
خۆری وه‌فا ئاوانابێ..! ……ئاوات ئالانی
زشست سدق گشادم هزار تیر دعا ولی چهسودیكی كارگر نمی اید.
(له كه‌وانی ڕاست گۆییه‌وه هه‌زار تیری دوعام هاویشت به‌ڵام سودی چییه كه كاری گه‌ری نه‌بێت)حافزی شیرازی
له دنیای ئه‌ده‌ب و هونه‌ردا جوانییه‌كی ناوازه هه‌یه كه‌مینه‌یه‌ك په‌ی پێ ده‌به‌ن و زۆرینه به‌دوایا وێڵن،بۆ وێنه،ڕازی وشه‌ی وهنهوشهییهكانی
شیعرێك په‌پوله‌ی خه‌یاڵ ئه‌باته ئاسمانی بیركردنه‌وه‌و له‌م ژاوه‌ژاو و شه‌ڕه پاڵه‌ی دنیا دوری ئه‌خاته‌وه،به هه‌مان شێوه ڕه‌نگی تابلۆ یه‌كیش ڕۆح كه‌مه‌ندكێش ئه‌كا بۆ ناو گوڵستانی عیشق و ئه‌هلی دڵ به‌سه‌ر پردی په‌لكه زێڕینه‌دا ئه‌باته ناو هه‌وری هیواوه،له‌وێشه‌وه حه‌ز و خولیا بروسكه ئه‌داو تك‌تك ڕه‌نگ تێكه‌ڵی باران ئهبێو دیده‌ی مانگ پڕ ئه‌كا له خولیای بینین،
ئه‌وه سروشتی ناسكی ده‌نگی هونه‌ر مه‌نده وه‌ك قاسپه‌ی كه‌و تێكه‌ڵ ئه‌بێت به كانیاوی ڕونی دڵ و،ئه‌ڕژێته ناو گه‌روی تامهزرۆمانهوه،له سێبه‌ری مهقامێكا ،كه ڕۆح ماندو بونی بیر ئه‌چێ، یادی مناڵی ئه‌مان با بۆ كۆڵانی به‌رائه‌ت و ڕسته گریاناوییه‌كانی ئه‌وساش هه‌ر به خه‌نده ڕاڤه ئه‌كه‌ین ،چه‌ند ناسكه ئه‌ده‌ب چه‌ند جوانه هونه‌ر..!
ئه‌شێ چیرۆكێ به چرپه‌وه پێت بڵێ ده‌ست مه‌به بۆ خونچه گوڵێ نه‌كا ژیان بژاكێ،ڕۆمانێ به ڕێگا تولانییهكانی خه‌یاڵا بت باته‌وه بۆ شارێ… دانیشتوانی ڕوگه‌یان عیشقه‌و (با) خه‌مه‌كانی بردون،
ئه‌گونجێ سه‌دای ناسكی شمشاڵی شوانێك و ده‌فی ده‌ستی عاشقێ ئاوێزانی نزای عاریفێك بن ئاشنامان كا به حه‌قیقه‌تی غه‌یبێ ..! كه چاو له ئاستیا نهبینهو ئه‌قڵ په‌ی به ڕازی ڕێگاكه‌ی نابا،به‌رله‌وه‌ی بكه‌وینه ده‌ریای جوانی ئه‌ده‌ب و شه‌پۆلی هونه‌ر بمانبا،ئه‌بێ به حوزنه‌وه ئه‌و ڕاستییه بدركێنین كه دورییهك هه‌س له نێوان كایه‌ی هونه‌رو ئه‌و كاره‌كته‌رانه‌ی كه خۆیان له ناو هونه‌ردا بینیوه‌ته‌وه،ئه‌گه‌ر سه‌ره‌تای ئه‌م تێكسته خونچهیك بێ له گوڵستانی بێ خه‌زانی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر،مامه‌ڵه‌ی نه‌شیاوی كه‌سانێك له‌ته‌ك ئه‌م كه‌نزه به‌هاداره‌دا جێی ئه‌سه‌ف و نیگه‌رانییه،
ئه‌شێ كه‌م و كوڕییه‌كان زۆربن به‌ڵام ئه‌ز به كورتی تیشك ده‌خه‌مه سه‌ر ئه‌و دۆخه نه‌خوازراوه‌ی،خودی هونه‌رمه‌نده‌كان له یه‌كێ له ژانهرهكاندا خولقاندویانه،ئه‌ویش سرود و گۆرانییه كه داخوازی زۆری له سه‌ره،به‌ڵام پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كانی كه شیعر و ئاواز و مۆزیكه له خانه‌ی فهرامۆشیدان و ئه‌وه‌ی پاڵه‌وانی سه‌ر مهسرحه، ته‌نها گۆرانی بێژهكهیهو هیچی تر،له كاتێكدا نوسینی شیعری لیریك كارێكی سانا نییه‌و به بێ سه‌لیقه‌و جوان بینی و ئه‌زمون نایه‌ته به‌رهه‌م،هۆنراوه‌ش بێ شنه‌ی ئاواز وه‌ك داری بێگه‌ڵایه،به كورتی شاعیر‌و مۆزیك ژه‌ن و هونه‌رمه‌ندو.. هتد گشتیان ته‌واوكه‌ری یه‌كن ،ئه‌ی بۆ خۆری وه‌فا لای هونه‌رمه‌ند خامۆشه؟!
له كاتێكدا شاعیر ئاماده‌یه بێ به‌رامبه‌ر په‌یڤی دڵی ببه‌خشێ،كه‌چی هونه‌رمه‌ند له دیداره‌كانیدا ئاماده نییه ناوی شاعیر‌و و هاوكارانی به‌رهه‌مه‌كه‌ی بڵێ،به غیابی وه‌فا متمانه نامێنێت له نێوان هونه‌ر دۆستاندا،ئه‌م سارد‌و سڕییه ئاستی ئیستاتیكاو داهێنان له كایه‌ی هونه‌ردا دێنێته خوار،ئه‌م پێنهزانینه هۆكارێكه بۆیه هه‌ندێ له هاوڕێ شاعیره‌كانم بێزاربون له‌وه‌ی تێكستی گۆرانی بنوسن،له كاتێكدا داڕشتنی شیعری لیریك وه‌ك ئه‌وه وایه بته‌وێ له دڵێ ده‌ریادا بگه‌ڕێی بۆ مرواری !! ههڵزنێیت به باڵای چیادا،جا شیعر بگاته لوتكه‌و شاعیره‌كه به فه‌رامۆشی بسپێریت چۆن نائومێدی ڕۆحی فهنتازیاو ئه‌فراندن ناكوژێت؟!
گومانی تێدانییه كه نوسینی تێكستی موناجات و عیرفانی و تهواشیحات و سرودی ئاینی دژوارتره ،چونكه تۆ ناتوانی هه‌ندێ چه‌مك و دهسهواژه به‌كاربێنیت كه پێچه‌وانه‌ی ئاراسته‌ی دیندارییه،یاخود سۆزداری و وروژێنه‌رن،له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌ركی شاعیران سهنگینترهو له كاتی به‌كارهێنانی هۆنراوه‌كانیان پرس پێكردنیان و له یاد نه‌كردنیان وهفادارییهو پێچه‌وانه‌كه‌شی پێچه‌وانه‌یه،دواجار ئه‌بێ ئاماژه به‌و ڕاستییه بكه‌ین كه سۆز‌و وه‌فاو عیشق و په‌یمان و ….په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌داخه‌وه ڕوو له كزییه،به‌ڵام له سه‌رزه‌مینی ئه‌ده‌ب و هونه‌ردا هه‌رگیز خۆری وه‌فاو جوانی ئاوانابَت ،بۆیه ناشێ ئه‌دیب و هونه‌رمه‌ندان به‌و شكڵه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خاوه‌نی ده‌قدا بكه‌ن ،به‌ڵك و پێویسته بۆ گشت چین و توێژه‌كان ببنه قدوه‌و مایه‌ی به‌ها به‌خشینه‌وه به‌و چه‌مكانه‌و سه‌رچاوه‌و سمبولی وه‌فاو خۆشه‌ویستی بن،وه‌ك موفتی پێنجوێنی له دێڕه شیعرێكدا ئه‌ڵێ :
وه‌فا بهوهعده له دڵا خۆشه
شیری شیرینی وه‌فا بنۆشه.
ئاوات ئالانی
awatalany@yahoo.com