
بۆ دره‌خته ئه‌فسانه‌که‌ی شیعر شێرکۆ بێکه‌س
به‌ندی عه‌لی .. 2011
-1-
ئه‌و ده‌مه‌ی ئه‌و
پاش ڕێژنه بارانی په‌ڵه‌ی
ووشکهساڵێکی بێده‌نگی
دێته‌وه ده‌نگ
جارێک ئه‌بێت بهڕهنگاڵه
به‌سه‌ر دره‌ختێکی ڕووتهوهو
جارێکی تر
به‌گه‌ردنی شاخێکه‌وه
ئه‌بێت به‌په‌لکه‌زێڕینه
-2-
ئه‌و ده‌مه‌ی ئه‌و
لاسکی ته‌ڕی په‌نجه‌کانی
ده‌ئاڵێنێته که‌مه‌ری قه‌ڵه‌مه‌که‌ی
پاش خه‌ڵوه‌ته‌ی
شه‌وێکی پڕ لهدهستبازی
له‌بیابانی ڕوته‌ڵی په‌ڕه‌یه‌کدا
چرۆی شیعرێک ده‌پشکوێت
-3-
ئه‌و ده‌مه‌ی ئه‌و
لهگهلهریهکهی خه‌یاڵدا
بهپولهکه ڕهنگاوڕهکانی ووشه
کراسێک لهحهریری سۆز ئه‌چنێ
بۆ به‌ری شیعرێکی ڕووتی
ئه‌گریجه خاو
من سه‌راپا ئه‌بم به‌چاو
-4-
ئه‌و ده‌مه‌ی ئه‌و
له‌ژوانی قه‌سیده‌یه‌کی نازدارا
له‌حزوری ئازاره پیرۆزهکاناو
له‌میحرابی زیکری عیشقا
به‌زمانی سۆفی ئه‌دوێ
من سه‌راپا ئه‌بم به‌گوێ
-5-
تاکو دوێنێش وام ئه‌زانی
ئه‌و مرۆڤێکی ساده‌و وه‌کو ئێمه
هه‌ر دوو چاوی هه‌یه‌و یه‌ک دڵ
به‌ڵام ئه‌مڕۆ دڵنیا بووم
له‌وه‌ی .. که‌ئه‌و
دره‌ختێکی به‌ته‌مه‌نی ئه‌فسانه‌یه‌و
وێڕای ئه‌وه‌ش
هه‌ر گێلاسی شیعر ئه‌گرێ
وێڕای ئه‌وه‌ش
له‌گه‌ڵ هه‌موو شهماڵێکا سه‌ما ئه‌کا
وێڕای ئه‌وه‌ش ، له‌گه‌ڵ هه‌موو
ڕێژنه بارانێکی حوزنا
ئه‌سرینی شیعری دائه‌کا