
نەجیب مەحفوز …..ئەردەڵان عەبدوڵڵا
تیشکێک بۆسەر کاروبەرهەمەکانی رۆمانووس و بیرمەندی مەزنی رۆژهەڵات
نەجیب مەحفوز
ئەردەڵان عەبدوڵڵا
a.abdulla@araspress.com
ئاشنابوونی من بە کارو بەرهەمەکانی ئەدیب و رۆمانوونسی بەناوبانگی میسری نەجیب مەحفوز، بۆ ئەوکاتانە دەگەڕێتەوە ، کەلە زانکۆی هەولێر خوێندکاربووم. لەوکاتەدا برادەرێکم هەبوو زۆر هەواداری نووسین و بەرهەمەکانی نەجیب مەحفوز بوو. راستیەکەی منیش لەژێرکاریگەری ئەودا بەدوای بەرهەمەکانی مەحفوزدا گەڕام. ساڵی 2002 لەگەڵ کۆمەڵێک برادەر بڕیارمان دا سەردانی پێشنگای نێودەوڵەتی فرانکفۆرتی کتێب بکەین. ئێمە یەکسەر چووین بۆ شوێنی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ووتمان بەڵکو کوردیشی تێدابێت. وەلێ مەخابن بەشی کوردیمان نەدۆزیەوە، بەڵام پاشتر بەشی عەرەبیمان دۆزیەوە. دیارە پاش ئەم سەفەرەم ، پرۆژەی بەشداریکردنی کورد لەم پێشانگایە هات بە بیرمداو، لەگەڵ کۆمەڵێک برادەر هەوڵمان بۆ دا. دیارە پاشتر ئەم پرۆژەیە جێبەجێکراو ، ئێستا هەموو ساڵێک کورد بەشداری ئەم پێشانگایە دەکات. بەهەرحاڵ ، ….