كه‌مپینی (نا) بۆ یاسای ڕێكخستنی خۆپیشاندان
هه‌ڵمه‌تی واژۆ كۆكردنه‌وه
خه‌ڵكی دیموكراسیخوازی كوردستان
هاونیشتیمانیانی مرۆڤدۆست
دوای خستنه‌ڕووی سه‌رجه‌م ناڕه‌زاییه‌كان له‌لایه‌ن ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و كه‌سایه‌تییه‌كان و سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی نێو كۆمه‌ڵگای كوردی، به‌ڵام سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له 12/12/2010 واژۆی له‌سه‌ر (یاسای ڕێكخستنی خۆپیشاندان) كرد. كه تیایدا ماف و قه‌واره‌ی موماره‌سه‌كردنی ئازادی زه‌وت كراوه.
ئێمه وه‌ك كه‌مپینی (نا) بۆ یاسای ڕێكخستنی خۆپیشاندان وێڕای هه‌وڵه‌كانمان و ئاگاداركردنه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم له ڕێگای یاداشتێكی ناڕهزایییهوه، هیچ یه‌كێك له هه‌وڵه‌كانمان بۆ واژۆ نه‌كردنی ئه‌م یاسایه سه‌ری نه‌گرت. بۆیه له ئێستادا به‌رده‌وامی ده‌ده‌ین به هه‌وڵه‌كانمان له‌پێناو هه‌مواركردنه‌وه‌ی (یاسای ڕێكخستنی خۆپیشاندان) له‌ڕێگای گرتنه‌به‌ری دیالۆگ و هه‌ڵمه‌ت و چالاكی مه‌ده‌نییه‌وه.
ئه‌و خاڵانه‌ی له یاساكه‌دا كار بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌یان ده‌كه‌ین، بریتین له:
1-بابه‌تی مۆڵه‌ت وه‌رگرتن.
2-خۆپیشاندانی له‌ناكاو.
3-خۆپیشاندانی تاكه‌كه‌سی و نێوده‌وڵه‌تی.
بۆ كاركردن له‌سه‌ر ئه‌م ئامانجانه‌ش هه‌ڵمه‌تێكی واژۆ كۆكردنه‌وه له سه‌رانسه‌ری كوردستان و عێراق و وڵاتانی ده‌ره‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ین. پاشان كۆی واژۆكان له‌گه‌ڵ یاسا هه‌موار كراوه‌كه‌دا، له گردبوونه‌وه‌یه‌كدا پێشكه‌ش به په‌رله‌مانی كوردستان و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدارو ڕای گشتی ده‌كه‌ین.
بۆیه به‌شداریكردنت له‌م هه‌ڵمه‌ته هه‌وڵدانێكه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ماف و ئازادییه زه‌وتكراوه‌كان.
بۆ ناردنی ئیمێل و پشتیوانیكردنتان ئه‌م ناونیشانه‌ی خواره‌وه به‌كار بهێنن: kampynina@yahoo.com