به‌یاننامه‌ی پشتگیری له چالاكوانانی بواری مافه‌كانی ئافره‌تان
له درێژه‌ی ئه‌و كار‌و كرده‌وه ولێدوان و سوكایه‌تییانه‌ی كه ده‌كرێته سه‌ر چالاكوانانی بواری مافه‌كانی ئافره‌تان ،ئه‌مجاره‌یان له چوارچێوه‌ی نامیڵكه‌كه‌یه‌ك به‌ناوی “راستییه‌كی ونبوو” په‌لاماری ژماره‌یه‌ك له‌و چالاكوانانه دراوه‌و هێرشی ناڕه‌وا كراوه‌ته سه‌رئه‌وان و رێكخراوه داكۆكیكاره‌كان له مافی ئافره‌تان و ژنان.
ئه‌و كاره ناپه‌سنده له چوارچێوه‌ی ئه‌و شاڵاوه كۆنه‌خوازه‌دێت كه ده‌یه‌وێت كۆمه‌ڵگای كوردستانی بۆ دواوه بگه‌ڕێنێته‌وه‌و درێژه به چه‌وسانه‌وه‌ی ئافره‌تان بدات و توندوتیژی به‌رامبه‌ریان به كارێكی ره‌وا بزانێت و،هه‌موو داكۆكیكارێكی بواری یه‌كسانی و به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی ئافره‌تان ناشرین بكات و بیانشێوێنێت.
ئێمه ئه‌و رێكخراو‌و كه‌سایه‌تییانه‌ی كه لای خواره‌و ناومان هاتووه له‌وكاته‌ی كه ئیدانه‌ی ئه‌و شاڵاوه كۆنه‌خوازه‌ده‌كه‌ین و پشتگیری ته‌واومان بۆ ئه‌و چالاكوان و رێكخراوانه ده‌رده‌بڕین كه‌له‌و نامیڵكه‌یه‌دا ئاماژه‌یان بۆكراوه و،له‌هه‌مانكاتیشدا داواده‌كه‌ین كه:
1- پشتگیرین له‌وه‌ی ئه‌و چالاكوان و رێكخراوانه‌ی كه ناویانهاتووه هه‌ڵبستن به تۆماركردنی داوای یاسایی له‌سه‌ر بنووسی ئه‌و نامێڵكه‌یه.
2- ده‌سه‌ڵاتدارنی هه‌رێمی كوردستان رێگه‌به‌وه نه‌ده‌ن كه مینبه‌ری مزگه‌وته‌كان بكرێته مینبه‌ری سووكایه‌تیكردن به چالاكوانان و په‌لاماردانی ئازادییه‌كان.
3- پاراستنی ژیان وكه‌رامه‌تی ئه‌و چالاكوانانه‌ی كه ناویان له‌و نامیڵكه‌یه‌دا هاتووه‌و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئیعتیبار بۆیان له‌و هێرشه ناڕه‌واو كۆنه‌په‌رستانه‌ی كراوه‌ته سه‌ریان.
30-12-2010
تێبینی : تكایه ئه‌گه‌ر پشتگیری به‌یاننامه‌كه‌یت ناوی خۆت یان رێكخراو‌و ده‌زگاكه‌ت بۆ ئه‌م ئیمه‌یله بنێرهwomenalmesalla@yahoo.com تاوه‌كو 15/1/2011 هه‌ڵمه‌ته‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت و پاشان به‌یاننامه‌كه ده‌درێت به‌لایه‌ن فه‌رمییه‌كانی حكومه‌ت و په‌رله‌مان و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن.
سوپاس ئه‌گه‌ر ئیمه‌یله‌كه بۆ براده‌ره‌كانت ره‌وانه‌بكه‌یت بۆ بشتگیریكردنی به‌یاننامه‌كه.