ئازادی به‌ش به‌ش ناكرێت
سۆران عه‌زیز
بۆچی ده‌مانه‌وێت له‌شتێك كه‌له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆمان نییه بیكه‌ینه هه‌ڵا، ئه‌ی بۆچی شتانێك له‌به‌رژه‌وه‌ندی گشت‌دا نییه نووزه‌مان تێدا نییه، ئه‌وه چییه واده‌كات له‌برێك له ئازادی قسه‌بكه‌ین و لهبرێكیشی بیده‌نگ، مرۆڤ له‌م كاتانه‌دا له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵێك مرۆڤدا رووبه‌ر و ده‌بێت كه ئازادی به‌ش به‌ش ده‌كه‌ن، وه‌ك له‌وتارێكی پێشووی برای نووسه‌ر به‌ختیار عه‌لیدا به‌وردی قسه‌ی له‌و پارادۆكسه كردبوو.
ئێستا كه دادگاكانی كوردستان به‌توندی ده‌ستیان به‌دادگایی نووسه‌ر و شاعیران و رۆژنامه‌نووسانی ئێمه كردووه، ورد به‌دوای ئه‌وه ده‌چن داخۆ، كێ له‌ئادابی گشتی به‌عه‌قڵی ئه‌وان ده‌رده‌چێت، راپێچی سزایی ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌كاتێكدا ئه‌و دادگا به‌رێزانه تائێستا له‌به‌رده‌م سه‌دان به‌تاڵان بردنی سامانی گشتی و تاوانی جۆربه‌جۆر بێده‌نگی هه‌ڵده‌بژێرن، مرۆڤ توشی سه‌رسورمان و پارادۆكسێكی مه‌ترسیدا ده‌بێت.
دواجار په‌رله‌مانی به‌رێزیش له‌م سه‌رده‌مه‌دا و له‌سه‌ده‌ی پێشكه‌وتن و شارستانییه‌ته گه‌وره‌كاندا دێت دادگا و یاساگهلێكمان بۆ داده‌مه‌زرێنێت كه‌دواجار نه‌ك توێژیك به‌ناوی رۆشنبیر تووشی ئیشكال ده‌كات، كۆی كۆمه‌ڵگه‌ش ده‌خاته مقۆمقۆیهك كه میله‌تانی جیهان سه‌دان ساڵه تێ‌یان په‌راندووه.
برێكی زۆریش له‌مامۆستایانی ئاینی به‌رێز هه‌فتانه له ناشیرین كردن و ناوزراندنی ئاینه‌كانیتر و كه‌سایه‌تییه ئازادی و خوازهكاندان، داشۆرینی هه‌رچی عه‌قڵێك كه‌له‌گه‌ڵ عه‌قڵی ئه‌واندا نه‌گونجێت، ئێستا ئه‌وان تووند ده‌ستیان به‌وه‌كردووه كه هێرشی به‌رنامه دارێژ بۆسه‌ر زۆر كایه و زۆر بابه‌ت به‌رن و سۆزی خه‌ڵك به‌ناوی ئاینه‌وه راكێشن، كه هه‌ندێك له‌و به‌رێزانه نهدهزان بۆ واده‌كه‌ن و نه‌شاره‌زاییه‌كی ئه‌وتۆشیان له‌و بابه‌ته‌دا هه‌یه كه له‌سه‌ری ده‌كه‌نه رۆژه ره‌شه، كاره‌ساته‌كه ئه‌وه‌یه وه‌ك چۆن ئه‌و به‌رێزانه بێجگه له‌مامه‌ڵه‌كردنیان له‌گه‌ڵ سۆزی گشتی شتێكیتریان نییه، هاوكات خۆشیان هه‌میشه له‌ژێر سۆز و قسه‌ی گشتیدان، زۆربه‌ی جار كه‌قسه له‌بابه‌تێكی دیاری كرا‌و ده‌كه‌ن باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن كهلهدهمی خه‌ڵكه‌وه بیستوویانه، ئاخر ئه‌و بابه‌ته‌ی خۆت نه‌ت بینیبێ و نه‌ت خوێندبێته‌وه چۆن له‌ده‌می خه‌ڵكه‌وه ده‌شێت شایه‌نی ئه‌وه‌بێت قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌یت، ئاخر مامۆستایانی ئاینی به‌رێز كه‌ی فێری ئه‌وه ده‌بن قسه‌كردن به‌رمه‌بنایی ئارگۆمێنته، قسه‌كردن مامه‌ڵه‌ی گه‌وره‌یه له‌گه‌ڵ زمان دواجار زمان سه‌ره‌تا و كۆتایی هه‌مووشتێكه، مرۆڤ هه‌مووشتێكی هه‌م به‌زمان ده‌كات و هه‌میش به‌زمان كۆتایی پێدێنێت. سه‌یره مامۆستا به‌رێزه‌كان هه‌میشه له‌سه‌ر هه‌موو شتێك و هه‌موو بابه‌تێك قسه ده‌كه‌ن بێ ئه‌وه‌ی تۆزێك ئه‌زیه‌تی خۆیان دابێت و بیر له‌ئێستا و داهاتووی چوار ده‌وریان بكه‌نه‌وه، ئاخر بۆ ئه‌وه‌ی قسه‌بكه‌یت سه‌ره‌تا ده‌بێت بیر بكه‌یته‌وه، بیریش په‌یوه‌ندی بهزموونی ژیان و خوێندنه‌وه هه‌یه، خوێندنه‌وه بۆ ژیان بۆ ئێستا و بۆ داهاتوو. ئێمه چلۆن ده‌كرێت به‌م عه‌قڵه بڵێن بیركه‌ره‌وه كه هه‌میشه هه‌ر خه‌ریكی رابردووه، له‌سه‌ر رابردوو ده‌ژی چلۆن ده‌توانین دان به‌وه‌دا بنێین، له‌كاتێكدا ئه‌و مامۆستا به‌رێزانه له‌ماوه‌ی یه‌ك سه‌ده‌دا له‌ژێر عه‌قڵی ناسیۆنالیزم و خێڵه‌كی عه‌ره‌ب خۆیان رزگار نه‌كردووه، نازانن ئه‌وه‌ی دوێنێ له‌گه‌ڵ ئه‌مرۆ جیاوازی هه‌یه، جودایی ناكه‌نه‌وه بۆچی ئه‌وه‌ی له‌وڵات و له‌شارێك ده‌كرێت شه‌رت نییه بۆ وڵات و شارێكیتر ده‌ست بدات، چونكه هه‌م زمانه‌كان جیاوازن و هه‌میش كلتووره‌كان و هه‌میش ژینهگهكان، كه‌واته مرۆڤه‌كانیش به‌پێی ئه‌م پێوه‌ره زانستیانه جیاوازن. ئه‌وه‌ی ده‌كرێت زۆر به‌كورتی ئاماژه‌ی پێبده‌ین له‌هه‌مبه‌ر مامۆستایانی ئاینی به‌رێز له‌هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یه كه‌ئه‌وان برێكیان له‌ژێر عه‌قڵی ئیسلامی سیاسی كوردی بیرده‌كه‌نه‌وه، كهعهقڵێكه راسته‌وخۆ له‌ژێر عه‌قڵی ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌بیدایه و به‌فۆرمێكی كوردی كارده‌كات، برێكیشیان له‌په‌نایی هێزی عه‌لمانیدا ته‌فسیری عه‌قڵی خێڵی عه‌ره‌ب ده‌كه‌ن، له‌كاتێكدا له ئاینی ئیسلامدا به‌ده‌یان تێكست و عه‌قڵی گه‌وره هه‌یه كه خزمه‌تێكی گه‌وره به‌ئیسلام و شارستانییه‌ته‌كه‌ی كردووه، ئێستاش له ئاستی جیهاندا نموونه‌ی گه‌شن له‌مێژووی ئه‌م ناوچه‌یه، به‌ڵام نهئهمانه ناسراون لای مامۆستایانی ئێمه و نهشارستانییهتهكهشیان، وه‌ك ئه‌وه‌ی مامۆستایانی به‌رێز بیانه‌وێت شانازی به‌م مێژووه و نه‌كه‌ن كه مێژووی هاوبه‌شی گه‌لانی ناوچه‌كه‌یه، بۆیه لێره‌وه توشی گومان ده‌بین، ئه‌گه‌ر ئه‌مه جێگه‌ی شانازی بێت بۆ ئه‌وان. خۆ كۆڵه‌گه‌كانی ئه‌م شارستانییه‌ته شاعیران و نووسه‌رانی بوون، دور نارۆین گه‌ر باسی نالی و مه‌حوی بكه‌ین وه‌ك دوو پیاوی زانایی ئیسلامی كورد له‌سه‌ر ده‌می خۆیاندا ده‌یان كاری داهێنه‌رانه‌یان كردووه و ره‌خنه‌شیان له‌دابی گشتی به‌شێوه‌ی جۆربه‌جۆر گرتووه و تووشی دادگاییی به‌رای نه‌بوونه‌ته‌وه، ئه‌ی ئه‌وه چییه مامۆستایانی به‌رێز ئێستا قۆڵیان لێ هه‌ڵ ماڵیووه هه‌رچی به‌پێوه‌ری عه‌قڵی ئه‌وان خراپی فه‌رموو توشی سزایی ده‌كه‌ن. له‌كاتێكدا مامۆستایانی ئاینی ده‌یانتوانی ده‌وری گه‌وره‌یان هه‌بێت له گه‌شه‌كردن و پێشكه‌وتنی رۆشنبیری كورد به‌پێوه‌ره ئهمرۆیهكهی نه‌ك هه‌ر خه‌ریك بوون به‌كۆمه‌ڵێك تێكست به‌ناوی حه‌دیس و هتد، كه ئێستا له ئاستی جیهانی ئیسلامیشدا گومانی گورهیان له‌سه‌ره كه ئه‌وانه قسه‌ی خودی پێغه‌مبه‌ر بن.
ئه‌وه‌ی له‌هه‌موو ئه‌مانه مه‌ترسیدار تره ئه‌وه‌یه كهنووسهرانێك به‌س ئه‌و كاته باسی ئازادی بكه‌ن كه هه‌ست بكه‌ن خۆیان ئازاد نین، ئه‌وكاته باسی برسێتی بكه‌ن كه خۆیان برسی بن، ئه‌وكاته ره‌خنه له‌سیسته‌م و عه‌قڵی داخراو بگرن كه خۆیان كه‌وتبێته ناو گێژاوهكهیهوه، ئائه‌مه تاریكترین چركه‌ساتی نووسه‌ربوونه.
ئێستا نووسه‌رانێك باسی ئازادی ده‌كه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه نییه كه هه‌ست بكه‌ن ئافره‌تان وه‌ك ئینسانێك پێویستیان به مافه ره‌واكانی خۆیان هه‌یه و به‌بۆكس و قسه‌ی سوك هه‌م ناوه و هه‌م ده‌ره‌وه‌ی نهرووشێنن، نا ته‌نها بۆیه ئازادبوون دێته سه‌رزمانیان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆی ده‌زانێت كه ئێستا ئازاد نییه، یان شاعیرێك ئه‌وكاته قسه‌ی زل له‌باره‌ی ئازادییه‌وه ده‌كات كه رێگرن لهههڵرشتنی ناوه‌ی به‌ئازادی، ئه‌و نه‌پێش ئه‌وه و نه‌دوای ئه‌وه فزه‌یه‌ك له‌باره‌ی ئازادییه‌وه نایه‌ته سه‌ر لێوی، پێم سه‌یره تۆ نووسه‌ر و شاعیر بیت ته‌نها له‌هه‌موو ژیانتا به‌شداری یه‌ك هه‌ڵوێست كهسادهترین و سه‌ره‌تاترین كاری ئه‌خلاقیانه‌ی نوسه‌ر و شاعیره نه‌كه‌یت، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه تۆ رێگریه‌كی مه‌زن بیت له‌به‌رده‌م ئازادیی خێزانت، منداڵت، خوشكت، دایكت، كۆی هاونیشتیمانیهكانت به‌یاسا له‌به‌رده‌م ئازاد نه‌بووندا بن تۆ هه‌ڵوێستت نه‌بێت، ئیدی ده‌بێت به‌تۆ بوتری چی؟ بێگومان هیچ.
سه‌رنج: ناونیشانی وتاره‌كه ناونیشانی وتارێكی به‌ختیار عه‌لییه.