
گه‌ڵا ….. نیا کامیل
گه‌ڵاكان
له‌مردنی خۆیان بێ خه‌به‌رن
ئه‌وكاته په‌ل به‌جێدێڵن
به‌ڕه‌نگی زه‌ردیاندا ، واهه‌ست ده‌كه‌ن
بونه‌ته ئاڵتوون .
ده‌خزێنه باوه‌شی پایزه‌وه
ئه‌ویش وه‌ك ته‌وقه ، دانه دانه
له پرچی ڕه‌ش و درێژی شه‌قامی ئه‌دات .
ڕمه‌ی پێی ئه‌سپی با
هه‌راسانی بوو
شوره‌یی وه‌رزی پایزبوو
ئه‌تككردنی كچانی ئه‌م وه‌رزه‌بوو
كه له درزی په‌نجه‌ره‌وه سه‌یرم كرد
هێرشی با په‌لاماری
گه‌له كیژی ڕه‌نگ ئاڵتونی
وه‌ریوی دره‌ختی دا .
ده‌ستی له زووڵفی هه‌ركامیان گیربوو
فڕاندی .
ئیتر گه‌ڵا له‌گه‌ڵا بادا
ڕۆیشت بۆ مه‌مله‌كه‌تی تۆفان
به‌ڵام دره‌ختی دڵ شكاو
چاوه‌ڕێی وه‌رزێكی نوێیه
پاش ته‌زین ،
زه‌ماوه‌ند له‌گه‌ڵا خۆری به‌هارا بكات و
خونچه‌یه‌كی نوێ له باوه‌ش بگرێته‌وه
به‌ڵام داخه‌كه‌م گه‌ڵاكانی وه‌رزی پێشوو
هه‌رگیز یه‌كێكیان نه‌گه‌ڕایه‌وه
له‌ده‌رگای په‌ل بدات
تا گه‌ڵاكانی ئه‌م وه‌رزه‌ش
له وه‌رزی باڵقبوونیاندا
شوو به بای پایز نه‌كه‌ن .