‌ته‌ی که کۆنگره‌ی چوار بردویه‌ته پێشی.
غه‌نی بلوریان: باشه عاملی ئه‌و سیاسه‌ته کێ بووه؟
برایم فه‌رشی: ئێمه…
غه‌نی بلوریان: عاملی ئه‌وسیاسه‌ته کێ بووه، که عاملی جودابوونه‌وه‌ی حیزبی دێموکرات بووه،ئایا عاملی وابه‌سته‌گی حیزبی دێموکراتی کوردستان به عێراق نه‌بووه؟ ئایا فرۆشتنی نیرووی میلله‌تی کورد نه‌بووه بۆ عێراقێ؟ ئه‌وه ته‌زعیفی جونبشی کورد نییه؟ عاقبهتهکهی ئه‌و لایه دروسته؟
برایم فه‌رشی: له سه‌ر ئه‌وه قسه ده‌که‌ین مام غه‌نی، له سه‌ر ئه‌وه که ده‌ڵێین، ئه‌م سیاسه‌ته‌ی ئه‌ڵعان بۆخۆتان باستان کرد.
غه‌نی بلوریان: من له مه‌جموعدا ده‌ڵێم، ئینشعاب له هه‌ر جێگایه‌کی بێ عه‌مه‌لێکی خراپ و نادروسته.
برایم فه‌رشی: وانییه، ئه‌ڵعان، بۆ خۆتان…
غه‌نی بلوریان: نانا ئینشعاب، ئینشعاب له حیزبێکی که دارایی فه‌رهه‌نگ و سیستم و ئوسولییهتێک بێ غه‌ڵه‌ته. ئینشعاب نابێ بکرێ، ئه‌گه‌ر رێگات بده‌ن مبارزه‌ی ده‌روون حیزبی بکه‌ی، رێگات بده‌ن قسه‌ی خۆت مه‌تره‌ح بکه‌ی، وه‌لی وه‌ختێکی که رێگا ناده‌ن، وه‌ختێکی بۆ خۆی ده‌یه‌وێ ئهکسهریهت ئه‌وه‌ی ده‌کات، وه‌کوو لینین ده‌ڵێ ، ده‌ڵێ ئاغا ئه‌من تابعی پرنسیبم وه‌ختێکی ره‌هبه‌ری ده‌بینم ئه‌وه‌ی که ئه‌من ده‌ڵێم خلافی مه‌سڵه‌حه‌تی حیزب عه‌مه‌ل ده‌کات وه‌لی ره‌هبه‌ری ده‌یکات ئه‌من به دژی ره‌هبه‌ری شورش ده‌که‌م ،به خه‌ڵک مراجعه ده‌که‌م، دێمه ده‌رێ له‌و جه‌ریانه، قه‌بوڵم نییه ئه‌و ئهکسهریهته، به‌نابه‌رئین ئێمه له داخڵی حیزبی دێموکراتی کوردستاندا مه‌جبور بووین به عینوانی نۆکه‌ری به‌عس عه‌مه‌ل بکه‌ین، ئه‌گه‌ر ده رههبهریدا بووباین. ئێمه نه‌مانده‌ویست ئه‌و کاره بکه‌ین، ئێمه به قیمه‌تی ئینشعابه‌که‌ی ئه‌گه‌ر ته‌زعیف بووبێ ئێمه‌وه ئه‌وه‌مان کڕیوه به گیان، ئێستا ئه‌من ده‌ڵێم قه‌بوڵی ده‌که‌م، ئه‌گه‌ر هاتنه ده‌ری ئێمه باعسی ته‌زعیف حیزبی دێموکرات بووه ئه‌من ئه‌وه‌ی قه‌بوڵ ده‌که‌م.
برایم فه‌رشی: مامه غه‌نی
غه‌نی بلوریان: به‌ڵێ، به‌ڵام ئه‌وه به قیمه‌تی ئه‌وه‌یه، که ئه‌من شه‌ریکی ته‌واوی ئه‌و خوێنانه‌ی که رژاوه ، شه‌ریکی معامه‌له‌ی کورد به سه‌دامی نیم، ئه‌وه دوو پوانم هه‌یه. یه‌ک ئه‌و پوانهم هه‌یه و یه‌ک ئه‌وه. شه‌ریکی ئه‌وه‌ی نیم. که‌سێک دێ ئینتقادم لێده‌کات ده‌لێ کاکه ئه‌تۆ هاتییه ده‌رێ، ئه‌منیش ئه‌و سوئالهی ده‌که‌م، ئایا ئه‌من هاتمه ده‌رێ ته‌زعیف بوو، ئایا معاملهگهری له گه‌ڵ سه‌دامی [وابەستە بوون] به سه‌دامی، به خاتری مهسالحی سه‌دامی، عه‌مه‌ل کردن، ئه‌وه ته‌زعیفی میلله‌تی کورد نییه؟
برایم فه‌رشی: که‌س ته‌ئیدی ئه‌و شته ناکا مامه غه‌نی، یه‌ک پرسیار.
غه‌نی بلوریان: باشه ئه‌وه رێک که‌وتین
برایم فه‌رشی: که‌س ته‌ئییدی ئه‌وه ناکات
غه‌نی بلوریان: باشه، ئیدی خه‌لاس
برایم فه‌رشی: که‌سیش دیفاعی له‌وه نه‌کردوه
غه‌نی بلوریان: ئێمه‌ش ده‌ڵیین
برایم فه‌رشی: هیچ هێزێکی سیاسی له ئێران دیفاع له‌و خه‌ته‌ی حیزبی دێموکرات ناکات
غه‌نی بلوریان: باشه ئێمه‌ش ده‌ڵیین، کەوایە ئه‌گه‌ر وابێ، چوون ئه‌مه ئه‌وه‌مان دیوه، ئه‌و خهیانهتهمان دیوه، ئه‌و زهعفهمان نیشان داوه که ئه‌و تهزعیفهی بکه‌ین، به قیمه‌تی ئه‌وه‌ی ده‌و خه‌یانه‌ته‌ی نه‌که‌وین، تهزعیفهکهمان قه‌بوڵه خهیانهتهکهمان قه‌بوڵ نییه. قوبوڵمه.
درێژەی هەیە……