شه‌ماڵ له سه‌ر لێوی خاتوون
ئه‌حمه‌دی مه‌لا
به به‌رده‌م ماڵماندا ئاوێکی شله‌تێنی به‌هاران کۆشکه‌کانی سه‌ده‌ی ناوه‌ندیش پڕ ئاواز. له بالکۆنه به‌رزه‌کانه‌وه لاوانه‌ی سه‌نتوور تێکه‌ڵ به ره‌نگی ئێواران، له سه‌ر کراسی ئاودامان په‌ڵه‌ی دروست ده‌کرد. جیا نه‌ده‌بوونه‌وه جوانیی و شه‌ماڵێک له سه‌ر لێوی خاتوون موچڕک و ئۆخژنی دهبهخهشییه دونیا.
به به‌رده‌م ماڵماندا
په‌ڵه هه‌وری ئێواران
سێبه‌ری چڕتر
ساباتێک بوو بۆ رامووسان
ئاوازێک تازه بێده‌نگیی جێهێشتبوو
قۆزاغه مه‌زنه‌که‌ی خه‌ڵوه‌ت
ئاگردانی رۆح و کوانووی شه‌هوه‌ت بوو
بۆ یه‌زدان.
به به‌رده‌م ماڵماندا
په‌یکری عاشقێک،
تازه توولی نه‌زاکه‌تی له‌به‌ر داکهنرابوو
چۆڕاوگه‌ی به‌ستبوو چلووره
پزیسکێ بوو
ده‌گه‌یشته‌وه بناره‌کانی ئه‌به‌دییه‌ت.
ده‌گه‌یشتنه‌وه سه‌ر شانم
گمه و فوغانی زوله‌یخا
کچه‌کانی ئاوایی
وه‌ک هه‌ناری حه‌سره‌ت
شه‌قیان ده‌برد
هه‌تاو ئاڵ ده‌بوو
باشووکهکانی ئاسمان
له سه‌ر ئاوینه‌کانی ئاره‌زوو
وه‌ک په‌یکه‌ری نمه‌ک هه‌ڵده‌نیشتن.
به به‌رده‌م ماڵمانه‌وه
حه‌سارێ
بۆ جووتبوونی سایه و سه‌دا
بۆ تێکئاڵانی
ته‌م و ریشاڵی زیوی هه‌ڵوه‌ریو.
زه‌مانێک بوو
تیغ هه‌ر هه‌نده‌ی عیشق چرووسکهی ده‌هات
غه‌مه رنگ مێتاڵه‌کانی منیش
هه‌ر هه‌نده‌ی به‌هار
حه‌زیان تیا کرۆشکهی ده‌دا
فیچقه‌ی ده‌کرد ئازادی
رچه‌کانی به‌هه‌شتی لێ ده‌شاردینه‌وه.
دۆزه‌خ
به هه‌موو مانا‌و ئاراسته‌کانی
له‌ش و شه‌وه‌کانی لێوهردهچهرخاندین
ده‌رگاکانی تاراوگه‌ی
به گرێکوێره‌یه‌ک
به ده‌روازه‌کانی هه‌تاهه‌تایی
ده‌به‌سته‌وه.
رۆح
له حه‌ژمه‌تان ده‌بووه دوو
جه‌سته
له به‌ر هه‌تاوی کوێره‌وه‌ری هیشک ده‌بووه‌وه
نامه‌کان
کوێراییان داده‌هات
نغرۆ ده‌بوونه‌وه
ئاسته هه‌ره نزمه‌کانی بیرچوونه‌وه.
ئه‌و کاته‌ی
به به‌رده‌م ماڵماندا
چۆڕه‌ی ده‌هات ئاوێکی شله‌تێن
غه‌مێکی ئاشنا
ئێواران
له سه‌ر بێزاریمان کرۆشکی ده‌دا
بارانێکی وشک
جه‌سته‌ی به گسکێ
به‌ره‌و ئاقاره‌کانی فه‌نا
هێور هێور ده‌ماڵی
شۆڕ ده‌بووینه‌وه
قه‌راغ گۆفهکهکانی جیهان.