
عه‌شق‌و دڵۆپێ ئاو …. كه‌ژاڵ ئیبراهیم خدر
1
ده‌زانم دره‌ختی قژم ،
هه‌ر رۆژێك بێ
ده‌بێته سه‌وزه گایه‌كی ووشك بوو
نه‌كه‌س ده‌توانێ شانه‌ی بكا‌و
نه‌كه‌سی تر بۆنی پێوه‌بكا؟
ئه‌مه قه‌ده‌ری ژیانه
هه‌ررۆژێك بێ،
به‌ده‌م گرفتی رۆژگاره‌وه
قژی من‌و ده‌نگ‌و ره‌نگم كۆتایی دێ؟
2
له‌جامێكی كوون كوون ده‌چی
پڕ ده‌بی له‌عه‌شقی ژنێ‌و
له‌ژێره‌وه تنۆك تنۆك
عه‌شقی ئه‌و ژنه‌ت لێ ده‌ڕژێ
ده‌م ده‌نێمه جامی خه‌یاڵ
دڵۆپێ ئاوی تێدا نیه
لێووی ووشكه‌وه بووم ته‌ڕكا؟
تنۆكێ عه‌شقی تا نیه
تاسه‌ی دووریم بشكێنێ
3
ده‌بوایه من”هه‌رگیز تۆم نه‌ناسیایه
په‌نجه‌ره‌ی دڵ نه‌كه‌مه‌وه
تاكوو هێنده بیرت نه‌كه‌م
تاله‌ناسنامه‌ی دڵمدا
باڵا‌و جوانیت تۆمار نه‌كه‌م
4
تۆ له‌كوێوه هاتی و رۆشتی
دڵت له نێو خه‌مدا وون بوو
باڵت نه‌بوو،په‌ڕ باڵت
له‌سه‌ر قژی گشت كچێكدا
به‌جێ مابوو
5
چۆن سێبه‌ری دره‌ختێكی سه‌وز
له‌خه‌یاڵما،له‌ناخمدا،بسڕمه‌وه
چۆن عه‌شقی خۆم
بسپَرمه ئه‌ستێره‌و مانگ
كه‌له‌ژوانێكی زۆر ناوه‌ختا
باوه‌شی بۆكردینه‌وه
چۆن په‌ڕه‌ی ناسكی گوڵێك
له‌بیری خۆم ببمه‌وه
6
هێنده جوان بووی
ناتوانم هیچ پێناسه‌ت كه‌م
ته‌نها ده‌ڵێم”
فریشته‌یه‌ك له‌خه‌یاڵما
وه‌كوو شه‌ونمی به‌ربه‌یان
وه‌كوو گوڵێكی زۆر ناسك و جوان
له‌باخچه‌ی دڵمدا رووا بوو
7
ماڵی دڵمت جێ هێشتووه
زوویر نابم
من تامه‌زرۆی نیگایه‌كی خۆشه‌ویستیم
گه‌ر دوژمنیش له‌به‌ینا بێ
8
تكا ده‌كه‌م ،بۆله‌مه‌ودوا
په‌نجه‌ت نه‌ده‌ی
له‌په‌نجه‌ی هیچ كچێ
رۆحت نه‌كه‌یته جۆلانه
بۆسه‌ر خه‌وی هیچ عاشقێ
چونكه ئازیزدڵنیابه،،
خه‌مه‌كام هێنده زۆرن
رۆژێك دادێ
ترپه‌ی دڵم، بێده‌نگی خۆی ده‌شكێنێ‌و
ده‌بێته عاشقێكی وون بوو
نیگه‌رانی دایده‌پۆشێ”