گفتووگۆی ده‌نگه‌کان له‌گه‌ڵ خانمی چیرۆک نووس ئاوا هوما
ده‌نگه‌کان: بۆچی چیرۆکت هه‌ڵبژارد؟
ئاوا: نازانم عه‌جیبه بۆ خۆشم، من زۆرتر په‌یوه‌ندیم له‌ته‌ک شیعردا زۆرتر بوو ، به‌ڵام هیچ کاتێک هه‌ستم نه‌کرد که ده‌توانم شیعر بنووسم. وه‌لێ وه‌ختێ داستانم خوێند هه‌ستم کرد ده‌توانم منیش شتێک بنووسم. فره‌تر خۆشیم دی له چیرۆک ، له ئاکامی خوێندنه‌وه‌مدا زۆرتر نزیکایه‌تیم له‌گه‌ڵ چیرۆکدا په‌یدا کرد، وه‌ک له ژانره ئهدهبییهکانیتر بۆ نموونه ڕۆمان. نووسینی چیرۆک فره سه‌ختتره وه کاره‌که‌ی هونهرمهندانهتره، کاتێ تۆ چیرۆکێک ده‌نووسی هه‌رچی وشه هه‌یه گرنگی خۆیان ده‌بێ له کاتی نووسیندا، به شێوه‌یه‌ک کاتێ تۆ ڕسته‌یه‌ک ده‌نووسی ناکرێ ئاره‌زوومه‌ندانه وشه‌ی زیاده‌ی تێفرێدهی، به خاتری ئه‌وه زهرافهتێک و دیقه‌تێک که هه‌یه له ناو چیرۆکدا نییه له ناو ڕۆماندا.
من پێم خۆشبووه زووم بکه‌مه سه‌ر ژیانی ئینسانه‌کان و گۆشه‌یه‌ک له ژیانیان پیشان بده‌م، جا ئه‌گه‌ر ڕۆژێک بێت له ژیانیان یان ساڵێک بێت.
ده‌نگه‌کان: که‌رسه‌ی چیرۆک لای ئێوه له خه‌یاڵه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ، یان له واقعی ژیانی به‌شه‌ره‌کانه‌وه؟
ئاوا: هه‌رچه‌نده چیرۆک ئیماجنهیشنه واته سه‌رچاوه‌که‌ی خه‌یاڵه، به‌ڵام من واقع سه‌رچاوه‌ی چیرۆکهکانمه.
تا ئه‌و جێگایه‌ی کاتێک که‌سێک چیرۆکه‌کانم ده‌خوێنێته‌وه هه‌ست ده‌کات له پای رووداوێکی ڕاسته‌قینه‌دا وه‌ستاوه. خوێندکارێکم یه‌کێ له چیرۆکهکانمی خوێندبووهوهو هاته لام وتی ئه‌مه‌ی نووسیوته داستانی ژیانی منه، ئه‌وه بۆمن زۆر جالب بوو، ئه‌و چیرۆکه له خه‌یاڵی من ده‌رهاتبوو، به‌ڵام له‌سه‌ر بنه‌مای واقعیه‌ت.
ده‌نگه‌کان: ژن چ جێگایه‌ک ده‌گرێ له ناو چیرۆکه‌کانی تۆدا؟
ئاوا: ئه‌سڵیترین جێگای هه‌یه له چیرۆکه‌کانمدا. سه‌رچاوه‌یه‌ک چیرۆکه‌کانی من لێوه‌ی سه‌رچاوه ده‌گرێت ئێرانه، ئێرانیش جێگه‌یه‌که به‌شه‌ر و حقوقی به‌شه‌ر فره ئه‌هه‌میه‌تی نییه تێیدا، به مهراتبیش وه‌زعیه‌تی ژنه‌کان خراپتره. ئێران کیشوه‌رێکه ژن مافی وراسه‌تی نییه، مافی جیابوونه‌وه‌ی نییه،مافی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مناڵی نییه،ژن بێبه‌شه له زۆرێک له مافه سه‌ره‌تاییه‌کانی خۆی، به‌و مانایه‌ی ئه‌گه‌ر پیاوێک ژنێک بکوژێت پیاوه‌که حه‌قی قه‌ساسی له‌سه‌ر نییه، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر ژنێک پیاوێک بکوژێ ئه‌وا ژنه‌که قه‌ساسی ده‌کرێت. ژن له ناو چیرۆکه‌کانی مندا ته‌نها چاوه‌ڕووانی چاره‌نووسی خۆی ناکات، به‌ڵکو به‌جۆرێک له جۆره‌کان خه‌ریکه به‌رگری له ژیانی خۆیان ده‌که‌ن له به‌رانبه‌ر ئه‌و زوڵم سته‌مه‌ی که لێیان ده‌کرێت. پێم خۆشه ئه‌وه بڵێم هه‌رچه‌نده شه‌رایه‌ت سه‌خته بۆ ژنه‌کانمان به‌ڵام ژنه‌کانمان به هێزن .
ده‌نگه‌کان: که‌واته ئومێد‌و هیوایه‌ک هه‌یه بۆ ڕزگاربوون؟
ئاوا: چیرۆکه‌کانم غهمناکن به‌ڵام پڕن له هیوا.
ده‌نگه‌کان: په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ مندڵی خۆتدا چۆنه، یاده‌وه‌رییه‌کانی منداڵیت ره‌نگدانه‌وه‌یان هه‌یه له‌سه‌ر چیرۆکه‌کانت؟
ئاوا: فکر ناکه‌م، من که ده ساڵ له‌مه‌و به‌ر ده‌ستم کرد به نووسین. زۆرتر له‌باره‌ی خۆمه‌وه بوو، به‌ڵام وه‌ک چیرۆک نا. به‌ڵام کاتێک ده‌ستم دایه چیرۆک نووسین ژیانی خۆمم فه‌رامۆشکردو چوومه سه‌ر ژیانی بنیادهمهکانیتر، واته ده‌ردی ژنێکی ترم ده‌نووسی نه‌ک ده‌ردی خۆم ، به خاتری ئه‌وه‌ی بچمه ناو ژیانی ئه‌وانه‌وه. خۆ ئه‌گه‌ر ژیانی منداڵیشم کاریگه‌ری دانابێ ئه‌وه ئاگاییانه نه‌بووه.
ده‌نگه‌کان: چ نووسه‌رێک کاریگه‌ری له‌سه‌ر ڕه‌وتی نووسینت هه‌یه ، چ له ئێران یان دونیای ده‌ره‌وه؟
ئاوا: چوونکه من ئه‌ده‌بیاتی ئینگلیزیم خوێند بۆیه ئه‌ده‌بیاتی ڕۆژئاوا زیاتر کاریگه‌رییان له‌سه‌ر دانام وه‌ک Ernest Hemingway،William Faulkner ،Raymond Carver و David Salinger وه له هه‌موشیان زیاتر رایمۆند کارڤه‌ر و ئێرنست هێمنگوای. له ئێران‌دا گوڵشیری و سادق هیدایه‌ت. خوێندنه‌وه‌ی کوردیشم ئه‌وه‌نده باش نه بووه هه‌تا بتوانم ئاشنایه‌تی له‌ته‌ک ئه‌ده‌بیاتی کوردی په‌یدابکه‌م ،ته‌نها شیعره‌کانی مه‌ولانا کورد و هه‌ندێ جیرۆکی کوردیم خووێندۆته‌وه که عه‌لی ئه‌شره‌ف ده‌روێشی له کوردییه‌وه وه‌ریگێرابووه سه‌ر زمانی فارسی.
ده‌نگه‌کان: کاتێکی تایبه‌تت هه‌یه بۆ نووسین؟
ئاوا: من سه‌عاتێکی تایبه‌تم نییه بۆ نووسین، هه‌ر کاتێک هه‌ست که‌م پێویسته بنووسم ده‌ست ده‌که‌م به نووسین. جا ئه‌گه‌ر ئه‌وکاته شه‌و بێت یان ڕۆژ، گرنگ به‌لامه‌وه کاته‌که له‌بار بێت بۆ نووسین، کاتێک بێت زنجیره‌ی خه‌یاڵمی تێدا نه‌پچڕێت.
ده‌نگه‌کان: چیرۆکه‌کانی ناو کتێبه‌که‌ت ECHOES FROM THE OTHER LANDله که‌نه‌دا نووسراون؟
ئاوا: هه‌موویان نا، سێ دانه‌یان له ئێران نووسراون و چواردانهشیان لێره له که‌نه‌دا.
ده‌نگه‌کان: دونیای که‌نه‌دا، دونیای ئێران ، کامه له‌م دوو دونیایه له‌باره بۆ نووسین به‌لای تۆوه؟
ئاوا: دونیای ئێران، دونیایی ئێران پڕه له کێشه به جۆرێک ده‌رگایی هه‌رماڵێک لێبده‌ی چوار دانه چیرۆکی هاتیا، به خاتری ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌نده ژیان غه‌ریب و عه‌جیبه له‌و وڵاته‌ی که پێی ده‌ڵێن ئێران. لێره‌نا، ئێره زۆر سه‌باته. ژیانی ئینسان ئارامتتره. له ئێران که به جاده‌یه‌کدا ده‌ڕۆی ده‌توانی له‌باره‌ی ده شته‌وه بنووسیت، وه‌لی ئێره وانییه.
ده‌نگه‌کان: کێشه‌ی ژنان له ئێران ، زۆرتر په‌یوه‌سته به که‌لتوره‌وه یان به ده‌سه‌ڵاتی سیاسییه‌وه؟
ئاوا: به‌رای من زوڵم له‌سه‌ر ژنان و کێشه‌ی ژنان ته‌نها په‌یوه‌ست نییه به ئێران یان ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راسته‌وه، به‌ته‌واوی شتێکی یونیڤێرساڵه،چوونکه به‌شه‌ر به سروشتی خۆی ئیگنۆرانته ، جاهیله، به‌شه‌ر هێشتا نه‌گه‌شتۆته ئه‌و ئاگاهییه بڵێ من کاتێ زوڵم به ژن ده‌که‌م مانای وایه زوڵم به‌به‌شێک له خۆم ده‌که‌م. من له ئێران‌دا ژیاوم و بینیومه چه‌نده زوڵم به ژنان ده‌کرێت. کاتێک هاتمه که‌نه‌دا له‌سه‌ره‌تادا وام ده‌زانی لێره وانییه و وڵاتێکی ئازاده، به‌ڵام ئه‌و بۆچونه‌م واده‌رنه‌چوو لێره‌ش زوڵم به دژی ژنان هه‌یه. بوونی ستریپ کڵاپهکان به ته‌واوی کارێکی دژ به ژنانه به راده‌ی یاسای میرات و حه‌زانه‌تی منداڵ سه‌باره‌ت به ژنان له ئێران‌دا. نابه‌رابه‌ری و زوڵم له‌سه‌ر ژنان لێره‌و ئێران ته‌نها شێوه‌کانی جیاوازه، ناعه‌داله‌تی به‌رانبه‌ر به ژنان، ده‌کرێ ریشه‌ی فه‌رهه‌نگی و سیاسیشی هه‌بێ.
ده‌نگه‌کان: چۆن ناونیشانی چیرۆکه‌کانت هه‌ڵده‌بژێریت؟
ئاوا: فرهکات فه‌رق ده‌کات هه‌م بۆ داستان و هه‌م بۆ که‌سایه‌تییه‌کانی ناو داستان. هه‌ڵبژاردنی ناونیشان و ناوی که‌سایه‌تییه‌کان وردبینی زۆری ده‌وێ ، چونکه یه‌کانگیری و هه‌ماهه‌نگی چیرۆکه‌که ده‌رده‌خات، به‌شێوه‌یه‌ک ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ده‌بێت بکرێت که نه‌بێته هۆی له‌ده‌ست دانی هه‌ناسه‌کانی ناو چیرۆکه‌که که ده‌بێت به‌یه‌که‌وه په‌یوه‌ست بن. بۆنموونه فاونتن سیمبوله ،کاتێ وه‌کوو ناونیشانێک به‌کارده‌برێ مانای وایه که‌سایه‌تییه‌کانی ناو داستانه‌که خوازیارن وه‌کوو فهوارهی فاونتن له‌وه‌ی که‌هه‌ن بانتر برۆن . یان هه‌لبژاردنی (A River of Milk and Honey) لێره‌دا قسه‌کردنه له‌سه‌ر ئه‌م ئایدیا دینییه که چ کاریگه‌رییه‌کی داناوه له‌سه‌ر زهنیه‌تی ئه‌و دایکه که که‌سایه‌تییه‌کی ناو چیرۆکه‌که‌یه له به‌رانبه‌ر کچه‌که‌ی خۆیدا ، به شێوه‌یه‌ک وه‌کوو باوه‌ژنێک هه‌ڵسوکه‌وت ده‌کات له‌گه‌ڵ کچه‌که‌ی خۆیدا،چونکه وا ده‌زانێ ئه‌و ناخۆشی و به‌د بهختییهی که دێته ڕێیان له ئاکامی خراپه کاری ره‌فتاری کچه‌که‌یه‌تی. واته له‌بنه‌ره‌تدا ئایدیا کانی ئاین خه‌ریکه دووبه‌ره‌کی بنێته‌وه له نێوان ئه‌م دایک و کچه‌دا.
ده‌نگه‌کان: ده‌ته‌وێ له ڕێی چیرۆکهکانتهوه چ په‌یامێک بگه‌یه‌نیته خوێنه‌ره‌کانت؟
ئاوا: من نامه‌وێ وانه بڵێمه‌وه،به‌ڵام ئه‌گه‌ر بمه‌وێ شتێکیان پیشانده‌م ئه‌وا هه‌وڵده‌ده‌م ئه‌و گۆشه‌گیری و خۆدورخستنهوهیه بخه‌مه ڕوو، ئه‌وه پیشانده‌م چ که‌لێنێکی گه‌وره هه‌یه له نێوان ئه‌وه‌ی ده‌مانه‌وێ ببین و ئه‌وه‌ی که هه‌ین، وه چۆن بیر له خۆمان ده‌که‌ینه‌وه. له کۆتایدا من ده‌مه‌وێ ئه‌وه بڵێم هیچ یه‌کێک له کاره‌کته‌ره‌کان له راستیدا نازانێ خۆی کێیه وه‌چی ده‌وێ، بۆیه خوێنه‌ر زیاتر له‌ڕێی خوێندنه‌وه‌وه کاره‌کته‌ره‌کان ده‌ناسێ و کاره‌کته‌ره‌کانیش خۆیان ده‌ناسنه‌وه. بۆ نمونه له “Silk Shawl” ژن و پیاوێک له قاوه خانه‌یه‌ک دانیشتون و قسه له باره‌ی هه‌موو شتێکه‌وه ده‌که‌ن، به‌ڵام له ڕاستیدا قسه له باره‌ی تێکشکاوی په‌یوه‌ندییه‌کانیانه‌وه ده‌که‌ن. ئه‌و گۆشه‌گیری و خۆخواردنه‌وه‌یه شتێکه ده‌مه‌وێ بیخه‌مه‌ڕوو، له‌کۆتایشدا ئه‌وه خوێنه‌ره چی لاگهڵاڵه ده‌بێ ،یان چ خوێندنه‌وه‌یه‌کی بۆ ده‌بێ.
ده‌نگه‌کان: ئێمه وه‌ک ده‌نگه‌کان سۆپاست ده‌که‌ین بۆ ئه ده‌رفه‌ته‌ی بۆت ره‌خساندین.
ئاوا: منیش سوپاسی ئێوه ده‌که‌م.
————————————
کورته‌یه‌ک له‌باره‌ی نووسه‌ره‌وه:
Echoes from the other Land
ئه‌وه ناو نیشانی کتێبه‌که‌ی (ئاوا هۆما)یه که پێک هاتوو له 7 چیرۆک به ناوه‌کانی:
Fountain
Wind through My Hair
A River of Milk and Honey
I Am One of Them
Glass Slippers
Silk Shawl
Just Like Googoosh
ئه‌م کتێبه له قه‌باره‌یکی مام ناوه‌ندی له دووتوێی 100 لاپه‌ره‌یدا به چاپ گه‌یشتووه له وڵاتی که‌نه‌دا.
ئاوا هوما له چه‌ند دێرێکدا.
ئاوا له شاری تاران له دایک بووه ، وه له شاری سنه له کوردستان ژیاوه ، وه‌کوو هه‌موو که‌سێکیتر له کوردستان سه‌ردمی شهر و راپه‌رینی بینیوه و له گه‌ڵ ئازار و مه‌ینه‌تییه‌کانی ئه‌و شاره ژیاوه هه‌ر له سه‌رکوتکردنه‌وه تا گه‌مارۆی ئابوری و هه‌ڵاوسانی ئابوری له ئیران و کوردستان. له ساڵی 2005به پله‌ی ماجستێر زمانی ئینگلیزی ته‌واو کردووه له زانکۆی عه‌لامه‌ی ته‌باته‌بای،پاشان وه‌کوو مامۆستا‌و رۆژنامه‌نووس کاری کردووه. له ساڵی 2009 له که نه‌دا و له زانکۆی وندزهر ماسته‌ری به‌دستهێنا له زمانی ئینگلیزی و داهێنانی نووسیندا.
کتێبی ” “Echoes from the other Land ئه‌توانی به‌ده‌ست بهێنی له ڕێی کتێبخانه‌کانی Chapters وIndigo له باکوری ئه‌مه‌ریکا ، هه‌روه‌ها له‌ڕێی وێبسایتی” amazon.com “ه‌وه.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش وێبسایتی تایبه‌تی ئاوا خانه:
www.avahoma.com