ڕۆشنبیره پشت چه‌ماوه‌كانی نێو لنگه‌كانی پارتی و یه‌كێتی
عه‌لی سیرینی
تێبینی:ـ ئه‌م وتاره به عه‌ره‌بی له هه‌فته‌نامه‌ی (ئهلئوفق ئه‌لجه‌دید) ژماره (176) ی 28/11/2006 بڵاو بووه‌ته‌وه. ئنجا به كه‌مێك زیاده له سایتی ئیلاف له 26/2/2007 بڵاو بووه‌ته‌وه. ده‌قه كوردیه‌كه‌ی ته‌رجه‌مه‌كراوه له عه‌ره‌بیه‌وه به ده‌سكاریكردن له ناونیشانه‌كه‌یدا.
سیاسه‌ت له ڕۆژهه‌ڵاتدا، په‌یوه‌سته به زوڵم و سته‌می كۆمه‌ڵایه‌تی. به‌ڵام خودی زوڵم و سته‌م، موحكهمانه چهقبهنده له سه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌كی نامۆ ئاسا، كه پشتگوێ خستنه.
پشتگوێ خستنیش كه ڕه‌وشێكی مێژووییه له ناوچه‌كه‌مان، له دامهزراویدا سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌ره گرنگی سته‌می سیاسیه، كه ئیلهام و جیهانبینی و كرداره‌كانی له پشتگوێ خستن وه‌ده‌ست دێنێ، له ڕاكێشانێكی موگناتیسیدا له نێوان دوو جه‌مسه‌ردا، كه وه‌ستانی هه‌ر یه‌كێكیان كه‌وتووه‌ته سه‌ر ئه‌ویتره‌وه.
نه‌گبه‌تی كاره‌ساتی سته‌می سیاسیش له‌وه‌دایه، سیاسه‌ت كه كه‌ش و هه‌وایه‌كی گشتیه، موڵكی هه‌موانه، له ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌خلاقیدا ده‌كه‌وێته ناو قێزهوهنیهك، وا له هه‌ر یه‌كێكمان بكا، كه ئه‌مه گه‌نده‌ڵیه‌كی حه‌تمیه ده‌بێ ملكه‌چی بین، یان دوور بین لێیه‌وه به پێی ئه‌و بیرۆكه‌ی ده‌ڵێ: ترسنۆكیی و سه‌لامه‌تی “سه‌لامه‌تی تاكه‌كان و كۆمه‌ڵگا”!
ئه‌م شه‌رته له‌رزۆكه تیۆریه، لۆژیكی هاوكێشه‌ی خۆی هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه به شه‌رتێكی جێگیر و ئه‌كید، كه ژیان و سه‌لامه‌تی ئه‌سته‌مه له ته‌ك سته‌می سیاسی‌دا.
ئه‌و هاوكێشه‌یه‌ی هه‌وڵده‌دا ملكه‌چی بۆ سته‌می سیاسی، یان دووره په‌رێزی لێیه‌وه سه‌قامگیر بكا، پێكهاته‌ی كۆتایی ئه‌و (عه‌قڵ) ه یه، كه تۆزقاڵێك خه‌مخۆری كۆمهڵگاو ڕه‌هه‌نده زیندووه‌كانی نیه. هه‌روه‌ها هه‌ڵوه‌دای ئه‌و ئاینده‌یه نیه، كه ده‌كرێ له ڕێگای كه‌ناڵه‌كانی پێشكه‌وتن و تۆڕ و ڕوگه زیندووهكان حاسڵ بكرێ بۆ گشت تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا.
په‌یوه‌ندی سته‌می سیاسی له بۆشایی، یان چه‌ند بۆشاییه‌كه‌وه دێت، كه گه‌وره و زۆرن له ناو كۆمه‌ڵگادا.
نه‌بوونی خه‌ڵكانی هۆشیار و، وون بوونی چینی ڕۆشنبیر، هۆشمه‌ند و سه‌نگین، كه هزر و هه‌وه‌سه‌كانیان نافرۆشن به ده‌سه‌ڵات و حیسابێكی ئه‌وتۆی بۆ ناكه‌ن، له جیهانبینیان و خوێندنه‌وه‌یان بۆ حاڵی كۆمه‌ڵگا و، ئنجا نه‌بوونی چه‌ند هۆكارێكی تر له ناو كۆمه‌ڵگادا، ده‌سه‌ڵات هه‌رچۆنێك بێت و هه‌ر چیه‌ك بێت، ده‌بێته ئه‌و ئامێره‌ی كه ملی تاكه‌كان له ژێر باری قوڕسی مه‌حرومكردن و داپڵۆسین ده‌چه‌مێنێته‌وه.
به‌ڵام ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی كه ڕژێمی سته‌م و داپڵۆسینیان بۆ ماوه‌ی دوور و درێژ پهشتیوه، زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ڕۆشنبیرانی ده‌بنه سوپای بێ كاری، كه حه‌وداڵه به دوای به‌رژه‌وه‌ندی تاكڕه‌و و بچوك كه له بژێوی ژیان، خۆی كورت هه‌ڵدێنێ. لێره‌دا ڕژێمی سته‌م و داپڵۆسین مامه‌ڵه‌ی ڕۆشنبیران ده‌كا، به پۆلێنكردنیان بۆ دوو به‌ش: ئه‌وانه‌ی له گه‌ڵیدان و ئه‌وانه‌ی دژهبهرن، كه ئه‌م به‌شه‌ی كۆتایی له هه‌موو كاتێكدا كه‌مینه‌ن.
له كاتێكدا ڕژێمی سته‌م له چینی دووه‌م ده‌ترسێ و ململانێ‌یان له گه‌ڵ ده‌كا به تۆقاندن و مهحڕومكردنیان، مامه‌ڵه‌ی زۆرینه‌ی (ڕۆشنبیره لایه‌نگره‌كانی ڕژێم) به شێوازێك به‌رجه‌سته ده‌كا، وه‌ك هه‌وادارانی داوێن پیسی له گه‌ڵ سۆزانیه‌كان.
لێره‌دا بازاڕێك دێته كایه‌وه له نێوان ڕژێم و (ڕۆشنبیران) له سه‌ر شێوازی داخوازی و نیشاندان (عه‌رز و ته‌ڵه‌ب)، كه ڕێسا‌و یاسای جیاواز نیه له بازاڕه‌كانی تر، كه له‌مه‌وبه‌ر ئاماژه‌مان به یه‌كێكیان دا كه نزیكتره له سروشتی په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌م دوو ده‌زگایه.
له كاتێكدا موسته‌حیله ڕاستیه‌كان بشاردرێنه‌وه، ڕۆڵی ڕۆشنبیری لایه‌نگر (لایه‌نگری ڕژێم) دێته ئاراوه، به ترسنۆكترین حاڵ و جههلترین شێواز، بۆ پاساوكردنی زوڵم و دڕنده‌یی ده‌سه‌ڵات و، كاڵكردنه‌وه‌ی كێشه جهوههریهكان، كه بازنه‌ی هاوبه‌شی كۆمه‌ڵگان، هه‌روه‌ك حاڵی ڕۆشنبیران له گه‌ڵ پارته كوردیه‌كان له ساڵی 1991 ه‌وه.
به كورتی باسی دروستبوونی سته‌ممان كرد، كه له بۆشاییه‌كانی كۆمه‌ڵگا دروست ده‌بێ. به‌ڵام گرنگترین هۆكاری بنه‌ڕه‌تی له‌م بواره‌دا، ڕۆڵی “ڕۆشنبیران” ه، كه “لێهاتووییان” نیشان ده‌ده‌ن (كز‌و لاوازه له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كاندا) بۆ فرۆشتن، له پێناو ناو و ده‌نگ و ڕه‌ونه‌قی پاره.
نه‌ختێك به‌تێر و ته‌سه‌لی باس له‌و جۆره (ڕۆشنبیر) ه ده‌كه‌ین، كه دار و ده‌سته بۆ ده‌سه‌ڵات ئاماده ده‌كا، بۆ په‌ڕاوێزكردنی كێشه جهوههریهكان له فهزایهكد، كه خه‌ڵكی هه‌ڵده‌نێ به‌ره‌و پشتگوێخستنی كه‌شی سیاسی و، هانی ده‌سه‌ڵات ده‌دا بۆ په‌ڕاوێزكردنی به‌رژه‌وه‌ندیه گشتیه‌كان و قۆرخكردنی سامانه‌كانی كۆمه‌ڵگا بۆ چینێكی كه‌م و دیار. بێ گومان به‌شێك له‌م سامانه ده‌درێت به‌و (ڕۆشنبیران) ه، كه وه‌ك تابوری پێنجه‌م كۆمه‌ڵگا هه‌ڵده‌دڕن. له به‌د به‌ختی گه‌لانی دواكه‌وتوو، ئه‌م جۆره (ڕۆشنبیران) ه، پارێزه‌ر و پاسه‌وانی به‌رزی ده‌سه‌ڵاتن و، گرنگترین هۆكاری درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی سته‌می سیاسین.
دیارترین خوڕه‌وشتی ڕۆشنبیری ده‌سه‌ڵات، ئه‌وه‌یه كه هیچ قووڵاییه‌كی ڕۆشنبیریی و مه‌عریفی نیه. هه‌روه‌ها ئه‌م جۆره ڕۆشنبیره سه‌روكاری نیه له گه‌ڵ كێشه و خه‌م و گرفته گشتیه‌كانی كۆمه‌ڵگا و، لێكۆڵینه‌وه ئه‌نجام نادا له‌م بواره‌دا به چه‌كی زانست و ڕۆشنبیریی. به‌ڵكو ئه‌م جۆره ته‌رزه نه‌خۆشه وه‌ك ڤایرۆس گه‌ش و نما ده‌كا، له خۆتێهه‌ڵقورتان به شێوازێكی تههریجی له ناو بواره‌كانی زانست و مه‌عریفه‌دا.
ئه‌م جۆره كه‌سایه‌تیه زۆر خێرا گه‌ش و نما ده‌كا له نێو ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی كه له ژیاندا دواكه‌وتوون. به‌ڵام له نێو گه‌لانی پێشكه‌وتوو په‌ڕاوێز ده‌كرێ، یان له بنه‌ڕه‌تدا سه‌وز نابێت، چونكه گه‌نده‌ڵه و به كه‌ڵك كێشه‌و پێویستیه‌كانی كۆمه‌ڵگا نایێت.
ده‌سه‌ڵاتداران خاوه‌نی هه‌ستێكی زۆر سارد و سڕن، ده‌رباره‌ی كێشه گشتیه‌كان و خه‌مه هاوبه‌شه‌كانی كۆمه‌ڵگا. ده‌سه‌ڵاتداران له وڵاتێكی مه‌حكوم به ئاشوب و دواكه‌وتن ـ وه‌ك كوردستان ـ لایان گرنگ نیه، گه‌ر هاوڵاتیانی كۆمه‌ڵگایه‌كه‌یان خاوه‌نی ئه‌و مافانه نه‌بن كه له یاسا نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان دیاری كراون. هه‌روه‌ها لایان گرنگ نیه، گه‌ر نیشتمانه‌كه‌یان له سه‌ر ڕێڕه‌وێكی ته‌ندروست نه‌ڕوا به‌ره‌و ئاسۆیه‌كی ڕوناك، چونكه ده‌وڵه‌تی پیاوی سته‌مكار له بازنه‌یه‌كی كورتدا خۆی هه‌ڵدێنێ، كه ته‌نها له داروده‌سته‌كه‌ی و خێڵه‌كه‌ی و موڵكه‌كه‌ی و، ئه‌و پارانه‌ی له خه‌زێنه‌كانی وڵاته دووره‌كان دایناون، خۆی ده‌بینێته‌وه.
چه‌مكه‌كانی سیاسه‌ت و دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی، له بهرخۆریهكی (استهلاك) مردوودا دهپهشترێ، كه ئه‌وپه‌ڕی بێزاری دروست ده‌كا و، ناتوانێت هیچ به‌دی بكا جگه له درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵات نه‌بێ، له به‌رخۆری ڕۆژانه‌یدا.
له به‌ر ئه‌وه كاتێك ده‌سه‌ڵاته داپڵۆسێنه‌ر و دواكه‌وتووه‌كان ده‌مرن، هیچ له دوای خۆیان به‌جێ ناهێڵن جگه له كه‌لاوه‌یه‌كی به‌تاڵی پڕ بێ هووده‌یی، كه به هاوڵاتیان ده‌فرۆشرا له ڕێگای چه‌ند داموده‌زگایه‌ك وه‌ك میدیا، له ژێر ناونیشانی ڕۆشنبیریی، سیاسه‌ت، خه‌بات و دیموكراسی و…هتد.
له به‌رامبه‌ر سارد و سڕی ده‌سه‌ڵات، بوڕكانێكی توڕه‌یی و ناڕه‌زایی میلله‌ت بڵێسه ده‌دا و، ڕوبه‌ڕووی كوته‌ك و داپڵۆسین و سته‌م و دوورخستنه‌وه ده‌بێته‌وه.
ئالێره ڕۆڵی ڕۆشنبیری ده‌سه‌ڵات، وه‌ك قاچاخچیه‌كی لێهاتوو خۆی ده‌نوێنێ، له نێوان ئه‌م دوو كه‌ناره: كه‌ناری سارد و سڕی ده‌سه‌ڵات و، كه‌ناری دا‌غ و گووڕی میلله‌ت.
ڕۆشنبیرانی ده‌سه‌ڵات هه‌ڵده‌ستن به درێژكردنه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كانی په‌ڕاوێزی دوولا/ دواكه‌وتن، بۆ سات و كاتێكی تر. له‌م میانه‌دا ده‌ستده‌كه‌ن به جوانكردنی لۆچ و لاری ڕووی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و پۆشینی گوێپێنه‌دانی ده‌سه‌ڵات، به پۆشاكی ڕازاندنه‌وه و نیفاق بازاڕی، له هه‌وراز و نشێو و فرت و فێلێكی ئه‌وتۆ كه لای هه‌موان ئاشكرایه.
ئه‌م زینده‌وه‌ره مونافیقه، به‌م تاوانه هه‌ڵده‌ستێ بۆ خامۆشكردنی جه‌ماوه‌ر، له پێناو ته‌وافكردنی خۆیدا به ده‌وری ده‌سه‌ڵاتی سته‌مكار، بۆ به‌دیهێنانی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و و، وه‌ده‌ستهێنانی به‌خشینه بێ مروهتهكهی.
له به‌رامبه‌ردا، خه‌ڵكی ده‌سه‌ڵاتدار سروشتی ئه‌م جۆره زه‌لامانه ده‌زانن و، سوكیهتیان لای ده‌سه‌ڵات و ده‌سه‌ڵاتداران به‌رجه‌سته ده‌بێ. نه‌ختێك پاره و پوولیان پێ ده‌به‌خشن، كه زیاتر له چه‌شنی خێر كردن به دهرهۆزهكهر ده‌چێ.
له پای ئه‌مه‌دا، ڕۆشنبیری ده‌سه‌ڵات ده‌توانێ كاریگه‌ری هه‌بێ به‌سه‌ر جه‌ماوه‌ر و، بێ هیوایان بكا له ویستی گۆڕان، تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی چیتر بایه‌خ نه‌دا به سیاسه‌ت ته‌نها وه‌ك كهڕوڵاڵێك نه‌بێ!
كه جه‌ماوه‌ریش گه‌یشته وێستگه‌یه‌كی ئاوا، وره به‌ر ده‌داو، متمانه‌ی به خۆی نامێنێ و، ڕۆحی گومانكاری له هه‌موو شتێك‌دا بۆ دروست ده‌بێ. ئنجا باوه‌ڕێكی توندی بۆ دێته ئاراوه كه ئه‌وه‌ی ده‌گوزه‌رێ پلانكاری له دوایه‌وه‌یه. لێره‌دا هه‌ر هێزێكی كاریگه‌ر له ناویدا به‌ره‌و شۆڕش و گۆڕان كپ ده‌بێ و سست ده‌كه‌وێ. هه‌موو توانستێك و ویستێكی ناوه‌كی له جێی خۆی توشی فه‌له‌ج دێ، پێش ئه‌وه‌ی له دایك بێ.
سه‌رچاوه‌ی بنه‌ڕه‌تی بۆ ته‌شه‌نه‌ی ئه‌م وه‌ره‌مه كوشنده‌یه، ئه‌و ئه‌زموونه خراپه چه‌ند باره‌یه، كه له نێوان جه‌ماوه‌ر و ڕۆشنبیرانی ده‌سه‌ڵات ڕوو ده‌دا. چونكه ئه‌م (ڕۆشنبیران) ه، كاتێك زمانه‌كانیان ده‌سوون به چه‌مك و زاراوه‌ی دیموكراسی و ئازادیه‌كانی تاك و مافی مرۆڤ، ئنجا خۆشیان هه‌رزان هه‌ڕاج ده‌كه‌ن، به‌ڵكو هه‌رزانتر له كه‌لوپه‌لی تایبه‌تی پیاوی “سیاسه‌تمه‌دار” ڕۆشنبیریی، تێكڕای ڕۆشنبیریی، ده‌بێته به‌شێك له كه‌لوپه‌لی تایبه‌تی ده‌سه‌ڵاتدار، هه‌روه‌ك چۆن ئه‌مه‌ی دوایی ده‌ڕوانێته كه‌لوپه‌ل و، موڵكی تایبه‌تی خۆی و ئۆفیسه ڕازاوه‌كه‌ی.
له دیدی جه‌ماوه‌ریشدا ڕۆشنبیریی و، ڕۆشنبیری ده‌سه‌ڵات، ده‌بێته نیفاق و بازرگانیهتی نزم. وه له‌م میانه‌شدا جه‌ماوه‌ر (واته زۆربه‌ی خه‌ڵك) وه‌ها ده‌ڕوانێته ڕۆشنبیریی به هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌كانی و لاكێشانهوهكانی، وه‌كو بازاڕێك بۆ كڕین و فرۆشتنی كۆیله (ڕۆشنبیر)، یان له حاڵه‌تێكی باشتر و میهرهبانترهوه، وه‌كو پیشه‌یه‌ك بۆ به‌ده‌ستهێنانی بژێوی ژیان لای بێ هێزه‌كان، كه ناتوانن خۆیان بژیێنن ته‌نیا به‌وه نه‌بێ، كه چاویان شۆڕكهن به‌رامبه‌ر به ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتداران!
هیوامان وابوو، كه ئه‌زموونی كوردستان نایاب بێ، نه‌ك هه‌ر بۆ كورد، به‌ڵكو بۆ سه‌رجه‌م ئه‌م ناوچه‌یه له نێو چڕوپڕی زریانی گۆڕانكاریه خێراییه‌كان. بنه‌چه‌ی ئه‌م هیوایه‌ش په‌یوه‌ست بوو به نه‌ستی هزرهكانمان، كه میلله‌تێك به ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدارانی عه‌ره‌ب و تورك و فارس زوڵمی لێكرابێ، بێ گوومان ڕێڕه‌وی ده‌سه‌ڵات به‌ره‌و كه‌ناری ئاساییش ده‌گۆڕێ، وه‌ك ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌ك بۆ كرداری مرۆڤی خه‌باتكار و زه‌حمه‌تكێش دژ به سته‌م و داپڵۆسین. ئه‌وه‌ی ڕوویدا له نێو گۆڕانكاریه ترسناكه‌كان ئه‌وه‌بوو ده‌سه‌ڵاتی كوردی، له پشت په‌رده‌وه، كرداری ڕژێمه داپڵۆسێنه‌ره‌كانی كۆپی ده‌كرد، كه ناوچه‌ی ئێمه‌ی كردووه‌ته دۆزه‌خ بێ گوێپێدانی ده‌سه‌ڵات به‌م كاولكاریه‌ی به سه‌رمان دێ.
ئیتر وه‌كو گه‌ل، خۆمان له نێو زوڵم و سته‌مێكی جه‌رگبڕتر دۆزیه‌وه، كه پێشووتر له سه‌ر ده‌ستی ڕژێمه‌كان ده‌مانچێشت. ئنجا له جیاتی ئه‌وه‌ی ڕۆشنبیری كورد بپڕژێته سه‌ر پڕۆژه‌ی جه‌وهه‌ری، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستی توێژه‌كانی میلله‌ته‌كه‌ی بگرێ به‌ره‌و پێشكه‌وتن و به‌خته‌وه‌ری، بوو به سه‌ربازێكی تر له سه‌نگه‌ری پارتانێكی كورد، كه هیچ كردارێك نه‌ما له سه‌ر ئه‌م زه‌مینه نه‌یكه‌ن بۆ له ناوبردنی كورده‌كانی تر، له شه‌ڕێكی به‌رده‌وام به یارمه‌تی وڵاتانی دراوسێ، كه “ڕۆشنبیری ده‌سه‌ڵاتی كوردی” به دوژمن پێناسه‌یان ده‌كا!
ئه‌م جۆره ڕۆشنبیره داوامان لێده‌كا، كه ئێمه به خوێن و گۆشت و ڕۆح ئینتمامان بۆ وڵاته‌كه‌مانه، ڕه‌خنه نه‌گرین له ده‌سه‌ڵات و داموده‌زگاكانی چونكه ئه‌مه خیانه‌ته له میلله‌تی كورد!
ئه‌ی چی بكه‌ین؟ پێویسته ده‌نگمان هه‌ڵبڕین له ڕیزی هات و هاواری ناسیۆنالیی، به‌و سروودانه‌ی شكۆمهندیمان ده‌داتێ و ئه‌وانیتر نزم ده‌كا، وه‌كو ده‌سه‌ڵاته گشتگیره‌كان، ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی ئیسپات بكه‌ین ئێمه خائین نین!
بۆ ئه‌وه‌ی نوسه‌ری ڕاستگۆ بین، پێویسته شتێك نه‌نوسین، ئه‌وه‌ی جیاوازه له میلله‌تمان دڵی پێی خۆش بێ.
ئا به‌م شێوازه، له سه‌ده‌ی بیست و یه‌كدا، ڕۆشنبیری ده‌سه‌ڵاتی كوردی هزر و بیر ده‌كا. نمونه‌ی ئه‌م جۆره ڕۆشنبیره‌ش به‌هه‌مان شێوه‌یه، له نێو عه‌ره‌ب و تورك و فارس و ئه‌وانیتریش!
له كۆتاییدا، مه‌به‌ستمان له ڕۆشنبیری ده‌سه‌ڵات ته‌نها ئه‌و كه‌سه نیه كه مشه‌خۆری ده‌سه‌ڵاته، به‌ڵكو هه‌ر كه‌سێك ناتوانێ له ده‌ره‌وه‌ی فه‌زای گشتگیری بیر بكاته‌وه، كه ئه‌مڕۆ ناوچه‌كه‌مانی پێ ده‌سووتێ، ئه‌وه ڕۆشنبیری ده‌سه‌ڵاته و ته‌نها خزمه‌ت به داپڵۆسین و سته‌م ده‌كا.
بۆ بینینی ئه‌م وتاره به عه‌ره‌بی له سایتی ئیلاف كلیكی ئه‌م لینكه بكه:
http://www.elaph.com/ElaphWeb/ElaphWriter/2007/2/214423.htm
بۆ بینینی هه‌مان وتار له هه‌فته‌نامه‌ی (ئهلئوفق ئه‌لجه‌دید) كه له هه‌ولێر ده‌رده‌چێ كلیكی ئه‌م لینكه بكه:
http://www.newufuq.com/