
کێشه‌کان و بێده‌نگبوونی رۆشه‌نبیران
هۆشه‌نگ شێخمحه‌مه‌د
دیاره به‌م دواییه. کێشه‌ی غه‌ڕامه‌کردنی “هۆشه‌نگ شێخ محه‌مه‌د” له دادگه‌ی دهۆک به بڕیاری حاکم “تاهر سلێڤانێ” و دادگه‌کردنی “فه‌رهاد پیرباڵ” له هه‌ولێر به شه‌ش مانگ زیندانی و کێشه‌ی وشه‌ی “جێنده‌ر” له نێوان هه‌ندێ مه‌لا و په‌رله‌مان و حکومه‌ت و ئیمزانه‌کردنی له لایه‌ن سه‌رۆکی هه‌رێم و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ په‌ڕله‌مان و بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی ئه‌و وشه‌یه. داوای لێبووردنی رۆژنامه‌ی ئاسۆ له‌به‌رامبه‌ر نارازیبوونی ئیسلامییه‌کان له ده‌قێکی شیعریدا.
ئه‌مانه چه‌ند کێشه‌یه‌کن ئه‌مڕۆ له کوردستاندا رووده‌ده‌ن، به‌لام به‌داخه‌وه کێشه‌کان تا ئێستا نه‌بوونه‌ته جێگه‌ی ئه‌وه‌ی ببنه هۆکارێک بۆ ململانێیه‌کی هزری و ئه‌ده‌بی، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌و رووداوانه به ئاقارێکی ترسناکدا ده‌ڕۆن و ئه‌گه‌ر هه‌موو که‌سێک و لایێک له‌سه‌ری نه‌وه‌ستن ئه‌وه ئاکامی زۆر مه‌ترسیداری له‌سه‌ر هه‌ر که‌سێکی ئه‌و کوردستانه و به‌ها مرۆییه‌کان و ئازادی و تاک و هوشیاری و زۆر چه‌مک و ناوی دیکه ده‌بێت.
بۆیه پێویسته لێره‌دا ئه‌و کێشانه له چه‌ند لایێکه‌وه ته‌ماشا بکه‌ین.
کێشه‌کان:
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ناوێک به‌و کێشانه ببه‌خشین. ئه‌وه ناتوانین بڵێین ململانێیه‌کی هزری و ئه‌ده‌بی و زمانه‌وانین ده نێوان دوو چیندا، که یه‌کێکییان مه‌لاکانن و ئه‌وانه‌ی دیكه‌ش رۆشنبیران یان نووسه‌رانن. هه‌روه‌ها ناتوانین ناویان بنێین گفتوگۆیه‌کی دینی یان ئه‌ده‌بی ده نێوان دوو گرووپ یان دوو تاقمی دیندار و بێدیندا. ناشتوانین وه‌ک کێشه‌یه‌ک ده نێوان دوو هێزی خوێنده‌وار و نه‌خوێنده‌واردا بیانبینین، وه‌ک چۆن ناشکرێت کێشه‌کان وه‌ک کێشه‌یه‌کی شه‌خسی ده نێوان دوو که‌سدا ته‌ماشا بکه‌ین. دواتریش له‌وانه گرنگتر ئه‌وه‌یه ده‌سه‌ڵات به تایبه‌تیش پارتی و یهکێییتی ده کوێی ئه‌و مهسهلانهدان؟! ئایا ئه‌سڵی ئه‌و مه‌سه‌لانه له کوێیه؟
ناکرێت ئه‌و کێشانه له کۆی کار و گووتاره‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی جیابکه‌ینه‌وه، به شێوه‌یه‌کی گشتی گووتاری سیاسی، دینی ،کۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشه‌نبیری له هه‌رێمدا، ئه‌وه‌نده ده نێو یه‌کدیدا ئاڵۆسکاو و تێکقژقژاون که جیاکردنه‌وه‌یان هه‌ندێجار و له‌هه‌ندێ شوێن و کاتدا زۆر سه‌خت و قورسه ئه‌گه‌ر موسته‌حیل نه‌بێت؟!
گووتاری دینی، به شێوه‌یه‌کی دیار و ئاشکرا هه‌ست به هێز و وزه‌که‌ی ده‌کرێت، چ له رێی مزگه‌وت، حزبه سیاسییه ئیسلامی و نا ئیسلامییه‌کان، وه‌زاره‌تی داد و ئه‌وقاف ، سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌ت، سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و نێو په‌رله‌مانیشدا. هه‌تا له وه‌زاره‌ته‌کانی تری حکومه‌تیش که که‌م و زۆر هه‌ست ده‌کرێت ئهقڵیكێ ئیسلامی له پشت زۆربه‌ی کاره‌کانی وه‌زاره‌ت و دامودهزگهکانی حکومه‌ت و راگه‌یاندن بێت، هه‌تا له کاری ته‌له‌فزیۆن و کاری هونه‌ری هونه‌رمه‌ندان و گۆرانیبێژانیشدا دیار و ئاشکرایه. هه‌روه‌ها له نێو ماڵ و کۆڕ‌و کۆبوونه‌وه و کۆمپانیاکانی حه‌ج و عه‌مڕه و زانکۆ و هتد…،ئه‌و هێز و وزه‌یه خۆی دیارده‌کات.
ئاسته‌کانی ئاوێته‌بوونی نێوان سیاسه‌ت و دین له کوردستاندا:
1. سیاسه‌ت وه‌ک مۆدیلێکی دینی: سیاسه‌ت له کوردستاندا، چ له‌لایه‌ن هێزه دیاره‌کاندا، پارتی و یه‌کێیتی” یان هێزه ئیسلامییه‌کان” و حزبه‌کانی دیکه‌ی وه‌ک شیوعی و سۆسیالیست و ئه‌وانه‌ی تریش. مۆدیلی کار و کرده‌وه و سه‌ودای رۆژانه و تاکتیک و هه‌یکه‌لی حزب و پایه‌ی سه‌رۆک و بنه‌ماڵه و که‌سێیتی ده‌سه‌ڵاتداره‌کان و پیرۆزیی رهمزهکانییان و پاوان کردنی شوناسی چه‌مک و هه‌موو ناوه‌کانی وه‌ک شۆڕش و پێشمه‌رگه و سه‌رۆک و پیرۆزیی و نیشتمانپه‌رستی و خواپه‌رستی و دیاری کردنی ئه‌رکه دینی و نیشتمانییه‌کان، سنووره‌کانی دنیا و قیامه‌ت، ریزکردنی چه‌مکه پارادۆکسه‌کان، به‌خشینی ته‌فسیر به ناوه‌کان و جهمکهکان و ئیدانه‌کردنی هێز و که‌س و لایه‌نه‌کانی دیکه به ته‌فسیری خۆیان. ئه‌مانه و چه‌ندین ره‌وشت و رهفتاڕی دیکه ئه‌وه‌مان بۆ ئاشکرا ده‌که‌ن، که سیاسه‌ت تا راده‌یه‌کی زۆر مۆدیلێکی دینییه. یان سێبه‌ری دینه، باره‌گای حزب وه‌ک مزگه‌وت وایه و له‌هه‌ردووکیاندا به‌های پیرۆز و ناوی پیرۆز و ئه‌رکی پیرۆز و سه‌رکرده‌ی پیرۆز و بنه‌ماڵه‌ی پیرۆز و ته‌فسیری حاشاهه‌ڵنه‌گر و ئیدانه‌ی بێ گوومانی ئه‌وانیدی لێ به‌رهه‌مده‌هێنرێت و مێشکی ئه‌ندامه‌کانی ئه‌و دوو شوێنه ده‌کرێته مێشکێکی پاراو به به‌هاگه‌لێک که بڕوای به وته‌ی سه‌رۆک و ئه‌خلاقی یاره‌کانی و دوژمنایه‌تی و له‌ناوبردن و سندان لێدانی نه‌یاره‌کانی هه‌یه. هه‌ردووکییان مزگه‌وت و حزب، به‌رده‌وام ده‌بێت وه‌ک فه‌رزێک له‌سه‌ریان، ئیدانه‌ی کۆمه‌ڵه خه‌ڵکێک بکه‌ن، که ئه‌وانه خه‌ڵکی (بێ ئه‌خڵاق، بێ ره‌وشت، خاین،ناپاک،بێ‌دین و وڵات پارێز نین) به کورتی، هه‌ردوو شوێن به‌رده‌وام، به‌های هاوبه‌ش ده‌چێنن، که دواجاریش، زۆربه‌ی ئه‌ندامه‌کانی حزب له‌بارن بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام له ئهتۆمۆسفێڕێکی دینیدا بژین و یارانی مزگه‌وتیش به‌رده‌وام له‌بارن بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان ملکه‌چی حزب ببیننه‌وه!
حزب و دین، هه‌ردووکیان تا راده‌یه‌کی بێ بن، وه‌ک یه‌ک کار ده‌که‌ن و به‌رهه‌مهێنه‌ری هه‌مان به‌هان بۆ مرۆڤی کورد. دروشـم و سرووته‌کانی کارکردنیشییان هه‌ڵگری هه‌مان ناوه‌ڕۆکن. بۆیه زێده‌ڕۆیی نییه، که سیاسه‌ت وه‌ک مۆدیلێکی دینی ببینینه‌وه.
2. ئه‌قڵییه‌ت: هه‌ردوو بوار وه‌ک یه‌ک به‌های پیرۆز و داخراو ده‌چێنن، هه‌ردووکیان دژی کرانه‌وه و ململانێی هزری و ئه‌ده‌بی و زمانه‌وانی و مه‌عریفین، هه‌ردووکیان به دووی ئه‌قڵێک ده‌گه‌ڕێن که “بڕوا” بکات، نه‌وه‌ک “پرسیار” بکات. ئه‌قڵێک “عه‌قیده” به‌رهه‌م بێنێت، نه‌وه‌ک “تێگه‌یشتن”، ئه‌قڵی دینی و سیاسی پێویستییان به تێگه‌یشتن له ناو و چه‌مکه‌کاندا نییه، ئه‌وان ته‌نیا ده‌یانه‌وێت مرۆڤ بڕوا بکات، بڕوا به سه‌رۆک و مه‌لا و ئیمام و تد…، نایه‌وێت ئه‌قڵ پرسیار بکات و هه‌وڵ بدات له خودی دین و سیاسه‌تیش بگات. ئه‌وان بڕیار ده‌ده‌ن و ده‌یانه‌وێت مرۆڤ ته‌نیا بڕوا بکات و ته‌واو، ئه‌وه ئه‌قڵییه‌تی هه‌م حزب و هه‌م دینه له کوردستاندا. بۆیه‌شه ره‌خنه‌کردن و پرسیارکردن و رووچوونه نێو قوڵایی کێشه‌کان و هه‌وڵی تێگه‌یشتن له مه‌سه‌له‌کان، خزمه‌تی ئه‌و ئه‌قڵییه‌ته ناکات، بۆیه ئه‌وان دژایه‌تی ئه‌و ئه‌قڵه ده‌که‌ن. له‌مه‌شدا هه‌ردووکییان خاوه‌ن یه‌ک بڕوان.چونکه یه‌ک ئهقڵییهتییان هه‌یه!
3. هه‌م حزبه‌کان و هه‌م دینییه‌کان”مزگه‌وت و ئه‌وقاف و ئیسلامییه‌کان” سیسته‌می دادوه‌رییان کۆنترۆڵ کردووه، هه‌ردووکیان به گویره‌ی به‌رژه‌وه‌ندی و خواست و ویستهکانییان حوکم ده‌رده‌که‌ن. دیاره هه‌ندێجار ململانییه‌ک ره‌نگه ده نێوان حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان و ئیسلامییه‌کان روو بدات، به تایبه‌تیش له‌و کێشانه‌ی که به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌لاتی تێدا ته‌هدید ده‌کرێت، ئه‌وه له‌و مه‌سه‌لانه‌دا، ئیسلامییه‌کان، مه‌لاو حزبهئیسلامییهکان، پاشه‌کشه ده‌که‌ن و ده‌سه‌ڵات ده‌توانێت به‌سه‌ریاندا سه‌ر بکه‌وێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر کێشه‌یه‌ک به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی تێدا نه‌بێت، ئه‌وه مه‌لا و ئیسلامییه‌کان، به ئاسانی ده‌توانن دژی نووسه‌ر و رۆشه‌نبیران بێننه پێشه‌وه‌و لێشییان ببه‌نه‌وه.
4. حزبه‌کان یان ده‌سه‌لات. به گوێره‌ی خواسته‌کانی خۆی، ده‌زگه‌یه‌کی وه‌ک “یه‌کێیتی زانایانی ئایینی ئیسلامی” ده‌جوڵێنێته‌وه. هه‌بوونی ئه‌و یه‌کێیتی یه، که تا پێش ماوه‌یه‌کی کورتیش هه‌ر دوو پارچه بوون!! به ئاشکرا دیاره، که له‌یستۆکی ده‌ستی ۆارتی و یهکێیتین و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان ده‌جوڵێنه‌وه. ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان وا بخوازێت ئه‌وه ئه‌وان ده‌توانن به ئیعازی حزب دژی مه‌لاکانیش قسه بکه‌ن! وه‌ک چۆن له مه‌سه‌له‌ی قایمقامی هه‌ڵه‌بجه بینرا! له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه هێزه ئیسلامییه‌کان ئیستغلالی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و هه‌تا دادوه‌ریش ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش بتوانن به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیان ده‌و جێیانه‌دا جێ به جێ بکه‌ن! واته ده‌سه‌لات ده‌زگه دینییه‌کانی ده‌وره‌وه‌ی خۆی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌کار دێنێت، و ئیسلامییه‌کانیش ده‌زگه‌کانی ده‌سه‌ڵات بۆ خۆیان به‌کاردێنن؟!!
5. هه‌ردوو لایه‌ن، هه‌م زه‌خت ده‌که‌نه سه‌ر یه‌کدی و هه‌میش فێڵ له یه‌کدی ده‌که‌ن و هه‌میش پنته لاوازه‌کانی یه‌کدی ئیستغلال ده‌که‌ن. یه‌کگرتوو توانی له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی کابینه‌ی پێنجه‌مدا کارێکی زۆر بۆخۆی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ده نێو وه‌زاره‌تی داددا بکات. کاریگه‌ری له‌سه‌ر زۆر له معامه‌لات و کاری خه‌ڵکی هه‌بێت. وه‌ک چۆن ئێستاش وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف کاری خۆی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هێزه ئیسلامییه‌کان به‌کاردێنێت. هه‌روه‌ها حزبه‌کانیش ته‌کییه و خانهقه دینییه‌کان بۆ خۆیان ده‌که‌نه پێگه‌یه‌کی حزبی و به تایبه‌تی له کاتی هه‌ڵبژاردن و ده‌نگداندا به‌کارییان دێنن.
6. بازنه‌یه‌کی ترس و تۆقاندنی حزب و ئیسلامییه‌کانیش بۆ یه‌کدی هه‌یه، ههردووکیشییان ترس ده‌خه‌نه نێو سیسته‌می دادوه‌ری و خودی حاکمه‌کانیش ده‌ترسێنن، له کێشه‌ی “هۆشه‌نگ شێخمحه‌مه‌د” دا. که راگیرا، ئه‌مه به ئاشکرا دیاربوو، ئه‌وقاف له ژێر ترسی هه‌ندێ مه‌لای ده‌ره‌وه‌ی ده‌زگه‌ی خۆی، به ترسه‌وه زه‌ختی له “فه‌رمانگه‌ی ئه‌وقافی دهۆک” کرد سکاڵا تۆمار بکه‌ن، دواتریش هه‌ر ئه‌وقاف زه‌ختی له یه‌کێیتی زانایان کرده‌وه که پشتی ئه‌وقاف بگرن، هه‌روه‌ها به ههردووکیشییان زه‌ختییان له دادگه کرد که “هۆشه‌نگ شێخمحه‌مه‌د” بگیرێت، هه‌موو لایه‌نه‌کان ملکه‌چی ئه‌و ترسه بوون، که دواتریش خودی به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی یه‌کییتی ده بن ئه‌و ترسه‌دا خۆی رایگه‌یاند که پێویسته هه‌فته‌نامه‌که‌ی حزبه‌که‌ی خۆی ئیدانه بکات و تووندتر و به هێزتریش له ئیسلامییه‌کان هێڕشی خۆی کرد!! وه‌ک چۆن پارتیش که ده‌سه‌ڵاتداری موتڵه‌قی دهۆکه، به ئاشکرا فزه‌یه‌کی نه‌کرد و نه‌یانوێرا یه‌ک قسه‌ش بکه‌ن یان به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وانیش ده‌وه دابوو که “هۆشه‌نگ شێخمحه‌مه‌د” بگیرێت و هه‌فته‌نامه‌یه‌کی یهکێیتیش سزا بدرێت؟!!ئه‌مانه هه‌مووی له لایه‌ک و به هه‌مووشییانه‌وه توانییان نووسه‌ران و رۆشنبیران به گشتی بخه‌سێنن و که‌سیان نهوێڕێت ده‌نگ بکات، یان به سه‌ره قه‌ڵه‌مێکیش ده‌م له‌م بابه‌ته بدات!
به‌کورتی ده‌سه‌ڵات و دین له کوردستاندا، له باری ئه‌قڵییه‌ت و کار و میکانیزمه‌کانی ترس و تۆقاندن و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی و هێڕش و به‌رگریکردنیاندا هاوشێوه و هاوناوهڕۆکن!
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هه‌ردوو گووتارهکهش سه‌باره‌ت به ره‌خنه قبووڵ نه‌کردن و روو کردنه دادگه و سکاڵا کردن له “خاین،بێ‌دین”ه‌کان، به هه‌مان ئامانجدا. زیاتر له یه‌کدییان نزیک ده‌کاته‌وه.
رۆشه‌نبیر له دوای گووتاری دینی و سیاسی:
ئه‌گه‌ر سیاسه‌ت سێبه‌ری دین بێت و مۆدیلێکی دینی بێت، ئه‌وه رۆشنبیری کوردیش سێبه‌ری سیاسه‌ت و کۆپییه‌کی بێده‌سه‌ڵاتی ده‌سه‌ڵاته. ئه‌قڵی رۆشه‌نبیر ئه‌وه‌نده پووته، له باشترین باردا ناتوانێت له سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵات جیاببێته‌وه و خاوه‌ن کاراکته‌رێک بێت، که نه‌چێته‌وه نێو سیاسه‌تی حزبه‌کان و نه‌چێته‌وه باوه‌شی حزب!
رۆشه‌نبیری کورد، هه‌مان که‌ره‌سته و به‌ها سیاسییه‌کانی حزبه کوردییه‌کان ده‌خاته کایه‌ی رۆشه‌نبیرییه‌وه، به‌هه‌مان عه‌قڵییه‌ته‌وه به‌ها دینی و سیاسییه‌کان راسته‌وخۆ یان ناراسته‌وخۆ ده‌داته‌وه کۆمه‌ڵگه. ئه‌و کرده‌یه وایکردووه، به ئاشکرا کورد رۆشه‌نبیرێکی هه‌بێت زۆر سه‌قه‌ت و شێواوبێت!!
به شێوه و ناوه‌ڕۆکێک که کارئه‌کته‌ری رۆشه‌نبیر و نووسه‌ری کورد، به راستی بێ رێز و مه‌ترسیدار بێت!کارئه‌کته‌رێک زیاتر له شه‌به‌حێک بکات نه‌وه‌ک کارئه‌کته‌رێک هێز و وزه‌یه‌کی خۆی هه‌بێت؟
رۆشه‌نبیری کورد، یان فه‌رمانبه‌ره یان کارکه‌ره له که‌ناڵێکی راگه‌یاندنی حزب یان له وه‌زاره‌تی رۆشه‌نبیری یان خاوه‌ن رێکخراوێکی مه‌ده‌نییه یان بێژه‌ره له که‌ناڵێکی نێوخۆ یان ئاسمانی یان به‌رده‌ست و چایچییه له ده‌زگه‌یه‌کی بێ ناو‌و ناوه‌ڕۆکدا؟!
ژمارهیهکیشییان له یه‌کێیتی نووسه‌ران و سه‌ندیکای رۆژنامه‌نووسان و هونه‌رمه‌ندان و ژنان و سه‌ندیکای ترن. هه‌ندێکیشییان خاوه‌ن ده‌زگه‌ی چاپ و په‌خش و بلاوکردنه‌وه و رادیۆ و ته‌لار و کۆشکی راگه‌یاندنن، هه‌ندێکیشیان بوونه ئه‌ندام په‌رله‌مان و فه‌رمانبه‌ر له ئۆفیس و فه‌رمانگه‌ی تر، هه‌ندێکیش خانه‌نشین کران و هه‌ندێکیش ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی کوردستان کران و هه‌ندێکیش بوونه دکتۆری زانکۆکان و هه‌ندێکیش خاوه‌ن ئه‌رز و پاره و کار و پسووله و هه‌ندێکیش ئۆپۆزۆسیۆن و … ئیدی هه‌ریه‌که‌ی ده پارووه نانێکدا گه‌رووی خۆی دایه ده‌ستی ده‌ستێکی تر!!
هۆکاری بێ کارائهکتهربوونی رۆشه‌نبیری کورد، هۆکاری سه‌ره‌کی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ جیاوازنه‌بوونی له مه‌لا و سیاسییه‌کانی کورد. رۆشه‌نبیریش وه‌ک ئه‌وان بیر ده‌کاته‌وه، ده‌ژیێ، وه‌ک ئه‌وان شه‌ڕ ده‌کات، وه‌ک ئه‌وان سه‌فه‌ر ده‌کات و ده‌خوات و ده‌نوێت و ده‌روات، وه‌ک ئه‌وان جوێن ده‌دات، وه‌ک ئه‌وان ژن ده‌چه‌وسێنێته‌وه، وه‌ک ئه‌وان سۆزانییه‌کان هه‌تک ده‌کات و وه‌ک ئه‌وانیش به‌دووی نامووسی ژن و خوشکی خه‌ڵکه، وه‌ک ئه‌وان پاره خه‌رج ده‌کات و چاوی له‌سه‌فه‌ری تورکیا و ده‌ره‌وه‌ی کوردستانه، وه‌ک ئه‌وان ئه‌رز و ئۆتۆ و ماڵی ده‌وێت و ئایینده‌ی منداڵه‌کانی دابین ده‌کات، وه‌ک ئه‌وان پۆشاکی پێویسته و ده‌یوێت بڕواته لای دکتۆر و جگه‌ره بکێشێت و تازه به تازه ده‌بێته ئه‌ندام په‌رله‌مان و وه‌ک ئه‌وان ده‌یوێت باره‌گای هه‌بێت و فیستڤاڵ بکات و هه‌زاره‌ها دۆلار له یاد و یاده‌وه‌ری نووسه‌راندا خه‌رج بکات.
ئیدی رۆشه‌نبیری کورد یه‌ک تاقه شتیشی ناوێت ئه‌گه‌ر کتومت ئه‌و شته خواستی سیاسییه‌کان و مهلایهکانیش نه‌بێت!!!!
بۆ من کورد تاکه کارئه‌کته‌رێک که هه‌یبێت و حه‌قیقی بێت، ئه‌وه مه‌لایه، که کارئه‌کته‌رێکی ده‌سته‌وه‌ستان و غه‌یبانییه. ئه‌گه‌ر نا سیاسییه‌کان و رۆشهنبیرهکان دوو کۆپی و سێبه‌ری مه‌لان!
مه‌ترسییه‌کان:
هه‌ردوو گووتاری دینی و سیاسی مۆڕالێک ده‌سه‌لمێنن و ده‌چه‌سپێنن، که ته‌واو ده‌ربڕین له به‌رژه‌وه‌ندی و تهماه و ویست و حه‌زی ئه‌وان ده‌کات، کارئه‌کته‌ری رۆشنبیریش ده نێو ئه‌و ئه‌خلاقه‌دا بۆته مه‌لا و سیاسی. هێزه ئیسلامییه‌کان به ئاسانی به شاعیر و نووسه‌ر و ئه‌و که‌سانه ده‌وێرن، که جاروبار شتێک ده‌نووسن و له‌سه‌ر ئه‌و نووسینانه ده‌درێنه دادگا. دیاره بۆ ده‌سه‌ڵاتیش ئه‌گه‌ر هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کیشی تێدا نه‌بێت ئه‌وه زیانی پێ ناگات که “هۆشهنگێک، فه‌رهادێک” یان هه‌ر نووسه‌رێکی دیکه‌ی غه‌ڕامه بکرێت یان بگیرێت یان به‌هه‌ر شێوه‌یه‌کی دیکه ریسوا بکرێت، بۆ ده‌سه‌ڵات قه‌ت کێشه نییه وشه‌ی “جێنده‌ر” بگۆڕدڕێت یان نا؟ بۆ ده‌سه‌ڵات کێشه نییه که حاکمێک رێزی ئه‌ده‌ب و نووسه‌ران ناگرێت و له مه‌لاکان ده‌ترسێت؟! ئیدی زۆر کێشه‌ی هه‌قیقی هه‌ن، بۆ ده‌سه‌ڵات کێشه نین و بگره کۆمه‌ڵێ به‌رژه‌وه‌ندیش مسۆگه‌ر ده‌کات.
هێزه ئیسلامییه‌کانیش ورده ورده، له‌و کێشانه‌دا ئیڕاده‌ی خۆیان به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و دادوه‌ری و حاکم و رۆشهنبیراندا ده‌سه‌پێنن، رۆژ دوای رۆژ که‌شێکی تۆختری ترس و سانسۆر له‌سه‌ر نووسین و هونه‌ر و رۆشنبیری ده‌خوڵقێنن.
دیاره، ئه‌گه‌ری به‌یه‌کدادانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ده‌سه‌ڵات و هێزه ئیسلامییه‌کان هه‌یه، به‌ڵام گومانیشی تێدا نییه، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات هه‌ست به مه‌ترسییه‌کی هه‌قیقی بکات، ئه‌وه قه‌ت سڵ له‌وه ناکاته‌وه به توندوتیژی و هێزه‌وه وه‌ڵامی ئیسلامییه‌کان بداته‌وه. و وایان لێبکات، ئه‌و هێزانه‌ش نه‌توانن به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵات، ره‌خنه بگرن و روو بکه‌نه دادگه‌کان، به‌ڵام دیاریشه ئه‌و کێشانه و بردنه‌وه‌ی ئیسلامییه‌کان له دادگه و ترساندنی نووسه‌ران و دهمبهستنییان، ئه‌وه ورده ورده ده‌سه‌ڵاتێک له‌سه‌ر خودی ده‌سه‌ڵاتیش درووست ده‌کات و ده‌بێته ئه‌گه‌ری بههێزبوونییان له‌به‌رامبه‌ر پارتی و یه‌کێیتی دا! ئه‌وه له ئێستاوه‌ش ده‌بینین رۆژ به رۆژ به‌ناوی پارێزگاری کردن له “خودا،دین،پێغه‌مبه‌ر و پیرۆزی” خۆیان له سنووری دهزگهو بڵاوکراوه‌کانی ده‌سه‌ڵات ده‌ده‌ن، ئه‌وه‌تا ده‌زگه‌ی “ئاراس” غه‌ڕامه کرا و “هه‌فته‌نامه‌ی چاو‌دێر” جگه له غه‌ڕامه‌ی دادگه له لایه‌ن یهکییهتیشهوه داخرا و ستافه‌که‌شی هه‌مویان فه‌سڵ کران، رۆژنامه‌ی “ئاسۆ”ش داوای لێبووردنی کرد. بۆیه من به دووری نابینم، ورده ورده هێزه ئیسلامییه‌کان رۆژگارێک بخولقێنن، که ئه‌وان خۆیان ده‌سه‌لاتدارن و کودرستانیش بکه‌نه ئێران یان ئه‌فگانستان یا پاکستان یان سعودییه‌ی عه‌ره‌بی؟!
ئه‌وه ئه‌گه‌ر هیچ دوور نییه!!
بێده‌نگبوونی رۆشه‌نبیران:
به‌ر له هه‌موو شتێک، که ئه‌و پرسیاره ده‌کرێت که ئایا ئێمه رۆسنبیرمان هه‌یه؟ من ده‌ڵێم به‌ڵێ هه‌مانه، به‌لآم سه‌قه‌ت و هاندیکاپه. ئه‌وانه‌ی که ده‌ڵێن نیمانه ئه‌وه راسته‌وخۆ به‌رپرسیارییه‌تییه‌که له‌سه‌ر ئه‌و توێژه هه‌ڵده‌گرن، بۆ ئه‌وه‌ی که‌س به‌رپرس نه‌بێت!
ده نێو ئه‌و کێشانه‌دا، رۆشه‌نبیر و نووسه‌ران، ده نێو بءدهنگییهکی گه‌وره‌دان، دیاره ئه‌و بێده‌نگییه هۆکاری هه‌یه:
1. ترس: رۆشه‌نبیری کورد کارئه‌کته‌رێکی ترسنۆکه، ناوێرێت له‌سه‌ر هه‌موو مه‌سه‌له‌یه‌ک قسه بکات و تێگه‌یشتنی خۆی ده‌رببڕێت، ده‌ترسێت، بکوژرێت، نان‌بڕاو بکرێت، ریسوا بکرێت، تڕ‌ۆ بکرێت و سه‌ری بشکێت.
2. زۆر جاریش رۆشه‌نبیری کورد، تێگه‌یشتنی له‌سه‌ر کێشه‌که نییه، یان هه‌یه‌تی، به‌ڵام تیغيێشتنهکهی ده‌گه‌ڵ ئازادی و سه‌ربه‌ستی و مافه‌کانی مرۆڤ ناکۆکه، بۆیه بێ ده‌نگبوونی باشتره له‌وه‌ی ده‌نگ بکات؟!
3. رۆشه‌نبیر، ناتوانێت بێ حزب، چ ده‌سه‌ڵاتدار یان ئیسلامییه‌کان، ناتوانێ له خۆیه‌وه قسه‌ی خۆی بکات، ده‌بێت چاوه‌ڕێی حزب بکات، ده‌یوێت کێشه‌که به چ ئاراسته‌یه‌کدا ببات؟ واته رۆشه‌نبیر رۆبۆتی حزبه، بۆ کوێی ئاراسته بکه‌ن، بۆ ئه‌وێ مل ده‌نێ!
4. تاقم و گڕووپ و ده‌سته و ئه‌و شته قۆڕانه‌ش هه‌ن، ئه‌گه‌ر نووسه‌ره‌که براده‌ر و دۆست و ناسیاو نه‌بێت، ئه‌وه بۆ له‌سه‌ری بنووسین و به‌رگری لێ بکه‌ین؟!
5. مادام کێشه‌که ده ماڵی من و له‌سه‌ر نووسینه‌کانی من نییه، بۆ ده‌نگ به‌رز بکه‌مه‌وه و بکه‌مه هه‌را؟!
6. به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان له‌سه‌ر هه‌مووی شتێکه‌وه‌ن، ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی منی تێدا بێت، ئه‌وه ده‌نووسم و ئه‌گه‌ریش به‌رژه‌وه‌ندییه‌کی تایبه‌تی تێدا نه‌بێت بۆ بنووسم؟
7. کێ ده‌ڵێ ئه‌و نووسه‌ره که گیراوه یان غه‌ڕامه کراوه، جێگه‌ی بڕوایه و ئه‌وه‌ی ده‌کرێت فلیمێک نییه له پێناو هه‌ندێ شتی شاراوه که ئێمه و خه‌ڵکی نایزانین؟ چونکه کارائهکتهری رۆشه‌نبیری کورد، قه‌ت جێگه‌ی ئه‌وه نییه بڕوای پێ بکه‌ی به‌وه‌ی ده‌ستپاک بێت، دڵپاک بێت و بێ به‌رژه‌وه‌ندی و به‌رنامه‌ی لایه‌نێک بنووسێت و ئازاد و سه‌ربه‌خۆ و بێلایه‌ن بێت؟ نه‌بوونی متمانه به رۆشه‌نبیران و نووسه‌ران هۆکارێکی دیکه‌یه بۆ بێ دهنگبوونییان.
8. ده‌زگه‌کانی یه‌کێیتی نووسه‌ران و سه‌ندیکای رۆژنامه‌نووسان، دوو ده‌زگه‌ی سه‌ر به ده‌سه‌لات و حزبن، نابێت جاوه‌ڕێی ئه‌وه‌یان لێ بکرێت له قالبی خۆیان ده‌رچن و شتێک بێ حزب بکه‌ن و بڵێن، ئه‌وانه خاوه‌ن کارئه‌کته‌ری سه‌ربه‌خۆ و ئازاد نین بۆ ئه‌وه‌ی پرۆفیشناڵانه کاری رێکخراوه‌یی خۆیان بکه‌ن.بۆیه ده‌نگی ئه‌وانیش ده‌ربڕین له پارتی و یه‌کێیتی ده‌کات.
9. رۆسهنبیری کورد به‌ده‌ست یان بێده‌ست، کێشه‌کان هه‌میشه ده‌باته‌وه نێو کایه‌ی سیاسه‌ت، بۆیه تا ئێستا کێشه‌یه‌کی ئه‌ده‌بی و هزری درووست نه‌بووه وه‌ک هزر و ره‌خنه و ئه‌ده‌ب باسی لێوه بکرێت. هه‌رگیز سیاسه‌ت دواتر هاتووه و کێشه‌کانی کۆنتڕۆڵ کردوون و ئیدی پارت و یهکییت و گۆڕان و هێزه ئیسلامییه‌کان کێشه‌کانییان به‌ڕێوه‌بردوون و ده‌نگی رۆشه‌نبیر یان کز بووه یان بۆته زوڕنا بۆ لایه‌نێک!!
10. بڵاوکراوه حزبییه‌کان و ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن ئه‌هلین یان ئازادین، هه‌ردووکیان بێ ئه‌جێندا و ده‌ستی پشته‌وه و به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت و لایه‌ن و که‌سه‌کان یه‌ک وشه‌ش نانووسێت و بڵاو ناکاته‌وه. له کێشه‌ی “هۆشه‌نگ شێخمحه‌مه‌د”دا یه‌ک بڵاوکراوه‌ش ئاماده‌نه‌بوو غهڕامهکردنهکهی بکاته هه‌واڵ یان راپۆڕتێکی له‌سه‌ر بکات یان پێوه‌ندییه‌کی پێوه بکات و بزانێت مه‌سه‌له چییه؟ ئه‌وه هه‌رگیز ئێمه لێره باس له‌وه ناکه‌ین که پێویست بوو ئه‌و “ئازاد خوازانه” هه‌ر چ نه‌بێت به‌رگرییان له ئازادی کردبا نه‌وه‌ک شتێکی دی؟!
11. ئه‌وه‌ی له نێو کایه‌ی رۆشه‌نبیری ده‌گوزه‌رێت، له رووی هزرییه‌وه، ته‌واو بێکاره و له‌رووی ئهخڵاقیشهوه نه ئه‌ته‌کێتی کاره‌که‌ی و نه ئه‌خڵاقی مرۆڤانه‌ی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له پێناو هه‌قیقه‌ت بنووسێت و کار بکات!!
ئه‌و هۆکارانه به‌سن، بۆ ئه‌وه‌ی به راستی مرۆڤ پێی شه‌رم بێت، که نووسه‌ر بێت یان رۆشه‌نبیر، ئه‌وه له کایه‌ی سیاسه‌تدا، ده‌مێکه سه‌لماندراوه، له کوردستاندا ئه‌خڵاق و سیاسه‌ت له یه‌کدی جیابوونه‌ته‌وه، گووتاری دینیش له‌سه‌ر توندوتیژی و ئه‌خڵاقی ئیسلام هه‌ستاوه‌ته‌وه سه‌ر پێ و ئه‌وه‌ی ده‌گه‌ڵی نه‌بێت ده‌یداته به‌رێ! گووتاری رۆشه‌نبیریش، به شێوه گشتییه‌که‌ی له رووی ره‌وشته‌وه ته‌واو سه‌قه‌ته!
بۆ چاره‌کردنی ئه‌و ره‌وشه، کار له زۆر لایه‌ن پێویسته:
یه‌که‌م: قانونه پهڕپووتهکان، چ ئی رۆژنامه‌گه‌ری بێت، یان ئی سزادانی عێراقی. هه‌ردووکیان وه‌ک یه‌ک وێرانن و پێویسته چاو له وڵاتێکی پێشکه‌وتوو بکرێت و ئه‌زموونێکی مرۆڤدۆستانه بکرێته ڕێنوێن بۆ قانوونی رۆژنامه‌گه‌ریی له کوردستاندا.
دووه‌م: ده‌بێت ئێمه سه‌باره‌ت به کایه‌کانی سیاسه‌ت دین و رۆشه‌نبیری زۆر بنووسین و بزانین، سنووری ئه‌و کایه‌یانه له کوێ پپێویسته جیا بکرێنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ده‌ب و کفر و بێ ئه‌خلاقی و هونه‌ر و به‌هاکان ته‌نیا مه‌لاکان یان سه‌رکرده سیاسییه‌کان ده‌ستنیشانی نه‌که‌ن، به‌ڵکو سه‌رجه‌م هێزه‌کانی کۆمه‌ڵگه به چاڵاکی به‌شداربن له به‌هادان و به‌رهه‌مهێنانی مانا و ناوه‌کان.
سێیه‌م: سسته‌می دادوه‌ری به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستای، کاره‌ساتێکی گه‌وره‌یه، نزانم ئه‌رکی کێیه بیڕووخێنێت و ئاوای بکاته‌وه؟!!
چواره‌م: ئه‌و ده‌زگه بێکه‌ڵک و بێسهوادانهی نووسه‌ران و رۆژنامه‌نووسان و رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، که هزر و ململانێی ره‌خنه‌یی و ئه‌ده‌بییان بێ به‌ها کردووه، پێویست ده‌کات، هێزێک هه‌بێت ته‌ماشایان بکاته‌وه و له ره‌گه‌وه تێکیان بشكێنێت! لێ ئه‌و هێزه کێیه و چۆن ده‌یکات.. نزانم!
پێنجه‌م: ئه‌وانه‌ی راسته‌وخۆ یان ناراسته‌وخۆ به‌شدارن له بێ به‌هاکردنی هزردا، رێ له مافی ئازادی و راده‌ربڕین ده‌گرن، له‌هه‌ر شوێنێک و پۆستێک و لایه‌نێکدا بن، پێویسته ره‌خنه بکرێن.
شه‌شه‌م: زۆرێک له‌و نووسه‌رانه‌ی، له باسی پۆستمۆدهرنیزم و پۆستپۆستهکان نابنه‌وه، با چاوێک به دنیا و خۆیان و کوردستاندا بخشێننه‌وه و بزانن خه‌ریکی چین و له‌وه زیاتر خۆیان ریسوا نه‌که‌ن؟!! به‌یانی ده‌کرێت له‌سه‌ر یه‌ک ناو، یه‌ک وشه چاوبه‌ست و قۆڵبه‌ست به‌ره‌و دادگه یان هه‌ر کونێکی دیکه‌ی تاریکی ببه‌ن!! هه‌روه‌ها پیویستیشه له‌سه‌ر ئه‌و بێده‌نگییه گه‌وره‌یه زۆر بنووسرێت و زیاتر و درێژتر به نێو هۆکارهکانده شۆڕبینه‌وه به ناو و ئه‌رگۆمێنته‌وه قسه بکه‌ین و ماهییه‌تی نووسه‌ر و رۆشه‌نبیری کورد به هه‌قیقه‌تی خۆی شێوه بکرێت. نه زیاتر و نه‌که‌متر!!
ئه‌و بابه‌ته ته‌نیا سهرهقهڵهمێکه، بۆ ئه‌و تاریکییه‌ی به ناویدا تێده‌په‌ڕین، ده‌ڕۆین و له‌وسه‌ری تاریکییه‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌فگانستان یان تاران یان سعودیه دیار نییه؟!! بۆیه پێویستیمان به رووناکییه..