
زمانی تاک ستاندارد، پێویستییه‌کی حه‌تمی بۆ کوردستانی باشور
Closed
ئایا کێشه‌ی زمانی ستانداردی کوردی له ڕێنووسدایه یان له جیاوازی شێوه‌زار یان نه‌بوونی قه‌واره‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی یان هه‌ر فاکته‌رێکی تر؟
به ستاندارد کردنی زمان بۆ نه‌ته‌وه بایه‌خێکی یه‌کجار زۆری هه‌یه و به قۆناغێکی گرنگی دروست کردنی نه‌ته‌وه داده‌نرێت. هه‌ر ئه‌مه‌شه پرۆسه‌ی به نه‌ته‌وه بوون له قۆناغی زمانی له‌هجه‌یی مهحهلییهوه ده‌گوازێته‌وه بۆ قۆناغی زمانی نه‌ته‌وه و زمانی خوێندن و داموده‌زگای مه‌ده‌نی و ئیداری ده‌وڵه‌ت.
واردهاوگ Wardhaugh بۆ پێناسه‌ی به ستاندارد بوون ده‌ڵێ: ” ئه‌و پرۆسه‌یه که زمان له لایه‌نی ڕێزمان و ڕێنووس و شێوه‌ی گۆ کردنی وشه‌کانی و فه‌رهه‌نگی وشه‌کانی، قاعیده و ده‌ستوری بۆ داده‌نرێت، له بواری ئه‌ده‌بیات و نووسینه‌وه‌ش پێشکه‌وتن به‌ده‌ست دێنێت”. ……