
سەدەی کارەساتبهشی حه‌وته‌م و کۆتایی…..برایم فەڕشی
برایم فه‌رشی: په‌یره‌وانی کۆنگره‌ی چوار چ خزمه‌تێکیان به جونبشی کوردستان کرد؟
غه‌نی بلوریان: حیزبی دێموکراتی کوردستان له مه‌جموعدا چ خزمه‌تێکیان به خه‌ڵکی کوردستان کرد؟
برایم فه‌رشی: باشه ئه‌وه پرسیارێکی دیکه‌یه، که له جێگای خۆی ده‌بێ جوابی بدرێته‌وه.
غه‌نی بلوریان: وه‌ڵا ئێمه له ده‌ستمان نه‌هاتووه، ئێمه فه‌قه‌ت ئه‌وه‌نده‌مان له ده‌ست هاتووه هاواری خۆمان کردووه، هاوارهکهشمان به هیچ کوێ نه‌گه‌یشتووه. ناتوانین ئیدعا بکه‌ین خدمهتێکمان کردووه، به میلله‌تی کورد نا ئه‌من هه‌م چین ئیدعاییهکی ناکه‌م. و ئه‌وه‌ش ئیدعا ناکه‌م حیزبی دێموکرات توانیوه خزمه‌ت به میلله‌تی کورد بکات. ئه‌وه‌ش ناکه‌م چوون خدمهتێکم نه‌دیوه. به غه‌یره ئه‌ز خوێن و خوێنرێژی چی دیکه‌م نه‌دیوه. خاڵێک، پوانێک، ئه‌مما له مه‌جموعدا بێنین به‌رره‌سی بکه‌ین، بلێین چی؟ به قیمه‌تی ئه‌و هه‌موو خوێنانه، به قیمه‌تی ئه‌و هه‌موو کوشت و کوشتاره‌ی، هه‌ر ئه‌وه‌یه که سروه مونتهشر بووه ؟! ئه‌و ئیمتیازه که قاسملو و ئه‌وان ده‌یانگوت ئه‌گه‌ر سروه مونتهشر ده‌بێ نه‌تیجه‌ی موبارزه‌ی پێشمه‌رگه‌یه، ئایا ئه‌وه راسته؟ یائینکه جه‌مهوری ئیسلامی، ده‌یه‌وه‌ێ له ته‌ریقی مه‌تبوعاتی کوردی و سروه‌یی خۆی مه‌تره‌ح بکات، به زبانی کوردی، سه‌ری تۆ ببرێ؟ دوینێ به زبانی فارسی ده‌یبڕی، ئه‌مرۆ به زمانی کوردی، ده‌یبڕێ. به‌ڵام یه‌ک باری موسبهتیشی هه‌یه ئه‌وه، هه‌موو شتێک باری موسبه‌ت و مه‌نفی هه‌یه، به‌نابه‌رئین ئه‌و ته‌بلیغاته‌ی که جمهوری ئیسلامی، به کوردی ده‌یکات به نه‌فعی خۆیه‌تی ئه‌وه‌ش که کورد زمانی خۆی فێر ده‌بێ باری موسبهتێتی. یانی شت دوو سه‌ری هه‌یه. ئێمه‌ش دوو سه‌ری هه‌بووه بارێکی مه‌نفی هه‌بوو که جودا بووینه‌وه، له‌و جونبشهی جودا بووینه ته‌زعیف بووه، ئه‌مما باری موسبه‌تی هه‌یه که ئێمه شه‌ریکی ئه‌و فرۆشتن و معاملهگهرییهی خه‌ڵکی کورد نه‌بووین، ئه‌و دوو شته‌مان هه‌یه، حه‌قێکمان بلاخره ده‌بێ بده‌نێ، ئیقرار ده‌که‌ین که ئه‌وه ئیشتباهە، ئه‌وه‌شمان حه‌قه. که ئه‌مه ناتوانین خۆمان بفرۆشین، ئه‌من ناتوانم خۆم بفرۆشم، ئه‌من نامه‌وێ خۆم به ئیتحادی شوره‌وی بفرۆشم، چۆن خۆم به سه‌دامی بفرۆشم، نایکه‌م ئاخر. ئه‌لعان ئه‌من هاتوومه‌ته سه‌ر ئه‌و خاڵه‌ی که حیزبی دێموکرات ده‌بێ حیزبێکی موسته‌قل بێ، حیزبێک بێ نابێ وابه‌سته بێ به که‌س، وابه‌سته‌گی خیانه‌ته. هه‌ر که‌س ده‌بێ ببێ. هه‌ر که‌س و هه‌ر جهههتێک هه‌ر مه‌رامێک، هه‌ر ده‌وڵه‌تێک هه‌ر حیزبێک وابه‌سته‌گی خیانه‌ت هه‌تا ئێستا ئه‌گه‌ر بووه خیانه‌ته. چ ئێمه کردوومانه، وابه‌سته بووین چ ئه‌وان کردوویانه وابه‌سته بوون خه‌یانه‌ته، به‌نابه‌رئین با ڕابوه‌ستین بچین میلله‌تی کورد ته‌بلیغی بکه‌ین، فه‌رهه‌نگێکی بدینێ که له سه‌ر پێی خۆی رابوه‌ستێ، به ئیستقلالی خۆی ئیحترام دابنێ، و به ئه‌فرادی کۆمۆنیست یا موته‌ره‌قی، پێشره‌و، حاڵی بکه‌ین که کاکه‌گیان له سه‌ر پێی خۆت رابوه‌سته، ئێمه وابه‌سته‌گی زه‌ره‌رمان لێدیوه، ببه موسته‌قل.
برایم فه‌رشی: مام غه‌نی، یه‌کێک له سه‌رده‌مدارانی په‌یره‌وانی کۆنگره‌ی چوار که جزووی ئه‌و دوو نه‌فه‌ره بوو که پلاتفۆرمی په‌یره‌وانی کۆنگره‌ی چواری نووسی، فاروقی که‌یخوسره‌وی بوو، که دوایه به ده‌ستی حیزبی دێموکرات، قاسملو و ئه‌وان گیرا، دوای ئه‌وه‌ی که له زیندان هاته ده‌رێ له گه‌ڵ جمهوری ئیسلامی که‌وت، له سه‌ر ئه‌وه ئێوه ده‌ڵێن چی؟ چۆنا و چۆن بوو ئه‌و جه‌ریانه؟
غه‌نی بلوریان: وه‌ڵاهی عه‌رزت که‌م ئه‌و کابرایه، به ده‌ستی قاسملو و ئه‌وان گیرا و له زیندان کرا، له زیندان مقابلی ئه‌وانه موقاومه‌تی کرد‌و ته‌سلیمی نه‌زه‌راتی ئه‌وان نه‌بوو. پاش ئه‌وه‌ی ته‌سلیمی نه‌زاره‌تی ئه‌وانه نه‌بوو، ته‌سلیمی جمهوری ئیسلامیان کرده‌وه، له پاسگایه‌کی مه‌رزی، چه‌ند نه‌فه‌ر پێشمه‌رگه‌یان له گه‌ڵ ناردن. هه‌ر فاروق کهیحوسرهوی نه‌بوو چه‌ند نه‌فه‌رێک بوون، ئه‌و کابرایه‌یان ته‌حویل داوه. له به‌ر پێشمەرگهکان پاڕابوونه‌وه که کاکه گیان ئێوه بۆ خۆتان ئێمه بکوژن ته‌حویلی جمهوری ئیسلامیمان مه‌ده‌ن، ئه‌و قسه‌یه کێک له قسه‌کانی فاروقی کهیخوسرهویه، پێشمه‌رگه په‌شیمان بوونه‌وه، گهراندویانهتهوه، ده‌فعه‌ی ئه‌وه‌ڵ. که گهراندویانەتەوە بردویانهوه، قاسملو و ئه‌وانه ده‌ستوریان به عیده‌یه‌ک پێشمه‌رگه‌ی دیکه داوه ، پییان کوتوون بچن ته‌حویلی پاسگایان بده‌ن، ئه‌گه‌ر نه‌چوون بۆ لای پاسگایه به تفه‌نگی لێیان دەن بیانکوژن. ده‌سته‌ی دووهه‌م پێشمه‌رگه هێناویانن به‌ر پاسگایه پێیان کووتون نه‌چنه ناو پاسگا ده‌ستورمان هه‌یه،لێتان ده‌ده‌ین ده‌تانکوژین. وه‌ختێکی چوونه ئه‌وێ، فاروقی که‌یخوسره‌وی مه‌سایلێکی هه‌یه که من نامه‌وێ لێره باسی بکه‌م، که چی کردووه له گه‌ڵ جمهوری ئیسلامی. چ په‌روه‌نده و سهوابقێکی هه‌یه، نامه‌وێ به‌حسی ئه‌وه‌ی بکه‌م، روو بکرێت شایه‌د وه‌زعی باش نه‌بێ. به‌نا بهرئین به‌حسی ئه‌وه‌ی نەکهم باشه.به‌ڵام فاروق که‌یخوسره‌وی وه‌ختێک ته‌حویلی ده‌ده‌ن، به‌و گوزه‌شته که هه‌یه‌تی، مه‌لایه‌که‌ی سه‌قزی ده‌بێته پارتی که تهلاشێ بکات ئازادی بکه‌ن، بلاخره قه‌ولی لێده‌ستێنن که کار بکات له گه‌ڵیان. ئه‌وه زهعفێکه، و ئه‌و زهعفه نه ته‌نیا فارق که‌یخوسره‌وی ، به هه‌زاران زیندانی سیاسی له دهها گروه ئه‌و زهعفهیان نیشان داوه. بلاخره زهعفه گیان شیرینه نه‌یتوانیوه،شاید بیکوتبا نایکه‌م بیانکوشتبا، ئه‌و ده‌می ئه‌گه‌ر بیانکوشتبا، فارقی کهیخوسرهویان کوشتبایه، ئه‌ڵحان قاسملو زۆر بهدهکار بوو، به کۆنگره‌ی چوار. زۆر بهدهکار بوو به خانه‌واده‌ی فاروقی که‌یخوسره‌وی. به‌ڵام فاروقی که‌یخوسره‌وی زه‌عفی نیشان داوه و به عینوانی زهعفیش حیساب ده‌کرێ. ئه‌لعان ده‌یه‌وێ به قیمه‌تی ئه‌و زهعفهی نه‌شریاتی دانێ، ئۆمێدوارم هه‌ر ئه‌وه بێ، هه‌ر ئه‌و نهشریاته بێ که به زمانی کوردی ده‌ینووسی و کارێکی دیکه نه‌کات. دیاره ئه‌گه‌ر کارێکی دیکه‌ی لێ سه‌ر هه‌ڵبدا و بزانین دیاره مه‌حکومی ده‌که‌ین،به‌ڵام ئێستا کارێکمان لێ نه‌دیوه. مونته‌ها ئینسان دوچاری تهردیدیش هه‌یه، له گه‌ڵ ئینسانی ئاوا ناتوانێ ته‌ماس بگرێ. چوونکوو وه‌زعی ئاوا شه‌رایتی ئاوا، که ئینسانێک تێیده‌که‌وێ هه‌ر چه‌ند باشیش بێ، جێگای متمانه نییه. گه‌رچی مومکینه زۆر زۆر پاکیش بێ. مامۆستا هێمنیش ئه‌و کاره‌ی کرد له گه‌ڵ سروه. به‌ڵام ئه‌مه له گه‌ڵ مامۆستا هێمن ته‌ماسمان هه‌یه. ئینسانه‌کان فه‌رق ده‌که‌ن. ره‌حمه‌تی شه‌ریعه‌تی ئینسانێک بوو ئه‌ئاوا بڕا، کوتی ئاغا نایکه‌م، خوداحافز ماچی ده‌که‌م . به‌ڵام هه‌تا پای داریش چوو، وه‌ک مه‌ردێکی وه‌ک کوردێکی راوه‌ستا. نه‌چووه باری حه‌تتا سه‌ر رادۆش، به‌شه‌ر فه‌رق ده‌کات. فاروق که‌یخوسره‌وی چوو بۆ ئه‌و لایه‌و و ره‌حمه‌ت چوو بۆ ئه‌و لایه. به‌ڵام وه‌ختێکی بردیانه زیندان عهفوهکهیان بۆ خۆیان شکاند، چووه زیندان و سێ ساڵ پاشان له گه‌ڵ جهمعیک ئازاد بوو، هاته درێ، سێ ساڵی کێشا، کابرای ئیعدامی سێ ساڵ زیندانی کێشا، دیاره شێخ عوسمانیش کۆمه‌کی بوو،بۆخۆشی شیرکه‌تی ده‌کرد له مه‌راسم و نووسین و جێژن و فلان و ئه‌وانه، به‌ڵام زهعفه. به عینوانی زه‌عفی ده‌زانین، به‌ڵام فاکتی دیکه‌م له سه‌ری نییه. له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی دیکه.
هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی په‌یره‌وانی کۆنگره‌ی چواری حیزبی دێموکرات و توانه‌وه له حیزبی تووده‌دا
برایم فه‌رشی: مامه غه‌نی دوای زه‌ربه به حیزبی تووده، ئێوه هێزه‌کانتان برده شاخی، چه‌ند ساڵ له شاخی مانه‌وه، له‌وێوه واریدی حیزبی تووده بوون و چوونه هه‌یئه‌تی سیاسییه‌که‌یه‌وه، ئه‌و رهوەنده چۆناوچۆن بوو؟
غه‌نی بلوریان: وه‌لاهی ئه‌و رهونده، به‌و جوره بوو ئێمه وه‌ختێک چووینه شاخی، تێعدادێکی زۆر بوو، ئه‌کسه‌ریت و حیزبی تووده و په‌یره‌وانی کۆنگره‌ی چوار، شایه‌د 400 که‌سێک بووبێ. ئه‌من به نییه‌تی ئه‌وه‌ی که، جهلهسهیهکمان گرت، به نییه‌تی ئه‌وه‌ی نه‌هاتم که له ئوروپا[بمێنمەوە] ، به نییه‌تی ئه‌وه‌ش نه‌هاتبووم ببم به حیزبی تووده. نییه‌ته‌که رۆژی ئه‌وه‌ڵ ئه‌وه نه‌بوو، ئه‌و مه‌سه‌له ئه‌سڵه‌ن بۆ من مه‌تره‌ح نه‌بوو، نییه‌تی ئه‌وه‌ش نه‌بوو که ئیدغام بکرێ، به‌و نییه‌ته هاتمه ده‌رێ، که ئه‌من حیزبی تووده که له گه‌ڵ حیزبی کۆمۆنیستی عێراق له گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی یه‌مه‌نی جنووبی ئیرتباتی هه‌یه له ته‌جروبه‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان که ئه‌و ده‌م قاسملو و ئه‌وان له عێراقێ بوون له ته‌جروبه‌ی ئه‌وان ئیستفاده بکه‌م، وه‌کوو سه‌ید ره‌سوڵی بابی گه‌وره و مه‌لا حه‌سه‌نی شێوه‌سه‌ڵی و ئه‌وانه‌یان ناردبوو بۆ یه‌مه‌نی جنووبی ته‌علیماتی نیزامیان دیبوو، ئه‌وه‌م له زیهنی دابوو، نه‌قشی ئه‌وانه‌م له نێو پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێموکرات‌دا دیبوو، که ئه‌وانه چه نه‌قشێکیان له حیزبی دێموکرات‌دا بازی کرد، مه‌خسوسه‌ن سه‌ید ره‌سوڵ بابی گه‌وره. چه‌ندیان ته‌علیماتی نیزامی دا به پێشمه‌رگه و ته‌واوی ئه‌وانه‌ی ئارپیجی فێربوون، زییدی هه‌وایی فێربوون، ئینفجارات فێربوون، سه‌ید ره‌سوڵ نه‌قشێکی گه‌وره‌ی له حیزب‌دا هه‌بوو. زهعفیشی هه‌بوو، ئیرتباتی له گه‌ڵ عێراق هه‌بوو، وابه‌سته‌گی له گه‌ڵ عێراق هه‌بوو. له گه‌ڵ موخابراتی عێراق و سازمانی ئه‌منیه‌تی عیراق ئیرتباتی هه‌بوو. ئه‌وانه‌شی هه‌بوو. و زۆر ئه‌فرادی دیکه له حیزبی دێموکرات‌دا نه‌قشیان هه‌بووه له گه‌ڵ موخابرات ، وابه‌سته بوون ئێستاش له رههبهریاندا هه‌یه، که وابه‌سته‌ن، موشه‌خه‌سه‌ن ئه‌مه ده‌زانین چ که‌سانێکن. به‌ڵام ئێمه له سه‌ر ئه‌و فیکره، بتوانین ئه‌و جه‌ماعه‌ته نه‌ک په‌یره‌وانی کۆنگره‌ی چوار، کوللی ئه‌و جه‌ماعه‌ته به عینوانی کادری میلله‌تی کوردمان به حیساب ده‌هێنا، ئه‌وه ئه‌کسه‌ریت بوو، ئه‌وه حیزبی تووده‌یه و ئه‌وه کۆنگره‌ی چواره مه‌تره‌ح نه‌بوو. به عینوانی ئینسانهای کورد که تێگه‌یشتوون، ئه‌گه‌ر ئه‌وانه له گه‌ردوونه خارج بن. میلله‌تی کورد زهرهرر ده‌کات، ئه‌گه‌ر ئه‌مه بتوانین ئه‌وانه ده‌ستیان بگه‌یێنینه وڵاتێکی که بتوانن ته‌علیم ببینن، و حیفز بن، بۆ مه ئه‌رزشی هه‌یه. یه‌ک ئه‌وه، یه‌کیش ئه‌وه مه‌شوه‌ره‌ت بکه‌ین، که بلاخره ئێمه له گه‌ڵ حیزبی تووده په‌یوه‌ندمان هه‌بوو، به‌وه‌سیله‌ی حیزبی تووده، ده‌ستمان بگاته جێگایه‌کی دیکه، جهریاناتێکی دیکه بتوانین، خۆمان مه‌تره‌ح که‌ین، وه‌ک کۆنگره‌ی چوار ده‌توانی چ حه‌ره‌که‌تێکی بکه‌ی. کێ کۆمه‌ک و یاریده‌مان ده‌دا بتوانین شتێکی بکه‌ین، ئێمه ناتوانین له عێراق و ئیران و تورکیه‌ی ورگرین. ئێمه چاومان له هاوفکرانی خۆمان له سه‌تحی جیهان بوو. چ له داخڵ و چ له خارج. بچین ئه‌وه مه‌تره‌ح که‌ین بزانین چێمان پێده‌کرێ، موتهسفانه، موتهئهسفانه ئه‌وه‌ی که ئه‌مه له شاخی فیکرمان ده‌کرده‌وه، ئه‌وه‌ی که ئه‌مه له گوزهشتهدا فکرمان ده‌کرده‌وه، ئه‌وه‌ی ئه‌مه له سه‌ر ئه‌حزابی براده‌ر حیسابمان ده‌کرد.ئه‌و شتانه باس ناکه‌ین چۆن چووینه شاخی…
برایم فه‌رشی: حه‌ره‌که‌ته سیاسییه‌که‌تان
غه‌نی بلوریان: حه‌ره‌که‌تی سیاسی نه‌بوو هه‌ستاین چووینه شاخی. هه‌ستاین چووین بۆ دمیشق، له‌وێ ڕا چووین بۆ ئوروپا. له یه‌کێک له وڵاتانی سوسیالیستی ده‌گه‌ڵ خاوه‌ری که مه‌سئولی برون مه‌رزی حیزبی تووده بوو، ته‌ماسمان گرت. چووین ئه‌و مه‌سه‌له‌مان له گه‌ڵ مه‌تره‌ح کرد، که 400 نه‌فه‌ر ئینسان له‌و کێوه‌ی هه‌یه، هه‌موو کادری کوردن، ئینسانی باشن، ئینسانی شه‌ریفن، بۆ دوارۆژی جونبشی کارگه‌ری ئێرانیش، و بۆ خه‌ڵکی کوردیش ئه‌رزشیان هه‌یه، پێشنهادی ئێمه ئه‌وه‌یه، که حیزبی تووده کۆمه‌ک بکات، که ده‌وڵه‌تی یه‌مه‌نی جنووبی، ئه‌من ناناسێ مومکینه به ئیسم بمناسن، به‌ڵام پرنسیب فه‌رق ده‌کات. کاشکی کاشکی ئێمه ئه‌وه‌مان له گه‌ڵ حیزبی کۆمۆمنیستی عێراق مه‌تره‌ح کردبایه، به‌ڵام چوون ئێرانی بووین له داوی حیزبی تووده که‌وتین. کاش ئه‌و ده‌م ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌م له گه‌ڵ عه‌زیز محه‌مه‌د باس ده‌کرد، به‌ڵام پیاو وه‌ختێکی ئه‌و شناختهی نه‌بوو، شناخت مه‌سه‌له‌یه‌کی موهیمه وه‌ختێک شناختت نییه ئیشتبا ده‌که‌ی. ئیشتبای ئێمه به‌ر ئه‌سه‌ری شناختی نادروستی ئێمه بوو.
کوتم[] ئه‌من به شوێنێکیدا هاتووم، هێزێک[حزبی شیوعی عیراق] ئه‌منی هێناوه، به جێگایه‌کیدا هاتووم، به شوێنێکی دا هاتووم، به 20 رۆژان، به سڵامه‌ت گه‌یشتووم. ئێستا ده‌بێ پێنج، پێنج و ده ده له‌و شوێنه رهدکهین واریدی سورییه‌یان بکه‌ین. له‌وێرا به عینوانی پێشمه‌رگه‌ی حیزبی کۆمۆنیست یان پێشمه‌رگه‌ی فلستین بیانهێنینه یه‌منی جنووبی. با ئه‌وانه مونتهقل بن به وێ، له‌وێ ئه‌و هێزه بمێنێته‌وه. هه‌م ته‌علیماتی نیزامی ده‌بێنێ، ئه‌من بۆخۆم ده‌چم له ته‌نیشتیان داده‌نیشم، سه‌رپه‌ره‌ستیان ده‌که‌م، واداریان ده‌که‌م بخوێنن و بنووسن، کار بکه‌ن، په‌روه‌رده بن بۆ دوارۆژی ئه‌و میلله‌ته‌ی زۆر زۆر ئه‌همیه‌تی هه‌یه. بۆ جونبشی کۆمۆمنیستی ئێرانیش ئه‌رزشی هه‌یه.
خاوه‌ری کوتی فکرێکی فوقلعاده بکره، و ئه‌من یه‌کێک له کاره‌کانم ئه‌وه‌یه[] پێش پلۆنۆمی هەژدە ئه‌و کاره بکه‌م. جارێ فێعله‌ن “برون مه‌رز”ین، له موردی سه‌رنویشتی خۆماندا مهشوهرتمان له گه‌ڵ کرد که چ بکه‌ین. کۆنگره‌ی چواره‌م چ بکات؟ له‌و شاخه‌ی ماوینه‌وه، ئیشتبامان کرد، کۆنگره‌ی چوارمان ته‌شکیل دا، به‌ڵام ئێستا چی بکه‌ین؟
ئه‌گه‌ر ئه‌وانه بێنه یه‌مه‌نی جنووبی، ئه‌گه‌ر ئێمه نه‌زه‌رمان ئه‌وه‌یه موسه‌له‌ح بین له کوردستان، به‌رنامه‌یه‌کی دیکه‌ی ده‌وێ، ئیمکاناتی ده‌وێ، به‌نابه‌رئین ئێمه ناتوانین له جههاتی ده‌وروبه‌ر ناتوانین ئه‌سله‌حه وه‌رگرین، ئه‌گه‌ر ئه‌و کاره بکه‌ین ده‌بینه هه‌مان که خۆمان ئینتقادیان لێ ده‌که‌ین.
کوتی “حرف این را نزن، اینکه ما اینهارا مصلح کنیم” دیاره حیزبی تووده هیچ وه‌خت له فکری په‌رورده‌کردنی ئه‌فرادی موسهلهحدا نییه. هیچ وه‌خت له فکری کادری نیزامی‌دا نییه. چوون کاری ئه‌وه نییه. ئه‌سڵه‌ن روحیه‌ی ئه‌وه‌ی نه‌بوو، له تاریخ‌دا سابتی کردووه. ئه‌مه دیتمان چی بکه‌ین، موده‌تها لێی گوزرا و چه‌ندین بار لێی تیکرار کراوه به‌ڵام نه‌یکرد، نه‌یکرد، ئیقدامی نه‌کرد. هه‌تا جه‌نگی کورده‌کانی تورکیا له گه‌ڵ تورکیه ده‌ستی پێ‌کرد. که ده‌ستی پێ‌کرد کاک “حه‌مه‌ده‌مین”[سیراجی] و “نه‌وید”یش[موعینی] نه‌یانتوانی بگه‌ڕێنه‌وه، چوون ئێمه ئه‌وانه‌مان نارده‌وه، ئه‌وانه موده‌تێک مه‌حته‌ل و سه‌رگه‌ردان مانه‌وه، بۆ ئه‌و ته‌سمیم گیرییه‌ی که چ ده‌کات ئه‌و کابرایه. بلاخره ئه‌وانه‌مان نارده‌وه. ناردمانه‌وه روفهقا کوتیان له سوریه رێگا نییه، رێگا به‌ستراوه ئێمه‌ش ناتوانین هات و چۆ بکه‌ین. هه‌م ئه‌و لامان چوو هه‌م ئه‌م لامان چوو. نه‌تیجه چ بکه‌ین سه‌رگه‌ردان ماینه‌وه له‌و حه‌وایه. ئه‌و عاله‌مه‌ش له‌و شاخه سه‌رگه‌ردانن، کۆمه‌کێک ئیمکاناتێک، هیچ. پاشان پلۆنۆمی هەژدە ته‌شکیل بوو ئه‌وانه له ئێمه‌یان داوا کرد، ئێوه که ئێستا لێره‌ن و ماونه‌ته‌وه به عینوانی کۆنگره‌ی چوار مهسئهلهیهکن، سهدێکن له رێگای نزیکبوونه‌وه‌ی ئێمه له گه‌ڵ حیزبی دێموکرات و قاسملو ، بۆ ره‌فعی ئه‌و موشکله ئێمه پێشنهاد ده‌که‌ین ئێوه وه‌رنه ناو حیزبی توودهوە. ئێمه کوتمان ئیمکانی تهفاهومتان له گه‌ڵ حیزبی دێموکرات هه‌یه؟ کوتی ئیمکانی تهفاهوممان زۆره، کوتم ئه‌گه‌ر ئیمکانی ته‌فاهوم زۆره ئێمه بۆ جوبرانی ئه‌و ئیشتباهاتەی خۆمان، ده‌توانین بێین له نێو حیزبی تووده‌دا بین و حه‌تتا ئه‌گه‌ر ته‌فاهوم بکرێ ئێمه بچینه‌وه نێو حیزبی دێموکرات، بۆ ئێمه مه‌سه‌له‌یه‌ک نییه، ئیعتراف به ئیشتباهاتی خۆمان[دەکەین و] ده‌چینه‌وه، هیچ ئیشکالی نییه. کوتی”آفرین روحیه عالیه” ئێمه قوبوڵمان کرد‌و هاتین خۆمان[] تێکه‌ڵاوی ئه‌و جه‌ریانه‌ی کرد. دیاره ئه‌وان ئیقدامیان کرد له گه‌ڵ قاسملو، به‌ڵام شوجاعه‌تی ئه‌وه‌یان نه‌بوو که ئه‌و 9ماده‌یه ره‌د بکه‌نه‌وه. دیاره[ئەوان] باوه‌ڕیان به قاسملو نه‌ده‌کرد. دیاره فکریان ده‌کرده‌وه که قاسملو لە پێشدا ده‌یه‌وێ، شادوئیمانیان پێ بینێ ، ئه‌وه که له رۆزنامه‌ی مردم دا که ته‌کزیب بکه‌نه‌وه، پاشان لێیان له هه‌را دهن. چوونکوو ئه‌وانیش قاسملویان ده‌ناسی، قاسملوش ئه‌وانی ده‌ناسی. چوون قاسملو که هاته ئێره[پراگ] به منی کوت ئه‌تۆ له گه‌ڵ ئه‌وانه‌ت پێناکرێ، ئه‌من ده‌یاناسم ئه‌من له گه‌ڵیان بووم، وه‌ره بچینه‌وه کن مه، هه‌رچی تۆ ده‌ڵێی وا ده‌که‌ین، ئه‌وه‌ش ره‌فیق عه‌زیز محه‌مه‌د بانگی ده‌که‌ین، ده‌ینووسین هه‌رکمان له سه‌ر ده‌ستی عه‌زیز مه‌حه‌مه‌د ، هه‌رچی تۆ ده‌ڵێی واده‌که‌ین. کوتم به ئیمزا‌و سه‌ند کار ناکه‌م قاسملو، ئه‌تۆ چاک ده‌ناسم ئه‌تۆ هیچ وه‌خت له حیزبی دێموکراتی کوردستاندا هه‌رچی ئه‌من کوتم نهتگوتوه نا، وه‌لی هه‌میشه چووی له بنه‌وه خراپت کردووه. به‌رعه‌کسی ئه‌وه‌ت کردووه که تهسویبمان کردووه. نمونه‌ی سپای رزگاریم بۆ هێناوه ، کوتم مه‌گه‌ر له جه‌له‌سه‌ی ههیئیهتی سیاسی‌دا ته‌سویب نه‌کرا که سپای رزگاری خهڵع سیلاح بکرێ، ئه‌تۆ له‌و لا “فه‌تاحی خولهست” له پیرانشار که موریدی خاندانی تهوێڵەی بوو له‌وێرا ناردت له گه‌ڵ “مادحی نه‌قشبه‌ندی” ئیرتباتت گرت له‌ولایه‌ش ته‌له‌فونی به “مه‌لا محه‌مه‌دی جه‌وانرودی”ت کوت لێیانگهرێ، ئاخه تۆ موسهوباتی هه‌یئه‌ت سیاسیت ژێر پێ نا، به هه‌زاران شتی وات هه‌بوو قاسملو، ده‌گه‌ڵ عیراق قه‌رار بوو ئیرتبات نه‌گری، گرتت. کوتی ئه‌لعان من نیروهکانی خۆم کشاندۆته دوواه له گه‌ڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، له لای جه‌لال تاڵه‌بانیم داناوه. له‌وێ خه‌ریکه هه‌موو رۆژێکیش جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌عوه‌ت ده‌که‌ین، له کن مه‌یه، ئه‌وه پێشبینیم کردوه خۆم نه‌جات ده‌م. کوتم برۆ له عه‌مه‌لدا نیشانی بده که ئه‌و کاره‌ی ده‌که‌ی، ده عه‌مه‌لدا نیشانی بده که ئیستقلالت هه‌یه. ناڵێم دوژمنایه‌تی له گه‌ڵ عیراق بکه، ئه‌من ئینسانێکی سیاسیم، موخالفی دوژمنی کردن له گه‌ڵ هه‌ر که‌سم، که ئێستا ئێوه له حهرهکهتدان. به‌ڵام خۆت له ژێر ته‌عه‌هود بێنه ده‌رێ، یه‌ک .
دوو له گه‌ڵ بارزانیه‌کان ئاشت به‌وه. زۆرت لیکوشتن قاسملو، پێشمه‌رگه‌ی بارزانی، ده شه‌ڕی ده‌گه‌ڵ سه‌دامی دا، به برینداری 50 و 60 به که‌لاکی کامیۆن. ده‌یانهێنانه‌وه ، پێشوو پێده‌گرتن دهتانکوشتن، به برینداری له ماشێنه‌کاندا تفه‌نگه‌کانتان ده‌برد، خانه‌واده‌ی بارزانیهکانتان بۆ خۆم نازر و شاهد بوو، چواردانه لهندهرور بۆمبوو بۆ دانانه‌وه هه‌ر چوار مونفهجر کردن، ژن و منداڵ و پیاویان تێدا نه‌بوو. ئه‌و کاره‌ت کردووه، ئه‌وه به‌ر ئه‌ساسی ئه‌و حه‌وت ماده‌یه بوو که ماده‌ی یه‌کیان، مبارزه عهلهیی ئه‌وانه بوو، برۆ له گه‌ڵ بارزانیه‌کان ئاشت به‌وه. چوون ئه‌من له گه‌ڵ بارزانیه‌کان نێوانم خۆشه، زۆر دۆست و سهمیمیم، ده‌توانم کۆمهکیشت پێ بکه‌م له‌و رابیتهیهدا، کوتی ئێستا له گه‌ڵ ئه‌وانه ئیختلافم نییه، ئاته‌ش به‌سی غه‌یر مودهوهنمان هه‌یه، پیشمه‌رگه‌مان به کن یه‌کتردا دێن ده‌روون، کاریان به یه‌کتری نییه. کوتم ئه‌وه کافی نییه ده‌بێ دۆست بی. چوون بۆ دوارۆژێ پشتی تۆن. ئه‌گه‌ر راست ده‌که‌ی ده‌ته‌وێ له سه‌دامی جۆێ بییه‌وه. به جه‌لال تاڵه‌بانی مولحه‌ق بووی. ئه‌وانیش نیروون، نیرویان قه‌ویتره له بارزانیه‌کان، ده‌توانن کۆمه‌کی تۆ بن، کوتی من بۆ ئه‌وه حه‌ول ده‌ده‌م، کوتم برۆ تۆ حه‌ول بده، حهرهکاتهکهت بکه، ئه‌گه‌ر ئه‌من بۆم ئیسبات بوو ئه‌تۆ موستهقلی واقعه‌ن، فه‌قه‌ت دۆستی عێراقی ئیستقلالت هه‌یه، ئه‌من زۆر به راحه‌تی دێمه‌وه کنت، هیچ ئیمزاشی ناوێ، به‌ڵام باوه‌ڕت پێناکه‌م، برۆ ببینی له جه‌ریانی عه‌مه‌لدا.
<<تەواو>>