
گرانی بوونی نان و سووته‌منی له ئێران
نووسینی: محه‌ممه‌د حه‌کیمی
لابردنی سووبسید و گران بوونی پێداوایستیهکانی رۆژانه‌ی بنه‌ماڵه بۆه‌ته هۆی تۆره بوونی خه‌ڵک و له ئان و ساتدایه که ئه‌و تۆره بوونه بته‌قێته‌وه و خه‌ڵک به دژی ده‌سه‌ڵاتدارانی رژێمی کۆماری ئیسلامی ڕاپه‌رن، خه‌ڵکی ئێران هه‌ر ئه‌و خه‌ڵکه‌ن که به هۆی گران بوونی نان له کاتی رژێمی شاودا ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان و هه‌ر ئه‌و رۆژه شایان ناچار کرد که نرخی نان بێنێته‌وه سه‌ر جێی خۆی.
واشنگتون پوسی: ماوه‌یه‌ک به‌ر له ئازاد کردنی نرخه‌کان له ئێران، خه‌ڵکی ئێران سه‌ریان سوور ماوه له گران بوونی زیاده له حه‌دی شته سه‌ره‌تایه‌کان وه‌ک نان و سووته‌مه‌نیه‌کانی ژیانی هه‌ر مڕۆیهک و نیشانه‌ی تۆره بوون به رۆخساری هه‌ر ئێرانیه‌که‌وه ده‌بینرێت و خه‌ڵک به هۆی گران بوونی زیاده له حه‌د تۆوره و له‌وانه‌یه ئه‌م تۆره بوونه له‌م رۆژانه‌دا بته‌قێته‌وه و هه‌ر وه‌ها ئه‌و رۆژنامه‌یه ده‌ڵێت: هه‌موو شۆفیره‌کان، نانواخانه‌کان هه‌وه‌ڵێن که‌سانێکن که که‌وتوونه‌ته به‌ر ئه‌م گۆشاره و ئه‌م پلانه به‌ر له هه‌موو که‌س ئه‌وانی گرتوه‌ته‌وه ، ئه‌و پلانه‌ی که رۆژی یه‌کشه‌ممه ده‌ستی پێ‌کرد و دیاره تا ئێستا له دژایه‌تی ئه‌م پلانه زۆریان ده‌ست له کار بکێشنه‌وه، شه‌قامه‌کانی تاران تووشی پچه پچ بووه و له ئێدارهکان و هه‌ر وه‌ها له نێو ماڵ و تاکسیدا هه‌موو خه‌ڵک به پچه وه باس له‌و پلانه ده‌که‌ن پچه پچ خه‌رییکه هه‌موو ئێران ده‌گرێته‌وه.
رژێم وا ده‌نوێنێ که ئه‌م گۆرانه‌ی که به سه‌ر ئابووری ئێران‌دا هێناوه زه‌رووریه و پێویسته که ئه‌م گۆرانه ئه‌نجام بدرێت و ئه‌و قه‌وڵ و بریارانه‌ی که خومینی کاتی هاتنه سه‌ر کاری خۆی به خه‌ڵکی ئێرانی دابوو ( رۆژانی پووتێک نه‌وت و هر که‌سه 70 تمه‌ن ده‌خرێته ژێر سه‌ری و هه‌ر به‌یانی له خه‌و هه‌ڵسێ ئه‌وا ئه‌و پووڵه له ژێر سه‌ریدایه) به‌ڵام ئه‌وا دییمان که ئه‌و بریار و قهوڵانه بوون به‌م پلانه و نه‌مانی سووبسید قۆڕ ده‌کات به سه‌ر خه‌ڵکی هه‌ژار و نه‌دار و ته‌نانه‌ت خۆدی پارله‌مانی رژێمیش له مه‌ڕ ئه‌م گرانیانه ده‌نگی ده‌ر هاتووه و ده‌ڵێن که ئه‌م گران بوونه مۆته‌که‌یه و خه‌ڵک سڕ بوون و ئه‌گه‌ر له‌و حاڵی سڕ بوونه بێنه ده‌ره‌وه ئه‌وا ئێتر ئێران جێگه‌ی ئێمه نیه.
حکومه‌ت ده‌ڵێت ئێمه نرخه‌کانمان کونتڕۆڵ کردوه و به‌رمان به گرانی گرتوه و شت و مه‌که‌کان نرخی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیانه، به‌ڵام ئه‌م کونترۆڵ کردنه رێک وه‌ک پرسی ته‌ماته‌که‌ی سه‌ر کۆڵانی ئه‌حمه‌دی نژاد وایه ، هه‌ر بۆیه ئێستا تاقمێکیان له به‌سیج هێناوه‌ته ناو بازار و به قسه‌ی ئه‌وان ئه‌و تاقمه بازار کونتڕۆڵ ده‌که‌ن، به‌ڵام له واقعدا ئه‌وان خۆیان گێره شێوێنن و هه‌ر ئێستا خه‌ریکی ڕاوه ڕووتن له نێو بازاردا و به هه‌موو شێوه‌یه‌ک ئه‌حمه‌دی نژاد ده‌یه‌وێ که هه‌موو شوێنه گرنگه‌کان بگرێته ئه‌ستۆی خۆی و ته‌نانه‌ت بازاریش و ئه‌م سیاسه‌ته به‌راستی مه‌ترسیداره و ده‌بێ پسپۆرانی سیاسی له ئێران ئاگاداری بده‌ن به خه‌ڵک له مه‌ڕ ئه‌م پلانه‌ی ئه‌حمه‌دی نژاد.
ئێستا کوێ ئه‌م پلانه خێری خه‌لکی تێدایه و به بروای من به‌م زوانه خه‌لکی ئێران به دژی رژێم و به دژی گرانی ڕاده‌په‌رن و ئه‌مه هه‌وه‌ڵ جار نیه که خه‌ڵک به هۆی گران بوونی نان و سووته‌مه‌نی ڕاده‌په‌رن و به بروای من دژایه‌تی کردنه‌کان هه‌ر له رێپیوانی مه‌ده‌نیه‌وه ده‌ست پێده‌کات و له ئاکامدا رژێم بۆ تۆقاندن و ترساندنی خه‌لک ده‌ست ده‌دات به تۆند و تیژی و له‌م ناوه‌دا ته‌نیا خه‌لکی هه‌ژار و لاوی خه‌ڵک تیا ده‌چن هه‌ر چه‌ن ئه‌م ژیانه‌ی ئه‌مڕۆی ئێران به راستی ژیانیهکی ناخۆشه و گرانی برستی له خه‌ڵک بویوه و خه‌ڵک ته‌نانه‌ت بۆ بژیوی ژیانی رۆژانه‌یان ماونه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: رۆژنامه‌ی واشنگتون پوست