
ناتۆ بەدوای دوژمندا دەگەڕێت
Closed
کۆبوونەوەی لووتکەی ناتۆ لە شاری لیسەبۆن ، بە هێزوتینێکی زۆرەوە ستراتیژی نوێی داڕشت. بەڵام گرنگرتین پرسیاری بە کراوەیی جێهێشت : لەداهاتوودا چۆن هاوپەیمانی ناتۆ لەگەڵ رووسیا هەڵسووکەوت دەکات/ وە چەکە ئەتۆمیەکانی چیان لێ بەسەر دێت؟
باوەڕبوونێکی نوێی، بەهێزترین هاوپەیمانی سەربازی لە جیهاندا ، لە کەشێکی گەشتیاری و لەژێر ڕووناکی خۆری باشووردا دروستبوو. بۆ ماوەی چەندین رۆژ Anders Fogh Rasmussen ( سکرتێری گشتی هاوپەیمانی سەربازی ناتۆNATO یە، پێشتر سەرۆک وەزیری وڵاتی دەنیمارک بوو،،،،،، وەرگێڕ) لە یەکێک لە کۆشکە گەشتیارەکان لە باشووری فەرەنسا خۆی پەراوێزخستبوو، بۆ ئەوەی بەباشی بیربکاتەوەو، خاڵی گرنگ و ئامانج و نەخشەی ناتۆ ، بۆماوەی چەند ساڵی داهاتوو دابرێژێت. …..