
هێرشی یه‌کێک له مه‌لاکانی شاری هه‌ولێر بۆ سه‌ر شاعیر حه‌مه کاکه‌ڕه‌ش
داوای داخستنی ئاسۆ و كوشتنی فه‌رهاد پیرباڵ ده‌كرێت
ئه‌م شیعره له ژماره دووی پاشکۆی ئاسۆی ئه‌ده‌بی، رۆژنامه‌ی ئاسۆدا بڵاوکراوه‌ته‌وه ،به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ر دوای بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م شیعره، کۆمه‌لێک مه‌لای به‌ناو زانای یه‌کێتی زانایانی کوردستان له نامه‌یه‌کدا دوای ڕیزکردنی کۆمه‌ڵێک قسه‌ی به‌تال له باره‌ی شیعر‌و ئه‌ده‌ب و کۆمه‌لگای کوردییه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا زۆریان بۆ سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی ئاسۆ هێناوه که ده‌بێت به‌ڕه‌سمی له رۆژنامه‌ی ئاسۆدا داوای لێبوردن بڵاوبکاته‌وه که ئه‌م کوفره شیعره‌یان بڵاوکردۆته‌وه، به‌ڕاستی شه‌رمه پارتی و یه‌کێتی قسه له ئازادی و دیموکراتی و چی و چی تر بکه‌ن، حوکمی مه‌لاکان له‌سه‌روی هه‌موو شتێکه‌وه‌یه، هه‌ر که‌سێک قسه‌یه‌ک بکات دێرێک بڵاوبکاته‌وه به‌پێی عه‌قڵ و مه‌نتقی هه‌زار ساڵه‌ی ئه‌وان نه‌بێت ئیتر به‌ناوی خوداوه جاری مه‌رگی ده‌ده‌ن و ژیانی لێتاڵده‌که‌ن.
حه‌مه کاکه‌ڕه‌ش
http://www.zanayan.org/t_detail.php?section=1&id=784
له‌م لینکه‌ی خواره‌وه ده‌توانن داوای لێبوردنه‌که‌ی ڕۆژنامه‌ی ئاسۆ بخوێننه‌وه که له لاپه‌ره 3ی ڕۆژنامه‌ی ناوبراو بڵاو بۆته‌وه ….:
http://www.calameo.com/read/000075515efcf952a875b
دڵی ژن مه‌شکێنه خودایه ژن خودایه

حه‌مه کاکه‌ڕه‌ش
ئه‌مشه‌و له خه‌ونمدا ئه‌و خه‌ونه‌م بینییه‌وه
که سێ ساڵ پێش ئێستا نه‌مبینیبوو
له ژن مه‌ده
دڵی ژن مه‌شکێنه
نه‌ک خودا دڵی لێت عاجزبێت.
///
ژن کتێبێکه په‌ڕه په‌ڕه
به په‌نجه‌ی دڵ هه‌ڵیده‌ره‌وه‌و
به چاوی رۆح بیخوێنه‌وه.
///
سه‌یری شه‌پۆلی ده‌ریا مه‌که
له چاوی ژن بڕوانه
پڕه له شه‌پۆلی عه‌شق.
///
گوێ له هاژه‌ی ئاو مه‌گره
گوێ بنێ به‌دڵی ژنه‌وه
هاژه‌ی خه‌یاڵی عه‌شق ده‌تبات.
///
ئاگر گه‌رمتناکاته‌وه
به هه‌ناسه‌ی ژن خۆت داپۆشه
تا کزه‌ی نائومێدی دڵت نه‌کاته پارچه‌یه به‌سته‌ڵه‌ک.
///
ئه‌وه گوناهێکی گه‌وره‌یه
که پشت له ژن و
ڕوو له قیبله بکه‌ی.
///
ژن به‌هه‌شته
که‌چی پیاو هێنده کوێره
داوای به‌هه‌شت له خودا ده‌کات
///
له‌ژێر بارانه‌که‌دا ده‌وه‌ستم و
ده‌مم رووه‌و ئاسمان ده‌که‌مه‌وه
چونکه دڵۆپه‌کان له گۆی مه‌مکی ژن ده‌چن
///
به‌فرو ژن له یه‌ک ده‌چن.
نیوه‌شه‌ویش به‌فرببارێت دونیا سپی ده‌چێته‌وه
له ژوورێکی تاریکیشدا ژنێک خۆی ڕووتبکاته‌وه
ده‌بێته‌چراخان
///
که‌خودا ئاده‌م و حه‌وای له به‌هه‌شت ده‌رکرد
په‌شیمان بووه‌وه.. چونکه به‌هه‌شت به‌بێ حه‌وا چۆڵ‌بوو
له‌داخان هه‌زاران ئاژاوه‌ی خسته سه‌رزه‌وییه‌وه
///
له پیاو هیچ تر نییه
له ته‌نیایی به‌هه‌شته‌وه هاوده‌می ژنه و ده‌یکوژێ
خودای له خه‌ونیشا نه‌بینیوه و ده‌یپه‌رستێ
///
که‌س هیچ شتێکی کۆنه‌ی ناوێ
که‌چی خودا له کۆنیش کۆنتره و
تا ئێستایش ده‌په‌رسترێ.
///
که ژنێک ده‌بینم به ڕووتی
ئه‌وسا بیر له‌وه ده‌که‌مه‌وه
که ئه‌م دونیایه خالقێکی هه‌یه.
///
خودا خودا خودا
له هیچ شوێنێک نابینرێت و
له هه‌موو شوێنێک هه‌یه
ئا ئاوایه خودا.
///
2010