
په‌ڕینه‌وه له‌كه‌تواره‌وه بۆ فهنتازیاو دروستكاری له ڕۆمانی…..
په‌ڕینه‌وه له‌كه‌تواره‌وه بۆ فهنتازیاو دروستكاری له ڕۆمانی :
(ئاوێنه‌ی بوركانی ژه‌نه‌ڕاڵ )ی نوسه‌ر صلاح جلال
نوسینی: ڕێبازمحه‌مه‌د جه‌زا
رۆمان ژانرێكی ئه‌ده‌بییه ،وه یه‌كێكه له‌و ژانرانه‌ی كه پێگه‌یه‌كی گرنگی هه‌یه له ئه‌ده‌بی مۆدێرن دا و به‌رده‌وام به‌ره و هه‌ڵكشان و ململانێ ده‌چێت له‌گه‌ڵ زانسته‌كان و فه‌لسه‌فه دا و خوڵقاوی ئیپۆك(چاخ) ی خۆیه‌تی ههربهویش كاریگه‌ره ،وه‌كو رۆلان بارت ده‌ڵی : (ئه‌ده‌ب كهتواریه ،واته دره‌وشاوه‌ی ئه‌و كه‌تواره‌یه ،كهبهڕێگای خۆی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ مه‌عریفه‌دا ده‌كات ).ئه‌مه‌ش واده‌كات ئه‌ركی رۆمان نووس قورس تر ده‌كات به‌پێی ئه‌و هه‌لومه‌رج و بارودۆخه‌ی كه ژیانی مرۆڤه‌كان پیایدا تێپه‌ڕ دهبیًت .وه‌كو چۆن (باختین ) ده‌ڵی : (ئه‌وه‌ی ئه‌ركی رۆماننووس بووه تا دوێنی ،ئه‌مرۆ ئه‌ركی سه‌ره‌كی كاره‌كته‌ره له‌رۆماندا ) ،
ئه‌م هۆیه وا ده‌كات ،ئه‌رك و رۆڵی رۆمان و رۆمان نووس كه‌مێك گۆڕانكاری و قورسی وبارگرانی بۆ دروست بكات …چونكهپیشاندانی روخساری لۆژیكی له خوێندنه‌وه‌ی رۆمان‌دا وه‌كو بلانشۆ ده‌ڵی (به‌دواداچون و ژیان نه‌بی له‌ساتی وه‌ڵامدانه‌وه‌دا ،ئه‌وا به‌چێژیش نابێت ) . ئه‌ڵبه‌ته ئه‌م رۆمانه‌ی كه نووسه‌ر (كاك صلاح جلال) نووسیویه‌تی كاركردنی له مێژوودا ،كه ده‌چێته خانه‌ی ئه‌و نووسینه زیندووانه‌ی كه لهناویادهوهریماندا به زیندوویی خۆی ده‌هێڵێته‌وه، ئه‌م خوێندنه‌وه‌یه‌ش له‌م كاته‌دا رۆڵی یه‌كاڵاكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كه ده‌بینی به‌بێ ئه‌وه‌ی خۆی له قه‌ره‌ی هیچ میتۆدێكی ڕه‌خنه‌یی بدات كه له‌م رۆدا زۆركه‌س خۆش ده‌ستانه له‌سه‌ر دوو ئاست قسان ده‌كه‌ن :
1) له‌سه‌رئاستی میتۆدی بونیادگه‌ری (ئه‌ڵبه‌ت به‌بی تێگه‌یشتنی پێویست ).
2)ئاستی دووه‌م وه‌كو حه‌زی كه‌سی (كه‌ئه‌مه‌یان مه‌ترسی داره) .
به‌هه‌رحاڵ من لهههردووكی ده‌رده‌چم و هه‌وڵده‌ده‌م ،به‌ره‌نجامی ئه‌زموو ن و خوێندنه‌وه‌و ده‌ست رۆیشتوویی خۆم شیكاری ئه‌م رۆمانه بكه‌م، رۆمانێك كه كار له مێژوودا بكات، وه‌كو هه‌رجۆرێكی تری رۆمان كۆمه‌ڵی بنه‌ماو ڕێسای تایبه‌تی خۆی هه‌یه،كه‌جیای ده‌كاته‌وه له‌جۆره‌كانی تری رۆمان ئه‌مه‌ش به‌سروشتی خۆی چێوه‌یه‌ك دروستده‌كات بۆ گفتوگۆ‌و مشتومڕی ئه‌ده‌بی ..بۆنمونهكۆمهڵی بنه‌ماو سیفات هه‌یه، كه وا ده‌كات ئه‌م رۆمانه له‌ڕیزی رۆمانه مه‌زن و شاكاره جیهانیه‌كاندا بهێلێته‌وه وه‌كو رۆمانێكی مێژوویی ، كهبرتین له:
1-نوێكردنه‌وه‌ی كه‌سایه‌تی / ئه‌مه یه‌كێكه له‌و سیفاتانه‌ی ، كه هه‌ر رۆمانێكی مێژوویی پێی ده‌ناسرێته‌وه ،واته( وه‌رگرتنی كه‌سایه‌تیه‌كی مێژوویی و خه‌لق كردنه‌وه‌ی له فۆرمێكی ئه‌ده‌بی دا و ده‌بێته هۆی سه‌رله‌نوی دروستكردنه‌وه‌ی كه‌سایه‌تی، كه‌ئه‌م رۆمانه نمونه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووه له‌م ڕووه‌وه.
.2- زیندووكردنه‌وه‌ی (زنجیره ڕووداو ،خه‌بات ، یان یه‌كێك له‌چاخه‌كانی مێژوو)، كه له‌م خاڵه‌شدا مه‌به‌ستی پێكاوه ،واته قۆناغێكی مێژوویی، كه‌هه‌م ڕووداو گه‌لێكی تیادایه‌و هه‌م باسی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یه‌كیش ده‌كات له سه‌رده‌مێكی دیاریكراودا.
3-ڕۆمانهمێژوویهكان به‌جۆرێك گۆرانكاریه مێژووییه‌كان ده‌گێڕنه‌وه، كه له‌هزری نووسه‌ردا ڕه‌نگ ده‌ده‌نه‌وه (ئه‌مه‌ش له‌لای نووسه‌ری ئه‌م رۆمانه زۆر دیار ده‌خوێندرێته‌وه ).
4-نووسه‌ر و ڕه‌خنه‌گرانی رۆمانی مێژوویی له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی، كه له‌هه‌ر سه‌رده‌مێكی مێژوویی دا كامه ڕووداو گرنگتره و كام ڕووداوی مێژوویی گرنگی زیاتره ،كه‌پێویسته له‌رۆماندا هه‌بێت ، نووسه‌ری رۆمانی ئاوێنه‌ی بوركانی ژه‌نه‌ڕاڵ زۆر به‌باشی ڕووداوه‌كانی هه‌ڵبژاردووه و ریز به‌ندی كردووه له گێرانهوهكانیدا..
.5-هه‌روه‌ها له‌ڕووی نووسینیه‌وه ده‌توانرێت ،چ سهردهمیًَكی بوی به‌نادیاری بیهێلێته‌وه .ئه‌مه ش هۆی زۆره، گرنگترین یان ئه‌وه‌یه گه له‌ده‌ره‌وه‌ی توانا ووزه‌ی مرۆڤه‌وه‌یه.واته مرۆڤ به‌وه‌ها كارێك ریسك به ژیانی خۆی ده‌كات،به‌وه‌ی كه هه‌موو شتێك به‌نووسین (كرده‌ی نووسین) ناكرێت و بۆ ئه‌مه‌ش نووسه‌ر په‌نا ده‌باته به‌ر گرنگی و بایه‌خی ڕووداوه‌كان و ئه‌و ڕووداوانه‌ی كه نووسینه‌كه‌ی ده‌كه‌نه شاكار و به‌مه‌زنی ده‌یهێڵنه‌وه ..
6-هه‌روه‌ها گونجاوه له رۆمانی مێژوویی دا رووداوی رۆمانسی بۆ زیاد بكری ، كه رۆمانسیه‌ت له رۆمانی مێژویی دا دوو جۆره:
ا-رۆمانسیه‌تی نه‌ریتی باو (تقلیدی).
ب-رۆمانسیه‌تی كهسێهتی (شخصی ).
گه‌ر به‌ووردی گه‌شتێكی خێرا به‌ناو رۆمانه‌كه‌دا بكه‌ین ده‌بینین :
*به‌شی یه‌كه‌می رۆمانه كه به‌وه‌سفێكی سیماتیكی ده‌ست پێده‌كات وه‌كو (نمه‌ی باران شوشه‌ی په‌نجه‌ره‌ی ژووره‌كه‌ی گرتبوو …گڵۆپ و تیشك و ڕووناكی له‌ژێر سێبه‌ری په‌ڵه هه‌وری شاراوه‌دا ماتببو …گه‌واڵه گه‌واڵه وه‌كو چه‌رچه‌فی نهێنی به‌سه‌ر ئاسمانی ئه‌مریكاوه ده‌كشان )..ل7.
واته سه‌ره‌تای رۆمانه‌كه به‌وه‌سفی شوێن ده‌ستپێده‌كات (به‌ڵام شوێن چی یه؟ له ڕۆمانی مێژوویی دا (بێگومان كهتوارییه ) ،به‌ڵا م گرنگی ئه‌م سه‌ره‌تایه شوێنێكه له‌تاراوگه‌و ده‌ره‌وه‌ی نیشتمان !!!بهڵاًم په‌یوه‌ندی چییه به‌م ڕووداوانه‌ی كهپاشتر دێن ؟!!من ئه‌مه به‌سه‌ره‌تای گرێی نووسینه‌كه ده‌زانم وپێوسیته به‌ئه‌ده‌ب وه‌ڵام بدرێته‌وه كه‌خۆی هه‌ڵگری مانا و ده‌لاله‌ت و ئاماژه‌ی ئاسۆیی سیاسی و مێژووییه !!یان به‌دیوێكی تردا ده‌مانبات بۆلای یاده‌وه‌ری كه هه‌موومان زاكیره‌مان پڕه له‌و ڕووداوانه‌ی كهلهتاراوكهدا ڕوو ده‌ده‌ن !به‌ڵام چین ؟ ئایا ئه‌وانه‌ی كه‌هه‌ن به‌زیندوویی ماونه‌ته‌وه‌و پارێزراون ؟!كراونه‌ته شاكاری ئه‌ده‌بی؟ چه‌ند شاكاری ناوازه‌مان له‌وبوارانه‌دا هه‌یه كه‌بتوانین بیخوێنینه‌وه؟!!وه‌كو باسم كرد به‌گه‌ڕانه‌وه بۆ یاده‌وه‌ری له‌ل8 داده‌ڵێت : ” له‌پڕ ئه‌و تیشكه به ده‌زووله‌ی سه‌دان فیلمی سه‌رسوڕهێنه‌ره‌وه له‌نیگایدا گرمۆڵه بونه‌وه (ئه‌مه چی ده‌گه‌یه‌نی …؟ّّ!!! ده‌كری بڵێین گرمۆڵه بوون یا تۆپه‌ڵ بوونی یاده‌وه‌ری ده‌بنه كۆڵبه‌ری چ مه‌غزایه‌ك ؟ كه دواتر ده‌بنه به‌شێكی نه‌نووسراوه‌ی كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ك كهپڕله هه‌زاران كێشه‌ی گه‌وره و بچوكی هاوشێوه‌یه .ههرلهلاپهڕه 9 ی رۆمانه‌كه‌دا هاتووه ده‌ڵێت : (لهوساتهشدا ئه‌وگومانه‌ی په‌ره‌ی ده‌سه‌ند ….بوركانی ته‌مه‌نی ده‌ته‌قیه‌وه ..هه‌روه ها ده‌ڵی :(ئه‌و وێنانه لای ببون به‌ئه‌لبومی بیره‌وه‌ری خوێناوی ل10. واته وێنه تۆماركراوه‌كانی ڕابووردوو كه‌له‌م رۆمانه‌دا جێگه‌یان دیاره و به‌جوانی (تصویر- وێنای) دیمه‌نه‌كان ده‌كه‌ن ،پێمان دهَڵی : یاده‌وه‌ری له‌گه‌ڵ وێنه‌ی زیهنی و هونه‌ریدا په‌یوه‌ندی ته‌نگاته‌نگیان هه‌یه به ژیانی مرۆڤه‌كانه‌وه ئه‌وه‌تا وێنه‌كان له دوای شۆڕشیش زیندوویی و مانای خۆیان وون نه‌كردووه و به‌مه‌زنی لهخهیاڵًدا خۆیان پاراستووه .به‌ده‌ر له‌وه‌ی ئه‌و ئه‌لبوومه له مێژووی دوور و نزیكی ئێمه‌دا خوێناوی بووه و هه‌ر به خوینیش نوووسیومانهتهوه ، كه‌م ده‌ست بووین له به‌هونه‌ری كردنیدا یاخود خوڵقاندنه‌وه‌ی له شاكارێكی نه‌مردا …بۆیه من وه‌كو خۆم وای بۆ ئه‌چم ئه‌م گومان و قه‌له‌قیه چه‌نێك هی كاراكته‌ره ئه‌وه‌نده‌ش هی نووسه‌ر خۆیه‌تی !!!
(ئه‌و ئاوازانه ببونه خه‌رمانه‌ی زمانی ئاسۆیی له‌لای له‌ساتی بیركردنه‌وه‌یدا چه‌نده‌ها فرمێسكی دهڕشتهخوار و ده‌واری ترسناك به ڕووبه‌ری جه‌سته‌یدا ههڵدهدرا… ) ل11.
ئه‌ڵبته زمانی ئاسۆیی هێمایه‌كی مێژوویه ، كه سه‌رقاڵی بیری كهتوارییه ،نه‌ك بیرێك بێت ستوونی و په‌یوه‌ست به‌جیهانی باڵا –متعالی – وه‌ك هه‌ندێك وای بۆده‌چن ..
*له‌به‌شی دووه‌می رۆمانه‌كه‌دا به‌م وه‌سفه ده‌ست پێده‌كات: (ژوورهكهدیمهنی ئه‌فسانه‌یی گرتبوو ، وه‌ك هه‌موو مادده‌یه‌ك هێمای پرسیاری فه‌زای نهێنی مێژوویی بێت .) ئه‌وه‌ی له م رسته‌یه‌دا به‌دی ده‌كرێت ئه‌وه‌یه كه خه‌یاڵێكی وامان بۆ وێنا ده‌كات كه بتوانین له‌جیاتی كاره‌كته‌ر ژووره‌كه ببینین به‌جۆرێك هه‌روه‌كو ئه‌فسانه‌یه‌ك یان سیحری كه له میتۆلۆژیادا هه‌یه و كاره‌كته‌ر هه‌موو شته‌كان به‌كه‌ره‌سته‌ی مێژوو ده‌بینی َ ،ده‌كرێت بلێین: ساته‌وه خته جۆراوجۆره‌كانیش به هه‌مان شێوه ده‌بنه به‌شێك له‌و مێژووه یان لانی كه‌م دهبنهكهرهستهی ئه‌و مێژووه .هه‌روه‌كو چۆن له‌لاپه‌ڕه 44دا ده‌ڵی : (رۆحی تواوه‌ی ببوه ته‌لێكسی مێژوو ) ،كه دواتر به‌رده‌وامی ده‌داتی و دهڵَێت : ( رۆحی بوونی نه‌ته‌وه جوڵایه‌وه ..ههمووكهوتنهسهرشهپۆلی زمانی بوون …ده‌نگی تێكه‌ڵ به‌بروسكه شه‌پۆلی وه‌ستاندا …)ل44 به‌ڕای نووسه‌ر كاتێك كاراكته‌ر دهبێتهسمبولی نه‌ته‌وه ئه‌وه تێكه‌ڵ ده‌بێت به ئه‌فسانه و حیكاتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك، واته كاتێك كاراكته‌ر رۆڵی نه‌ته‌وه‌یه‌ك به‌رجه‌سته ده‌كات هه‌ردوو نه‌ته‌وه و كاراكته‌ر ده‌بنه یه‌ك شت و كاراكته‌ر ده‌بێته ناخودای نه‌ته‌وه و ئاوێزان ده‌بن و زمانی كاراكته‌ر ده‌بێته زمانی بوون و له‌گه‌ڵ گه‌ل تێكه‌ڵ ده‌بن و ،ده‌بنه ده‌ربڕی شه‌پۆلی كه‌ینونه‌ی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه ،ئه‌مه‌ش پێمان ده‌ڵی كه(كاراكته‌ر –) ده‌بێته چاره‌نوسی ئه‌و گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه …
*هه‌رچۆن له‌به‌شی سێهه‌می رۆمانه‌كه‌دا (هاتووه ئه‌وه بیره‌وه‌ریه‌كی سه‌خته بهشارای ته‌مه‌نیدا خڕ ده‌بووه‌وه …)ل55.
بیره‌وه‌ری به‌مانا مێژوویه‌كه‌ی و له‌ڕووی سیاسی و نه‌ته‌وه‌ییه‌وه ده‌بێته هێمایه‌كی كوشنده، به‌تایبه‌ت كاتێكك ده‌بێته داستان و شكست و كه‌وتن ،هه‌روه‌كو نووسهرلهلاپهڕه 70دا ده‌ڵی : (فه‌زایه‌كی نوێیان له نافهزا به‌رجه‌سته ده‌كرد…. لهنیگایهوه ده‌بوونه چاوشاركێی له‌دایك بوون .) دیسانه‌وه نووسه‌ر ئه‌و فه‌زایه به‌بوون و كێشه سه‌ره‌كیه‌كانی ناو ئه‌و كه‌شه‌ی، كه مرۆڤی كورد له بوون و هه‌بوونی خۆیدا ده‌ست وپه‌نجه‌ی لهگهڵًدا نه‌رمكردووه …
*هه‌رله به‌شی چواره‌مدا به‌وه ده‌ست پێده‌كات ،(بۆنێًكی تفت ژووره‌كه‌ی گرتبوو …هه‌موو ڕه‌نگ و تام و بۆنێك لهپریاسكهی بیرهوهریهوه پێچرا بوون ئه‌و رۆژكارانهله ئاوێنه‌ی بوونیدا ده‌سوڕانه‌وه ..) ل71لای نووسه‌ر هه‌موو شته‌كان بارگاوین به بیره‌وه‌ری ئه‌و روژگارانه و ئاوێزان بوون به بوونێكه‌وه كه‌بوونی نه‌ته‌وه‌یه‌كه… ته‌نانه‌ت گه‌یشتۆته ئاستێك بۆن و تام ی ژووره‌كه‌ش ده‌كات و خوێنه‌ریش تێر بۆن وتام ده‌كات له‌باتی ئه‌وه‌ی سه‌رقاڵی بكات به‌خوێندنه‌وه‌یه‌كی په‌تیه‌وه ،وا ده‌كات برێژیته هه‌ناوی نه‌زانراو و چاوه‌ڕوان نهكراوهكانهوه.
(بێگومان ئه‌مه‌ش ده‌ست رۆیشتوویی نووسه‌ر پیشان ده‌دات له وێنه كێشان و وێنه‌ی زه‌خره‌فی كه كه‌من ئه‌و رۆمانانه‌ی بتوانن له‌و پانتاییه‌دا كار بكه‌ن، بۆ كاریگه‌ری خستنه سه‌ر گێرانه‌وه‌ی ڕووداوه‌كان) ..
*له به‌شی پێنجه‌مدا به‌م جۆره ده‌ست پێده‌كات (نمه‌ی باران شوشه‌ی په‌نجه‌ره‌ی گرتبوو …)ئه‌م وێنه‌یه تێكه‌ڵه‌یه، كه‌له رۆمانسیه‌ت ،كه‌نووسه‌ر له چێوه‌یه‌كی كه‌سییه‌وه وێًنایهكی خهیاَلی خۆی و عه‌شقی خۆی له‌و بۆنه‌یه‌دا به‌راورد ده‌كات كه‌بریتیه له‌و ڕایه‌ڵه‌ی كه‌وه‌ك ته‌ونێك پێكیانه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه ،واته ئه‌زمونی شۆرش وه‌ك عه‌شق وێنا ده‌كات بۆ نه‌ته‌وه..وشۆڕش ده‌بێته یاده‌وه‌ری و رۆمانسیه‌ت كه عومرێكی تیا خه‌رج ده‌كرێت و سۆزی خۆی تیا به‌یانده‌كات و دهیكاتهكهناڵی بۆ وه‌رگێرانی خه‌یاڵ.
*ههرلهبهشی شه‌شه‌می رۆمانه‌كه‌دا درێژه‌ی ئه‌م خه‌یاڵه ده‌بینینه‌وه كه‌ده‌ڵی :
(ته‌مێكی قه‌تیس وه‌ك شارای جاڵجاڵۆكه‌ی خهیاَلی به‌رچاوی ژه‌نه‌راڵی گرتبوول107 .
هه‌روه‌ها ل117 دا به‌رده‌وامی ده‌داتی (چه‌ند ساڵه ته‌نیام و بووم به‌قه‌ڵغانی ئازاری نه‌ته‌وه‌و چاوه‌ڕوانی به‌ره‌و رزگاری .یان ده‌ڵی : (له‌گه‌ڵ تیشكی خۆردا چاوشاركێی ڕاسته‌قینه‌یان سازاند …)ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسامیمه ئه‌وه‌یه نووسه‌ر ته‌لیسمی كه‌توار ده‌شكێنی و ده‌چێته جیهانێكی ته‌واو فه‌نتازی و خهلاقهتهوه كه‌ئیتر رۆمانه‌كه ئاراسته ده‌كات بۆ دواپلهكانی باڵابوون ی خۆی ..وه‌كو چۆن له‌ل127 دادهڵی : (سێبه‌رێكی ته‌ڵخی تار كهشێتی ئاوێته‌یی ، ده‌ریای بیركردنه‌وه‌ی سازاندبوو (…)رۆژانه ئازاری سه‌خت له‌گه‌ڵیاندا چرۆی ده‌كرده‌وه ل132 ئه‌مه به‌ره‌و كۆتایی باسه‌كه ڕامان ده‌كێشێت كه‌ده‌لێت : (..)تیشكی بیره‌وه‌ری به‌سه‌ریه‌وه ئاوه‌ژۆ ده‌بۆوه ئه‌فسانه‌ی خۆڕسكیان ده‌رده‌خست ل159 له‌كۆتایی رۆمانه‌كه‌شدا ده‌ڵێت : ( له‌گه‌ڵ شاڵاوی دیدهیا به نمه بارانی سهرشوشهی په‌نجه‌ره‌كه‌وه یاریان ده‌كرد …وێنه‌ی سه‌ره‌تاو كۆتایی، وێنه‌و دیمه‌نی فه‌زای زه‌مه‌نی (با) نمه‌ی بارانی شوشه‌ی سه‌رپه‌نجه‌ره‌ی ژووره‌كه‌ی گرتبوو !!ل186.
نووسه‌ر دێت و له‌م نێوانه‌دا یارییه‌كی نوێ ده‌كات ،كه‌سه‌ره‌تا وكۆتایی ڕووداوه‌كان پێكه‌وه گری ده‌داته‌وه و ده‌یانكاته یه‌ك زنجیره‌ی ڕووداوی درامی به‌یه‌كدا چوو..كه واده‌كات دابه ش كردن و لێكجیاكردنه‌وه‌ی ئاسان نه‌بێت وكۆی ڕووداوه‌كان نوی بكه‌نه‌وه… ئه‌ڵبه‌ته باسه‌كه زۆر تر هه‌ڵده‌گرێت به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه لێره‌دا : ماوه‌ته‌وه بڵێم: نووسه‌ر ئه‌م رۆمانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی چاپ و بلاًوكردۆتهوه ساڵی 2010 ،ئێمه ئومێدی زیاترمان پێیه‌تی وچاوهروانیمان زیاتره بۆ به‌شی دووه‌می رۆمانه‌كه … هیوام وایه به‌م خویًندنهوه خێرایه به‌شێك له رۆمانه‌كه‌م خستبێته روو، ئه‌ڵبه‌ته ئه‌م خوێندنه‌وانه پێویستی به لێكۆڵینه‌وه‌و توێژینه‌وه‌ی قوڵ هه‌یه به‌ڵام له‌به‌ر گرنگی و هێزی رۆمانه‌كه نهم توانی خۆمی لی لابده‌م ،بۆیه به‌وه‌ها هه‌وڵێك ده‌خوازم و ئومێده‌وارم كه خوێنده‌وه كه‌م بۆ رۆمانه‌كه ببێته ده‌روازه‌یه‌ك بۆ خوێندنه‌وه‌كانی ئاینده….
به دوو به‌ش له رۆژنامه‌ی (خه‌بات) ژماره(3662) له 31 ی كانونی یه‌كه‌م و ژماره(3368) له 7-1_2011بڵاوبۆته‌وه