
مۆنۆدرامای گه‌ڕان به‌دوای ناخا
نووسینی
عارف مه‌عروف داوودی
له‌سه‌ر جه‌نازه‌ی ساته‌كان هێنده چاوه‌ڕوانت بووم ته‌مه‌نم ده‌گه‌ڵ هاژه‌ی رووبار كه‌وت. ساڵ ئاوڕی لێ نه‌دامه‌وه و رۆژ پشتی تێ‌كردم, بۆیه ئێستا له پشت رۆژه‌وه ده‌دوێم , تاریكی دهنوێنم ئه‌وه‌ش وای كردوه كه شه‌و به‌خیلیم پێ به‌رێ. ته‌نها ترم له دڵێ له ژێر تارای تیشكی لاهوتا گۆرانی بۆ دۆستی خۆی بڵێ.زمانێكی تری دایه گۆم له زمانی مه‌ستی مه‌ی ده‌چوو بینینێكی دیكه‌م دایه چاو , گڵێنه‌ی نه‌خشانم ..ته‌م بوو. ته‌م ..ته‌مێكی ئێجگار خه‌ست . خه‌ستر له‌و پێكانه‌ی كه‌ناری شیعریان بۆ داده‌گیرساندم. من به ناو باخه‌كانی رێگاوه وه‌ك ته‌نها ترین كه‌سی ئه‌م كه‌ون و كۆسمهیه رێگای مه‌ستیم ده‌بڕی.ئێمه نه‌ده‌بوو له ئێواره‌دا ئاشق بین چونكه ئێواران نایه‌ڵن هیچ په‌پوله‌یه‌ك له رێگای ده‌ریاوه و هیچ كۆترێك به ڕێچكه‌ی بارندا بگه‌ڕێته‌وه به‌ڵام ئاشق بوونی ئێواران فێری كردم له گه‌ڵ به‌هاردا شیعر بۆ پایزش بڵێم بۆیه له‌و رۆژه‌وه بووم به شاعیر و شاعیرش ده‌بێ بسووتێ بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگای تر ڕووناك بكاته‌وه. له‌و رۆژه‌و په‌نجه‌كانم رسته ئاسا كه‌رت كه‌رت ده‌بێ و دوكه‌ڵ شیعرم داده‌پۆشێ شه‌وانه وه‌ك كچێكی رووتی ره‌شن ڤیستیڤاڵی وون بوون ده‌س پێ ده‌كا له نیو قه‌دی كتێبه‌كانم. . هه‌ر خۆشیان دێنه گۆ و پێم ده‌ڵێن كێ پێ ووتی ماراسۆن بۆ مردن بكه‌یت؟؟ ئه‌وه‌ی نامه‌كه‌ی دامێ هه‌موو جارێ پێ ده‌ووتم( تۆ خۆت په‌یكه‌ر بۆ په‌رستگا دروست بكه !! تۆ خۆت له زمانی به‌رد تێ بگه!! ئه‌وجا چی پانتایی بیابانه بێ سنووره‌كان هه‌یه ناتوانێ ڕێت پێ وون بكا . هه‌موو زریقهی ئهجندۆكه بێ كه‌وشه‌كان له بازنه‌یه‌كی داخراوی بێ فر و كۆمه‌ڵێ بازنه‌ی تردا ده‌سووڕێنه‌وه) . ئه‌و نه‌یده‌زانی قه‌ده‌غه‌یه ته‌رممان به شان بگێڕدرێ . كفنی هه‌بێ . قه‌ده‌غه‌یه كه‌س بۆمان بگری چونكه له‌م ده‌ڤه‌ره‌دا ئه‌وه‌ی بڵێ هه‌نگوین شرینه تاونباره ئه‌وه‌ی بڵێ ئه‌م ژینه زیندان و بێ په‌ڕو پووچهگوناهباره … بۆیه ده‌ڵێم گه‌ر تۆش هیچ خۆم به كێ هه‌ڵده‌مه‌وه باو تۆف گوندی وێران كردووم و سه‌ر گه‌ردان بوونی خۆم ناشارمه‌وه و نه‌گبه‌تی ردێنم به‌ر نادا و ده‌یه‌وێ ئه‌و تاڵه ره‌شانه‌ی ترش هه‌رسی سپی بوونی پێ بهێنێ و تازه تێگه‌یشتم ئه‌وه‌ی زه‌وی خۆش نه‌وێت خه‌نجه‌ر له كانیاو ده‌دات هه‌ر بۆیه‌ش له‌م گونده‌ی ئێمه خه‌ون قه‌ده‌غه‌یه.. له‌و رۆژه‌وه جه‌سته‌م هاواریه‌تی و ده‌ڵێ وه‌ره پێشنگای برینم ببینه , وه‌ره نهێنیه‌كانم له ناو له‌پی منداڵێكی سواڵكهرا بخوێنه‌وه… ئیترهیچ جارێكی تر خۆم ناده‌م به ده‌ست ئاوه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست نوێژی تازه بوونم دووباره كاته‌وه. كه سته‌مكارێك شیعره‌كانم ده‌خوێنێته‌وه بۆ كاته‌كانی دوای بوون ده‌گری . كه باڵنده‌كانی شاره‌كه‌م شیعره‌كانم ده‌خوێننه‌وه كۆچ ناكون و بڕیاری مانه‌وه ده‌ده‌ن و مارو دووپشك خۆیان ده‌كووژن بۆیه زه‌مه‌ن له لای ئێمه جۆرێكی تر تێ ده‌ڕوانرێ ئه‌و تیشكه‌ی تاریكی ده‌شواته‌وه له لای مردوووانهوه ده‌رده‌چی و نه‌ك زیندووان..!!
ده‌ڵێن زه‌مه‌ن له‌م شاره‌ی ئێمه ژه‌نگی هه‌ڵهێناوه من نازانم ئه‌وان چۆنی له ژه‌نگ گه‌یشتوون؟؟ . ئه‌وان پێناسه‌ی ژه‌نگ به‌وه فێربوون كه خۆیان به‌و رۆتینه‌وه ده‌جووڵێن و به‌ستراونه‌ته‌وه به‌ڵام پیناسه‌ی ژه‌نگ له لای من و تۆ به‌م جۆریه (ژه‌نگ لێره بوونی هه‌موو ده‌رگاكانه دوای پێوه‌دان,, پهنجهرهكانه كاتێ ماڵئاوایی له ده‌شته بێتخووبهكان ده‌كه‌ن,, ژه‌نگ بێوه‌ژنێكه له ره‌نگ ,, دڵێكه له رۆژنامه‌یه‌ك پێكهاتووه,, گریانی منداڵێكه بۆ گرتنی ئه‌ستێره‌كان به ده‌ست,,خوێندنه‌وه‌ی شیعرێكی سه‌قه‌ته له ئێواره‌یه‌كی ته‌نیایی,,ژه‌نگ هه‌موو ئه‌و لاسكه گهنمانهن بیرمان كرددون,, ژه‌نگ هه‌موو چركه‌یه‌كی زه‌مكردن و رقی شاراوه‌یه,, ژه‌نگ شیعرێكه نایه‌ڵێت بینووسیت,, هه‌موو كتێبه نهخوێندراوهكانی تهقاوتێكن دوای خۆی ده‌سووتێنرێت ,, ژه‌نگ پهپۆلهیهكه هه‌موو ئێواره‌یه‌ك له‌نێو ته‌مه‌ڵی باخچه‌كاندا وون ده‌بێت)..
به‌ڵێ دوو پێناسه‌ی جیاواز بۆ یه‌ك زاراوی به‌كار هاتوو ئیتر چۆنی بهێڵن له گه‌ڵیانا هه‌ڵكه‌ین و یه‌ك ههورازو و نشێو بگرینه به‌ر.
كهسهیاتیهكان
كاره‌ئه‌كته‌ری یه‌كه‌م :-ئه‌كته‌رێكه له سه‌ر شانۆ چه‌ند ده‌كا خۆی لێ بزر بووه و خۆی بۆ نادۆزرێته‌وه
كارهئكتهری دووه‌م :- هه‌مان ئه‌كته‌ری سه‌ر شانۆیه ده‌یه‌وێ یه‌كی له ڕابردووه‌كانی خۆی دووباره بكاته‌وه
كارهئكتهری سێیه‌م :- دیسانه‌وه هه‌مان ئه‌كته‌ره به‌لام به جۆرێكی سه‌رخۆش له دووباره كردنه‌وه‌ی ڕابردوو
گه‌ڕان به دوای ناخا
نووسینی : عارف مه‌عروف داوودی
شاانۆ ده‌كرێته‌وه, كه‌سی تێدا به دی ناكرێ ته‌نها كوورسیهكی جووڵاو نه‌بێ , له‌پڕ ئه‌كته‌ری خۆی ده‌كا به ناو شانۆدا هه‌ندی په‌ڕاوی له بن هه‌نگڵ ناوه و چرایه‌كی به ده‌سته‌وه‌یه و به‌ره‌و ناوراستی شانۆ هه‌نگاو ده‌نێ .
ئه‌كته‌ر :- تاریكی ..تاریكی . هه‌موو جێگایه‌ك تاریكه ,لێره‌شدا هه‌ر تاریكی ده‌ور ده‌بینێ. ئێمه‌ی مرۆڤ له هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنه‌كه بێ به‌ش بووینه (له‌دایك بوون و مردن) نه ئه‌وه‌تا له دایك بوونمان به ئاره‌زووی خۆمان بێ و نه‌ش مردنمان مردن .. مردن.. مردن.. مردن وای ده‌گێڕنه‌وه كه گوایه گۆرێكی تاریكه له‌مه‌ش تاریكتر .
(ده‌ست ده‌با شخاتهیهك له گیرفانی ده‌ردێنێ و ته‌لێكی لێ هه‌ڵ ده‌كا بۆ داگیرساندنی چراكه‌ی ده‌ستی, هه‌ر كه چراكه هه‌ڵ ده‌بێ شانۆ رووناك ده‌بێته‌وه ئیدی ئه‌كته‌ر به ته‌واوه‌تی ده‌بینرێ..له‌وێ ئه‌كته‌ر ده‌س ده‌كا به چاو ههڵكڵۆڤان!!).
ئه‌كته‌ر:- نازانم چۆنیان بیر كه‌وته‌وه كه مرۆیه‌ك لێره‌دایه و تیشكێ رووناكی بخه‌نه سه‌ری. مرۆ ..مرۆ .. مرۆ چی له ده‌س دێ گه‌ر هه‌موو رێره‌وه‌كانی ژیان له روویا گیرابێ..مرۆڤ هه‌موو رۆژێ . به‌ڵێ هه‌موو رۆژێ و به‌و رۆژه‌شه‌وه كه ده‌ژێ له‌مردن نزیك ده‌بێته‌وه.. مردن هه‌موو كاتێ له گه‌ڵیدایه بێ جیابوونه‌وه وه‌ك چرۆیهك له كاتی له دایك بوونه‌وه ئه‌ویش په‌یدا ده‌بێ , به‌ڵام سه‌ره‌تا له به‌ر بێهێزی و لاوازی خۆ كپ ده‌كا و ناچاری وای لێ ده‌كا كه چاوه‌ڕوان بێ تا گه‌شه ده‌كا و گه‌ڵا و لق و پۆ په‌یدا ده‌كا, ئیدی به‌سه‌ر مووتووربه كراوهكهیا زاڵ ده‌بێ و ده‌یفه‌وتێنێ.
(ده‌گه‌ڕێته‌وه چاڵی شانۆ و داده‌نیشێ و هه‌وڵی بیر كردنه‌وه ده‌دا , پاشان هه‌ڵده‌ستێ ماوه‌یه‌كی زۆر به په‌شۆكاوی دێ و ده‌چێ..هینده‌ی پێ ناچێ ئۆقره ده‌گرێ و ده‌چێته لای پهڕاوهكانیهوه.)
ئه‌كته‌ر:- ئێوه‌ن ته‌نها هاوڕێی منن .ئێوه‌ن خه‌م ڕه‌وێنم ..ئێوه‌ن له بوونی زامه‌كانم تێ گه‌یشتوون,هه‌موو شه‌وێ هه‌وڵی ئه‌وه‌تانه ساڕێژی كه‌نه‌وه. به‌ڵام ئێوه‌ش كۆن بوون .چونكه بار‌و دۆخی رۆشنبیری گۆڕا , بێ گوومان ده‌بێ جۆری ووتنه‌وه نواندن و نووسین و دهربڕینش بگۆڕێ .ئه‌گینا كوا پێش كه‌وتن؟؟
(ده‌س ده‌با كاغه‌زێك هه‌ڵده‌گرێ و ده‌یخوێنێته‌وه)
ئه‌كته‌ر:- مرۆڤ بوونی له‌و ژیانه‌ی كه ده‌ژێ ,ژیانی داهاتووی ده‌سه‌لمێنێ چی به ئازار یاخود به خۆشی , به‌خوا سه‌یره له‌وه‌تی مرۆڤ له دایك بووه ئازار هه‌ر هه‌بووه !! و له بڕی هه‌ر ئازارێكا سكاڵای به‌ده‌ن له ڕێگای زمانه‌وه خۆی كووتاوهته ده‌ره‌وه و ئاخ و ئۆفی بووه به‌ڵام ده‌ڵێ چی ؟ ئه‌مرۆكه ده‌یانه‌وێ تازهگهریهگ بۆ ئازاره‌كانی مرۆڤ بدۆزنه‌وه !!
(به‌ره‌و لای كورسیه جووڵاوهكه ده‌ڕوا و له سه‌ری داده‌نیشێ )
ئه‌كته‌ر:- ئه‌مه‌یه یه‌كه‌م هه‌نگاو به‌ره‌و نه‌مان ..به‌ره‌و كوێر بوونه‌وه‌ی چراوگی ژیان.
(له‌سه‌ر كورسیه‌كه هه‌ڵده‌ستێ به‌ره‌و پێشه‌وه‌ی شانۆ هه‌ڵدێ)
ئه‌كته‌ر :- نه ْ..نه ْ . من وا به ئاسانی خۆم ناده‌م به ده‌سته‌وه. چونكه یاسای مێژوو بڕوای به دووباره بوونه‌وه هه‌یه..ئاخۆ من له شێوه‌كاری چی كه‌سێكی تر دووباره بووبێتمه‌وه.
( شانۆ له خه‌یاڵی خۆیدا ده‌كا به دوو به‌شی یه‌كسانه‌وه و له هه‌ر بهشیكا هه‌وڵی نواندنی كارئهكتهریّ ده‌بێ..)
ئه‌كته‌ر :- تۆ بڵێی دووباره‌ی مه‌ی خۆرێك بم بۆیه وا ئێستا به ته‌واوه‌تی په‌ی به ڕاستی نابه‌م؟؟
له‌وانه‌یه سیمام دووباره‌ی كابرایه‌كی چاو فرمێسكاوی ده‌م به پێكه‌نین بێ بۆیه هه‌رده‌م ژیانم وه‌ك وێنه‌یه‌كی پووكاوه دێته به‌ر چاو.
له‌وانه‌شه هه‌ردووك بێ پێكه‌وه ؟ به‌ڵام به ڕواڵه‌تی مرۆیه‌كی تازه‌ی بیر شێوێن هاتبێته كایه‌وه.
(ده‌چێته لایه‌كی شانۆوه وه‌ك له خه‌یاڵی خۆ‌یا دابه‌شی كردووه. ده‌وری كابرایه‌كی سه‌ر خۆش ده‌بینێ).
ئه‌كته‌ر:- تا چۆڕت تیا مابێ هێزم تیا ماوه ..به نه‌مانت هیچم پێ نامێنێ ,هه‌مانه‌م خاڵ ده‌بێ , په‌ل و پۆم ده‌شكێ,زمانم ڵاڵ ده‌بێ , چاوم نابینێ , ئه‌و ساتانه‌ی ئاشنامی هه‌ست ده‌كه‌م خه‌م و په‌ژاره ماڵ ئاوایی له كوونجی بوونم ده‌كا , به نه‌مانت خه‌م و خه‌فت وه‌كو كۆمه‌ڵه كووللهیهك ده‌خزێنه دارستانه چڕكهمهوه و له بنی ده‌هێنن , ئاده‌ی وه‌ره خه‌م ڕه‌وێنم .. با ئه‌مرۆ له پاینی دوا ته‌مه‌نی پیریما تۆزقاڵێ خه‌مم بڕه‌وێته‌وه!!
(ده‌كه‌وێته سه‌ر زه‌وی تل ده‌خوا هه‌ر به تل خواردن ده‌چێته دیوه‌كه‌ی دی شانۆوه كه له مێشكیا دابه‌شی كردووه ,یه‌كسه‌ر هه‌ڵده‌ستی و ده‌وری كابرایه‌كی چاو به فرمێسكی ده‌م به پێكه‌نین ده‌بینێ)
ئه‌كته‌ر:- ته‌ماشا ..ته‌ماشا ,ئه‌و كابرا سه‌ر خۆشه ژیانی چه‌ند به تامه‌زرۆیی وه‌رگرتووه(هه‌ر پێده‌كه‌نێ) ,!! من ژیانم ده ئه‌وه‌ندی تۆ خه‌ماویه به‌ڵام كه‌س باوه‌ڕم پێ ناكات؟ (پێده‌كه‌نێ)چونكه ئه‌م پێكه‌نینه نه‌فره‌ت لێ كراوه هه‌موو شتێكی لێ گۆریم , ته‌نانه‌ت ئه‌و باوكه‌ی به‌ندی جگه‌ری بووم بڕوای پێ نه‌ده‌كردم(هه‌ر پێ ده‌كه‌نێ). رۆژێكیان له سه‌ر نه‌نگیه‌ك سزای دام , هه‌رچی كرد و كۆشی بۆ ئه‌وه‌ی بگریم من هه‌ر پیًَدهكهنیم ئه‌ویش ئه‌وه‌نده‌ی تر به ئاسمانا ده‌چوو وهاواری بوو بۆچی ناگری بۆ ..بۆ؟؟؟ منیش به لێدانه‌كانی ئه‌و ئه‌وه‌نده‌ی تر پێ دهكهنیم.. نه‌یده‌زانی كه ئه‌م پێكه‌نینه‌ی من گریانی رۆحه رۆح!! ئه‌گه‌ر هه‌ندی كه‌س ئامرازی گریانی فرمێسكی ناو چاو بێ ئه‌وا من پێكه‌نینی ده‌مم نیشانه‌ی گریانمه .زمن بلێم چی به‌و جۆره له گه‌ڵ منا گریان ئاشنا بووه ؟؟
( به ده‌م پێكه‌نینه‌وه به‌ره‌و ئه‌ودیوی شانۆ ده‌ڕوا كه خۆی دابه‌شی كردووه یه‌كسه‌ر ده‌گۆڕێته كابرای مه‌ی خۆر)
ئه‌كته‌ر:- ئه‌گه‌ر بڕێك له‌مه‌ت بخواردایه‌ته‌وه (ئاماژه بۆ مهییهكهی ده‌ستی ده‌كا) ئه‌و كات ده‌بوویه جێ بڕوای خه‌ڵكی و بڕوایان پێت ده‌هێنا و له نواندن ده‌كه‌وتی ده‌گه‌ڕایته‌وه بار و دۆخه ڕه‌سه‌نه‌كه‌ی خۆت..به‌ڵام هه‌ر چۆنێ بێ پێكه‌نین دوا یاریه كه ده‌كرێ بۆ رزگار كردنی ناخ له ئابڵۆقه‌دانی به‌ده‌ن , ده‌رچوون له‌وه‌ی كه ده‌وری داوه ..ئهوهتیش له‌بیر نه‌چێ ئه‌وه‌ی تۆ ده‌یكه‌ی ته‌نها وێنه‌یه‌كه و هیچی تر . دووره له چی هه‌ست و سۆزی مرۆڤایه‌تیه‌وه چونكه ناخت شتێ ده‌ڵێ و ڕواڵه‌تت شتێكی تر !! تۆ پاشه كشێته كه‌چی وا تێ ده‌گه‌ی پێش ده‌كه‌وی..
( لێره‌دا ئه‌كته‌ر لا به لا له‌پێشه‌وه‌ی شانۆ به‌ره‌و دواوه‌ی شانۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و دیوه‌كه‌ی تری و یه‌كسه‌ر كارهئكتهرهكهی ده‌گۆڕێته كابرای ده‌م به پێكه‌نین)
ئه‌كته‌ر:- بوونی ژیان له ساتێكه‌وه بۆ ساتێكی تر ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه كه بیرۆكه‌كانمان جێی خۆی تێدا بگرێته‌وه ..چونكه هه‌ر بیرۆكه‌یه‌ك خاوه‌ن و كاتی خۆی هه‌یه و لێی ده‌كۆڵێته‌وه, به‌م لێكۆڵینه‌وه‌ش ژیان له پێش چاو ده‌خا و بێَ نرخی ده‌كا .. چه‌نكه نرخه ڕاسته‌قینه‌كه‌ی له‌وه‌دایه كه ئێمه له سه‌ر زه‌مینه‌كه‌ی دایدهكووتین..كه‌واته نرخی بیرۆكهكانمانه نه‌ك ژیان یان ئه‌و ژیانه‌ی ده‌مانه‌وێ؟!
(به به‌رده‌وامی هاوار ده‌كا ژیان ..ژیان. و پێده‌كه‌نێ و ده‌جووڵێ تاوه‌كو هێڵی دابه‌ش كردنه‌كه ده‌بڕێ .. ئه‌و كات ده‌بێته كابرای سه‌رخۆش به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان به هێمنی و له سه‌ر خۆ).
ئه‌كته‌ر:- ئێمه‌ی ژیر له كراسی شێتا یاخود ئێمه‌ی شێت له كراسی ژیرا؟؟..هه‌رچۆنێ بێ هه‌ر نواندنه ! ژیان نواندنێكی گه‌وره‌یه. به‌ڵام چاوت به‌وه ناكه‌وێ كه دوای شانۆكهت چه‌پڵه‌ت بۆ لێبدرێ , به‌ڵكوو تاریكی په‌لكێشت ده‌كا و به‌ره‌و ناخی ده‌تباته خوار ئیدی چه‌ند له‌و ده‌وره سه‌ر كه‌وتوو بوویت , نازانی ؟؟ كه نه‌شزانی هیچ تام و چێژێكی نییه .
(به‌ره‌و كورسیه جوڵاوه‌كه ده‌ڕوا و له سه‌ری داده‌نیشێ و به‌ره‌و پێشه‌وه‌ی شانۆ تایه‌كانی ده‌جووڵێنێ, وه‌ك ئه‌وه‌ی له ناوڕاست بێ بێ ئه‌وه‌ی هێڵی دابه‌ش كردنه‌كه ببزێنێ , به سه‌ر هێڵهكهیا به‌ره‌وه پێشه‌وه دێت)
ئه‌كته‌ر:- ئه‌م دووه..هه‌ردوو باسی ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه ژیان چه‌ند چڕ‌و ئاڵۆزه,به‌ڵام سه‌ره‌تای كۆمه‌ڵ ,گێتی,ئاین ,ئابووری , ئه‌ده‌ب, وێژه, هونه‌ر, ژن, پیاو, سروشت, كۆمه‌ڵ , تاك , كۆ , هه‌موو ئه‌مانه هیچیان له ڕێڕه‌وه‌كه نه‌گۆڕی؟!. ژیان هه‌ر به‌ر ده‌وامه.
(دێته ناوڕاستی شانۆ له سه‌ر هێڵی دابه‌ش كردنه‌كه ده‌وه‌ستێ و ده‌ست درێژ ده‌كا)
ئه‌كته‌ر :- كامیانم؟؟(ده‌ست به‌م لاو ئه‌و لای شانۆ درێژ ده‌كا )ئه‌میانم (ده‌ست بۆ لای ڕاست درێژ ده‌كا ) ئه‌ویانم (ده‌ست بۆ لای چه‌پ درێژ ده‌كا).(ده‌س ده‌با كاغه‌زێك له دیوێكی شانۆكه‌وه هه‌ڵده‌گرێ) ئه‌مه‌یان له كرده‌وه‌ی ئه‌م ده‌چێ. به‌ڵێ هه‌ر ده‌ڵێ ژیانی ئه‌مه‌و نووسیومه‌ته‌وه (ده‌ست بۆ ئه‌و لایه درێژ ده‌كا كه كاغزهكهی لێ هه‌ڵگرتوو. ئه‌و كاغه‌زه فرێ ده‌دا و كاغه‌زێكی تر له‌و دیوی تری شانۆوه هه‌ڵده‌گرێ ) ئه‌مه‌شیان له كرده‌وه‌ی ئه‌م ده‌كا تۆمار كرابێ (ده‌ست بۆ كارئه‌كته‌ری ئه‌و لیه ده‌كا كه كاغه‌زه‌كه‌ی لێ هه‌ڵگرتووه). كامیانم؟؟؟ كامیانم؟؟؟ كامیان؟؟
(خولێ ته‌واو به ناو شانۆدا ده‌خوا و تا ده‌گاته ته‌نیشت چراكه‌ی ئیدی ده‌س ده‌با چراكه‌ی هه‌ڵده‌گرێ )
ئه‌كته‌ر:- با چراكه‌م هه‌ڵگرم و به دوای ڕاستی ناخی خۆم و مرۆڤی ڕاست گۆدا بگه‌ڕێم .. با به‌م چرایه تاریكی بۆ هه‌تاهه‌تایی له پێش چاو بتۆرێنم (له ڕۆیشتنا ده‌بێ و ده‌یه‌وێ له لایه‌كی شانۆوه ده‌رباز بێ به‌ڵام له پڕ ده‌گه‌ڕێته‌وه و روو ده‌كاته جه‌ماوه‌ر ).
ئێوه‌ش نامه‌وێ به چه‌پڵه ڕازیم كه‌ن به‌ڵكوو له گه‌ڵما بگه‌ڕێن بۆ دۆزینه‌وه‌ی ناخم تاوه‌ك به گوێره‌ی ئه‌و بجووڵێمه‌وه.
( چراكه هه‌ڵده‌گرێ هێدی هێدی له شانۆ دهنر ده‌چێته ده‌ره‌وه)
په‌رده داده‌درێته‌وه
كۆتایی
ئه‌م شانۆ گه‌ریه له گۆڤاری به‌یان ژماره 189 ساڵی 2001 بڵاو كراوه‌ته‌وه