Skip to Content

Sunday, September 8th, 2024
پاش کۆتایی مێژوو

پاش کۆتایی مێژوو

Closed

   

له‌و حه‌ڤده‌ ساڵه‌ی ڕابوورد، له‌وکاته‌وه‌ی یه‌که‌مینجار وتاره‌که‌م” کۆتایی مێژوو”بڵاو بۆوه‌ گریمانه‌که‌م له‌هه‌ر گۆشه‌نیگایه‌که‌وه‌ شیا بێ ڕه‌خنه‌ی لێگیرا. بڵاوبوونه‌وه‌ی بۆ جاری دووه‌م له‌ کتێبی” کۆتایی مێژوو و دوا مرۆڤ” ئه‌و بواره‌م بۆ ئه‌ڕه‌خسێنێ که‌ دووباره‌ جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌رگیومێنته‌ بنه‌ڕه‌تییه‌کانی بکه‌مه‌وه‌,بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی زیاتر‌ چ ناڕه‌زایه‌تییه‌کی جیدی به‌ره‌و ڕووی بووه‌وه‌، وه‌ چاوخشاندن به‌ هه‌ندێ په‌ره‌سه‌ندن له‌ دونیای سیاسه‌تدا که‌له‌هاوینی ساڵی 1989 دا هاتنه‌ ڕوودان.                     
ڕێگه‌م بده‌ن با له‌و پرسیاره‌وه‌ ده‌ست پێبکه‌م کۆتایی مێژوو چی بوو؟  بێگومان ده‌سته‌واژه‌که‌ هی من نییه‌ به‌ڵکو له‌ هیگڵه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌‌ و زۆر به‌ربڵاوتریش لای‌ کارڵ مارکس به‌کار‌ هاتووه‌. هیگڵ یه‌که‌مین فه‌یله‌سوفی مێژووناسه‌ که‌ مێژووی مرۆڤایه‌تی وه‌ک پرۆسه‌یه‌کی گه‌شه‌کردنی پێکه‌وه‌لکاو تێگه‌یشتووه‌. هیگڵ ئه‌م گه‌شه‌کردنه‌ی بینی به‌و پێیه‌ی گه‌شه‌کردنێکه‌‌ له‌ عه‌قڵی مرۆڤه‌وه‌ ئه‌دۆزرێته‌وه‌ که‌دواجار ئه‌بێته‌ هۆی فراوانبوونه‌وه‌ی چوارچێوه‌ی ئازادی له‌ جیهان. مارکس بیردۆزێکی زیاتر ئابوورییانه‌ی خاکی هه‌بوو. بینی که‌هۆکاره‌کانی به‌رهه‌مهێنان و گۆڕانی کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی و گه‌شه‌کردن له‌ مرۆڤی سه‌ره‌تاییه‌وه‌ بۆ ڕاوچی و بۆ کشتوکاڵ کردن و ئینجا بۆ پیشه‌سازیی‌. به‌و شێوه‌یه‌ کۆتایی مێژوو و هه‌روه‌ها بیردۆزی به‌ مۆدێرنه‌کردن‌ ئه‌و بابه‌ته‌ی وروژاند که‌ کرداری به‌مۆدێرنه‌کردن دواجار له‌کوێدا ڕوو ئه‌دات.

بۆ درێژه‌ی بابه‌ت سه‌یری هاوپێچ بکه‌ن …..

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.