
پێشکه‌شه به (ئــه‌و) ….. هێمن بابان
له‌سه‌ره‌تای وه‌رزی به‌هار
له‌سه‌فه‌ری یه‌که‌م دیدار
بۆ شارێکی تا بڵێی دوور
بۆ به‌زاندنی دوو سنوور
له نوقمی خه‌یاڵی رێگا
له ترسانی کوشته‌ی نیگا
رێگای ژوانم گرته‌به‌ر
خۆم خسته ناو له‌پی قه‌ده‌ر
تیری پرسیاری بێ ووچان
خه‌یاڵمیان کرده نیشان
به ئێواره و زه‌رده‌په‌ڕا
له‌چاوه‌ڕوانی دولبهرا
بیرم که‌وته ووڵاتی خۆم
سه‌رنجم دا
له بێکه‌سی و له هاتووچۆم
له‌گه‌وره‌بوون، له مناڵیم
له‌پڕ بینیم چاو که‌ژاڵێ
هات و ته‌نیایی ڕاماڵیم
* * *
ئه‌ی سه‌ر شێتی په‌ری ئاسا
منی لێوه،
بێ ئاگا له ده‌نگ و باسا
نه‌مده‌زانی به‌بینینت
ده‌بمه به‌فری به‌ر خۆره‌تاو
نه‌مده‌زانی ده‌توێمه‌وه و
له‌به‌ر پێتا ده‌بم به ئاو
بڕوام نه‌بوو هێنده گه‌رم
ئامێزت بۆم بکه‌یته‌وه
نه‌مده‌زانی ده‌ست گوشینێک
جه‌سته‌م ده‌حه‌سێنێته‌وه
* * *
ئه‌ی ئاواتی له‌مێژینه‌م
ئه‌ی میوانی دڵی سینه‌م
ئێستا به‌ڵێننامه‌ی عه‌شق
ده‌که‌م به ده‌ستپێکی شعرم
بۆ ئه‌و عه‌شقه‌ی ته‌مه‌نێکه
هه‌ر ئه‌سرینی بۆ ده‌سڕم
به‌ڵێن ده‌ده‌م:
یادگاری یه‌که‌م ژوانمان بپارێزم
هه‌مووی وه‌ک تۆ
به گوڕ بگرم له ئامێزم
به‌ڵێن ده‌ده‌م بۆ هه‌میشه
عه‌شقت له خوێنما بگه‌ڕێ
به‌ڵێن بێ لوتکه‌ی توڕه‌ییم
له‌به‌ر پێتا بکه‌م به (ڕێ)
به‌ڵێن ده‌ده‌م هه‌تا مردن
له‌ناو ژووری خۆشه‌ویستی
هه‌موو په‌نجه‌ره‌کان داخه‌م
ته‌نیا بیکه‌م تۆ په‌رستی
ده تۆش جارێک به‌ڵین بده و
مه‌ستم بکه وه‌ک ماچی ته‌ڕ..
به‌ڵێن بده
هه‌مو وبه‌رگێک دابماڵین
به‌رگی عه‌شق بکه‌ینه به‌ر…