
تاج و ته‌ختی ژێرده‌سێتیت بۆچیه !؟
تۆ كهتێر و ده‌وڵه‌مه‌ند و پێشه‌وا یا رابهرێبی
نان و خوانی ناكهسانت بۆچیه؟
با سه‌رێ یا ئهفسهرێبی، بۆ دژانت نۆكهرێبی
ناو‌و ئه‌ستێره و نیشانت بۆچیه؟
*
گه‌ر له‌كۆڕێكی سه‌رانا، سه‌رنه‌وی یا دابڕابی
تۆپ و لافی خانه‌دانیت بۆ چیه؟
پاره هه‌ر بۆ پاره‌بێ، ئێشكگریبی، تاكو مابی
بێ دراویت، پاسه‌وانیت بۆچیه؟
*
مه‌ی كه سه‌رخۆشت نه‌كات و بۆ خه‌م و ئاشووب و شه‌ڕبێ
پێكی تاڵی ژاری مارت بۆچیه؟
كۆچ و بارت بێ كه‌سێك و دوورهخاك و بۆلهوهڕبێ
ساز و تاری راگوزارت بۆچیه؟
*
باوه‌ڕێ نه‌تخاته سه‌ر ڕێ ورشه‌داری مایهخهمبێ
ئاگری ئه‌و بیره تووشهت بۆچیه؟
نازه‌نینێ دڵا نه‌به‌خشێ، خاتو زینی كاكهمهمبێ
ئاوهڵێتی بووكهشووشهت بۆچیه؟
*
بێ ده‌سێكی ئاوه‌دان و بێ ده‌مێ ناوت بهێنێ
ماڵی زۆری بێ شومارت بۆچیه؟
كه‌م بژی تۆ كه‌ڵا بژی تا یادگارێكت بمێنێ
كوڵا و باری ڕۆژگارت بۆچیه؟
*
بێ به‌رامه و بۆنی سینه‌ی، باههواری سهرچڵیبێ
شاگوڵی ده‌ستی نه‌یارت بۆچیه؟
باره‌گاكه‌ت شێوه‌كاری باڵه‌خانه‌ی (بابل) ێبێ
بێ (ئومێد)ێ لاله‌زارت بۆچیه!؟*
*
دایكه‌كانی رۆڵهكوژراو تاكو ئێسته‌ش لێوبهبارن
ئاهه‌نگی سووری شه‌وانت بۆچیه !؟
دوژمنانت كه‌رت و په‌رتن بێئهمانن گورگی هارن
ناوبژیوانیی ئه‌وانت بۆچیه !؟
*
گه‌ل به‌كامی دڵ نه‌بێته پاسه‌وان و پشتیوانت
دیوه‌خانی بێكهسێتیت بۆچیه !؟
بێ قه‌واره‌ی سه‌ربه‌خۆیی و یهكتهنێتی نیشتمانت
تاج و ته‌ختی ژێرده‌سێتیت بۆچیه !؟
* بابل: مه‌به‌ست له‌باخچه هه‌ڵواسراوه‌كانی بابله
ئومێد: ئه‌و ئافره‌ته كوردهبوو كه پاشای بابل خواستی و باخچه‌هه‌ڵواسراوه‌كانی بابلی بۆ كرد.