ئاسۆی چاوه‌ڕوانی ….. عه‌بدولموته‌ڵیب عه‌بدوڵڵا
ئاسۆی چاوه‌ڕوانی
له‌نێوان واقیعی نازمانی و نه‌بینراوی گوتراودا
(خوێندنه‌وه‌یه‌كی شیكارئامێزی گوتاری گێڕانه‌وه‌یه له رۆمانی ماچی یه‌كه‌م)
عه‌بدولموته‌ڵیب عه‌بدوڵڵا
ناونیشانی سه‌ره‌كی ئه‌و خوێندنه‌وه‌یه له (هانس رۆبێرت یاوس) وه‌رگیراوه، ده‌سته‌واژه‌ی (ئاسۆی چاوه‌ڕوانی) به پشت به‌ستن به مهسافهكان (واته مه‌سافه‌ی نێوان ده‌ق و خوێنه‌ر، به‌پێی ئاستی خوێنه‌ر و زه‌مه‌نی خوێندنه‌وه و له‌سه‌رده‌مێك بۆ سه‌رده‌مێكی دیكه و له نه‌وه‌یه‌كه‌وه بۆ نه‌وه‌یه‌كی دیكه) ده‌شێ به‌هاكانی ده‌ق بگۆڕێ. به‌های جوانی ده‌ق وه‌ك (یاوس) ناوی ده‌بات، به‌رفره‌وان ده‌بێ، چه‌نده ئه‌و ده‌قه بتوانێ ئاسۆ چه‌سپاو و باوه‌كان بگۆڕێ. واته هه‌ر چه‌نده له پێداویستی گۆڕانه‌وه پێشوازی له تێگه‌یشتنێكی تازه بكات! بۆ نموونه چۆن (سێرڤانتس) له رۆمانی (دۆنكیشیوته) توانی ئاسۆی چاوه‌ڕوانی خوێنه‌ران بۆ (پاڵه‌وان) بگۆڕێت؟! له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ئه‌و خوێندنه‌وه‌یه هه‌وڵده‌دات به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ده‌قدا ئاسۆی چاوه‌ڕوانی چه‌سپاو به‌تاڵ بكاته‌وه، ……