
دوا نامه‌ی گابرییل مارکیز بۆ هاوڕێیه‌کانی
وه‌رگێڕانی: شێرزاد هه‌ینی
مارکیز:
مرۆڤ زوو پیر ده‌بێت، ئه‌گه‌ر خۆشه‌ویستی نه‌کات!
له‌سه‌ر سه‌رینی نه‌خۆشییه‌که‌ی وه‌ک نامه‌یه‌کی خۆشه‌ویستی بۆ به‌شرییه‌ت رۆمانونوسی جیهانی مارکیز، وه‌ک ماڵئاوایی‌کردن له‌و خاکه‌ی که شایسته‌ی ژیان و مانه نامه‌یه‌کی بۆ هاوڕێیه‌کانی ناردووه، به‌ڵام به ئه‌نته‌رنێت نامه‌که زوو بڵاوده‌بێته‌وه، نامه‌که کاریگه‌ری زۆری هه‌بوو، چونکه نامه‌که ئه‌زموون و ده‌رسێکه بۆ هه‌موو به‌شرییه‌ت.
ده‌قی نامه‌که:
ئه‌گه‌ر خودا ره‌زامه‌ندی بدات، جارێکی تر که‌مێک ژیانم به بهردابکاتهوه،
من به هه‌موو هێزێکمه‌وه، ره‌نگه هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی بیریان لێ ده‌که‌مه‌وه نایاندرکێنم، به‌ڵام بیر له‌و شتانه ده‌که‌مه‌وه که ده‌یانڵێم.
من قیمه‌تی هه‌موو شته‌کان ده‌گرم،
نه‌ک له‌به‌رئه‌وه‌ی چین، به‌ڵکو له‌به‌ر ماناکه‌یان.
ئه‌گه‌ر ته‌مه‌ن بوار بداته‌وه، من که‌م ده‌خه‌وم، به‌ڵام زۆر خه‌ونم ده‌بینم.
هه‌ر ساتێک له نووستن واته شێست چرکه له بێبه‌شبوون له رووناکی.
که هه‌موو خه‌ڵکه‌که ده‌وه‌ستن من پێوه ده‌بم،
که خه‌ڵکه‌که‌ش ده‌نوون من به‌ئاگا ده‌بم.!
ئه‌گه‌ر یه‌زدان دووباره ژیانم پێ بداته‌وه،
جلی ساده له‌به‌رده‌که‌م،
نه‌ک به جلی رووته‌وه، به‌ڵکو به رۆحی رووتیش له‌سه‌ر خاکه‌که پاڵ ده‌که‌وم.
من له‌و ژیانه نوێیه‌دا به خه‌ڵکه‌که ده‌سه‌لمێنم،
که به پیری دڵداری ناکه‌ن چه‌ند هه‌له‌ن، پێیان ده‌ڵیم ئه‌ڤین به‌پیریش پێویسته،
من پێیان ده‌ڵیم که له ئه‌ڤین دوور ده‌که‌ونه زوو پیرده‌بن،
وه‌ستان له عیشق پیربوونه.
باڵ به مناڵه‌کان ده‌به‌خشم، تا بتوانن به ته‌نها بفڕن.
پیره‌کان فێرده‌که‌م پیربوون مردن نییه، به‌ڵکو له‌بیرچوونه‌وه مردنه!
ئه‌ی خه‌ڵکینه من زۆرشت له ئێوه فێربووم. له‌و خه‌ڵکه فێربووم که‌وا هه‌موو خه‌ڵکه‌که حه‌زده‌کات له‌سه‌ر لووتکه‌کانی به‌رزایی شاخدا بژین،
به‌ڵام نازانن که‌وا به‌ختیاری له‌وه‌دایه که به‌سه‌ر به‌رزاییه‌کان ده‌که‌ون، سه‌رکه‌وتنه‌که خۆشتره.
من ئه‌وه فێربووم که مناڵێکی ساوا ئه‌گه‌ر توند په‌نجه‌یه‌کی باوکی گرت،
که یه‌که‌مجار ئه‌وه‌ی کرد،
ئه‌وه هه‌تا ماوه په‌نجه‌ی باوکی به‌رنادات.
ده‌زانم ئه‌وه‌ش فێربووم، ته‌نها ئه‌و که‌سانه حه‌قیانه له سه‌ره‌وه و له‌به‌رزاییه‌وه سه‌یری که‌سانی تر بکه‌ن،
ئه‌وده‌مانه‌ی که یارمه‌تییان ده‌ده‌ن، تا به‌سه‌رپێ بکه‌ون.
من شت له ئێوه فێربووم، به‌ڵام که‌میان له‌وانه من سوودیان لێ وه‌رده‌گرم،
چونکه که له‌ناو جانتاکه‌مه‌وه جێگایان ده‌که‌مه‌وه ته‌مه‌ن به‌سه‌رچووه و ژیان ته‌واو بووه.
ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێده‌که‌یت بیکه،
ئه‌وه‌ی بیری لێ ده‌که‌یته‌وه بیکه.
ئه‌گه‌ر ده‌مزانی دواجاره به خه‌وتوویی تۆ ده‌بینم، توند له ئامێزم ده‌کردی،
به باسکه‌کانم دهمکوشیت، له خودا‌ش ده‌پاڕامه‌وه من بکاته پاسه‌وانی رۆحی تۆ.
ئه‌گه‌ر ده‌مزانی ئه‌وه دوا ساته‌کانی ژینی منه،
ئه‌وا به‌بێ شه‌رم، به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست بکه‌م تۆ ئاگات لێیه ده‌مووت، خۆشمده‌وێیت.
سبهێنێمان له پێشه، ژیانیش بواری زۆرتری کار و داهێنانی پێ به‌خشیووین،
ده‌زانم ئه‌و رۆژه دوارۆژمه، ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌م کردبێت،
چیم له ده‌ست نه‌ماوه هه‌ر ئه‌وه‌نده نه‌بێت، پێتان بڵێم ئێوه‌م خۆشده‌وێت.
من هه‌رگیز ئێوه‌م له‌بیر ناچێت، چونکه به‌یانی بۆ که‌س دڵنیا نییه، بۆ پیر و بۆ گه‌نجه‌کانیش، دڵنیا نییه.
ره‌نگه ئه‌وه دوارۆژ بێت که‌وا من خۆشه‌ویسته‌کانم ببینم، چاوه‌ڕوانی ناوێت، به‌یانی نه‌ما، ره‌نگه به‌یانی نه‌بێته‌وه،
په‌شیمان ده‌بیته‌وه له‌و رۆژه‌ی کات و بوارت بۆ زه‌رده‌خه‌یه‌ک، بۆ ئامێزێک بۆ ماچکردنێک نه‌مابوو،
یان ئه‌وه‌نده سه‌رقاڵ بوویت بوارت نه‌بوو هیوایه‌کیش بۆ ئه‌وان بخوازیت.
هاوڕێ و نزیک به، له‌وانه‌ی خۆشیان ده‌وێیت،
به چرپه‌یه‌ک پێیان بڵێ من پێویستم پێتان هه‌یه،
من مهجبوورتانم،
تۆش به خۆشه‌ویستی و به مه‌زنی چاویان تێ که،
هه‌موو کاتت بۆ ئه‌وان ته‌رخان بکه، به‌رده‌وام پێیان بڵێ:
من باش تێتاندهگهم،
داوای لێبووردنتان لێ ده‌که‌م،
به یارمه‌تی جه‌نابتان،
زۆر سوپاس بۆ ئێوه!
ئه‌و قسانه‌یان له‌گه‌ڵدا بکه، هه‌موو وشه‌کانی ناو فه‌رهه‌نگی خۆشه‌ویستی، ئه‌و وشانه‌ی ده‌یانزانیت.
که‌س نازانێت تۆ بیرت له چ ده‌کرده‌وه،
چیت له هزردا بووه،
له خودا‌ش بپارێوه هێز و حیکمه‌تت بداتێ،
تا بتوانیت به هاوڕێیه‌کانت بسلمێنێت که‌وا ئه‌وانت زۆر خۆشده‌وێت و ئه‌وانت له پیرۆزه.
رۆژی شه‌ممه 13ی نۆڤمبه‌ر 2010
گابرییل گارسیا مارکیز.
له‌ماڵپه‌ری (هدهد)ه‌وه وه‌رگیراوه.