
ئایه مافی ئه‌وه‌مان هه‌یه مزگه‌وته‌کان دابخه‌ین؟
خوێندنه‌وه‌یه‌ک له سه‌رگوتاری ئیسلامیانه‌ی ده‌ستوپێ سپی‌دا.
نووسینی: جمال علي حلاق
ووت‌وێژی مۆدێرن ـ ژماره : 3220 ـ 19.12.2010
ته‌وه‌ر: عالمانیه‌ت، دین، ئیسلامی سیاسی
سه‌رتا
زۆر ڕوون و ئاشکرایه که ململانێی کۆمه‌ڵایه‌تی له عێراق دا ئاراسته‌و گۆڕانێکی تری له خۆ گرتووه، ئه‌وه‌ش ئاماژایه‌کی نوێیه که کۆمه‌ڵگای عێراقی ڕێگایه‌کی ڕاستی گرتووه‌ته به‌ر بۆ دامه‌زراندنی ژیانێکی نوێ، دوای ئه‌وه‌ی پێکدادانی سیاسی له نێوان لایه‌نه ئیسلامییه‌کانداگه‌یشته ئه‌وه‌ی واپێده‌چێت که‌به بنجبه‌ست گه‌یشتبێت، ململانێ سیاسییه‌که بازنه‌یه‌کی فراوانتر و گشتگیرتری گرته‌به‌ر، ململانێی ئێستا ململانێییه‌کی دوو جه‌مسه‌ریی کۆمه‌ڵایه‌تیی و ڕۆشنبیرییه(دینی و عالمانی) به گشتی و (ئیسلامی و عالمانی) به‌تایبه‌تی.
پێناسه‌ی هێزه به‌رهه‌ڵستکاره‌کان، ئێمه‌یان خستووته به‌رده‌م دوو ئاراسته‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی ته‌واو جیاواز له دیدگا و ژیاندا وه‌ک پراکتیزه و ڕه‌فتاری کۆمه‌ڵایه‌تی، به‌ڵام ئاراسته‌ی یه‌که‌م: (دینی و ئیسلامی) فۆرمه‌له‌کراو و جێگیرکراوه، خاوه‌نی جه‌مسه‌ر و سه‌رچاوه و بریکار و مزگه‌وت و بنکه‌ی زانستی(حوزات علمیة) خۆیه‌تی، دوای به‌رپاکردنی ململانێیه‌کی تووندوتیژ پێناسه‌ی خۆی به زۆر چه‌سپاند، نه‌ک ته‌نها وه‌ک ڕوخسارێکی کۆمه‌ڵایه‌تی، به‌ڵکو وه‌ک ده‌سه‌ڵاتێکی سیاسیش.
به‌ڵام ئاراسته‌ی دووهه‌م: دیاره که (عالمانیه‌ته)، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ژماره‌یان رۆژانه له زیادبووندایه به هۆکاری ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی تاکی عێراقی بۆ ژیانێکی ئازاد، هه‌روه‌ها ئاره‌زووبوونیان له گونجاندنی ژیانیان له‌گه‌ڵ ئه‌زموونه‌کانی مرۆڤه‌کانی جیهاندا له‌سه‌ر ئاستی ته‌کنیکی و یاسایی، هه‌روه‌ها به هۆی زۆری بزووتنه‌وه و دامه‌زراوه‌ی شارستانیانه، ده‌ڵێم ئه‌م قه‌واره‌یه‌ی هێلی عالمانیه‌ت تا ئێستاش هه‌ویرییه و به‌رجه‌سته‌نه‌بووه، ململانێی ئێستای هه‌ڵپه‌یه له ستراکتور و ناوه‌ند و جه‌مسه‌ره‌کانیدا، وه هه‌ڵپه‌شه له به‌رجه‌سته‌بوونیدا، ئه‌مش وایکردوه که زۆر له عالمانییه‌کان له‌سه‌ر سه‌کۆی گه‌شبینی ڕاوه‌ستن، به‌ڵام وه‌ک مه‌رجێکی بناغه‌یی پێویسته گه‌شبینییه‌کانمان هوشیارییه‌کی گشتی و ڕوونی له‌گه‌ڵدابێت بۆ بزووتنه‌وه‌ی ململانێ کۆمه‌ڵایه‌تییه نوێکه.
قسه‌کردنمان له‌سه‌ر هه‌ویریی بوونی قه‌واره‌ی عالمانی به‌ته‌واوی هه‌مووی نه‌گه‌تیڤ نیه، چوونکه زۆرێک له خه‌ڵک به‌ڕاستی ئاراسته‌ی ژیانی خۆیان نازانن تا له مه‌حه‌کی بده‌ن( بێگومان لێره‌دا زۆرێک له هه‌لپه‌رسته‌کان یاری ده‌که‌ن له‌سه‌ر په‌تی ململانێ گشتیه‌که، سه‌رخۆش دژ به مه‌ی و نوێژکه‌ر دژ به نوێژکردن)، هیچیشی تیانیه که ململانێی کۆمه‌ڵایه‌تی له خاڵێکه‌وه ده‌ستپێده‌کات که لای زۆر که‌س له‌وپه‌ڕی نزمی و هیچی دایه، چوونکه له دواجاردا، ئه‌گه‌ر توانیمان تیشک بخه‌ینه سه‌ر ڕه‌هه‌نده دووره‌کا‌نی که پایه‌ییه‌کی بناغه‌ییه بۆ دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵگای عێراقی نوێ. ئه‌وه پرسه‌که وادێته‌وه که سازشی له‌سه‌ر ناکرێت و وازناهێنرێت له‌و مافه شارستانیانه‌ی که پێویسته ده‌ستور گارانتی له‌سه‌ر بدات.
کاریکاتێری بڕیاردان له‌سه‌ر داخستنی نادیه شه‌وانه‌کان و فرۆشگاکانی مه‌ی کاری ئه‌مڕۆ نین، به‌ڵکو ئه‌مه کاری ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر بوو، کاتێک بڕیارده‌ری وه‌زاره‌تی گه‌شتوگوزار واژۆکردنی له‌سه‌ر مۆڵه‌تی ڕێگه‌پێدان وه‌ستان به‌و بیانووه‌ی که موسڵمانه‌و ئه‌مه‌ش کارێکی حه‌رامکراوه، له جیاتی لێپرسینه‌وه له‌م به‌رپرس و بڕیاربه‌ده‌سته که که‌مته‌رخه‌می کردوه، له جیاتی ئه‌وه‌ی لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بکرێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که باوه‌ڕی تایبه‌تی خۆی تێکه‌ڵ کردوه و کردوویه‌تی به ئاسته‌نگێک له‌به‌رده‌م ژیانی گشتیدا، له جیاتی ئه‌وه‌ی که که‌سێکی گونجاو دابنێن که ڕێز له بڕیاره جێبه‌جێکراوه‌کان بگرێت که ببێت به گارانتی بۆ ده‌ستورێکی شارستانیانه، له جیاتی ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌که بکرێت به شێوازێک که قه‌یرانی کۆمه‌ڵایه‌تی دروست نه‌کات که زیان به که‌سایه‌تی کۆمه‌ڵگای عێراق بگه‌یه‌نێت، ده‌ڵێم له جیاتی ئه‌مانه هه‌مووی سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی شاری به‌غداد دوای ئه‌وه‌ی که‌یسه‌که به‌رزکرایه‌وه بۆ به‌رده‌می بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دا. به‌و بیانووه‌ی که ئه‌م نادیه شه‌وانانه مۆڵه‌تدار نین؟! پیاوی باوه‌ڕدار لێره‌دا کێشه‌ی له‌گه‌ڵ خواردنه‌وه‌ی مه‌ی دا نیه، به‌ڵکو کێشه‌ی له‌گه‌ڵ مۆڵه‌تدا هه‌یه!! ئه‌گه‌ر ڕووماڵی ئه‌م بڕیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌یه به‌و بیانووه کرا که نادیه شه‌وانه‌کان مۆڵه‌تیان نیه به‌ڵام کاره‌کانی پێشوتریان به‌و بیانووه کرا که ” له‌گه‌ل کولتوری عێراق دا ناگونجێت”، یان به بیانووی ناڕه‌زامه‌ندیی” وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری” به‌بێ ئه‌وه‌ی هۆکاری ناڕه‌زاییبوونه‌که بڵێن، یان ناڕه‌زاییبوونی ” وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده” یان به بیاونووی له‌م جۆره بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی چالاکیه‌کانی ڤیستیڤاڵی بابلی نێوده‌وڵه‌تی ڕۆشنبیریی 2010، یان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڤیستیڤاڵی گۆرانی و که‌له‌پوریی له شاری بصره، هه‌روه‌ها قه‌ده‌غه‌کردنی تیپێکی سێرک له پێشکه‌شکردنی نمایشه‌کانیاندا، هه‌روه‌ها ده‌ستپێکی داخستنی خوێندنی شانۆ و موسیقا له ناو په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌کاندا. هه‌موو ئه‌م بیانوو هێنانه‌وانه بۆ لابردنی هۆکاره سه‌ره‌کیه‌که‌یه که له (عه‌قڵیه‌تێکی حه‌رامم) بوونه‌وه هاتووه و ئه‌م حارامکردنه‌ی نادیه شه‌وانه‌کانیش ڕیشه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ یه‌ک سه‌رچاوه ئه‌ویش دووباره بوونه‌وه‌ی ئه‌زموونه خراپه‌که‌ی (قه‌نده‌هار) که بێگومان ناڕه‌زایه‌تی و ئیدانه‌کردنی ئه‌م پرۆسه‌ی قه‌ده‌غه‌کردنانه دێته ئاراوه، هه‌رچه‌نده ناڕه‌زایه‌تیه‌کان ته‌واو نه‌بوون به ناڕه‌زایه‌تییه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی دامه‌زراو له‌سه‌ریان، به‌ڵام ئێستا له‌گه‌ڵ بڕیاری داخستنی نادیه شه‌وانه‌کاندا ناڕه‌زایه‌تی و ڕسواکردنیان ڕه‌هه‌ند و قورساییه‌کی تری له خۆگرت دوای خۆپیشاندانی یه‌کێتی ئه‌دیبان و نووسه‌ران له شه‌قامی موته‌نبی و به به‌رزکردنه‌وه‌ی درووشمی” به‌غداد قه‌نده‌هار” نیه. دوای به‌رزکردنه‌وه‌ی که‌یسه‌که بۆ به‌رده‌م دادگای عێراقی له لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی مونته‌دای ڕۆشنبیریی و هونه‌ریی. پێویسته ئاگاداری پرۆسه‌ی بڵندکردنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌کان بکه‌ین که به ڕێگه‌یه‌کی سیاسیانه‌ی زیره‌کانه هه‌ر یه‌ک له (زید) له به‌غداد و (یعقوبی) له‌به‌صره ده‌وریان تیابینی، دواجار ئیسلامی و دینییه‌کان ڕیزبه‌ندیانکرد، نه‌ک ته‌نها له لایه‌ن بریکار و سه‌چاوه ده‌سته‌گه‌رییه‌کانه‌وه، به‌ڵکو له لایه‌ن ئه‌دیب و نووسه‌ره‌کانیشیانه‌وه، ده‌ڵێم ئه‌وه‌ی په‌ره‌ی به ناڕه‌زایه‌تیه‌کاندا ئیسلامیه‌کان خۆیان بوون، چوونکه پێیان وابوو که ده‌توانن شه‌قام بجوڵێنن بۆ ئیدانه‌کردنی مه‌یخواردنه‌وه، هه‌روه‌ها ئیدانه‌کردنی عالمانیه‌کان و دورخستنه‌وه‌ی ملمانێکان له ململانێی کۆمه‌ڵایه‌تی.
گشتاندن و بڵاوکردنه‌وه‌ی بیانووه لاوازه‌کانی(زید) که ده‌ڵێت سکاڵای خه‌ڵکی به‌غداد بووه هۆی ئه‌وه‌ی که نادیه شه‌وانه‌کان دابخرێن، (یه‌عقوبی)ش پشتیوانی لێده‌کرد به به‌یانێک زۆر دوور له ئه‌ده‌ب و مامه‌ڵه‌کردن به زمانێکی نا شارستانیانه له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ردا که به هیچ جۆرێک نه‌ده‌هاته‌وه له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ردا، ئه‌گه‌ر ئه‌م بیانووه لاوازانه شیاوبێت بۆ ئه‌و داخستن و قه‌ده‌غه‌کردنانه، ئێمه‌ش به به‌کارهێنانی هه‌مان ئامراز و لۆژیکی لاوازی ئه‌وان، وه به ڕاوه‌ستان له‌سه‌ر ناڵه‌ی کۆمه‌ڵگای عێراق له سه‌پاندنی دڵڕه‌قی و ڕقلێبوون له ئه‌نجامی سه‌ربڕینی ئاشکرا له لایه‌ن ئیسلامیه سیاسیه تایه‌فه‌گه‌رییه‌کانه‌وه له ساڵی 2003وه، مافی ئه‌وه‌مان هه‌یه بپرسین ئایه ئه‌شێت داوای ئه‌وه بکه‌ین که مزگه‌وت و خوێندنگا و بنکه زانستیه دینیه‌کان له عێراق دا دابخرێن؟! له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که ڕوویداوه له‌و قسابخانه نامرۆڤیانه‌ی که له ژێر ناوی دینیی و تایه‌فه‌گه‌رێتییدا به‌ڕێوه چووه به هیچ جۆرێک به‌راورد ناکرێت له‌گه‌ڵ هیچ ڕووداوێکی مرۆڤیی تردا. گشتاندن یه‌کێکه له ئامڕزه عه‌قڵیه هه‌ڵچووه‌کان، سیاسییه‌کان به‌رهه‌می ده‌هێنن بۆ جوڵاندنی بوکه‌ڵه‌که‌یان بۆ ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی هه‌موو هه‌وڵه‌کانی گۆڕان. بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ین به کۆمه‌ڵگایه‌کی شارستانی وا که بروای به پرنسیپی( ئازادی ئه‌وی تر)هه‌بێت بێگومان ده‌بێت هه‌ستی تێڕامانی دروست بجوڵێنین له‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌ی واقعی کۆمه‌ڵایه‌تی که که‌شێکی یه‌کگرتووی جێگیر و به‌رده‌وام نیه، به‌ڵکو چه‌ند جۆر و نوێگه‌راییه، پاش ئه‌وه‌ی که ده‌وڵه‌تان و کۆمه‌ڵگاکان به ڕووی یه‌کتریدا کرانه‌وه و فراوانی ڕووبه‌ری زه‌وی بوو به گوندێکی بچووک.
پێویسته ململانێکان به ساکاریی نه‌خوێنینه‌وه، ململانێکانی ئه‌مڕۆ ئاڵۆز و تێکئاڵاوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕوون و ئاشکران، ته‌نها پێویستی به هه‌ندێک نیشانه هه‌یه بۆ گوزه‌رکردن و تێپه‌ڕین له‌سه‌ر ڕێگای ڕۆشتنمان. ئیسلامیه‌کان تا ئێستا هه‌وڵیان داوه ناڕه‌زاییه‌تیه‌کان به‌تاڵ بکه‌نه‌وه له ڕهه‌نده قوڵه‌که‌ی، ئه‌ویش مافی تاکه که ده‌ستورێکی شارستانیانه فه‌راهه‌می ده‌کات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که دینییه‌کان ده‌زانن مافی تاک که ده‌ستورێکی شارستانی گارانتی ده‌کات له‌گه‌ڵ شه‌رعی دینییدا نایه‌ته‌وه.
قه‌یرانی دینی ئیسلامی له‌وه‌دایه که قبوڵی که‌سی جیاوازی به‌رامبه‌ر ناکات، قبوڵی ئه‌وه ناکات که ده‌قه پیرۆزه‌که‌ی ته‌نها بۆ ئه‌وانه‌یه که بڕوایان پێیه‌تی، قبوڵی ئه‌وه‌ش ناکه‌ن که ده‌ستوری شارستانیانه‌ی ده‌وڵه‌تیش ده‌بێته نوێنه‌ر و شه‌رعیترین ده‌ستور بۆ ڕه‌وشتی شه‌قامی عێراقی، چوونکه ده‌ستور ناوه‌ستێت له‌سه‌ر سنوری یه‌ک دین و یه‌که حیزب و یه‌ک ئاراسته‌ی سیاسی، ده‌ستوری شارستانی ده‌بێته نوێنه‌ری هه‌موو پێکهاته عێراقیه‌کان به ته‌واوه‌تی، که‌واته ده‌ستوری شارستانی ده‌بێته ئه‌خلاقێکی گشتی، به‌م پێیه‌ش ده‌رچوون له پرنسیپه‌کانی ده‌ستور ده‌رچوونه له پرسنیپه‌کانی ئه‌خلاقی گشتی . بۆیه ئه‌وه‌ی که ئیسلامیه‌کان ده‌یکه‌ن به ته‌واوه‌تی ده‌رچوونه له ئه‌خلاقی گشتی، که پێویسته دادگایی بکرێن له‌سه‌ری. گۆڕه‌پانی ئێستای ململانێی مافی شارستانی قه‌تیس نه‌ماوه ته‌نها له مه‌سه‌له‌ی مه‌ی خواردنه‌وه‌دا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که خواردنه‌وه کارێکی تاکه که‌سییه، مافێکیشه له مافه‌کانی ده‌ستوری شارستانی، خواردنه‌وه‌ی مه‌ی دژ به ئه‌خلاقی گشتی کۆمه‌ڵگای عێراقی نیه. ململانێکه له گۆڕه‌پانی مافی تاک دا خۆی ده‌بینێته‌وه، مافی هه‌ڵبژاردن له‌و جۆره ژیانه‌ی که ده‌یخوازێت، که ده‌ستوری شارستانی گه‌رانتی پێده‌دات. ململانێ کۆمه‌ڵیه‌تیه‌کان ئێستا له نێوان شه‌ریعه‌تی ده‌سته‌یه‌ک له دین و ئاراسته‌ی ژیانی شارستانیانه‌دا قوڵبووته‌وه، له نێوان ده‌سته‌یه‌کدایه که بڕوای وایه نوێنه‌ری هه‌مووانه به زۆر و له نێوان ئه‌و کۆمه‌ڵه شارستانییه‌ی که بڕوای وایه ورده ورده ده‌توانێت به‌ڕه‌ی له ژێر پێ خراوی به‌رده‌وامی خۆی ده‌رکێشێت، هه‌روها ئه‌وه‌ش به مافی خۆی ده‌زانێت که به‌ر‌گری له مافه پێشێلکراوه‌کانی بکات. پێویسته ئاگاداربین، قه‌ده‌غه‌کردن قه‌ده‌غه‌کردن به‌رهه‌م ده‌هێنێت، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه به‌رهه‌م ده‌هێنێت، ئه‌گه‌ر بێده‌نگ بین به‌رامبه‌ر به پراکتیکه زۆره ملێکان، ئه‌وه زۆره ملێی زۆرتری به دوادادێت، به‌م جۆره ده‌ستور له هه‌موو ناوه‌ڕۆکه شارستانیه‌کانی ده‌سڕێته‌وه، هه‌ره‌وه‌ها عێراقیه‌کان خۆیان له قه‌نده‌هارێکی تردا ده‌بیننه‌وه که ده‌که‌ونه ژێر ده‌ستی ده‌سته‌یه‌که‌وه که خۆیان به ئه‌خلاقی گشتی پێناسه ده‌که‌ن، ئه‌وه‌ی که نامۆبێت تیایدا نامۆیی ئه‌خلاقه.
وه‌ک ئاماژه‌مان پێدا قه‌واره‌ی عالمانیه‌ت تا هه‌نووکه لاوازه، ئێستا له کاتی دروستکردنی ناوه‌ند و جه‌مسه‌رکانیدایه، به‌ڵام ململانێ له‌گه‌ڵ ئیسلامیه‌کاندا به‌رده‌وامه، له هه‌مانکاتدا پارێزگاری له هه‌ردوو تای ته‌رازوه‌که‌ده‌کات، بێگومان ده‌بێت لایه‌نی سێهه‌میش هه‌بێت له‌م ململانێییه‌دا، لایه‌نی سه‌ربه‌خۆ، دوور له لایانداریی، که پشت به ده‌ستور و مامه‌ڵه‌کردنی ده‌ستور ده‌به‌ستێت، که دڵنیام هیچ لایه‌نێک نیه که ئه‌م خه‌سڵه‌تانه‌ی تێدابێت جگه له لایه‌نی دادی عێراقی، لێره‌دا ده‌ستپێشخه‌ریی مونته‌دای ڕۆشنبیری و هونه‌ری عێراقی له به‌رزکردنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا بۆ دادگای عێراقی به کارێکی زیره‌کانه ده‌بینم، له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی، چوونکه ئه‌م هه‌نگاوه کارێک ده‌کات که ئه‌ویتر (ئیسلامییه‌کان) زیاتر به ئه‌ده‌ب بن له گوتاره‌کانیاندا، کارێکیش ده‌کات که شه‌قامی عێراقی چاویان له بڕیاره‌کانی دادگاوه بێت، نه‌ک چاویان له سه‌ر درووشمه‌کانی ئیسلامیه‌کان بێت که هیچ هیوایه‌کی تیا نیه، دادگا بڕبڕه‌ی پشته بۆ دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵگایه‌کی شارستانی ئازاد.