
پڕشنگی زمان …. ئاسۆس محه‌مه‌د مه‌لا قادر
گه‌ر زمانم هێمای بوونم بێ،
گه‌ر بوونم هی گه‌له‌که‌م بێ،
نه‌بوونیشم هه‌ر وه‌ها بێ،
په‌ڕاوی مێژووم دڕابێ،
پێم بوترێ،
کوا زمانی تۆ،
که مێژووی تۆی پێ نووسرابێ،
من بڵێم چی، که مێژووی خۆم له ده‌ست دابێ،
هی خه‌ڵکم له باخه‌ڵم نابێ،
مێژووی بوونم،
مێژووی زمانم،
هی خۆم نه‌بێ و بۆم دروستکرابێ،
گه‌ر هی خۆشم،
تراویلکه‌ی بیابان و دوکه‌ڵی سه‌رکه‌بزۆتێکی کڵپه‌ی ئاگارێکی دامراکاو بێ،
کوانێ مێژووی زانستی من،
کوانێ مێژووی به‌رده‌ڵان و ڕه‌قه‌نی من،
کوانێ مێژووی بۆوه و به‌کره و قه‌ده زه‌وی وڵاتی من،
کوانێ مێژووی خڕ و به‌ست و جۆگه و بنجۆی وڵاتی من،
کوانێ مێژووی سه‌رخه‌ره‌ند و تاشه به‌رد و لووتکه شاخی وڵاتی من،
کوانێ میژووی سه‌ر په‌ڕاوی خوتره* دار و ده‌سکه دۆڵ و هه‌وجاڕی من،
کوانێ که‌ندۆخ ناوی منی هه‌ڵکه‌ندبێ،
کوانێ مێژووی چه‌ندین وشه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی پڕ له واتای هه‌ژاری من،
کوانێ زمانی شوانه‌وێڵه و ڕه‌زه‌وان و گاوانی من،
کوانێ زمانی بێستان ڕن و ته‌شی ڕێسی وڵاتی من،
کوانێ زمانی ئاشه‌وان و شاخه‌وانی وڵاتی من،
کوانێ زمانی شه‌پکه و جۆڵا،
کوانی زمانی ڕه‌وه‌ند و دێواری من،
کوانێ زمانی مه‌شکه ژه‌ن و بێریڤانی وڵاتی من،
کوانێ زمانی بژارکه‌ری ده‌ست خاراوی وڵاتی من،
کوانێ ئاودێر زه‌وی ڕه‌قه‌ن ڕه‌وسه بکا،
کوانێ هه‌ور باران بێنێ،
په‌رێزی ڕه‌ق نه‌رم بکا،
کوانێ په‌ڵه ئه‌م وڵاته‌م،
تێراو بکا،
کوانێ یه‌کێک خرمه خرمی بازنه‌کانی،
به‌بن گوێم‌دا بچپێنێ،
خشڵی له‌شی دابدڕێ،
بڵێ هانێ گواره‌ی گوێم،
بڵێ هانێ خه‌زێمی* لوتم،
له‌رزانه و گۆ به‌رۆکم،
بلێ هانێ ئه‌مه خڕخاڵ،
به‌چ کڵۆجێک لێێ بێمه ده‌نگ به شاته شات هاواربکه‌م،
کوانێ ئه‌مه‌یه زمان!
به‌م زمانه‌م شوێنه‌واری وڵاته‌که‌م،
پێناسبکه‌م!
ده‌ڵێم به‌ڵێ،
ئه‌م وشانه‌م دوو زله کای کادینێکن،
نه‌چووه بچێ له ده‌ست بچێ،
زمانی پڕ بایه‌خی پاراوی من،
گه‌ر پێم بڵێن دڕک و داڵ و خاپه‌رۆکی هه‌ژاری من،
کوانێ زمانه،
گه‌ر پێم بڵێن دۆمبه‌ڵانی سه‌ر ده‌رکردوی دوای ئه‌نگێوه‌ی هه‌وره تریشقه،
که‌نگێ زمانه،
گه‌ر پێم بڵێن کوشه‌ی مێو و قاشۆی په‌لدراوی به‌هارانی،
کوانێ زمانه،
گه‌ر پێم بڵێن پۆخی مێو و خه‌زه‌ره‌ی ته‌ڕ و بڕی به‌هارانی،
کوانێ زمانه،
گه‌ر پێم بڵێن، کڵوکه و خونچه‌ی به‌هارانی وڵاتی من،
کوانێ زمانه،
گه‌ر پێم بڵێن به‌رچنه و تریان و سه‌وه‌ره و تورکه‌ی به‌رده‌ستی من،
کوانێ زمانه،
گه‌ر پێم بڵین کۆره‌بان و ناوداران و هه‌وره‌بانی دیواری من،
کوانێ زمانه،
گه‌ر پێم بڵێن قه‌بانجه‌ڕ‌ه و کۆته‌که‌ڵه و سواڵه‌تی ڕوبه‌بانم،
کوانێ زمانه،
گه‌ر پێم بڵێن شه‌نه و سێلک و مه‌ره‌غانه‌ی جوتیاری من،
کوانێ زمانه،
جارێکی دی پێان ده‌ڵێم ئه‌م وشانه،
دوو زله کای ناو کادینن،
زۆر زیاتره وشه‌دانی هه‌رچوار لاکه‌ی وڵاتی من،
هه‌ر ناوه‌ستن،
پرسیار ده‌که‌ن و ده‌بێژن،
کوانێ زمانی زانستی من،
کوانێ ده‌کرێ به‌م زمانه،
خاک و خۆڵم پێناس بکه‌م،
کوانێ ده‌کرێ به‌م وشانه،
په‌له‌وه‌ری گه‌لانی دی،
خانه کولانه‌ی هێلانه‌که‌م،
کوانێ ده‌کرێ به‌م په‌یڤانه،
چێڵی کۆندۆ پڕ له شیر که‌م،
قسره ئاژ‌ه‌ڵێک وه‌به‌ر بێنم،
ئه‌سته‌ویرێک جارێکی دی به‌ردار بکه‌م،
کوانێ ده‌کرێ به‌م زمانه بوێژێکم لێ ده‌ربچێ،
زانستوانێک کشتوکاڵی وڵاتی من،
پێناسبکا،
که‌ند و له‌ند‌و کۆره‌نده‌ر و لاته زه‌وی وڵاتی من،
پێناسبکا،
کوانێ جوتیار، تا پێم بڵێ ئه‌مانه چین،
ده‌بێ بڵێم ئه‌م خاپۆکه له کۆێیه‌وه دێ،
خاپێن خاپێن پێمان بڵێ،
وه‌رن وه‌رن!
زمانی تۆ هیچ ناهێنیێ،
زمانی تۆ جه‌ڵه‌بیه و نرخی نوسینێک ناهێنێ،
زمانی تۆ زمانێکه بشینووسی خوێنده‌وارێک نایخوێنێ،
خۆ ڕاستده‌کا گه‌ر نه‌ینووسم،
چۆن یه‌کێکی دی وه‌یخوێنێ،
چۆن به‌قسه‌ی که‌م،
زمانی ویش هه‌ر زمانه،
که‌ره‌سته‌ی ئاخاوتنیانه،
پێی ده‌نووسن، تا ون نه‌بێ،
له‌و لاشه‌وه به‌من ده‌ڵێن،
به‌سته‌زمانه،
جا که‌وابوو چۆن به قسه‌یکه‌م،
ڕه‌زی خۆمم بۆ ئه‌و به‌رده‌م،
گه‌ر به‌قسه‌یکه‌م ده‌توێمه‌وه،
ورده ورده ڕه‌ش و سپیم تێده‌که‌وێ و بۆ هه‌میشه‌ش سه‌ری خۆمم ده‌نێمه‌وه،
کێیه ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستی خۆی ده‌راوی ئاوی بشکێنێ،
که لای ڕوون بێ دوای ماوه‌یه‌ک ده‌راوه‌که‌ی ماکاو دێنێ،
من نازانم چ سه‌رێکه به‌ده‌ستی خۆی هه‌ره‌س به‌کاری خۆی دێنێ،
لێم ناگه‌ڕێ،
تا وام لیدێ،
هه‌گبه‌ی بیرمی بۆ ڕۆبکه‌م،
ڕوو له ئاوه‌زی خۆم بکه‌م،
تا وام لێدێ،
گۆمی میژوو بشه‌ڵه‌قێنم،
سه‌رکه بزۆته کوژاوه‌که‌م،
جارێکی دی بئایسێنم،
دێمه‌کارم جارێکی دی ئاودێر بکه‌م،
بڵێم بڕۆن!
پرسیار بکه‌ن له‌م دێیانه،
له‌م ده‌شت و شاخ و یاڵانه،
باز به بازی ئه‌م شاخانه،
تا بزانن ئه‌م زمانه‌ی من،
چ زمانێکه!
چه‌ند پاراوه!
به‌ڵام چونکه پێی نازانم،
هه‌ر له‌لای من وا ناڕێکه.
گه‌ر وانه‌که‌م،
به‌هۆی چه‌وێڵ،
ده‌بمه چه‌وه‌ڵ وه‌کو له‌وه‌ڕ،
ئینجا ده‌زانم چیم کردووه ئه‌ی خۆ که‌وه‌ڕ!
هه‌ر ئه‌وانیش تێم ده‌سره‌وێن،
کاتێک ده‌به‌ن زانینی من،
زمانی من،
وڵاتی من،
تاو نا تاویش ده‌کولێننه‌وه،
ده‌رونی ته‌شه‌نه‌کراوی من.