
كاریگه‌ری پرۆسه‌ی خانه‌نشینی کادیران له‌سه‌ر هه‌لوێسته‌كانی حزب
دلشاد خدر
ئه‌گه‌رچی خانه‌نشین بـــــۆ ئه‌و ته‌مه‌نه‌یه، كـــه مرۆڤ ئه‌و هێز و توانایه‌یه نامێنی وه‌ك جاران بتوانی كار بكات. یان له ته‌مه‌نی كاركردندا دووچاری نه‌خۆشییه‌ك ده‌بێت و توانای كاركردن لـــهدهست ده‌دات. بۆیه پێویست به‌وه ده‌كات داهاتێك به‌رامبه‌ر ئه‌و خزمه‌ته‌ی پێشووی پێبدرێت تا بتوانی ئــه‌م ته‌مه‌نه‌ی ماویه‌تی پێی بژێت، ته‌مه‌نی خانه‌نشین له ولاتێكه‌وه بـــۆ ولاتێكی تر جیاوازه، به‌لام له زۆریك لـــه‌و ولاتانه‌ی كـــه به شێوه‌یه‌كی ته‌ندروستی مــامهله لــهگهل داهــات و خه‌رجی حكـــومهت ده‌كه‌ن، لــــهسهرهوهی شه‌ست سالی یــه. زۆریك لــــه ولاتانــی دونیا به‌رنامه‌ی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه ده‌ستكاری ئه‌م ته‌مه‌نه بكـــه‌ن و به‌ره‌وو سهروهتری ههلكێشن، بیانوشیان ئه‌وه‌یه كــه لــه دوای ئه‌م پێشكه‌وتنه‌ی بواری ته‌ندروستی، مرۆڤه‌كان ته‌مه‌نێكی درێژتر ده‌ژین و ئه‌و كاته‌ش رێژه‌ی خانه‌نیشینان زیاتر ده‌بێت و ئه‌م رێژه به‌رزه‌ش گران له‌سه‌ر ئابوری حكومه‌ت ده‌كه‌وێت.
ئه‌گـــه‌ر چی سیسته‌می خانه‌نیشین هه‌ر لــــهسهرهتای دروست كردنی ده‌وله‌تی عیراقه‌وه هه‌بووه، به‌لام لــــهسهرهتا تــا راده‌یه‌كی زۆر به شێوازێكی ته‌ندروست به‌كـــار ده‌هات. لـــهگهل تێپه‌ربوونی كـــات بووه دیاری ده‌سه‌لات بـــۆ ئه‌وانه‌ی به‌شێوازیك له شێوازه‌كان پالپشتی و یارمه‌تی ده‌سه‌لات ده‌که‌ن و تا گه‌یشته ئاستی به‌كارهێنانی یاسای خانه‌نیشنی بۆ دوور خستنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌ی لـــه دام و ده‌زگایه هه‌ستیاره‌كانی میری كـــاردهكهن و جێگای گــومانن له وه‌لایان بۆ بـــهرێوبهرانی ده‌سه‌لات ( كــهسهكه له‌هه‌ر ته‌مه‌نێك بوایه)، ئــه‌م دیارده‌یه زیاتر له ده‌ورانی كومار ته‌شه‌نه‌ی كرد و لــه سه‌رده‌می به‌عس گه‌یشته لوتكه.
ئێستا له عیراق به‌گشتی و له كوردستان بـــه تایبه‌تی پرۆسه‌ی خانه‌نیشینی به شێوازیك په‌یره‌و ده‌كرێت، كــــه نه سنوری هه‌یه نه یاسایه‌ك هه‌یه ئه‌م پرۆسه‌یه به‌رێوه ببات. به‌لكو به شێوازیكی میزاجی و لــه پێناو پاراستنی بـــهرژهوهندی حزبی و بنهمــــاله و تێركردین ئهوانـــــهی وه‌لایان بۆ ده‌سه‌لات هـــه‌یه و كـرینی ویژدان، ئه‌نجام ده‌درێت. به‌بێ لــــهبهرچاوگرتنی بودجه‌ی ولات و دارایی گشتی، سه‌دان كـــــهس به ناوی پێشمه‌رگه و تێكوشه‌ر خانه‌نیشین كراون كــــه یه‌ك تاكه رۆژیش لـــــه‌م سه‌نگه‌ره نه‌بوونه‌و ژماره‌یه‌كی زۆریش له‌مانه به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌موو ته‌مه‌نییان لـهسهنگهری داگیركه‌رانی كوردستان بوون!! هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆر بــــه پلــهیهكی فـــهرمانبهری خانه‌نیشین كراون كــه بۆیه‌ك رۆژیش ئه‌م كـــارهیان نه‌بووه، هه‌ندێكیان له ته‌مه‌نی خۆیان لـــه دهزگایهكانی میری فـــهرمانبهریش نه‌بوونه!! ئێستا لـــه هیچ ولاتێكی ئــه‌م جیهانه خانه‌نشینی به‌قه‌د ئه‌و رێژه‌یه‌ی كــوردستان نیه!! لـــه‌وه سه‌یرتر ئــــه‌م پرۆسه‌یه كــهسانێكی گرتۆته كه هێشتا ته‌منیان لــــه سیهكـــانه!! بێجگــه لــه كه‌س و كاری به‌رپرسه‌كان كه له ژماره سنوری نییه، له پێوه‌ریش نمونه‌ی نیه!!! ئه‌م پرۆسه‌یه لــه كوردستان گه‌یشتوته ئاستیك كــــه لــه داهاتوهیهكی نزیك ده‌بێته بارگرانیه‌كی گه‌وه‌ره بۆ حكومه‌ت و زه‌حمه‌تێكی زۆریش بۆ دانییشتوانهكهی، چــــونكه رێژه‌یه‌كی زۆر لــه داهاتی حكومه‌ت ده‌چێته ئه‌م به‌شه و له واقیعیشدا هیچ به‌رهه‌مێكیان نیه.
په‌یره‌وكردنی ئه‌م پرۆسه‌یه به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا لـــه كوردستان به‌رێوه ده‌چێت، به‌شێكی به‌رچاوی پرۆسه‌ی گه‌نده‌لیه كــه لـــه‌لایه‌ن ده‌سه‌لاته‌وه په‌یره‌و ده‌كرێت، چونكه ئه‌مه به‌فیرودانی دارایی گشتیه بۆ به‌رژه‌وه‌نی شه‌خسی و حزبی بنه‌ماله‌یی. به‌لام به‌داخه‌وه پرۆسه‌كه لــــه حزبی ده‌سه‌لات په‌ریوه‌ته‌وه و زۆرێک لــــه حزب و رێكخراوهكـــانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌لاتیشی گرتۆته‌وه!!! بۆته سه‌ره‌كیترین ئامراز له لایه‌ن ده‌سه‌لاته‌وه بۆ ده‌سته‌مۆ كردنی حزبه‌كان و كه‌سایه‌تیه‌كانی نیو كۆمه‌لگای كوردستان. لــه نیو حزبه‌كانیش ده‌سته‌مۆ كردنی ئه‌ندامه‌كان. پرۆسه‌كه‌ش به‌گشتی له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی كومه‌لانی خه‌لكی كوردستان به‌رێوه‌ده‌چیت. چــونكه ئــــه‌م بره پاره‌ییه‌ی لــــه داهاتی حكومه‌ت ده‌درێته ئــــه‌م ژماره زۆره‌ی كــه به‌بێ پێوه‌ر خانه‌نشین كراون، مانگانه دتوانرێت ده‌یان پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری بۆ دانیشتوانی كوردستان ئه‌نجامدرێ.
لـــــهدوای به‌رفره‌وان بوونی ئه‌م دیارده‌یه، به شێوه‌یكی به‌رچاو هه‌ست بـــه ئــــــه‌وه دهكهریت زۆریك لــــه دیارده‌كانی نیو كــــــومهلگا گورانكاری به‌سه‌ردا هاتووه زۆرێك له‌م یاسانه‌ی پێشتر ئه‌م دیاردانه‌یان به‌رێوه‌ده‌برد یان نـــــهماوهن یان كال بوونه‌ته‌وه، پێش هـــهموویان ژیانی حــزبایهتی و په‌یوه‌ندی ئهندامـــهكان به حزبه‌وه و پـــه‌یوه‌ندی حزب بـــه ده‌سه‌لاته‌وه!! ئێستا ئه‌ندام بوون له حزب ته‌نیا نزیك بوونه‌وه‌یه لــه ده‌ستكه‌وت و حزبیش ئامرازیكه بۆ مسوگه‌ر كردنی ده‌ستكه‌وت بۆ ئه‌ندامه‌كانی!!! ئه‌م هاوكیشه‌یه خالی سه‌ره‌كی مانه‌وه‌ی كومهلیك حزبه لـــــــه گورهپانهكه. هه‌مووشمان ئه‌وه ده‌زانین ئه‌و كاته‌ی حزب( به تایبه‌تی حزبه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی و یه‌كیتی) كاریان زامنكردنی ده‌ستكه‌وت بێت بۆ ئه‌ندامه‌كانییان هیچ گــۆشهیهك نامێنێته‌وه بـــۆ به‌رگری كردن لـــه‌و ئازارانه‌ی جه‌ماوه‌ر، كه له ئه‌نجامی گه‌نده‌لیی ده‌سه‌لات دووچاری بــوونه. هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌م حزبانه ناتوانن بنكه‌كانیان به‌رفره‌وان بكـــه‌ن و ته‌نیا له‌و بازنه‌یه ده‌مێنێنه‌وه كه ده‌سه‌لات له رێگــای دانی بری ده‌ستكه‌وت سنوریان بۆ داده‌نێت. به‌شێوه‌یه‌كی تر ده‌توانین بلێن ده‌سه‌لات بــــه شێوازیك لــه شێوازه‌كان كــۆنترۆلی بریار و بیركردنه‌وه‌ی ئــــــه‌م حزبانه‌ی كــــردوه، ئه‌گه‌ر ئه‌ندامانی ئـــــه‌م حــزبانه لـــــه نیو جه‌ماوه‌ر ره‌خنه لـــــه گه‌نده‌لی و هه‌لسوكه‌وتی حزبی ده‌سه‌لات بگـــــرن. بـــــــهلام له كوتاییدا، موچه‌ی خانه‌نیشین و وه‌رگرتنی ده‌ستكه‌وتی ناره‌وا بریاری یه‌كلاكره‌وه ده‌دات لـــه شێوازی په‌یوه‌ندیان لــــهگهل ده‌سه‌لاتدا. ئه‌مــرۆ كۆمه‌ك و یارمه‌تی ده‌سه‌لات بۆ هه‌ندێ حزب بۆته ( حه‌بلی مه‌شیمه)، كــــهچون كۆرپه‌له به‌بێ بوونی ئه‌م حه‌بله له نیوان خۆی و دایكی ناتوانی ژیان بكات. ئـــه‌م حزبانه‌ش به‌بێ بوونی ئه‌م ده‌ستكه‌وتانه ناتوانن ژیان بكه‌ن. به‌تایبه‌تی ئه‌و كاته‌ی ده‌سه‌لات توانیبی كه‌سه ده‌ست رویشتوهكانی نیو ئه‌م حزبانه به شێوه‌یه‌كی نا راگــهیاندراو ناره‌وا خستبێته لیستی خانه‌نشینی وه‌زیرییه‌وه. ئـــه‌و كاتی ده‌سه‌لات، هــهرکاتێ هه‌ست بکات ئه‌م حزبانه ته‌واو گـــوی رایــهلی بریارهكـــانی ئه‌و نین، ته‌نیا فرێدانی چـــــه‌ند دیكـــومێنتێك بــــۆ نیو روژنامه ئه‌هلیه‌كان به‌سه كـــه داهاتویان له نیو جه‌ماوه‌ر بسوتێنی، بــۆیه ئه‌مانیش بۆ پاراستنی نهێنیه‌كان و به‌رده‌وامی ئه‌م داهاته ناره‌وایه، ناچارن توند ئــه‌م هێله بگرن، كه ده‌سه‌لات بۆیان دیاری ده‌كات. هه‌موو سوودمه‌نده‌کانی نیو حزبیش به‌رامبه‌ر هه‌رده‌نگێكی ناره‌زایی ناوخۆش یه‌كگرتوون!!!! ئه‌گه‌ر لــــه نیو خویان ده‌یان ململانێی لابه‌لایان هــــهبێت. لــــــه هه‌مان کاتدا هــــه‌زار پاساویش ئاماده‌یه، بـــــۆ ئه‌و پاشهكشهییهی ئهمــــرۆ روبه‌رووی حزبه‌كه ده‌بێته‌وه، لــــه ئهنجامــــی وابــــهستهیان بهدهسهلاتهوه. بــــۆیه گه‌مژه‌ییه گه‌ر چاوه‌روانی ئه‌وه‌بین ئه‌و حزبانه‌ی ده‌یانه‌وێت به‌م شێوه‌یه ژیان بكه‌ن له داهاتوو ببنه حزبی جه‌ماوه‌ری و بتوانن ململانێ لـــــهگهل حزبی ده‌سه‌لات بكه‌ن لـــــه پێناو كه‌م كردنه‌وه‌ی ئازاره‌كانی جه‌ماوه‌ر كه له ئه‌نجامی ئه‌م گه‌نده‌لییه ده‌سه‌لات دوچاریان بووه.